|
راپۆرتی پلینۆمی شه‌شه‌می
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
(به‌شی
ته‌شكیلاتی)
پلینومی شه‌شه‌می
كومیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له
رۆژانی 2و3 جۆزه‌ردان
به‌رانبه‌ر
به
22و23 ی مه‌ی
2009 به به‌شداری
هاورێیان كومیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزب و هاورێیانی كومیته‌ی
ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
كه
وهكچاوهدێر
بو پلینوم بانگهێشت كرابوون به‌رێوه
چوو، له‌م
كۆبونه‌وه‌یه
دا سه‌ره‌تا
كۆمیته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری
راپۆرتی سیاسی و ته‌شكیلاتی
خۆی پێشكه‌ش
بهكومیتهی
ناوه‌ندی
كرد. ئه‌م
راپۆرته
كه
سه‌رتیتری
جۆراوجۆری هه‌بوو،
گرینگ‌ترین گۆرانكاریه‌كانی
بارودۆخی سیاسی ئیران، بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
و هه‌روه‌ها
راپۆرتی كار و تێكۆشانی ئورگان و بواره‌كانی
ته‌شكیلات
له‌وانه
كۆمه‌ڵه،
كومیته‌ی
رێكخراوه‌ی
شاره‌كان،
رێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه،
هه‌ل
و مه‌رجی
ته‌شكیلات،
بڵاوكراوه‌ی
جیهانی ئیمروز، سایته‌كانی
حیزب، رادیو ده‌نگی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بواره‌كانی
تری هه‌ڵسورانی
هه‌ڵسه‌نگاند.
پاشان ته‌وه‌ره
سه‌ره‌كیه‌كانی
راپۆرته‌كه
له
لایه‌ن
پلینۆمه‌وه
قسه
و باس و لێكدانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر
كرا.
له
به‌شی
راپۆرتی ته‌شكیلاتیدا،
پلینۆم راپۆرتێكی له
بواره
جۆراوجۆره‌كانی
هه‌ڵسووڕانی
كۆمه‌ڵه‌ی
دایه
به‌ر
باس و سیاسه‌ته‌كانی
هه‌تا
ئێستای كۆمه‌ڵه‌ی
له
خه‌باتی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
له
كوردستان په‌سه‌ند
كرد. هه‌رله‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا
له‌سه‌ر
گرینگی سیاسی گه‌مارۆی
لێبڕاوانه
و یه‌كده‌نگی
هه‌ڵبژاردنی
رواڵه‌تیانه‌ی
سه‌رۆك
كۆماری به
تایبه‌ت
له
كوردستان پێداگری كرد و رێبازه
سه‌ره‌كییه‌كانی
ئه‌و
كه‌مپه‌ینه‌ی
كه
له‌م
په‌یوه‌ندیه‌دا
له
ئارادایه
له
لایه‌ن
پلینۆمه‌وه
په‌سه‌ند
كرا.
پلینۆم باسه‌كانی
كۆنفرانسی ٨ی ته‌شكیلاتی
ده‌ره‌وه‌ی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی به
نیشانه‌ی
گه‌شه
و وشیاری سیاسی ئه‌ندامانی
ته‌شكیلاتی
لێكدایه‌وه
و خوشحاڵی و هیواداری خۆی ده‌ربری
كه
كۆمیته
هه‌ڵبژێردراوی
ئه‌م
كۆنفرانسه
له
پێناو هه‌ڵوێست
گرتنه‌كانی
ئه‌م
كۆنفرانسه
كه
سهردێرهكانی
له
به‌یاننامه‌ی
كۆمیته‌ی
ته‌شكیلاتی
ده‌ره‌وه‌دا
به‌روونی
هاتوه،
به سه‌ركه‌وتنه‌وه
به‌ره‌وپێش
ببه‌ن.
له
پلینۆمی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
هه‌ڵسه‌نگاندن
له
كار‌و چالاكی كاناڵی ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه
كرا. نیزیك به
چوار ساڵ له
دامه‌زراندنی
كاناڵی ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه
تێپه‌ر
ده‌بێ.
ئێستا ده‌مێكه
كه
شوروشه‌وقی
سه‌ره‌تای
سه‌رچاوه‌گرتوو
له
دامه‌زراندنی
كاناڵی ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه
تێكه‌ڵ
به
هێنانه
گۆڕی چاوه‌روانی
زۆرتر و تازه‌تر
بوه.
ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه
هه‌رچه‌ند
له‌م
ده‌وره‌یه‌دا
به
چوونه
سه‌ره‌وه‌ی
ئاستی كار و جۆراوجۆر بوونی به‌رنامه‌كان
یارمه‌تی
به
به‌هێز
كردنی به‌ره‌ی
خه‌باتی
رادیكاڵ و سۆسیالیستی له
كۆمه‌ڵگا
داوه،
به‌م
پێودانگه‌وه
ئێستاكه‌ش
هه‌تا
راده‌یه‌ك
له‌ئاستی
چاوهروانییهكانی
بینه‌رانی
دووره.
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
له
هه‌مانكاتدا
كه
چوونه
سه‌ری
رۆژبه‌رۆژی
ئاستی چاوه‌روانیه‌كان
له
ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه،
پێش هه‌ر
شتێك نیشانه‌ی
سه‌قامگیریی
هه‌لومه‌رجی
ئه‌م
كاناڵه
و كارێكی گه‌وره
كه
كراوه،
هه‌ڵیسه‌نگاند،
به‌م
حاڵه‌وه
پێداگری كرد، به
سه‌رنجدان
به
رڕڵی گرینگی ئه‌م
میدیایه
له
یارمه‌تیدان
به
شكڵگیری به
دیلێكی شۆرشگێرانه
ده‌توانێ
بگێڕێ، به
سه‌رنجدان
به
ئاستی ئه‌و
چاوه‌روانیانه
له
كۆمه‌ڵگادا
هه‌یه
و به
سه‌رنجدان
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی
عه‌ینی
له
پێشڕه‌وی
كاره‌كانمان
له‌م
بواره‌دا
و هێز و توانایه‌ك
كه
له
ته‌شكیلاتی
ئێمه‌دا
بۆ به‌رز
بوونه‌وه‌ی
هه‌یه،
پێشكه‌وتنی
هه‌تا
ئێستای ئێمه
له
بردنه
سه‌ری
چۆنایه‌تی
فه‌ننی،
تكنیكی و ناوه‌رۆكی
به‌رنامه‌كانی
به‌هێواشی
به‌رێوه
چوه.
كۆمیته
ناوه‌ندی
هه‌ر
له‌م
په‌یوه‌ندیه‌دا
بردینه
سه‌ری
باشتری كاری ته‌له‌ویزیون
له‌سه‌رجه‌م
بواره‌كانی
به
یه‌كێك
له
گرینگ‌ترین هه‌ڵسووڕانی
خۆی له
داهاتودا لێكدایه‌وه.
پلینۆم هه‌ر
له‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا
بریاری كۆمیته‌ی
ئیجرایی سه‌باره‌ت
به
گواستنه‌وه‌ی
كه‌ناڵی
ته‌له‌ویزیونی
كۆمه‌ڵه
بۆ (eurobird
9)ی په‌سه‌ند
كرد. ئه‌م
راگواستنه
هه‌رچه‌ند
له
كورت ماوه‌دا
ژماره‌ی
بینه‌رانی
كه‌م
ده‌كاته‌وه
به‌ڵام
له‌م
رووه‌وه
كه
ئه‌م
راگواستنه
و بڵاوكردنه‌وه‌ی
ته‌له‌ویزیون
له
مهسیرێكی
نوێ هه‌زینه‌یه‌كی
كه‌متر
هه‌ڵده‌گرێ،
له
لایه‌كه‌وه
ده‌توانێ
درێژه
به
كاره‌كانی
خۆی بدات و له
لایه‌كی
تره‌وه
بۆ بردنه
سه‌ری
باشتری فه‌ننی
و تكنیكی به‌رنامه‌كانی
ته‌له‌ویزیون
كه
به
شێوه‌ی
راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندی
به
بنه‌مای
ماڵیه‌وه
هه‌یه،
كه‌ڵكی
باشتری هه‌بێ.
له
بواری داراییه‌وه،
پلینۆم به
پێداگری له‌سه‌ر
گرینگی توانای ماڵی بۆ درێژه‌دان
و به‌رینتر
كردنه‌وه‌ی
بواره
جۆراوجۆره‌كانی
هه‌ڵسوورانی
ته‌شكیلاتی،
بناغه‌ی
دارایی ئێستای ته‌شكیلاتی
له‌گه‌ڵ
نیاز و پێویستی په‌ره‌گرتنی
كار‌و تێكۆشانی ته‌شكیلاتی
به
نه‌گونجاو
زانی و له‌م
روانگه‌وه
له‌سه‌ر
گرینگی سه‌رنجدان
به
بردنه
سه‌ری
تواناییه‌كان
و توانای ماڵی ته‌شكیلات
پێداگری كرد. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته
پلینۆم له
نێو ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزب و كۆمه‌ڵه
كۆمیسیونێكی ٥كهسی
هه‌ڵبژارد.
ئه‌م
كۆمیسیونه
گه‌ڵاڵه‌ی
بودجه
به‌ندی
ئۆرگانه‌كان
و بواره
جۆراوجۆره‌كانی
ته‌شكیلاتی
و هه‌روه‌ها
گه‌ڵاڵه‌كانی
خۆی بۆ پێكهێنانی سه‌رچاوه‌ی
داهات و كۆكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی
ماڵی ئاماده
ده‌كات
و به‌مه‌به‌ستی
په‌سه‌ندكردنی
پێشكه‌ش
به
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
ده‌كات.
ئه‌م
كۆمیسیونه
چاوه‌دێری
به
سه‌ر
تێكرای داهاته‌كان
و هه‌زینه‌كانی
ته‌شكیلاتدا
ده‌كات
و كاری كونترۆڵ و لێ پرسینه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م
كاروباری ماڵی له
ئه‌ستۆیه.
پلینۆم له
به‌شێكی
تری كاری خۆی كار و تێكۆشانی كۆمیته‌ی
شاره‌كان،
رادیو ده‌نگی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بڵاوكراوه‌ی
جیهانی ئیمروز، ماڵپه‌ره‌كانی
حیزب و كۆمه‌ڵه‌ی
هێنایه
به‌ر
باس و به
مه‌به‌ستی
به‌هێز
كردنیان بریاری پیویستی ده‌ركرد.
پلینۆم، له‌سه‌ر
هێشتنه‌وه‌ی
كۆمیته‌ی
ته‌شكیلاتی
شاره‌كان
پێداگری كرد و ده‌سه‌ڵاتی
به‌م
كۆمیته‌یه
دا كه
له
كاتی پێویستدا بۆ به‌ره‌وپێش
بردنی ههڵسوورانهكانی
له
نێو كادره‌كانی
حیزب دا هاوكارانێك بۆ خۆی دیاری بكات.
پلینۆم له
دوایین به‌شی
كاری خۆی كۆمیته‌ی
ئیجرایی پێكهاتوو له
٥كه‌س
له
ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزب هاوڕێیان: هه‌ڵمه‌ت
ئه‌حمه‌دیان،
حه‌سه‌ن
شه‌مسی،
بارزان حه‌سه‌ن
پوور، ئیبراهیم عه‌لیزاده
و سه‌لاح
مازوجی سه‌رله‌نوێ
هه‌ڵبژارده‌وه،
كۆمیته‌ی
ئیجرایی له
نێوان دوو پلینۆم‌دا، هیدایه‌ت
و رێنوێنی كردنی كاروتێكۆشانی سیاسی و ته‌شكیلاتی
حیزبی له
ئه‌ستۆیه.
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی
١٣ی جۆزه‌ردانی
١٣٨٨
٭٭٭
|