www.payam.nu

 

 

ناوه‌رۆكی رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له زمانی بهرێوهبهرانیهوه

 

 

"ئیرنا"، رێكه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردان كورتكراوه‌ی وتووێژێكی ئه‌م ههواڵنێرییهی له‌گه‌ڵ "عه‌لی زه‌بیحی"، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بڵاو كرده‌وه. به‌وته‌ی "ئیرنا" ئه‌م وتووێژه، وڵامێكه به‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كاندیداكانی سه‌رۆك كۆماریه‌وه ورووژێندراون. چه‌ند خاڵێكی سه‌رنج راكێش له وته‌كانی "عه‌لی زه‌بیحی" دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه لهلێرهدا به‌كورتی ئاماژه‌یه‌كیان پێده‌كه‌ین. "ئیرنا" ده‌نووسێت:

به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، وێرای ئاماژه به كار و كرده‌وه‌ی هه‌ندێك له كاندیداكان له ده‌ورانی بهرێوهبهرێتییاندا وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌وردی به رابردووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی "هه‌زار بنه‌ماڵه" یی و پێكهێنانی کەش و هەوایەکی ئارام بۆ دزین و تاڵان و بڕۆی سەروەتی ئەم وڵاتە له‌ناو دام و ده‌زگاكانی دەوڵەتی دا بچینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ریشه و سه‌رچاوه‌ی گیروگرفته‌كانی ئهمڕوێ خه‌ڵك له مودیرییه‌تی ٢٤ ساڵه‌ی ئه‌واندایه. وه ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ی وڵات به‌جێگای هه‌زینه له‌پێناو باشتر بوونی بارودۆخێ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، سه‌ری له حیسابه شه‌خسیه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه پشتگیری ده‌كران دهرنههێنابایه، بارودۆخی خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو.

"ئیرنا" به‌شێكی تر له قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مجۆره باس ده‌كات:

"ئاست و به‌رفراوانی خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتنه‌كان له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده، به‌راده‌یه‌ك بوو كه زۆر جار به‌مه‌به‌ستی دانی هه‌ندێك پله و پایه و ده‌رفه‌ته‌كان به كه‌سانی نزیك به خۆیان، ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ی ته‌شكیلاتی ئه‌م رێكخراوهیهیان به‌ته‌واوی گۆڕیوه و كۆمه‌ڵێك ئیداره و دامه‌زراوه‌ی بێ كه‌ڵك و ناكارای هاوته‌ریب و پێوه‌ندی داریان پێكهێنا و جگه له‌وه‌ش له‌ناو ته‌واوی شیركه‌ت و دام و ده‌زگاكانی سه‌ربه‌م رێكخراوه‌یه، بواریان بۆ تاڵان و بڕۆی سه‌رمایه‌كان و پاشكه‌وته‌كانی سندوقی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ریگای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه بۆخۆیان هێنابوویاننه سه‌ركار، خۆش كرد."

ئه‌مه، دان پێدانان و له‌قاودانێكی سه‌رنج راكێشه. جه‌وهه‌ری وته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه كه بیست و چوار ساڵی ره‌به‌قه، "هه‌زار بنه‌ماڵه" له‌ناو ده‌زگای حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی دا، ئه‌و حه‌قی بیمه‌یه‌ی كه له‌ده‌یان ملیۆن كرێكار و كارمه‌ندی ئه‌م وڵاته وه‌رگیراوه به‌تاڵان بردووه. به واتایهیكی دیكه له ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری خامه‌نه‌یی، سه‌رۆك وهزریی میرحسێنی مووسه‌وی و پێشتر له ئه‌وانیشه‌وه بگره هه‌تا ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری هاشمی ره‌فسه‌نجانی و خاته‌می، دزی و تاڵان و برۆ و گه‌نده‌ڵی بێ سنوور له‌ناو ئه‌و رێكخراوه‌یه دا ئه‌مرێكی ئاسایی بووه.

ئاشكرایه كه حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان. ئه‌مانه و گه‌ڵیك نموونه‌ی تر زۆرجار به‌پێی فاكت و به‌ڵگه‌ی زیندوو لهراپۆرتهكانی رێكخروای "شه‌فاف سازی" جیهانی دا ئاماژه‌یان پێكراوه. ساڵی رابردوو به‌رپرسی ئوروپا- ئاسیای ئه‌م رێكخراوه‌یه، له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ ده‌نگی ئاڵمان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه جه‌ختی كرده‌وه كه میزانی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی له‌ناو دام و ده‌زگای ئیداره‌ی ئێران دا په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌ڵبه‌ته راپۆرته‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه به‌چه‌ند هۆكاری وه‌ك جێگه‌وپێگه‌ی چینایه‌تی، له به‌رچاوگرتنی كۆمه‌ڵێك ئامانج و مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر واقیعیهتهكان، ده‌توانێت ته‌نیا تاراده‌یه‌ك راست و جێگه‌ی باوه‌ڕبن، هه‌ربۆیه باشترین حه‌كه‌م له‌م ناوه دا خودی خه‌ڵكی ئیران و به‌تایبه‌ت كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانن. كرێكاران و كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێشی ئێران، له‌كار و ژیانی رۆژانه‌ی خۆیاندا هه‌موو جۆره فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی و شێوه‌ی كار و كرده‌وه‌كانی ئه‌وان به‌ئاشكرا ده‌بینن و هه‌ستی پێده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن كه له‌ناو دام و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی وڵات، رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی نموونه‌ی گهندهڵترینیانه. ئه‌م فه‌ساد و گه‌نده‌ڵییه، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه‌ی چینایه‌تی "ئه‌م رژیمه وه‌ك خزمه‌تكاری تاقمێك سه‌رمایه‌داری دواكه‌وتوو، هه‌روه‌ها ئیسلامی بوون و دیكتاربوونی ئه‌و. ئه‌م دام و ده‌زگایه له چه‌ندین ده‌وره‌ی جیاواز و له‌وانه له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م دا، له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه كه‌وتۆته بهرتوندترین ناره‌زایه‌تی و بێزاری و ره‌خنه‌ی لێ گیراوه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، گه‌نده‌ڵ بوونی كۆماری ئیسلامی و دام و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و مه‌زهه‌بی ئه‌م رژیمه له‌نموونه هه‌ره بهرچاوهكانن. به‌ڵام خاڵی سه‌رنج راكێش ئه‌وه‌یه كه به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ناشیرین كردن  و بێ باوهڕكردنی حه‌ریفه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دا ئه‌م راستیانه ئاشكرا ده‌كات. ئه‌و ده‌رفه‌تێكی لەباری به‌ده‌ست هێناوه هه‌تا تاوانی ته‌واوی هه‌ژاری و رۆژ رهشیهكان، ئیعتیادی ملیۆنی، بێ به‌ش بوون له بێهداشت و ده‌واو ده‌رمان و ده‌یان موسیبه‌تی تری كه ئه‌مڕۆكه ژیانی خه‌ڵكیان تاڵ كردووه، به‌سه‌ر به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشووتردا بشكێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و له بیری چۆته‌وه كه ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد په‌سند كراوی حكومه‌تی ئیسلامی و كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م رژیمه بوون.

كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌لاڕێدا بردن و دوورخستنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی جه‌ماوه‌ر له ته‌وه‌ره ئه‌سڵیه‌كان و نمایشی به‌ناو شه‌رعییه‌ت به‌خشین به نیزام كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. به‌ڵام له جه‌ره‌یانی هه‌ر ئه‌م شانۆ گاڵتهجاڕانهیهش دا به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێك له سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسیه‌كانی ئه‌وان كه‌وتۆته ململانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌ئاكام دا چه‌ند گۆشه‌یه‌كی زۆر بچووك له گهندهڵكاریه عهزیمهكانی ئه‌وان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی واتا " عه‌لی زه‌بیحی"یه‌وه له‌قاو دراوه. بێ گومان ته‌نیا رۆژێك ته‌واوی گه‌نده‌ڵی و جینایه‌ته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م رژیمه ئاشكرا دبێت كه جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ، كۆماری ئیسلامی به زبڵدانی مێژوو بسپێرن. له رۆژێكی ئه‌وتۆدا قوربانیه‌كان وه‌ده‌نگ دێن و خودی گه‌نده‌ڵكار و جینایه‌ت پیشه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر حه‌كه‌می هه‌ڵبژێردراوی شۆراكان و له‌سه‌ر نوێنگه‌ی به‌ڵگه و زانیاریه حاشا ههڵنهگرهكان، بێجگه له‌دان پێدانان و دركاندنی راستیه‌كان هیچ ریگایهكیان بۆ نامێنێته‌وه.

به‌مجۆره، كارنامه‌ی پڕ لهفهساد و گه‌نده‌ڵی و جینایه‌تی ئه‌م رژیمه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئاشكرا ده‌بێت.

 

٭٭٭