www.payam.nu

 

تالیبان و هێرشی جهنایهتكارانه بۆ سهر ناوهندهكانی خوێندنی كچان

 

 

ههواڵنێرییهكان له رۆژی ١١ی جۆزهردان ههواڵی هێرشێكی دیكهیان بۆسهر ناوهندهكانی خوێندنی كچان له ئهفغانستان بڵاو كردهوه. هیچ تاقم و لایهنێك ههتا ئێستا بهرپرسیارێتی ئهم هێرشهیان وهئهستۆ نهگرتووه. بهڵام بهپێی ئهو زانیارییانهی كه لهسهر مێژووی تاڵیبان، تاكتیكهكان و بیر و باوهڕهكانی ئهم تاقمه ئیسلامییه لهبهر دهستدایه، شك لهوه دا نییه كه ئهم جهنایهته كاری ئهم تاقمهیه. تاڵیبان ههتا ئێستا سهدان مهدرهسهی كچانهیان له شۆینه جۆراوجۆرهكانی ئهفغانستان و پاكستان وێران كردووه، ئاگریان تێبهرداون و یاخود داویانهته بهر هێرشی چهكدارانه. ئهم  تاقمه سیاسیه ههتا ئێستا چهندین جار "ئهسید" یان به سهروچاوی كچانی خوێندكار دا پژاندووه. هێزهكانیان چهندین جار به گازی ژههراویی هێرشیان كردۆته سهر ناوهندهكانی خوێندنی كچان كه دوایین رووداویان هێرش بۆسهر مهدرهسهیهكی كچانه له باكووری كابول بوو. له ئاكامی ئهم هێرشه وهحشییانهیهدا ١٢٦ كهس له منداڵه خۆیندكارهكان ژههراویی بوون. ئهم تاقمه ئیسلامییه كه لهسهردهمی دهسهڵاتدارێتی دا كچان و ژنانی له خۆیندن بێ بهش كردبوو، لههیچ جهنایهتێك دهرحهق به كچانی خۆیندكار دهست ناپارێزێت. له ئاكامی كردهوه جهنایهتكارانهكانی ئهم تاقمه ئیسلامییه ههتا ئێستا ژومارهیهكی زۆر له كچانی بێ تاوان و مامۆستاكانیان كۆژراون. بهپێی راپۆرتهكانی وهزارهتی "مهعارفی" ئهفغانستان تهنیا له مانگی رابردوودا زیاتر له ٧٠ خۆیندكار و مامۆستا له سهراسهری ئهفغانستان كوژراون یان بریندار بوون. له ئاكامی ئهم كردهوه نامرۆڤانهیهدا زیاتر له پێنج ملێون و ٥٠٠ ههزار منداڵ لهم وڵاته مافی خۆێندنیان لێ زهوت كراوه.

سیاسهتهكانی ئهمریكا له ناوچهكه، پڕۆژه و گهڵاڵه ڕێژییهكانی رێكخراوی سیخوڕیی ئهمریكا، دۆلاره نهوتییهكانی عهرهبستان و عهمهلكردهكانی دهزگای ئیتلاعاتی پاكستان رۆڵی گرینگیان ههبووه له مهسهلهی شكڵ گرتن و گهشه كردنی تالیبان. رژیمی كۆماری ئیسلامیش سهرهڕای دژایهتیكردنی له گهڵ جۆری خوێندنهوه و تهفسیری تالیبان له ئیسلام، رۆڵێكی بهرچاوی له بههێزكردنی ئهم تاقمه و جهنایهتهكانی دا ههیه.

بهپێی ههندێك له راپۆرتهكان، چهك و چۆڵی ئێرانیی به دهست كهسهكانی تالیبان دهگات. ههندێك له فهرماندهكانی ئهم هێزه ئیددیعایان كردووه كه بۆخۆیان راستهوخۆ یارمهتییان لهحكومهتی ئێران وهرگرتووه. هێزهكانی ناتۆ و بهتایبهت ئهمریكاییهكانیش گهلێك راپۆرت و بهڵگهیان لهسهر دانی یارمهتی ههندێك له ئۆرگانهكانی رژیم به تالیبان بڵاو كردۆتهوه.

یهكێك له سیاسهتهكانی رژیمی ئسلامی لهماوهی ئهم ساڵانهی دواییدا، مهسهلهی بێ بهشكردنی بهملێون ئهفغانی بووه له بێهداشت، ئامووزشی بهخۆڕایی و باقی مافه ئینسانییهكان سهرهڕای ئهوهیكه ئیزنی نیشتهجێ بوونیشیان له ئێران ههبووه. لهسهر نوێنگهی ئهم بێ مافیانه، مهئمورانی كۆماری ئیسلامی دهستیان داوهته گهڕاندنهوهی سهدان ههزار كهس لهو ئهفغانیانهی كه ههندێكیان تهنانهت له سی ساڵ لهمهوبهرهوه دانیشتووی ئهم وڵاته بوون. زۆربهی ههره زۆری ئهو كهسانهی كه بهزۆر ناردراونهتهوه، كرێكار گهڵیك بوون كه به كهمترین حهقدهست و له دژوارترین ههل و مهرج دا، سهخت ترین كاریان دهكرد و ئیمكانی ئهوهیان نهبووه كه هیچ پاشكه‌‌وتێكیشیان ههبێت.

ئاشكرایه كه كاتێك ئهم كهسانه له ههل و مهرجێكی ئهوتۆ دا به زۆر دهنێردرێنهوه بۆ وڵاتێك كه شهڕ، وشكه ساڵی، وێرانی و دهیان موسیبهتی تر ژیانی له دانیشتووانهكهی تاڵ كردووه، بهناچار دهبێت رێگایهك بۆ درێژهدان به ژیانی خۆیان بدۆزنهوه. بهپێی راپۆرتهكان بهشێك لهو كرێكارانه بۆ دابینكردنی ژیان و ئاسایشی خۆیان و بنهماڵهكانیان، به ناچاری روویان كردۆته ناو ریزهكانی تالیبان. كۆماری ئیسلامی لهم رێگایهوه گهورهترین یارمهتی بهو هێزانه دهكات كه خۆی ئیددیعای دژایهتیكردنیانی ههیه.

٭٭٭