|
وتووێژی
گۆڤاری
"ئه‌ستێره"
له‌گه‌ڵ
سروه
ناسری
ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
گۆڤاری ئه‌ستێره:
ژنانی ئێران تا ئێستا نه‌یانتوانیوه
ئاستێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رچاویان
هه‌بێت،
ده‌بێ
چی بكرێت بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته؟
سروه
ناسری:
ئه‌و
قه‌زاوه‌ته
له‌سه‌ر
ده‌وری
كومه‌ڵایه‌تی
وسیاسی ژنانی ئێران له‌جێگای
خۆی دا نییه.
ژنانی ئێران له‌ماوه‌ی
٣٠ی ساڵی رابوردوودا كه
ڕژیمی ئیسلامی له‌و
وڵاته
له‌سه‌ر
كاربوه،
له‌گه‌لێك
بواری كومه‌ڵایه‌تی
دا پاشه‌كشه‌یان
بهڕژیم
و به
سیاسه‌ت
و به
یاساكانی كردوه.
باهه‌ر
به‌ته‌نیا
چه‌ند
نموونه‌ی
حاشا ههڵنهگرتان
بۆ باس بكه‌م.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر
له‌سه‌رتاوه
تا ئێستا به‌رده‌وام
هه‌وڵی
داوه
كه‌ژنان
بخزێنهتهوه
گۆشه‌ی
ماڵ و له
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
دا پهرواێزیان
بخات، گه‌لێك
كه‌ندوكۆسپی
خسته
به‌ر
پێیان تاكو رێگا نه‌دات
ده‌وری
شایسته‌ی
خۆیان له
هه‌موو
ئاستیك دا ببینن،كه‌چی
ئێستا به‌كرده‌وه
ده‌بینین
رێژه‌ی
ژنان له‌زانكۆكانی
ئیران دا، زیاتر له
پیاوانه
وپله‌ی
یه‌كه‌می
زانستی وئاكادیمی به
ده‌ست
ئه‌وانه‌وه‌یه.
سه‌ره‌ڕای
هه‌زارویه‌ك
گیروگرفت كه
بۆیان پێك دێنن، ریگای خۆیان له‌ناو
دایره
ده‌وله‌تیه‌كان
و شوینه‌كانی
كاردا كردۆته‌وه.
باشترین به‌رهه‌م
هێنه‌ری
فیلمی سینمایی، لێهاتوترین گورانی بیژ و داهینه‌ر
له‌م
بۆاره‌دا
و باشترین نووسه‌ر
وشاعیر، باشترین هونه‌رمه‌ندی
شیوه‌كار
له
ناو ژنان دا ههلكهوتۆه.
ژماره‌ی
هه‌ڵسووڕاوانی
سیاسیان له‌ناو
زیندانه‌كان
دا، ئه‌گه‌ر
زیاتر له‌پیاوان
نه‌بێ
له‌وان
كه‌متر
نییه.
گه‌لێك
له‌یاساكانی
دژ به
ژن له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
كه
به
ڕه‌سمی
هه‌ڵنه‌وه‌شاونه‌ته‌وه
به‌ڵام
به‌كرده‌وه
ڕژیم ناتوانێ به‌رێوه‌یان
به‌رێ.
ئه‌و
دیمه‌نه‌ی
كه
له‌ده‌ره‌وه
به‌هۆی
زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی له‌ژنی
ناوه‌وه‌ی
ئێران پیشان ده‌درێ،
ته‌نیا
به‌شێك
له
واقعیهتهكهیه.
سیمای ئێستای ژن له
ئێران به
موقاوه‌مه‌ت
وخۆراگری ده‌ناسرێته‌وه،
ئه‌وه
ڕاسته‌كه
یاسای شه‌رعی
ئیسلامی له‌و
وڵاته‌دا
به‌رێوه
چوه
به‌ڵام
ژنانیش ته‌سلیمی
بێ ئیراده‌ی
ئه‌و
یاسایانه
نه‌بوون.
بۆ به‌ره‌وپیش
بردنی زیاتری ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه
ده‌بێ
هه‌وڵ
بدرێ كه‌خه‌باتی
ژنانی ئیرانی له
ژنانی چینی مامناوه‌ندی
وروشن بیرانه‌وه
په‌ره
پێ بدرێ به‌ره‌و
ژیان وخه‌باتی
ژنانی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش
وئاستێكی جه‌ماوه‌ریتر
بدرێ به‌و
حهركهتهی
كه‌ئیستا
له
ئارادایه.
ژنانی پیشڕه‌و
پێویسته
كۆمه‌ڵی
ژنان له
ده‌وری
دروشم و رێبازی ڕادیكال كۆ بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته
هه‌ر
له
چوارچێوه‌ی
ژنانی وشیار و پیشڕهودا
بمێنێته‌وه،
نه
به‌رانبه‌ر
به
ده‌سه‌ڵات
و نه
به‌رانبه‌ر
به
نه‌ریته‌كانی
گیان سه‌ختی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و پیاومه‌زنی
خۆی پێ ڕاناگیرێ.
پرسیار: كه‌مپه‌ینی
یه‌ك
ملیۆن ئیمزا خه‌ڵاتی
سیمون دوبواری وه‌رگرت
به‌ڵام
دوای ئه‌وه
هیچ گۆڕانكاریه‌ك
نه‌كرا،
ئایا ئێران ئیجازه
نادات یان خودی ژنان كه‌مته‌رخه‌من؟
وڵام:
كه‌مپه‌ینی
١ میلیون ئیمزا، بزووتنه‌وه‌ی
ژنانی ڕیفۆرمخوازه
كه هه‌وڵ
ده‌دات
هێندێك ئاڵوگۆری رووكه‌شی
له
یاساكانی ئیسلامی دا هه‌ر
له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و
ڕژیمه
دا به‌ده‌ست
بێنین. ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته
ناتوانێ قوڵایی ڕه‌نج
و ئازاری ژنانی ئێران بخاته
روو، هه‌ر
بۆیه
ناتوانێ وزه
وتوانای جه‌ماوه‌ری
ژنانی ئێران بخاته
كار.
به‌رێوبه‌رانی
ئه‌و
كه‌مپینه
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
كه
زۆربه‌یان
هه‌ڵسوڕاوی
بزوتنه‌وه‌ی
ژنان له
ئیرانن، به‌ڵام
به‌هۆی
رێبازێك كه
ڕه‌چاویان
كردوه
ناتوانن سه‌رنجی
جه‌ماوه‌ری
ژنان به‌ره‌و
لای خۆیان ڕابكێشن. ئه‌وان
به‌كرده‌وه
خه‌لك
به‌و
ڕژیمه‌وه
به‌یاساكانی
شه‌رعی
لهسهركێشهی
ژنان خۆش باوه‌ڕ
ده‌كه‌ن.
ئه‌وان
نایانهه‌وێ
ویان ناتوانن قوڵایی ئازاره‌كانی
چه‌وسانه‌وه‌ی
ژنانی كرێكار، یان ژنانێك كه
به‌بێ
هیچ به‌رانبه‌رێك
كاری ناو ماڵ ده‌كه‌ن،
ده‌رك
بكه‌ن.
چاره‌نووسی
ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته
به‌چاره‌نووسی
ڕه‌وتی
ڕیفۆرم خوازی ناو ڕژیمه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه
و دانی خه‌ڵاتی
سیمون دوبواریش له‌م
بابه‌ته‌وه
موعجزهیهكی
پێ ناكرێت.
پرسیار: ئه‌و
كچانه‌ی
كه‌له
ئێرانه‌وه
بۆ گه‌ڕان
به‌دوای
ئازادی دا هاتۆنه‌ته
ناو شۆڕشه‌كانی
به‌ره‌ی
ئوپۆزسێون، ئایا به
مه‌یلی
خۆیان دێن یان كێشه‌ی
خێزانی وكۆمه‌ڵایه‌تی
وسیاسیهكانی
واده‌كات؟
وڵام:
زۆربه‌ی
هه‌ره
زۆریان به‌پێی
تیگه‌یشتنێكی
سیاسی كه
وه‌ده‌ستی
دێنن روو ده‌كه‌نه
ڕیزه‌كانی
ئێمه.
به‌ڵام
له‌هه‌مان
كاتدا ئه‌و
ڕاستیه‌ش
ده‌زانین
كه
له
وڵاتانی وه‌كوو
وڵاتی ئێمه‌كه
سیسته‌می
پیاومه‌زنی
تێیاندا ڕه‌گ
وریشه‌ی
داكوتاوه كه‌متر
ژن له‌بنه‌ماڵه‌یه‌ك
دا هه‌یه
كه
كێشه‌ی
خێزانی نه‌بێت
،
ئه‌وه‌ش
خۆی بێ گومان هانده‌ره
بۆ ئه‌وه‌ی
رێی خه‌بات
هه‌لبژێرن
وبه‌م
یان به‌و
ریكخراوی سیاسی دژ به
ڕژیم په‌یوه‌ست
بن.
پرسیار: ئێوه
وه‌كو
ژنێكی شۆڕشگێر كه
ئێستا له‌تاراوگه‌ن
ئایا له
ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیتان
ڕازیین و ئومیدێك بۆ ئازادی ده‌بینن؟
وڵام:
بێ گومان رازیم
و لام وایه
ریگایه‌ك
كه
هه‌لم
بژاردۆه
مانایه‌كی
قوولی به‌ژیانم
به‌خشیوه،
ئه‌و
ژیانه‌ی
كه
له‌پێناوی
رزگاری چینی كرێكار و له
پيناوی رزگاری ژنی ئه‌و
وڵاته
له‌چه‌وسانه‌وه
و له‌سته‌م
و هه‌لاواردن
سه‌رفی
ده‌كه‌م.
ره‌وتی
ژیان به‌ره‌و
پیش كه‌وتنه‌وه
و من له
سه‌ركه‌وتن
دلنیام به‌ڵام
نه‌ك
هه‌ر
ئامانجی سه‌ركه‌وتنی
یه‌كجاری
ئاواتێكی شیرینه
و ئهرزشي
ئه‌وه‌ی
هه‌یه
كه
ژیانی تێدا به‌ریته
سه‌ر،
ئاڵوگۆری چكۆله‌ش
له‌ژیانی
ژنان دا ورده
ورده
له‌سه‌ریه‌ك
كۆ ده‌بێته‌وه
و هه‌ر
ده‌توانێ
به‌رهه‌می
خه‌باتێكی
ئامانج خوازانه
بێ. ئێوه
برواننه
ژیانی ژنانی كورد له
٥٠ ساڵی ڕابردوودا، ئایا به‌ڕاستی
هه‌ر
وه‌كوو
خۆی ماوه؟
به
بێ گۆمان گۆڕانی
گه‌وره‌ی
به‌قازانجی
ژنان به‌سه‌ردا
هاتوه،
كه
به‌رهه‌می
خۆراگری خۆیان و پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵایه‌تیه.
ئه‌گه‌ر
چی هێشتا هه‌ر
گه‌لێك
نه‌هامه‌تی
پڕ ئێش و ئازاریش هه‌ر
ماون.
مه‌سه‌له
ئه‌وه‌یه
كه
ئه‌و
ڕه‌وته
له‌به‌ره‌وپێش
چوون نه‌وه‌ستاوه‌و
ناوه‌ستێ
كاری ئێمه
ئه‌وه‌یه
كه
خێراتری بكه‌ینه‌وه.
پرسیار: كێشه
وگرفته‌كانی
ژنانی ئێران ئێستاكه
له
چ دۆخێكدایه،
ئایا ئه‌و
پیاوانه‌ی
كه‌له
به‌ره‌ی
ئوپۆزسیۆنهكاندا
باسی یه‌كسانی
ژنان و پیاوان ده‌كه‌ن
تاچه‌ند
ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
پراكتیك ده‌كه‌ن؟
وڵام:
بزووتنه‌وه‌ی
ژنان له‌ئێران
ئێستا له‌قوناغی
خۆرێكخستن دایه.
زۆربه‌ی
ژنان مافه‌كانی
خۆیان ده‌ناسن،
ده‌زانن
كه
به
ناحه‌ق
ئه‌و
مافانه‌یان
لێ زه‌وت
كراوه.
تاراده‌یه‌كی
زۆریش تواناییه‌كانی
خۆیان ناسیوه.
گرینگ ئه‌وه‌یه
كه
ریكخراوه‌كانی
سه‌ربه‌خۆی
جه‌ماوه‌ری
خۆیان پێك بهێنن ورێبازیك بگرنه‌به‌ر
كه
هاوپه‌یمانی
خه‌باتێكی
پێشڕه‌و
و سوشیالیستی له
كۆمه‌ڵگادا
بێ. هاوپه‌یمانی
خه‌باتی
چینی كرێكار بێ، دروشمه‌كانی
خه‌باتی
ژنان له‌بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكارانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی
ئازادی خوازانه دا
به‌گشتی،
ڕه‌نگ
بداته‌وه.
ئوپوزسیونی ئێران هه‌مووی
ناكرێ به
یه‌ك
چاو سه‌یر
بكرێ، ئه‌و
ئوپوزسیونه
مه‌یل
وبۆچوون و ستراتیژی جیاوازی تێدایه.
هێزی وا هه‌یه
له‌ناو
ئوپوزسیون دا كه
هه‌ڵسوكه‌وتی
له‌گه‌ڵ
ژنان گه‌لیك
پیاومه‌زنانه‌یه،
یان له
قسه‌دا
باسی
مافی یه‌كسان
بۆ ژن وپیاو ده‌كه‌ن،
به‌ڵام
رۆژانه
مافی ژنه‌كانی
خۆیان به‌كرده‌وه
پێ شێل ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستی
جیگا وشوێنی ژنان له‌ناو
هێزه
چه‌پ
و پێش كه‌وتن
خوازكان دابێ، ئه‌وه
پیویسته
دان به‌و
ڕاستی یه‌دا
بنرێ كه
لێره‌ش
دا ژنان به
ته‌واوی
بێ كێشه‌و
وگیروگرفت نین. ئه‌و
گیروگرفتانه
ئه‌گه‌ر
زۆر كه‌میش
بن، هه‌بوونیان
له‌ناو
هێزێك دا كه
به
تایبه‌ت
خۆی بهسوسیالیست
و بهكومونیست
بزانێ، قابیلی قه‌بوڵ
نین. به بڕوای من ڕیشه‌كێش
بوونی هه‌ستی
پیاومه‌زنی
له‌ناو
پیاوانی ئهوهجۆره
ریكخراونهش
دا، پێویستی به‌خه‌باتی
ئیدئۆلوژیك وسیاسی پته‌و
و به‌رده‌وام
هه‌یه
و نابێ لێی بێ خه‌م
بین.
٭٭٭
|