www.payam.nu

 

كانوونی سنفی موعه‌لیمان و شانۆی هه‌ڵبژاردن

 

 

هه‌یئه‌ت مودیره‌ی كانوونی سینفی موعه‌لیمان رێكه‌وتی هه‌شتی جۆزه‌ردان، بانگه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگیانی كرد تا له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بكه‌ن. له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا هاتووه كه: ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئاكامی بایكۆت كرانی هه‌ڵبژاردنی پێشووتردا هاته سه‌ركار. به‌گۆیره‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه ته‌حریم یان بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردن، دژداماوی یان هه‌ڵوێستێكی ناكارایه. هه‌یئه‌ت مودیره، پێشنیاری ئه‌وه ناكات ده‌نگ بده‌ن به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌ڵام به‌وردی شرۆڤه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گۆیا هه‌یئه‌ت مودیره بۆ یه‌كه‌مجار په‌یمان نامه‌یه‌كیان بۆ كه‌ڕوبی و مووسه‌وی ناردووه  و له‌لایه‌ن كهڕوبیهوه واژۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه مووسه‌وی بۆ خۆی حزووری نه‌بووه، یه‌كێك له هاوكاره‌كانی، پای په‌یمان نامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و بانگه‌وازه‌یان ئیمزا كردووه، به رواڵه‌ت داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه بۆ خۆیان ئازادانه بڕیار بده‌ن كه ده‌نگ به كێ بده‌ن. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كه‌ڕوبی پێشنیار ده‌كه‌ن.

ناوه‌رۆكی بانگه‌وازه‌كه و ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته سیاسیانه‌ی كه هه‌یئه‌ت مودیره به شوێنێوهیهتی، جێگای سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌كی زۆره كه له‌م به‌رنامه‌یه دا مه‌جالی ئه‌وه‌مان نییه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی بده‌ینه به‌رباس، هه‌ر بۆیه ته‌نیا ئاماژه به یه‌ك خاڵ ده‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له هه‌یئه‌ت مودیره پرسیار بكرێ: مه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌و كاڵتهجاڕی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌بێ گزی و فریوكاری هه‌ڵبژێردرا كه بانگه‌شه‌كاران مه‌سه‌له‌ی ته‌حریم و بایكۆت به هۆكاری هاتنه سه‌ركاری ناوبراو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م "كهڕوبییه" له دژی گزی و فریوكاری به قازانجی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ده‌ور و نه‌خشی كوڕه‌كه‌ی خامه‌نه‌یی له‌م گزی و فریوكارهیدا سكاڵای به‌رز نه‌كرده‌وه و ره‌فسه‌نجانیش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه په‌نای نه‌برده به‌ر خوداكه‌ی خۆی؟ یان ئایا به‌ڕاستی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی كانوونی سینفی موعه‌لیمان پێیان وایه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ خه‌به‌ر له‌هه‌موو شتێك دا ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م ده‌به‌ن!. به‌ڵام راوبۆچوونی فه‌رهه‌نگیانی سه‌مپات و نه‌یار، ده‌ری ده‌خات كه هه‌ئیه‌ت مودیره به‌هه‌ڵه‌دا چووه. ئێستا لێره‌دا سه‌رنجی ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ بیستنی راوبۆچوونی چه‌ند كه‌سێك له فه‌رهه‌نگیانی نه‌یاری ئه‌م بانگه‌وازه راده‌كێشین كه له ماڵپه‌ڕه جۆراوجۆره‌كاندا بڵاو بۆته‌وه:

مامۆستایه‌كی قوتابخانه ده‌ڵێت:" ده‌كرێ پێمان بڵێن كه خاته‌می له رووداوی "كوی دانشگا" چ كارێكی كرد؟ كه ئێستا ئه‌م جه‌نابانه ده‌یانهه‌وێ بۆ خه‌ڵكی ئه‌نجام بده‌ن؟ من له مافی شارۆمه‌ندی خۆم كه‌ڵك وه‌رده‌گرم و ده‌نگ ناده‌م، له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئێستای كۆماری ئیسلامی دا عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن و هه‌ركاتێكیش پێویست بێت بانتر له یاسا... . ئه‌م كه‌سانه هیچ هه‌نگاوێك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا هه‌ڵناگرن. خۆیندكاران، موعه‌لیمان و رۆژنامه‌وانان هیچكات لێتان خۆش نابن ئه‌گه‌ر فریوی ئه‌م گاڵته جاڕیانه. بخۆن... . بۆچی بێهووده خۆتان فریو ده‌ده‌ن؟".

موعه‌لیمێكی تر به‌ناوی "ره‌زا" ئاماژه به خاڵێكی گرینگ و بنه‌ڕه‌تی ده‌كات كه له بانگه‌شه‌كه‌دا جێگای خاڵییه وده‌ڵێ:

"تكایه له سه‌ر بارودۆخی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر بنووسن. خۆ له بیرتان نه‌چۆته‌وه كه ئه‌و یه‌كێكه له هاوكاره‌كانی خۆتان و پتر له دوو ساڵه ئازار و ئه‌شكه‌نجه و دژواریه‌كانی ناو زیندان ته‌حه‌مول ده‌كات؟ فه‌رزاد بۆچی هیچ هه‌واڵێكی نییه؟ نه‌كا له ناو هه‌راو هوریا و گه‌مه سیاسیه‌كاندا و به بێده‌نگی ژیانی لێ بستێندرێ و ئێمه هه‌موومان له خه‌ودا بین؟".

په‌یامیش به‌مجۆره راوبۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ:

"ئێمه‌ی موعه‌لیم چه‌نده ساده و خۆش باوه‌ڕین، ئاغای كه‌ڕوبی له گه‌ڵ منداڵ ته‌ڕه‌فه؟ نه‌خێر، ته‌نیا مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له به‌رچاوه. هه‌ركه به ئامانجی خۆی گه‌یشت، هیچ حیسابێكمان بۆ ناكات. له‌بیرتان چۆته‌وه كه ساڵی ١٣٨٠ له به‌رده‌م مه‌جلیسی پێشوو، ته‌نانه‌ت حازر نه‌بوو وڵامی هه‌شتا هه‌زار موعه‌لیمی مانگرتوو بداته‌وه و به‌و په‌ڕی روو ههڵماڵاویهوه له راگهیهنهرهكاندا وتی موعه‌لیمه‌كان جنێویان ده‌دا و به‌رۆژی رۆشن ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ی كرد. هاوكارانی به‌رێز، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه به كه‌ڕوبی و هاوشێوه‌كانی كه هه‌مویان ده‌یانهه‌وێ بمانخه‌ڵه‌تێنن و بمانكه‌نه پرده‌باز بۆ گه‌یشتن به ئامانجه دزێوه‌كانی خۆیان، بڵێین كه خه‌یاڵی خاویان كردووه... . ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه پێی سندوقه‌كانی ده‌نگدان، وه‌ك ئه‌و خویندكاره وان كه بۆ خۆش خزمه‌تی كردنی به مامۆستاكه‌ی، شووڵی ده‌داته ده‌ست و مامۆستاش به‌ر له ئه‌وانی تر خۆی ته‌مێ ده‌كات".

ئه‌وه‌یكه بیستتان، ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك بوو له راوبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی كانوونی سنفی موعه‌لیمان. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ری ده‌خات كه بانگه‌وازه‌كه چه‌نده به‌خت یاری بووه و چۆن پێشوازی لێكراوه.

٭٭٭