www.payam.nu

 

دەوڵەتی ئیسرائیل و شانۆی ههڵبژاردن لە ئێران

 

 

ئهرتهشی ئیسرائیل رۆژی سێ شهممه ١٩ی مانگی مهی بهرابهر لهگهڵ 29ی گوڵان، مانۆڕێكی دهست پێكرد كه دهوترێ راهێنانێكه بۆ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسهر ناوهندهكانی وزهی ئهتۆمی ئێران. ئهحمهدی نهژاد سهرۆك كۆماری ئێران،  لە دژكردهوهیەک دا بهرانبهر بهم مانۆڕه، رۆژی 30ی گوڵان و له سمنان رایگهیاند كه رژیمی ئیسلامی موشهكی زهوی به زهویی "سجیلی٢"ی تاقی كردۆتهوه كه مهودای 2000 كیلۆمهتر دهپێوێ. ئهم ههواڵانه له كاتێكدا بڵاو دهبنهوه كه تەنیا دوو رۆژ بهسهر چاوپێكهوتنی ئۆباما سهرك كۆماری ئامریكا و ناتانیاهو سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل تێپهڕ دهبێ. سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بهر لهرۆیشتن بۆ واشنگتۆن، له میسر سهبارهت به ههڕهشهكانی ئێران لهگهڵ حوسنی موبارهك سهرۆك كۆماری ئهم وڵاته قسه و باسی كرد بوو. ناوبراو پاش گهڕانهوه لهئامریكا دهچێته ئۆردۆن و سهبارهت به ههڕهشهكانی ئێران لهگهڵ پاشای ئهم وڵاتهش قسه دهكات. كاربهدهستانی میسر و ئۆردۆن راشكاوانه رێكهوتنی خۆیان لهگهڵ ئهم بیرۆكهیه نیشان داوه كه ههڕهشهی سهرهكی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست ئێرانه، نهك ئیسرائیل.

ئهوهی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست روودهدات بهشێك له هەولەکانی ئامریكایە بۆ زیاد کردنی گۆشار بۆ سهر كۆماری ئیسلامی. ئهم ههنگاوانه لهدرێژهی ههڕهشهكانی حكومهتی ئامریكا  بۆ تهنگتر كردنهوهی گهمارۆكان و لهوانه گهمارۆی بهنزین له دژی كۆماری ئیسلامی دێنه ئاراوه. بهڵام ئهم ههوڵانهی ئێستاكه هاوكات بهمهبهستی كاریگهری دانان لهسهر رهوتی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری له ئێرانیشه. له رۆژئاوا كهس رازی نییه كه ئهحمهدی نهژاد سهرلهنوێ لهم پۆستهی خۆیدا بمێنێتهوه. ئۆباما له سهردهمی كاندیداتۆری خۆیدا وتی كه حازر نییه لهگهڵ ئهحمهدی نهژاد لهسهر مێزی وتووێژهكان دابنیشێ. ناوبراو بهڵگهی هێنایهوه كه سهرۆك كۆماری ئێران خوازیاری سڕینهوهی ئیسرائیل لهسهر نهخشهی جوگرافیایه و نكۆڵی له هۆلۆكاست كردووه. له ماوهی رابردوودا یهكێك لهبهرپرسانی یهكێتی ئورووپا وتبووی كه پێی باشتره له دهورهی دهیهم دا، میرحسهینی مووسهوی بۆ سهركۆماری ئێران ههڵبژێردرێ. مووسهویش زۆر جار رایگهیاندووه كه سیاسهتهكانی دهرهوهی دهوڵهتی نۆیهم، ئێرانیان تووشی مهترسی كردووه.

بهڵام، ههتا ئهو جێگایهی كه به ههڵوێستی كرێكاران و خهڵكی ناڕازی ئێران سهبارهت به ههڵبژاردن دهگهڕێتهوه، ئهوان به شانۆیهكی گاڵتهجاڕی لهقهڵهم دهدهن و ئهحمهدی نهژاد و مووسهویش ههردووكیان به خزمهتكاری بهرهوپێش بردنی سیاسهته‌‌كانی رژیم له ٣٠ ساڵی رابردوودا دهزانن. بهم حاڵهوه خهڵكی ئێران لهئاست گوشارهكانی دەستەی دهسهڵاتداری ئامریكا و دهست و پهیوهندهكانی، واته دهوڵهتی رهگهزپهرهستی ئیسرائیل بێ لایهن نین. چونكه گوشارهكانی ئامریكا بۆسهر ئهم رژیمه  بیانوو دهداته دهستی سهركوتگهران ههتا تێبكۆشن خهفهقان و سەرکوتی نەیارانی ناوخۆ پەرە پێبدەن. جەماوەری خهڵك به خهبات و خۆڕاگری لێبڕاوانهی خۆیان، گهلێك پاشهكشهی بهرچاویان بهسهر رژیمدا سهپاندووه، ههربۆیه كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی، سپا و بهسیجیان له شارهكان بهجێگای پۆلیس جێگیر كردووه و ئاستی بگرهو بهردهو كوشت وبڕیان پهره پێداوه. ههنگاوهكانی ئیمپریالیسمی ئامریكا و حكومهتی ئیرتجاعی ئیسرائیل بیانوو دهداته دهستی رژیمی ئیسلامی، بۆ ئهوهی پاكانه بۆ كردهوهی سهركوتگهرانهی خۆی بكات.

 

٭٭٭