|
عێراقیه‌كان
ن:مه‌حمود
كه‌ویر
و: يوسف عه‌لی
پور
بۆنێكی نامۆ ئاسمانی داگرتووه.
دایكان،
له
سه‌ر
كام ته‌پۆڵكه
كوژراوه‌كانیان
ده‌ژمێرن؟
به
سه‌ربازی
ته‌یار
به
شمشێر و ئاگر
به
كێڵگه‌كانی
ئێمه‌دا
تێپه‌ڕین.
بایزید! ئێستا
له
جانتاكه‌ت
هه‌ندێك
ده‌ریا
و كراسێكی مانگه‌شه‌و
به
عاشقان ببه‌خشه!
له
شه‌وی
هه‌زار
و یه‌كه‌مدا
شمشێرێكی له
كالان ده‌رهاتوو
گه‌رووی
به‌غدا
ده‌بڕێ.
ئێستا حه‌تمه‌ن
له
بازاڕه‌كانی
به‌سره‌دا
كچانی عه‌ره‌ب
خورمای بزه
ده‌فرۆشن
به
سه‌ركه‌وتووه‌كان
و
كوڕانی ئاواره‌ش
ئه‌گریجه‌ی
گڕگرتووی كه‌ركوك
ده‌هۆننه‌وه.
به‌سره
به
چرایه‌كی
گڕگرتوو
له
سه‌ر
باڵی قه‌راخی
دیجله
رێده‌كات.
كچانی پرچ هه‌ڵكه‌نراو
له‌وپه‌ڕی
بایهوانه
سووتاوهكانهوه
له‌به‌ر
چاوان ئاوا ده‌بن.
له‌یلا
له
ته‌نیشت
دیجله
له
ژێر سێبه‌ری
دارخورمایه‌كی
سوتاودا
كفن ده‌شۆرێت.
له‌سه‌ر
سه‌ربانه
بێ كۆتره‌كان
كراسی كوژراوه‌كان
له‌به‌ر
با سه‌ما
ده‌كه‌ن.
به‌غدا!
مانگی كوت و له‌ت،
له
زۆنگهكانی
خوێندا
به‌غدا
خۆرێكی تێكشكاوی ره‌شی
بچكۆله
به‌غدای
یه‌كێك
بوو یه‌كێك
نه‌بوو
ره‌ش
ره‌ش
ره‌ش
داگیرابوو!
ئاسكی مانگ
ددانی گورگ
بێشهڵانهكانی
گریان و گولله
قامیشه‌ڵانی
بێ قامیش.
دار خورماكان هاوار ده‌كه‌ن.
كچانی زیو و خورماش
با ده‌یانبات.
گه‌میه‌وانی
سه‌رخۆش
نێوی ونبووه‌كانی
له
سه‌ر
ئاوه‌كانی
دیجله
ده‌نووسێت.
دیجله
كراسی شیتاڵ شیتاڵی به‌غدا
له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌بات
كوفه،
به
پێخاوسی به
سه‌ر
ئاگردا راده‌كات
و
كۆیله‌كان
سرودێكی ونبوو ده‌ڵێنه‌وه.
له
ته‌نیشت
"نهر القمه"،
كچۆڵه‌یه‌ك
سه‌وسه‌نه
ره‌ش
داگیراوه‌كان
هه‌ڵده‌وه‌رێنێت.
بۆ شادی گریام
بۆ ئازادی گریام
بۆ مانگ گریام
بۆ خۆر گریام و
ئێستاش هه‌ر
ده‌گریم
خۆڵه‌مێشی
خهیاڵهكانیش
با بردی
ته‌نانه‌ت
كراسی دڕاوی مناڵێكیش،
له‌و
شوێنه
سه‌ر
سوڕهێنه‌ره
نه‌ماوه‌ته‌وه...
هه‌نووكه
به
زهمبیلێكی
پڕ له
هێشووی ئاگر
ده‌چینه
ژوانی كوژراوه‌كان.
له‌ودیوی
ده‌ریاكانه‌وه!
له‌ودیوی
خهیاڵهكانهوه!
له‌ودیوی
ئاخهكانهوه!
له‌ودیوی
مانگه‌وه!
له
هه‌موو
كون و قوژبنێك و له
هه‌موو
شوێنێك،
به‌دوای
تۆدا گه‌ڕان.
من له
كوێی جیهان بتشارمه‌وه؟
ئه‌ی
عه‌شق!
ئه‌وه
كراسی كچه‌كه‌ی
منه،
یان نیوه‌ی
مانگه
له
ته‌نیشت
بێشهڵانهكانی
به‌سره،
سه‌ریان
بڕیوه
له
كۆڵانه‌كانی
كوفه‌دا
مناڵێك سه‌ری
خۆی له
دار ده‌كوتێت.
كۆترێك له‌وێ
نییه
و
كۆلاره‌یه‌كی
ره‌ش
له
نێو بڵێسه‌كانی
ئاگردا
ون ده‌بێت.
له
سه‌ر
سه‌ربانه
بێ كۆتره‌كان
با، كراسی كوژراوه‌كان
له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌بات.
پۆتینه
سه‌هۆڵ
به‌ستوه‌كان
داڵده‌ی
باڵنده
برسیه‌كان
ناده‌ن.
سه‌یاره‌كان،
به
پشتی چه‌ماوه‌وه
پڕ له
كچی شه‌مزاو
له
پرده
باریك و تاریكه
بێكۆتاییه‌كان
تێده‌په‌ڕن.
له
سه‌ر
ته‌پۆڵكه‌یه‌ك،
شه‌ڕ،
برینه
تازه‌كانی
خۆی ده‌لێسێته‌وه.
ئه‌و
كراسه
شیتاڵ شیتاڵه
ئه‌و
مانگه
كوت و له‌ته
كه
له
كۆڵانه‌كانی
كوفهدایه
خوشكی منه.
٭٭٭
|