|
ئه‌حمه‌دی
نژاد و مافی رێكخراوبوون
ئه‌حمه‌دی
نژاد رۆژی
شه‌ممه
٢ی جۆزه‌ردان
له
وتووێژێك دا له‌گه‌ڵ
هه‌واڵنێرانی
ئێران سه‌باره‌ت
به
یاسایی یان نایاسایی بوونی سه‌ندیكا
و ده‌ستگیركرانی
به‌شداربووان
له مه‌راسیمی
ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی
قسه
و باسێكی كرد. "ئیرنا" وڵامی
ناوبراوی به
پرسیارێك سه‌باره‌ت
به
یاسایی بوون وه یان
نایاسایی بوونی سه‌ندیكای
كرێكاریی، به‌مجۆره
به‌یان
كردووه:
"نازانم مه‌به‌ستی
ئێوه
له سه‌ندیكا
چییه.
هه‌رچی
یاسامان هه‌یه
ده‌بێ
به
كرده‌وه
ده‌ربێت،
هیچ كه‌س
نابێ به‌ر
به
به‌ڕێوه‌چوونی
یاسا بگرێت".
رۆژنامه‌ی
"ئیعتمادی میللی"ش وڵامی ئه‌حمه‌دی
نژاد به‌م
پرسیاره
ئاوا باس ده‌كات:"
سه‌ندیكا
چییه؟!
هه‌ر
رێ وشوێنێكی كه
خه‌ڵك
بۆمانی دیاریی بكه‌ن،
ئێمه رێك
به‌و
پێیه
ناجووڵێنه‌وه".
سه‌باره‌ت
به
ره‌چاوكردنی
مافه‌كانی
مرۆڤ و مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵسووڕاوه
كرێكاریه
ده‌ستگیركراوه‌كانیش
وتی:
"نازانم بۆچی هێندێك پێداگریی له‌سه‌ر
ئه‌وه
ده‌كه‌ن
كه
دیفاع
له
كه‌سانی
خه‌تاكار
بكه‌ن"
ئه‌وه‌یكه
ئه‌حمه‌دی
نژاد بزانێت یان نه‌زانێت
كه
سه‌ندیكا
چییه،
له
روانگه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی ئێرانه‌وه
گرینگ نییه،
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی ئێران به‌كرده‌وه
نیشانی داوه
كه
بۆ هێنانه‌دی
مافی ئازادیی رێكخراوه،
ده‌بێت
پشت به
هێزی خۆیان ببه‌ستن،
رێكخراوه‌ی
خۆیان پێك بهێنن و به‌سه‌ر
رژیمی دا بسه‌پێنن.
دوو سه‌ندیكای
كرێكارانی شێركه‌ت
واحید و نه‌یشه‌كه‌ری
هه‌فت
ته‌په
له‌سه‌ر
بنه‌مای
هه‌وڵ
و خه‌باتێكی
شێلگیرانه
بونیادنراون و هه‌تا
ئێستاش به‌شێوه‌ی
دیفاكتۆ به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی سه‌رمایه‌دا
سه‌پێنراون.
بۆ مه‌سه‌له‌ی
به‌ڕێوه
بردنی مه‌راسمه
سه‌ربه‌خۆكانی
رۆژی كرێكاریش هیچ كه‌سێك
ئیزنی له
كۆماری ئیسلامی وه‌رنه‌گرت.
هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاری و كرێكارانی
خه‌باتكار
هه‌میشه
به پاڵپشتی
هێزی خۆیان مه‌راسمه‌كانی
پێوه‌ندیدار
به رۆژی
جیهانی خۆیان به‌ڕێوه
بردووه.
له‌م
رووه‌وه،
شێوه‌ی
بیركردنه‌وه
و تێڕوانینی كاربه‌ده‌ستانی
رژیم له ئه‌م
یان ئه‌و
چه‌مكی
ئازادیی و واتای كرێكاری، ناتوانێت له‌م
باسه‌ی
ئێمه‌دا
گرێنگی ئه‌وتۆی
پێ بدرێت. ئه‌و
شته‌یكه
لێره
دا ده‌بێت
له‌به‌رچاو
بگیردرێ ئه‌و
پرسیاره‌یه
كه،
چ شتێك بۆته‌هۆی
ئه‌وه‌یكه
هه‌والنێران
له
ناو جه‌رگه‌ی
دیكتاتۆرییه‌كی
ره‌ش
و رووله
له
په‌ره‌سه‌ندن
دا وێراویانه
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌ی
ناراسته‌وخۆش
بووبێت، قسه
له
مافی
كرێكارانی ئێران بۆ پێكهێنانی رێكخراوه
و پێوست نه‌بوونی
ده‌ستگیركرانی
به‌شداربوان
له
مه‌راسمه‌كانی
رۆژی جیهانی چینی كرێكار بكه‌ن.
شك له‌وه
دا نییه
كه هێزی
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
و رادیكاڵبوونی پێویستیه‌كی
ئه‌وتۆی
خوڵقاندووه.
به‌بێ
ئه‌وه‌یكه
ئێمه
بمانه‌وێ
له‌بابه‌ت
ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
شتێكی زیاتر له
واقعیه‌ت
باس بكه‌ین،
ده‌بێ
دان به‌وه‌دا
بنێین كه بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی ئێران له‌حاڵی
به‌روپێشچوون
دایه.
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
له
سه‌رپێی
خۆی راوه‌ستاوه
و به‌پاڵپشتی
هه‌ڵسووڕاوانی
وشیار و جه‌سووری
خۆی به‌روپێشه‌وه
هه‌نگاو
ده‌نێت،
هه‌تا
راده‌یه‌ك
هێزی خۆی ده‌ناسێت
و به‌هه‌مان
راده‌ش
متمانه
به‌خۆیی
هه‌یه.
به‌ڵام
سروشتییه
كه
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
یه‌كده‌ست
نییه.
ئه‌ڵبه‌ت
له‌حاڵی
حازردا مه‌یلی
چه‌پ
ده‌ستی
باڵای هه‌یه،
به‌ڵام
هێندێك له
سیاسه‌توانان
و ژۆرنالیسته
بۆرژواكان هیوادارن كه
له‌رێگای
هاودهریكردن
له‌گه‌ڵ
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌وه
مه‌یلی
راست رەوانەی تێدا به‌هێز
بكه‌ن.
وڵامی
ئه‌حمه‌دی
نژاد به‌مجۆره
كه‌سانه
ئه‌وه‌یه
كه ئه‌مری
سه‌ركوت
ده‌بێت
به‌وپه‌ڕی
هێزه‌وه
به‌ڕێوه
بچێ و ده‌ستبه‌سه‌ر
كردن، زیندانی كردن و سزا هه‌بێت.
له
به‌شی
یه‌كه‌میان
دا به‌ئاشكرا
ده‌بینن
كه
سه‌ركوت
ده‌ره‌نجامێكی
ئه‌تۆی
نه‌بووه.
ئه‌و
شته‌یكه
ئه‌وان
به‌چاوی
خۆیان ده‌یبینن
ئه‌وه‌یه
كه
له زۆربه‌ی
حاڵه‌ته‌كان
دا زیندان و سزادان بووه‌ته
هۆی خۆشه‌ویست
تر بوونی هه‌ڵسووڕاوانی
ده‌ستبه‌سه‌ركراو
و زه‌مینه‌ی
بۆ موتمانه پێ كردن
به‌وانی
هه‌رچی
زیاتر په‌ره
پێداوه.
ناكۆكی كهڕوبییهكان،
رۆژنامه‌ی
"ئیعتمادی میللی" و هه‌واڵنێرانی
سه‌ر
به
ئه‌وان،
له‌گه‌ڵ
ئه‌حمه‌دی
نژاد، خامه‌نه‌یی
و سپا و به‌سیج
و هیتر، له‌وه
دایه
كه
به‌شێكیان
ده‌یانهه‌وێت،
پێ به‌پێی
سه‌ركوت
و له‌رێگای
پێكهێنانی رێكخراوه‌ی
سازشكاری چینایه‌تیشه‌وه
كرێكاران له مافه
ره‌واكانی
خۆیان بێ به‌ش
بكه‌ن،
به‌ڵام
لایه‌نی
دووهه‌م
ده‌یهه‌وێت
ته‌نیا
له‌رێگای
سه‌ركوتكردنه‌وه
به‌م
ئامانجه
دزێوه‌یان
بگه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر
دا
كرێكارانی
هه‌ڵسووڕاو
و تێكۆشه‌رانی
مه‌یلی
چه‌پ
له‌م
بارودخه‌ی
ئێستادا، له دژی
ته‌واوه‌تی
سیستمی سه‌رمایه‌داریی
و مه‌وجودییه‌تی
رژیمن.
ئه‌وان
هیچ هیوایه‌كیان
به‌سه‌ره‌وه
نییه،
هه‌ربۆیه
فریوی هاوده‌ردیه
بێ
ناوه‌رۆكه‌كانی
ئه‌مساڵی
كهڕوبییهكان
و سه‌رچاوه
ههواڵنێریهكانی
سه‌ر
به
ئه‌وان
ناخۆن. بێگومان هه‌ڵسووڕاوانی
كریكاری به‌بێ
هێچ ڕاڕایی و دوودڵییه‌ك،
له‌ناكۆكیه‌كانی
نێوان سیاسه‌توانه
بۆرژواكان،
خاوه‌نانی
سه‌رمایه،
رێكخراوه
نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
وه‌ك
رێكخراوی جیهانی كار كه‌ڵكی
پێویست وه‌رده‌گرن،
به‌ڵام
ئه‌وه
له‌بیر
ناكه‌ن
كه
ته‌واوی
ئه‌م
كه‌سایه‌تی
و رێكخراوانه،
له‌سه‌ر
یه‌ك
خاڵ كۆده‌نگ
و یه‌كگرتوون،
ئه‌ویش
بێ ماف هێشتنه‌وه‌ی
كرێكاران و چه‌وساندنه‌وه‌ی
هه‌رچی
زیاتری ئه‌وانه.
جیاوازی ته‌نیا
له شێوازهكاندایه.
هه‌ڵبه‌ت
خۆدی ئه‌م
شێوازانه‌ش
بۆ كرێكاران گرێنگن و هه‌ركام
كاردانه‌وه‌ی
تایبه‌ت
به‌خۆی
ده‌خوازێت.
به‌ڵام
یه‌كشت
روون و ئاشكرایه،
ئه‌ویش
ئه‌وه‌یكه
چینی
كرێكار ته‌نیا
به
پشت به‌ستن
به‌هێزی
خۆی و هێزی رێكخراوی خۆی رزگار ده‌بێ.
چینی كرێكار له‌حاڵی
حازردا به
ئاراسته‌یه‌ك
دا ده‌ڕوات
كه
سه‌ره‌نجام
به‌م
ئامانجه‌ی
خۆی
ده‌گات.
پێكهێنانی ته‌شه‌كوله
كرێكاریه‌كانی
سه‌ربه‌خۆ
له
ده‌وڵه‌ت
و به‌ڕێوه‌بردنی
مه‌راسمه
سه‌ربه‌خۆكانی
رۆژی جیهانی كرێكار، له‌م
مه‌سیره
دا به
نه‌تیجه
ده‌گات.
ئه‌م
واقعییه‌ته
ترسی گه‌وره‌ی
خستۆته
ده‌ڵی
ته‌واوی
بۆرژوازیی ئێران و نۆینهره
سیاسی و جیره
خۆره‌كانی
ئه‌وان.
پرسیاری هه‌واڵنێران
و وه‌ڵامه‌كانی
ئه‌حمه‌دی
نژاد ده‌بێت
له‌و
گۆشه‌نیگایه‌وه
لێك بدرێته‌وه.
٭٭٭
|