|
کرێکارانی ئۆروپا ده‌ڵێن
ئێمه
ئاماده
نین باجی قه‌یرانی
سه‌رمایه‌داریی
بده‌ین
به‌پێی
هه‌واڵی
ئاسۆشێتد پڕیس رۆژی شه‌ممه
١٦ی مه‌ی
به‌رابه‌ر
له‌گه‌ڵ
٢٦ی گوڵان ده‌یان
هه‌زار
كرێكار له
بێڕلین پێته‌ختی
ئاڵمان رێپێوان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ناڕه‌زایه‌تییان
به‌ڕێوه
برد. نوێنه‌رانی
یه‌كێتیه
كرێكارییه‌كان
ژماره‌ی
به‌شداربووانی
ئه‌م
خۆپیشاندانه‌یان
یه‌كسه‌د
هه‌زار
كه‌س
مه‌زنده
كرد و وتیان كه
نوێنه‌رانی
كرێكاران له
ته‌واوی
شاره‌كانی
ئاڵمانه‌وه
له‌و
رێپێوانه‌دا
به‌شدارییان
كردبوو. به‌پێی
راپۆرتی هه‌واڵنێریی
رۆیترز، ئه‌م
رێپێوانه
به‌شێك
له
رێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی
٣٠٠ هه‌زار
كه‌سیی
كرێكارانی چه‌ند
شوێنێكی
ئوروپا
بوو كه
له‌لایه‌ن
فێدڕاسیۆنی یه‌كێتیه
كرێكاریه‌كانی
ئۆروپاوه
رێكخرابوو. له‌م
ژوماره‌یه
١٥٠ هه‌زار
كه‌سیان
رۆژی ١٤ی مه‌ی
له
مادرید
پێته‌ختی
ئێسپانیا خۆپیشاندانیان كرد، ٣٠ هه‌زار
كه‌س
له
پێڕاگ پێته‌ختی
چێك رۆژی ١٦ی مه‌ی
رژانه
سه‌ر
شه‌قامه‌كان
و سه‌ره‌نجام
٥٠ هه‌زار
كه‌سیش
رۆژی ١٥ی مه‌ی
له
بروكسێل پێته‌ختی
بلژیك و ناوه‌ندی
یه‌كێتیی
ئۆروپا ده‌ستیان
دایه
رێپێوان. له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی
بروكسێل دا زۆرێك له‌نوێنه‌رانی
یه‌كێتیه
كرێكارییه
جۆراوجۆره‌كان
به‌شدار
بوون. دروشمی سه‌ره‌كیی
خۆپیشاندانه‌كان
پاراستنی پیشه
و پاراستنی ئاستی رفاه
و ئاسایشی كرێكاران بوو. به‌پێی
نووسراوه‌ی
ماڵپه‌ڕی"
جیهانی سۆسیالیست" له‌و
خۆپیشاندانانه
دا جگه‌له
دروشمه‌كانی
فێدراسیۆن، به‌شداربووان
بۆخۆشیان چه‌ند
دروشمێكیان هه‌بوو،
له‌وانه:
"ئیمه
ئاماده
نین هه‌زینه‌كانی
قه‌یرانی
ئه‌وان
بده‌ین".
به‌پێی
هه‌واڵی
ئه‌م
ماڵپه‌ڕه،
كرێكارانی ماشێن سازیی "داف" و "ئائۆدی" له
ئالمان
له‌سه‌ر
پلاكارده‌كانیان
نووسیبوویان: "سۆسیالیسم یان به‌ڕبه‌ڕیه‌ت"
و " یه‌كگرتن
دژ به
سه‌رمایه‌داریی".
ئه‌م
ماڵپه‌ڕه
هه‌روه‌ها
نووسیبووی كه
وته‌بێژانی
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
بروكسێل، به‌سه‌رنجدان
به
خواسته‌كان
و توڕه‌یی
كرێكاران، "قومارخانه‌كانی
سه‌رمایه‌داری"
یان دایه
به‌ر
هێرش. بێجگه
له‌و
رێپێوانانه‌ی
كه
ئاماژه‌یان
پێكرا، چه‌ندین
خۆپیشاندانی كرێكاریی دیكه
له
ئوروپا رووی دا. به‌پێی
راپۆرتی "بی بی سی" رۆژی شه‌ممه
١٦ی مه‌ی
له‌سه‌ر
بانگهێشتی یه‌كێتیی
كرێكاریی "یه‌كگرتن"
له
بریتانیا، ٧٠٠٠ كرێكار له‌شاری
"بیرمه‌نگام"
ی ئینگلیس بۆ دیفاع له
پاراستنی پیشه
و یارمهتهتیی
ده‌وڵه‌ت
به
به‌شه
پیشه‌ییه‌كان،
رێپێوان و كۆبوونه‌وه‌یان
سازدا. له
وتاره‌كان
دا ره‌خنه
له‌وه
گیرا كه
حكومه‌ت
٩٠٠ ملیارد پۆند لهپوڵی
ماڵییات ده‌رانی
رژاندۆته
گیرفانی ئه‌و
خاوه‌ن
بانك و "سه‌هام
بازانه"ی
كه
خۆیان هۆكاری په‌ره‌پێده‌ری
ئه‌م
قه‌یرانه‌ن
و جه‌خت
له‌سه‌ر
ئه‌وه
كرایه‌وه
كه
ئه‌م
یارمه‌تیانه
هیچ رۆڵێكیان له
پاراستنی پیشه
و ره‌خساندنی
ده‌رفه‌تی
كار دا نه‌بووه.
كرێكارانی ماشێن سازیی "فیات" له
ئیتالیاش، رۆژی ١٦ی مه‌ی
خۆپیشاندانیان كرد. به‌وته‌ی
سازمانده‌رانی
خۆپیشاندانه‌كه
١٥ هه‌زار
كه‌س
لهكارخانه
جۆراوجۆره‌كانی
"فیات"ه‌وه
به‌ره‌و
ئیداره‌ی
ناوه‌ندیی
ئه‌م
كارخانه‌یه
له‌شاری
"تورین " رێپێوانیان كرد. كرێكاران خوازیاری ئه‌وه
بوون كه
"فیات" به
خاوه‌ندارێتیی
"ئوپیل" ی ئاڵمان و"كرایسلێر"ی ئه‌مریكا
هۆكاره‌كانی
بێكار بوونی كرێكارانی ئیتالیا فه‌راهه‌م
نه‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی "فیات" به‌ڵێنی
دا كه
ته‌واوی
هه‌وڵه‌كانی
ده‌خاته‌گه‌ڕ
بۆئه‌وه‌ی
كرێكاران كه‌متر
به‌ره‌وڕووی
بێكاریی ببنه‌وه.
ئه‌م
رێپێوان
خۆپیشاندانانه‌ی
كه
ئاماژه‌یان
پێكرا و له‌لایه‌ن
یه‌كێتی
و فیدڕاسیۆنه
كرێكارییه‌كانه‌وه
رێكخرابوون، ته‌نیا
به‌شێكی
بچووك
له
خواسته
سنفیه‌كانی
كرێكاران ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌وان
ته‌واوی
هه‌وڵی
خۆیان به‌كار
بردووه
تا
خواسته‌كانی
كرێكاران له
چوارچێوه‌ی
كێشه‌ی
نێوان سه‌رمایه‌ی
ماڵیی و سه‌رمایه‌ی
سه‌نعه‌تیی
دا قه‌تیس
بكه‌ن.
هه‌واڵنێری
و راگهێینهره
بۆرژواییهكانی
وه‌ك
"ئاسۆ شێتدپڕێس و رۆیتیرز"یش هه‌ر
ئه‌م
لایه‌نه
له‌خواستی
كرێكاران باس ده‌كه‌ن.
كرێكارانی "داف" و ئائۆدی" له
ئاڵمان به
دروشمه‌كانی
"سۆسیالیسم یان به‌ڕبه‌ڕییه‌ت"
و "یه‌كێتی
دژ به
سه‌رمایه‌داریی"
پیشانیان داوه
كه
له
روانگه‌ی
كرێكاره
پێشڕهوهكانهوه
كێشه‌كه
له
نێوان دوو سیستمی جاوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كۆمه‌ڵگه
دایه.
نه‌ته‌نیا
هه‌ر
به‌شی
ماڵی، به‌ڵكوو
ته‌واوه‌تی
سیستم و پێكهاته‌ی
نیزامی سه‌رمایه‌داریی
تووشی قه‌یران
بووه.
کریکارانی ئوروپا خوازیاری كار و دابین كردنی بیمه‌ی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تین.
ئه‌وان
خوازیاری ئه‌وه‌ن
كه
نابێ قورسایی و نه‌هامه‌تییه‌كانی
سه‌رچاوه‌گرتوو
له‌م
قه‌یرانه
ببێته
هۆی
ئه‌وه‌یكه
ئاستی رفاه
و بێهداشتی خۆیان و بنه‌ماڵه
و ئاستی ئامووزش و په‌روه‌رده‌ی
منداڵه‌كانیان
دابه‌زێت.
بۆ دابینكردنی بیمه‌ی
پێویست، ده‌وڵه‌ته‌كان
ده‌بێ
بهتریلیۆن
دۆلار له‌و
پووڵه
به
تاڵان رۆیشتووهی
حه‌قده‌ستی
كرێكاران له
سه‌رمایه‌داران
بستێننه‌وه.
٭٭٭
|