www.payam.nu

 

شانۆی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن له كوردستان

 

 

له ماڵپه‌ڕی ئوستانی كوردستان "ئیرنا" به رێكه‌وتی ٣ی جۆزه‌ردان بابه‌تێك هاتووه له‌ژێر سه‌ردێڕی "ئوستانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له روانگه‌ی ئاماره‌وه".

نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته به پێی پیشه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی و خامه فرۆشانی، به راده‌یه‌كی زۆر درۆ و چه‌واشه‌كاری ته‌حویلی خوێنه‌ر داوه. له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به ئامار كراوه كه یارمه‌تیمان ده‌دا هه‌تا به به‌شێك له بابه‌ته‌كه‌دا بچینه‌وه. نووسه‌ر ده‌نووسێ: له یه‌كه‌م ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری كه له ٥ی رێبه‌ندانی 1358 به‌رێوه‌چوو، له‌شاری چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌سی وه‌ك سنه ته‌نیا هه‌زار و 514 كه‌س له شانۆی هه‌ڵبژاردندا به‌شداریان كرد. نووسه‌ر، بوونی پێشمه‌رگه له‌م شاره به هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك ده‌زانێ. به پێی ئیدیعای ئه‌و، دووهه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری كه له ٢ی گه‌لاوێژی ١٣٦٠ به‌رێوه چوو، زیاتر له 71 هه‌زار كه‌س له شاری سنه چوونه پێی سندووقه‌كان و ده‌نگیان دا.

راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا له چه‌ند ده‌وره‌ی كورتی پاش شۆڕش و گرتنی شاره‌كان له لایه‌ن خه‌باتگێڕانی جه‌ماوه‌ری و به‌شێوه‌ی چه‌كدارانه، خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوی چاره‌نووسیان له ده‌ست خۆیان دابوو. به پێی ئه‌م ئاماره كه باسكراوه له‌م دوو ده‌وره‌یه‌دا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری زۆر كه‌م بووه. له سه‌رده‌مێكدا كه خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر شاردا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، هیچكه‌س به هۆی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی له‌ژێر گوشار و لێ پێچینه‌وه‌دا نه‌بوو. خه‌ڵكی شار له ژێر سایه‌ی ئاسایشێك كه پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی چه‌كدار و رێكخراوی بنكه‌كان پێكیان هێنابوو، ئازادانه كاری خۆیان ده‌كرد.

سه‌ره‌ڕای خۆراگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی سنه و پێشمه‌رگه‌كانی، كۆماری ئیسلامی توانی له‌ژێر رهێڵه‌ی 14 هه‌زار خومپاره بۆ سه‌ر شار و بۆمباران و تۆپ بارانی قورس و جینایه‌تكارانه، پاش ٢٤ رۆژ سنه داگیر بكات. له‌وه به‌دوا دڕندانه‌ترین دیكتاتۆری به سه‌ر خه‌ڵكی شاردا سه‌پێندرا. له سایه‌ی ئه‌و دیكتاتۆریه دا، هێنانه‌ده‌رێی ده‌نگه‌كان له سندووقی ده‌نگدان كارێكی ئاسان بوو. به گشتی له نیزامی كۆماری ئیسلامی دا ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و به‌شه‌كانی تری ئێران به‌راده‌ی سه‌پاندنی ترس و دیكتاتۆری رژیم به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، له سندووقه‌كانی ده‌نگدان كێشراوهته ده‌ره‌وه.

نووسه‌ری ئیرنا ده‌ڵێ: له ساڵی 1360 زیاتر له ٧١ هه‌زار كه‌س له سنه ده‌نگیان داوه. ئایا جورئه‌تی به‌خۆیدا ئه‌وه‌ش بنووسێ كه ١٣٦٠، ساڵی ده‌سپێكی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی سه‌دان هه‌زار كۆمۆنیست و ئینسانی شۆڕشگێر و نه‌یارانی رژیم له كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران بووه؟ ئه‌گه‌ر رژیم له كوردستان مهشرووعیهتێكی هه‌بووه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئێران به توندی دژایه‌تی دهكراو خه‌بات له دژی له ئارادا بوو و لێی بێزار نه‌بونایه، بۆچی له تێكڕای گرتووخاتهكانی ئێران كوشتار وهڕێخراو ده‌سته‌و تاقمی تێرۆریستی به‌ربوونه گیانی خه‌ڵك و قورسترین كه‌ش و هه‌وای ترس و نیگه‌رانی به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران دا سه‌پێندرا؟

رژیم به‌راده‌یه‌ك كه توانیویه‌تی هه‌ل و مه‌رجی ترس و دڕنده‌یی بخوڵقێنێ، هه‌ر به‌م راده‌یه‌ش ده‌ستی ئاوه‌ڵا بووه كه به مه‌یلی خۆی ده‌نگه‌كان له سندوقه‌كان دهربكێشێ. خودی نووسه‌ر ده‌نووسێ: له خولی یه‌كه‌می ده‌وره‌ی ٨ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، خه‌ڵكی ئوستانی كوردستان نیزیكه‌ی له‌سه‌دا ٢٦ كه‌متر له ده‌وره‌ی پێشوو ده‌نگیان داوه. به‌واتایه‌كی دیكه پێ به پێی به‌هێزتر بوونی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران و لاواز بوونی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم، كۆماری ئیسلامی ئه‌م بواره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان په‌لكێش بكات.

شیاوی باسه كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی هاتنه‌سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه به رژیمێكی دژی ئینسانی یان ده‌ناسی و ره‌دیان كرده‌وه. ئه‌وان به پێكهێنانی رێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری، به شێوه‌ی چهكدارو به‌بێ چه‌ك ده‌ستیان كرد به ئیداره كردنی ناوچه‌كانی خۆیان. پێ به‌پێی زاڵ بوونی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌سه‌ڵات و ئازادیان له خه‌ڵك زه‌وت كرد. پێ به‌پێی لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاتی رژیم، كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان زیاتر بكه‌ن. ئاماره‌كان هه‌ر چه‌ند به شێوه‌یه‌كی ناته‌واویش به‌ڵام ئه‌م راستیه به‌روونی ده‌رده‌خه‌ن.

خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان به ده‌ربڕینی بێزاری و نه‌فره‌تی خۆیان و به درێژه پێدانی خه‌باتی خۆیان له دژی ئه‌م رژیمه و به ته‌حریمی یه‌كپارچه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌ڵامی درۆ و چه‌واشه‌كاریه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌ده‌نه‌وه.

٭٭٭