|
ژنانی كوردستان و وڵامی "نا" به
شانۆگه‌ریی
هه‌ڵبژاردن
هه‌واڵنێریی
"ئیرنا" رۆژی سێ شه‌ممه
٥ی جۆزه‌ردان
رایگه‌یاند
كه
به‌شی
كاروباری ژنان له
ئوستانداری كوردستان به‌یانیه‌یه‌كی
روو به
ژنانی
ئوستانی كوردستان ده‌ركردووه
و تێیدا پێزانینی خۆی سه‌باره‌ت
به
پێشوازی ئه‌وان
له
خامنه‌یی
ده‌ربڕیوه.
هیچ گومانێك له‌وه
دا نییه
كه
ئه‌م
ئۆرگانه
ناوه‌ندێكی
بێ ناوەرۆک و فۆرماڵە
.
ئاستی بێزاری ژنانی خه‌باتكاری
كوردستان له
كۆماری
ئیسلامی لەوە دانیە کە بکرێ لەم رێگەیەوە بشاردرێتەوە. ئاستی ئەو
بێزاریه
له
خه‌باتی
دایكانی پێشمه‌رگه،
دایكی گیان به‌ختكردوان،
ژنانی خه‌باتكار
له‌شار
و ئاواییه‌كان،
به‌شداری
ژنان له
رێ
و ره‌سمه‌كانی
٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن و رۆژی جیهانی كرێكار و به‌شداری
نه‌كردنیان
له
رێ و ره‌سمه‌كانی
تایبه‌ت
به
رژیم ، به
ئاشكرا خۆی نیشان داوه.
هه‌ربۆیه
پێویست ناكات سه‌باره‌ت
به‌به‌شی
پێزانینی ئه‌و
به‌یانیه
قسه
بكرێت. به‌ڵام
له‌كۆتایی
به‌یانییه‌كه
دا رسته‌یه‌كه
به‌رچاو
ده‌كه‌وێت
كه
سه‌رنج
راكێشه.
ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه
كه
نووسه‌ر
یان نووسه‌رانی
به‌یانییه‌كه
به
شێوه‌یه‌كی
فریوكارانه
داوایان له
ژنانی كوردستان كردووه
كه
رۆژی ٢٢ی جۆزه‌ردان
بچنه
پێی سندوقه‌كانی
ده‌نگدان
و به‌شداری
له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌یان،
به
واتای
به‌شداری
كردن له
دیاری كردنی چاره‌نووسی
خۆیان وه‌سف
كردووه.
ژنانی وشیار و خه‌باتكاری
كوردستان كه
هه‌ر
له‌یه‌كه‌مین
ساته‌كانی
هاتنه
سه‌ركاری
كۆماری ئیسلامیه‌وه
شان به
شانی
پیاوان له
دژی ئه‌و
رژیمه
خه‌باتیان
كردووه،
به‌باشی
ده‌زانن
كه
له
كۆماری ئیسلامی دا وه‌ك
ههرژیمێكی
دیكتاتۆری دیكه،
چاره‌نووسی
بەشداری سیاسی هاووڵاتیان له‌پێش
دا دیاری كراوه.
له‌م
جۆره
رژیمانه
و له‌وانه
له
رژیمی
كۆماری ئیسلامی دا، ته‌نیا
له
رێگای خه‌باته‌وه‌یه
كه
جەماوەری خەڵک دەتوانن له‌سه‌ر
دیاری كردنی چارنووسی سیاسی ولاتەکەیان كاریگەرییان هه‌بێت.
له
چوراچێوه‌ی
ئه‌م
رژیمه دا
و به‌پێی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
وڵات،
ئه‌و
ئاخونده‌ی
كه
به‌ناوی
"وه‌لی
فه‌قیه"
دیاری كراوه،
بانترین ده‌سه‌ڵاته
و پله
وپایه‌یه‌كی
هه‌تاهه‌تایی
هه‌یه،
ئه‌و
نه‌ته‌نیا
وڵام ده‌ره‌وه‌ی
كه‌س
نییه،
به‌ڵكوو
چاره‌نووسی
سه‌رجه‌م
هاووڵاتیان له
ده‌ستی
ئه‌ودایه.
ئه‌و
فه‌رمانده‌ی
گشتی هێزه
سهركوتگهرهكانه
و ده‌زگای
قه‌زایی
و رادیۆ و ته‌له‌ویزیۆن
له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی
بێ ئه‌ملاوئه‌ولای
ئه‌ودایه.
نێوه‌ی
مه‌جلیسی
خوبره‌گان
واتا ئه‌و
مه‌جلیسه‌ی
كه
به‌ناو
ده‌بێ
چاوه‌دێری
به‌سه‌ر
كاره‌كانی
ئه‌و
دا بكات و له‌كاتی
پێویست دا له‌سه‌ر
كار لای ببات، ئه‌و
دیاری ده‌كات
و داڕێژه‌ری
سیاسه‌تی
گشتی دیپلوماسی وڵاتیش هه‌ر
ئه‌وه.
لهمهجلیسیش
دا هه‌ر
كات لایه‌حه‌یه‌ك
بێته
ده‌ستوری
كاره‌وه
و ئه‌و
په‌سه‌ندی
نه‌بێت،
به
حوكمێكی حكومه‌تی
لایهحهكه
ده‌خرێته
زبڵ دانه‌وه.
ئه‌وانه
و
زۆر شتی له‌و
چه‌شنه،
ده‌سه‌ڵاتێكی
بێ ئه‌ملاو
ئه‌ولان
كه
به‌پێی
به‌ناو
یاسا، به‌و
كه‌سه
به‌خشراوه.
له
راستی دا، وه‌لی
فه‌قیه
و ده‌ست
و پێوه‌نده‌كانی
له
په‌نای
سپا و به‌سیج
له
خزمه‌ت
بهپاراستی
به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه‌داران،
سواری چاره‌نووسی
خه‌ڵك
بوون. له‌م
چوارچێوه‌یه
دا
سه‌رۆك
كۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی
ئه‌وتۆی
به‌سه‌ر
جیهه‌ت
به‌خشین
به
مه‌سه‌له
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی
وه‌ڵات
دا نییه
تا
ده‌نگ
دان به‌ئه‌و
به‌مانای
به‌شداری
كردن له
چاره‌نوسی
كه‌سه‌كان
بێت؟ نابێ ئه‌وه‌یش
له‌بیر
بكه‌ین
كه
ئه‌و
ده‌نگانه‌ی
كه
ده‌خرێنه
نێو سه‌ندوقی
ده‌نگدانه‌وه،
ته‌نیا
كاتێك ئیعتیباریان هه‌یه
كه
له
لایه‌ن
"وه‌لی
فه‌قیه"وه
ته‌ئید
كرابێت، هه‌ربۆیه
له
دیكتاتۆری ره‌شی
كۆماری ئیسلامی دا، هیوا به
دیاری كردنی چاره‌نووس
له‌رێگای
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه،
چ بۆ ژن، چ بۆ پیاو جگه
له‌خۆش
باوه‌ڕی
و خۆ فریودان هیچی تر نیه.
به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌توانین
بڵێین ئه‌و
به‌شه
له
خه‌ڵكی
ئێران كه
ده‌نگه‌كانیان
به
جۆرێك له
جۆره‌كان
له
گره‌ودا
نییه،
ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت
بۆ رێز لێنان له
مافی
هه‌ڵبژاردنی
خۆیشیان بوبێت، له
گاڵته‌جاری
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك
كۆماری دا به‌شداری
ناكه‌ن.
ژنانی وشیاری كوردستانیش جگه
له
بایكۆتی شانۆگه‌ری
هه‌ڵبژاردن،
به‌درێژه‌دانی
خه‌باتی
خۆیان له‌دژی
كۆماری ئیسلامی، رێگا بۆ ده‌خاله‌ت
له
دیاریكردنی چاره‌نووسی
خۆیان هه‌موار
ده‌كه‌ن.
٭٭٭
|