|
ئامانجی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك
و ئامانجی ڕكه‌به‌ره‌كانی
ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتی
ئێران
وتووێژی رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی له
گه‌ڵ
هاورێ ئیبراهیم عه‌لیزاده
هاووڵاتی: ئاكامی ئه‌م
رووداوانه‌ی
ئێران به‌ره‌و
كوێ ده‌چێ
و تا چ راده‌یه‌ك
له
چوارچێوه‌ی
رژیمی ئیسلامی ته‌جاوه‌ز
ده‌كات؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته‌ی
كه
له‌م
رۆژانه‌دا
و به
شوین كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك
كۆماری‌دا له
ئێران كه‌وتۆته‌ڕێ
به‌ره‌و
كوێ ده‌چێ
و ئاكامه‌كانی
چی ده‌بێ،
پێویسته
ناوه‌رۆكی
سیاسی كێشه‌كه
بناسین.
ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته
دوولایه‌نی
هه‌یه،
لایه‌نی
جه‌ماوه‌ری
خه‌لك
كه
هاتوونه‌ته
سه‌ر
شه‌قامه‌كان
و ده‌نگی
ناره‌زایه‌تیان
هه‌ڵبڕیوه
و لایه‌نی
رێبهرایهتیكهی
كه
به
باڵی ریفۆرمخواز ناسراوه
و خۆی به‌شێك
له
رژیمی ئیسلامیه.
سه‌رچاوه‌ی
كێشه‌كانی
ناوخۆی رژیم له
نێوان دووباڵی ریفۆرمخواز و ئوسولگهرادا
په‌یوه‌ندی
هه‌یه
به
دوو ستراتێژی جیاوازه‌وه
كه
به‌دوای
مردنی خومه‌ینی
دا تاكوو ئێستا له
به‌رده‌م
ئه‌م
رژیمه‌دا
بووه.
هه‌ر
دوو ستراتێژ مه‌به‌ستیان
پاراستنی بنه‌ڕه‌تی
نیزامی ئیسلامیه.
ئه‌م
دوو ستراتێژه
تا رۆژی دوای هه‌ڵبژاردن،
له
ململانێیه‌كی
كه‌م
و زۆر ئارامی ناوخۆیدا بوون، هه‌ركامه‌یان
به‌شێك
له
ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه
بوو. دیاره
باڵی ئوسولگه‌را
كه
خامه‌نه‌یی
رێبه‌ریی
ده‌كات
ده‌ستی
باڵای هه‌بووه.
تا كاتی هه‌ڵبژاردنی
ده‌وه‌ره‌ی
نۆهه‌م
واته
چوار ساڵ له
مه‌وبه‌ر
كه
تێیدا ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
بۆ جاری یه‌كه‌م
بوو به
سه‌رۆك
كۆمار، سوپای پاسداران له
نێوان هه‌ر
دوو باڵه‌كه‌دا
هاوسهنگێكی
دیاریكراوی راگرتبوو و هه‌ر
ئه‌وه
ببوو به
هۆی ئه‌وه‌ی
كه
باڵی ناسراو به
ریفۆرمخواز كه
خۆی مه‌یل
و بۆچوونی جۆرواجۆریشی تێدا بوو بتوانێ له
به‌شێك
له
ده‌سه‌لاتدا
به‌شدار
بێ. ساغ بوونه‌وه‌ی
سوپای پاسداران به
لای خامنه‌ییدا
هه‌ر
ئه‌وكات
هاوسه‌نگیه‌كه‌ی
گۆڕی و باڵی موحافیزه‌كاری
ساغ كرده‌وه
كه
له
هه‌ڵبژاردنی
ده‌وره‌ی
ده‌هه‌م
دا ریفۆرمخوازه‌كان
زیاتر له
ده‌سه‌ڵات
دوور خاته‌وه.
له‌م
ده‌وره‌یه‌ی
ئێستادا كه
ریفۆرمخوازه‌كان
ده‌یاندیت
هیچ ئامرازێكی زه‌ختیان
به
ده‌سته‌وه
نییهوسوپا
لایه‌نگری
ته‌واو
له
خامنه‌یی
ده‌كات،
ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵكیان
به
كارهینا و كار گه‌یشته
ئه‌و
ئاسته‌ی
كه
ئێستا ده‌یبینین.
به‌ڵام
جه‌ماوه‌رێك
كه
هاتۆته
سه‌رشه‌قام
هه‌ر
كه‌س
هه‌ست
به‌وه
ده‌كات
كه
له
ناوه‌رۆكی
واقیعی حهركهتهكهی
خۆیاندا رژیمی كۆماری ئیسلامیان به
گشتی ناوێ، به‌ڵام
له‌هه‌ل
و مه‌رجی
ئێستادا له
خۆیان رانابینن كه
راسته‌وخۆ
دروشمی رووخانی رژیم به‌رز
كه‌نه‌وه.
ئامانجی خه‌ڵك
و ئامانجی ریفۆرمخوازه‌كانی
حكومه‌تی
یه‌ك
نیه.
خۆپێشاندانه‌كانی
ئه‌م
رۆژانه
له
ئێران ئاكامی بێزارێكی په‌نگ
خواردووی چه‌ندین
ساڵه‌یه
كه
به‌م
شێوه‌یه
خۆی ده‌رده‌خات.
ریفۆرمخوازه‌كان
له‌هه‌وڵی
دۆزینه‌وه‌ی
رێگایهكدان
بۆ ده‌ربازكردنی
رژیمی كۆماری ئیسلامی له
ئه‌زمه‌یه‌ك
كه
ساڵهایه
تێیدا گرفتاره.
سه‌رنج
بده‌نه
دوایین راگه‌یاندنی
میرحوسینی موسه‌وی
كه
راشكاوانه
روو به
خه‌ڵك
ده‌ڵێ:
"ئێمه
هیچ چه‌شنه
ناتهباییهكمان
له
گه‌ڵ
دامه‌زراوه
ئه‌ساسیه‌كانی
حكومه‌تی
ئیسلامی نییه".
ئه‌م
دامه‌زراوه
ئه‌ساسیانه
بریتین له:
یاسای بنه‌ڕه‌تی،
ویلایه‌تی
فه‌قیه،
ئه‌نجوومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور.
ئه‌م
دامه‌زراوانه
هه‌ر
ئه‌وانه‌ن
كه
جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكیان
له
هه‌موو
ئازادییه‌ك
بێبه‌ش
كردووه.
خه‌ڵك
راسته‌وخۆ
دژ به‌و
دامه‌زراوانه‌ن.
باڵی ریفۆرمخواز تا ئه‌و
كاته
زه‌ختی
جه‌ماوه‌ر
بۆ سه‌ر
خامنه‌یی
به
كار دێنێت كه
هیوادار بێت ده‌توانێ
كه‌لێن
بخاته
بڕیاری سوپای پاسداران، یان لانیكه‌م
بێ لایه‌نی
بكات. هه‌ر
كات ئه‌وه
به‌ده‌ست
بێنێ كه
تهقریبهم
مه‌حاله،
ده‌توانێ
خامنه‌یی
بگۆرێ و كه‌سێكی
تر له
جیگای دابنێ و له‌و
حاڵه‌ته‌دا
ده‌سكه‌وتی
خه‌ڵك
مێزه‌ر
به‌سه‌رێكی
دیكه
ده‌بێ
له
جیاتی مێزه‌ر
به
سه‌ری
پێشوو. خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌و
ده‌سكه‌وته‌ش
به‌ده‌ست
نه‌هێنێ
ئه‌وه
به
هۆی تێپه‌ربوونی
خه‌ڵك
له
دروشم و داخوازیه‌كانی
ئه‌وان
لێیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به
كشانه‌وه‌ی
ئه‌وان
بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر
له
دژی رژیم ده‌گوازرێته‌وه
بۆ شوێنێكی دیكه
و شیوازی نوێ به
خۆیه‌وه
ده‌گرێ.
بۆ نموونه
له
پاڵ خۆپێشاندانی لێره
و له‌وێ،
مانگرتنی گشتی، مانگرتنی كرێكاری، مانگرتنی خوێندكاری، مانگرتنی
مامۆستایان و هیتر، په‌ره
ده‌ستێنێ.
ئه‌وه‌ی
كه
روونه
هه‌تا
ئێستا په‌یوه‌ندی
خه‌ڵك
و رژیمی ئیسلامی كه‌وتۆته
قۆناغێكی نوێ و هه‌رگیز
ناكه‌وێته‌وه
سه‌ر
ره‌وتی
جاران.
هاووڵاتی: ئایا ئه‌م
رووداوانه
كوردستان ده‌گرێته‌وه
یان نا:
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
لێره‌دا
چه‌ند
خاڵی جێگای سه‌رنج
هه‌یه.
یه‌كه‌م،
زۆربه‌ی
خه‌ڵكی
كوردستان له
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك
كۆماری دا به‌شدارییان
نه‌كرد.
هه‌موو
نیشانه‌كان
ئه‌وه‌مان
پی ده‌لێن
كه
ژماره‌ی
ده‌نگده‌ران
له
كوردستان به
هێزه‌كان
و ده‌ست
وپێوه‌نده‌كانی
رژیمیشهوه
ناگاته
ریژه‌ی
له
سه‌دا
بیست. كه
وا بێت ئاسایی بووه
ئه‌گه‌ر
دروشمی، "ده‌نگه‌كانمان
پێ بده‌نه‌وه"
كه
له
سه‌ره‌تاوه
خه‌ڵك
له
شوێنه‌كانی
دیكه‌ی
ئیران به‌رزیان
كرده‌وه
و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردن
بوون، لێره
نامۆ بێت و خه‌ڵك
له
ده‌وری
كۆنه‌بێته‌وه.
خاڵێكی گرینگی دیكه
له‌كوردستان
ئه‌وه‌یه
كه
خه‌ڵكی
كورد هه‌ر
له
كۆنه‌وه
متمانه‌ی
به
ریفۆرمخوازه‌كان
نه‌بووه.
هه‌ر
بۆیه
تا كاتێك هه‌ست
بكه‌ن
سه‌ركردایه‌تی
ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته
به‌ده‌ست
ریفۆرمخوازهكانهوهیه
به‌شداری
چالاكانه‌ی
تێدا ناكه‌ن.
به‌لام
ئه‌م
وه‌زعه
ده‌گۆڕێ
و به
دووركه‌وتنه‌وه‌ی
ریفۆرمخوازه‌كان
له
سه‌ركردایه‌تی،
ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری،
ئاماده‌یی
زۆرتر له‌خه‌ڵكی
كوردستان بۆ په‌یوه‌ست
بوون به
حه‌ره‌كه‌ی
سه‌راسه‌ری
پێك دیت.
خالی سێهه‌م،
ئه‌م
راستیه‌یه
كه
كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی
حیزبیه.
خه‌ڵكی
كورد چاوی له
هه‌ڵوێست
و دروشم و بانگه‌وازی
حیزبه
سیاسیه
جێكهوتوهكانی
خۆیه‌تی.
به‌شی
كاریگه‌ری
ئه‌م
حیزبانه
تا ئێستا بانگه‌وازی
ئه‌وه‌یان
نه‌كردووه
كه
خه‌ڵك بێنه
سه‌ر
شه‌قام.
هاووڵاتی: ئه‌گه‌ر
هاتوو
ئه‌م
ره‌وته
كوردستانیشی گرته‌وه،
هه‌لوێستی
ئێوه
چۆن ده‌بێ:
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
ئه‌گه‌ر
وه‌ها
رووداوێك رووبدات ئه‌وه
بێگومان له
هه‌ماهه‌نگی
و له
ژێر رێنوێنی و هیدایه‌تی
حیزبه
سیاسیه‌كانی
جیگای متمانه‌ی
خه‌ڵك
له
كوردستان ده‌بێت.
ئێمه
هه‌ر
ئێستاش به
خه‌ڵكمان
نه‌گووتوه
ده‌ست
له
سه‌رده‌ست
دابنێن و هیچ كارێك نه‌كه‌ن.
ئێمه
ووتوومانه
به
كه‌ڵك
وه‌رگرتن
له‌و
وه‌زعه‌ی
كه
رژیم تێی كه‌وتووه،
هێزی رێكخراوی خۆتان، حیزبی، پیشه‌یی
و جه‌ماوه‌ری
په‌ره‌پێ
بده‌ن.
ئه‌و
ئه‌ركانه‌ی
كه
له
هه‌ل
و مه‌رجی
ئاسایی دا به
هێواشی ده‌چوونه
به‌ره‌وه،
ئێستا ده‌توانێ
گه‌لێك
خێراتر به
ئاكام بگات. ئێمه
هه‌وڵ
ده‌ده‌ین
جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك
به
ئاماده‌یی
زۆرتر و له
ژێر دروشمی واقیعی كه
له
ژیانیاندا ئاڵ وگۆڕ پێكهێنه‌ر
بێت، پێ بنێنه
قۆناغێكی نوێ كه
له
رێ دایه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧ |