|
بومه‌له‌رزه‌ی
سروشتی و بومه‌له‌رزه‌ی
كۆماری ئیسلامی
"ئیلنا" هه‌واڵنێری
كاری ئێران، رۆژی ٢٢ی گوڵان له
قه‌ولی
سه‌رۆكی
كۆمیسیۆنی به‌رنامه‌و
بودجه‌ی
شۆرای شاری تارانه‌وه
نووسی:
"بارودۆخی زۆربه‌ی
نه‌خۆشخانه‌كانی
تاران به
جۆرێكن كه
ته‌نانه‌ت
به
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی
زۆر چكۆله‌ش،
یه‌كه‌م
جێگایه‌ك
كه
وێران ده‌بن
و زۆرترین زیانیان پێده‌گات،
ئه‌و
شوێنانه‌ن".
"ئیلنا" له‌درێژه‌دا
ده‌نووسێت:
شۆرای شاری تاران له
چه‌ند
ساڵی رابردوودا له
رێگای پهسندكراوهیهكهوه
داوای له
ده‌وڵه‌ت
كردووه
كه
بڕی ٧٤ ملیارد تمه‌ن
پووڵ ته‌رخان
بكات بۆ كاری نۆژن كردنه‌وه
و پته‌وتر
كردنی نه‌خۆشخانه‌كانی
تاران، به‌ڵام
ته‌نیا
٢٠ له‌سه‌دی
ئه‌و
ههزینهیه
دابین كراوه.
ئه‌ڵبه‌ته
"ئیلنا" ئه‌م
هه‌واڵه‌ی
له‌حاڵ
و هه‌وای
هه‌ڵبژاردن
دا و به
مه‌به‌ستێكی
تایبه‌ت
بڵاو كردۆته‌وه،
ئه‌گینا
مه‌سه‌له‌ی
مه‌ترسی
بومه‌له‌رزه
بۆ دانیشتوانی تاران شتێكی تازه
نییه.
ئیلنا به‌م
كاره‌ی
هاوكات ده‌یهه‌وێ
ئه‌وه
به
خوێنه‌رانی
سایته‌كه‌ی
بڵێت كه
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
ته‌نانه‌ت
بودجه‌ی
نۆژنكردنهی
نه‌خۆشخانه‌كانی
تارانیشی دابین نه‌كردووه.
ئیلنا ده‌یهه‌وێ
بڵێت كه
ده‌وڵه‌ت
به
نزیكه‌ی
٣٠٠ ملیارد دۆلار داهاتی نه‌وته‌وه،
ته‌نانه‌ت
له‌خه‌می
نه‌خۆشه‌كانی
شاری تارانیش نییه.
بێجگه
له‌مانه
ئیلنا ده‌یهه‌وێ
به‌شێوه‌یه‌كی
ناراسته‌و
خۆ بهخوێنهرانی
سایته‌كه‌ی
بڵێت كه
ده‌نگ
بده‌ن
به
میرحسینی مووسه‌وی
كه
كاندیدای "خانه‌ی
كارگره
بۆ هه‌ڵبژاردن.
به‌ڵام،
با له‌بازنه‌ی
به‌رته‌سكی
گاڵته‌جاڕی
هه‌ڵبژاردن
بێینه
ده‌ره‌وه
و هه‌واڵه‌كه
هه‌ندێك
زۆرتر شی بكه‌ینه‌وه:
نه‌ك
ته‌نیا
هه‌ر
نه‌خۆشخانه‌كانی
تاران، به‌ڵكوو
شاری تاران به‌گشتی
له‌سه‌ر
پانزه
هێڵی بومه‌له‌رزه
قه‌راری
گرتووه.
ئه‌م
راستیه
لانی كه‌م
له‌ساڵی
١٣٣٠ی هه‌تاوییه‌وه
له‌لایه‌ن
كارناسانه‌وه
سه‌لمێنراوه
. پێویسته
ئه‌وه
وه‌بیر
به‌ڕێوه‌به‌رانی
سایتی "ئیلنا" بێنینه‌وه
كه
مووسه‌وی،
له‌ساڵی
١٣٦٠ی هه‌تاوییه‌وه
تا ساڵی ١٣٦٨، سه‌رۆك
وه‌زیری
كۆماری ئیسلامی بووه.
ئه‌و
له
ته‌واوی
ئه‌و
ماوه‌یه‌دا
نه‌ك
هه‌ر
هیچ هه‌زینه‌یه‌كی
سه‌رفی
بواری پێشگیری یان كه‌م
كردنه‌وه‌ی
زه‌ره‌ر
و زیانی ئه‌گه‌ری
بومه‌له‌رزه
سروشتیه‌كان
نه‌كرد،
به‌ڵكوو
ته‌نانه‌ت
هیچ قسه‌و
باسێكی له‌م
پێوه‌ندییه‌دا
نه‌هێناوه‌ته
گۆڕێ. جگه
له‌وه‌ش
مووسه‌وی
خۆی و دهوڵهتهكهشی
خزمه‌تكاری
بومه‌له‌رزه
سیاسیه‌كان
بوون. دروست له
ساڵه‌كانی
سه‌رده‌می
سه‌رۆك
وه‌زیری
ئه‌ودا،
كۆماری ئیسلامی سه‌رقاڵی
كوشتار و قه‌تڵی
عامی ده‌یان
هه‌زار
كه‌س
بوو. له‌ساڵی
١٣٦٠ تا ١٣٦٨، به
رێبه‌رایه‌تی
خومه‌ینی
و له‌رێگای
جه‌للاد
و ئینسان كوژه‌كانی
وه‌ك
ئایه‌توڵڵا
ئه‌رده‌بیلی
و خه‌ڵخاڵی
و به‌سه‌رۆك
وه‌زیری
میرحسینی مووسه‌وی،
هه‌زاران
ئینسانی كۆمۆنیست و ئازادیخواز، خه‌باتكاران
و ناڕازیانی ئه‌و
وڵاته
كه‌وتنه
ژێر ئه‌شكه‌نجه
و گوڵی ته‌مه‌نی
ده‌یان
هه‌زار
كه‌سیان
به
بومه‌له‌رزه‌ی
ئیسلامی هه‌ڵوه‌ری
و به‌شێكی
زۆریشیان به‌كه‌م
ئه‌ندامی
و نه‌خۆشی
له‌كۆمه‌ڵگه‌دا
ره‌ها
كران. ئه‌ڵبه‌ته
هه‌رله‌م
سه‌روبه‌نده‌دا
ئه‌م
پرسیاره
ئاراسته‌ی
ئاغای مووسه‌وی
كرا كه
به‌رپرسیاریه‌تی
ئه‌و
له‌و
ئه‌شكه‌نجه
و قه‌تڵی
عامانهدا
چی بووه،
ناوبراو له
وڵام دا وتوویه‌تی
كه
ئه‌و
له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
هیچ چه‌شنه
به‌رپرسایه‌تیه‌كی
له
به‌شی
كاروباری قه‌زایی
دا نه‌بووه.
گریمان ئه‌مه
راست بێت، به‌ڵام
ئایا جه‌نابیان
له‌ته‌واوی
ئه‌و
ساڵانه‌دا
ته‌نانه‌ت
بۆ یه‌ك
جاریش زمانی له
دژایه‌تی
له‌گه‌ل
ئه‌و
جینایه‌تانه‌دا
هاتۆته‌گۆ؟
ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌و
کە هه‌ر
له
سه‌ره‌تای
هاتنە سەرکاری رژیمی ئیسلامیەوە تا ئێستا به‌شێكی
جیانه‌كراوه
بووه
لە رژیمە، هه‌رگیز
كارێكی ئه‌وتۆی
لێ ناوه‌شێته‌وه.
نه‌ك
هه‌ر
ئه‌وه،
به‌ڵكوو
ئێستا، ده‌ستی
له
پۆستی به‌رێوه‌به‌ڕایه‌تی
وڵات گیر نه‌بووه،
هه‌وادار
و لایه‌نگره‌كانی
به‌رداوه‌ته
گیانی خوێندكاران.
به‌گوێره‌ی
راپۆرته‌كان،
رۆژی ٢٢ی گوڵان له‌كاتی
حزووری مووسه‌وی
له‌زانكۆی
ئازادی تاران، ژماره‌یه‌ك
خوێندكار ویستیان به‌مه‌به‌ستی
پشتیوانی له
خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
به‌ڕێوه‌ببه‌ن،
به‌ڵام
لایه‌نگره‌كانی
مووسه‌وی
هێرش ده‌كه‌نه
سه‌ر
خوێندكارانی ماف خواز و وێراێ ئه‌زیه‌ت
و ئازار و بێ حورمه‌تی،
پلاكارد و وێنه‌ی
ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان
لێ دڕاندن. ئه‌ڵبه‌ت
بۆ كه‌سێك
كه
زیندانه‌كان
له
سه‌رده‌می
سه‌رۆك
وه‌زیری
ئه‌ودا
قهتڵگایهكی
عه‌زیم
بووه،
دڕاندنی وێنه‌یی
خوێندكارانی زیندانی ئه‌مرێكی
سروشتیه.
له‌راستیدا
رژیمی كۆماری ئیسلامی و كاربه‌ده‌ستان
وخزمهتكارانی
پله‌یه‌كی
ئه‌و
رژیمه،
بۆ خۆیان بومه‌له‌رزه‌ی
كاولكارن. ئه‌وان
له
هه‌ر
پله‌و
پایه‌یه‌ك
دا بن، سه‌ره‌تا
ده‌بێ
هه‌زینه‌ی
سه‌ركوت
و فریوكاری خۆیان دابین بكه‌ن،
ئه‌گینا
خۆیان و رژیمه‌كه‌شیان
ده‌كه‌ونه
مه‌ترسی
له‌ناوچوون
و بهرهوگۆڕ
بوون. ئیلناش هیچكات ناتوانێ ئه‌و
راستیه
حاشاهه‌ڵنه‌گرانه
بشارێته‌وه.
جه‌ماوه‌ری
ئازادیخواز ده‌زانن
كه
نابێ له
گه‌ڵته‌جاڕی
به‌ناو
هه‌ڵبژاردنی
رژیمێكی ئه‌وتۆدا
به‌شداری
بكه‌ن
و شه‌رعییه‌تی
پێ ببخشن.
٭٭٭
|