www.payam.nu

 

مهعلووماتی سووتاو به بههای گران

 

لهم رۆژانهدا كه ركهبهرهكانی سهرۆك كۆماری له ئێران له گهرمهی پروپاگهندهی ههڵبژاردندا بوون، چهند جاریك له سهر سهفحهی تلویزیونهكان چاومان به دیاردهیك كهوت كه بۆ رژیمی كۆماری ئێسلامی و ماشینی تهبلیغاتی ئهو رژێمه نامۆ بوو. كاندیدهكانی پۆستی سهرۆك كۆماری روبهروی یهك دهبوونهوه و خاڵه گهندهڵهكانی یهكتریان له قاو دهدا. ئێمه ناڵێن كه ئهم دیمهنانه شهره زێڕنگهرانه بوون و ئهم دووبهرهكایهتییه لهناو رێزهكانی رژیمدا نییه، بهڵام دهڵێین گۆمان لهوهدا نییه كه ئهم شانۆیه به مهبهستی چاوبهستنی خهڵك رێك خرابوو. ئهوان به راستی ڕكهبهرێ یهكتر بوون، بهڵام براوه و دۆراوی ڕكهبهرهكه كهسانی تر بوون. براوه رژیمی ئێسلامی و دۆراوی ڕكهبهرهكه ئهو كهسانه بوون كه بهو نهمایشه ههڵخهلهتا بن و لایان وا بووبێ كه دهروازهی دیموكراسی بهرهو ڕووی ئهو وڵاته كراوهتهوه و چووبن دهنگی خۆیان خستبێته سندوقهوه.

چهند بابهتێك لهو دیالۆگه تلویزیونیهدا به رۆاڵهت سهرنج راكێش تر بوون كه ورد بوونهوه لێیان نیشان دهدات چلۆن كۆمهڵێك مهعلووماتی سووتاو كه رۆژان و مانگان و ساڵان لهسهر زاری خهڵك دههاتن و دهچوون و به ههزاران نوكته و جوكیان لێ دروست كرابوو و به میلیونان كورته نامه له رێگای موبایلهكانهوه له سهریان گۆرداربۆوه، به كلك و گۆی كراوی دهرخواردی بێنهران دهدرا:

_ شارامی جهزایری پارهی به ریشوهت داوهته نوێنهرانی مهجلێس،

_ كورهكانی رهفسهنجانی و ناتهقی نووری رێچكهی باوكهكانیان گرتووته بهر و به ملیاردها دۆلار سهروهتیان له رێگای دزی و گهندهڵی و بازرگانیهوه پێكهوه ناوه،

_ چهند كاربهدهستیكی حكومهتی به بهڵگهنامهی ساختهوه دامهزراون و ههركامهیان چهندین عینوانی دۆكتور و موهندیس و كارناسیان له خۆ باركردووه‌‌،

_ داستانی خهرمانهی نوور بهدهوری سهری ئهحمهدی نژاد لهكاتی سوخهنرانی له نهتهوهیهكگرتوهكان،

_ سهرهفی بودجهی به بێ نهقشه و بهرنامه كه گۆیا تهنیا چهند ملیاردیكیشی دیار نهماوه،

ئهوانه شابهیتی له قاودانهكان بوون. ئێستا ئێوه كلاوی خۆتان بكهنه قازی، بزانن ئایا:

 لهناو بازرگاناندا ئهوه تهنیا شارامی جهزایری بوو كه ریشوهتی دهدا و لهناو كاربهدهستانیشدا تهنیا كهروبی بوو كه وهری دهگرت، یان سهرتاپای دهزگای ئێداری و ئابووری ئهو وڵاته لهسهر بناغهی گهندهڵی و ریشوهت خۆری دهسورێ؟

ئهو تهنیا كورهكانی رهفسهنجانی و ناتقی نووری بوو كه نیشانیان داوه به راستی كوری باوكی خۆیانن، یان سهرتاپای ئابووری ئهو وڵاته لهگرهوی ئاغازادهكان دایه كه بانكهكانی سوئیس و دوبهییان به پارهی خهیالی ئاخنیوه؟

ئهوه تهنها زههرا رههنوهرد و سادقی مهحسوولی بوون كه بهڵگهی دوكتورای ساخته له بهغهلیان دایه یان به ههزاران كاربهدهستی بالا و مهئمور و ئهشكهنجهگهری ئیتلاعات بهو عینوانه رازاندراونهوه؟

ئهوه تهنها ئهمجاره نهبوو كه خهرمانهی نوور به دهوری سهری ئهحمهدی نژاد لهكاتی سوخهنرانی له نهتهوهیهكگرتووهكاندا دهبیندرا، بهلكوو داستانی ئهو خۆرافاته لانی كهم لهو رۆژهوه دهستیپێكرد كه رادیوی بی بی سی رایگهیاند له یهكێك له دیهاتهكانی ئێران وێنهی ئێمام لهناو مانگدا دیتراوه!

واقعییهت ئهوهیه كه ئهو مهعلووماتهی وا كاندیدهكانی سهروكۆماری ههركامهیان لهبارهی ئهوی تریانهوه دهیخسته روو، مشتێك بوون له خهروارێك، نۆی نهبوون و سووتاوو بوون، راستگۆیانه نهبوون و فێڵبازانه بوون، به مهبهستی دانێ مهعلوومات به جهماوهر نهدهوتران، بۆ دامركاندنهوهی ئاووری تورهیی و نهفرهت باس دهكران، دیاردهی دیموكراتیك نهبوون بهڵكوو ههرهشهو چاو سووركردنهوه بوون بۆ بێدهنگ كردنی یهكتر.

 

 ٭٭٭