|
بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کۆڵەکەیەکی
خەباتی ئازادیخوازانەی خەلکی ئێرانە
خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رین شانۆگەری هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆماریان ته‌حریم كرد و نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی
ده‌نگدان. بە پێی ئەو هەلسەنگاندنەی کە لە سەر ئەساسی دەیان راپۆڕت
لە شار‌و دێهاتەکانی کوردستان لە لایەن ریکخروەکانی کۆمەڵە و دۆستان
و لایەنگران و تەنانەت خەلکی بێلایەنیش کراوە رێژەی دەنگدان لە
کوردستان ناگات بە لە سەدا بیست، بە دەست و پێوەند و ئەندامانی
هێزە چەکدارەکانیشەوە. هەر بۆیە گەلێک ئاساییە کە بۆ خەلکی
کوردستان دروشمی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن کە لە تاران و شارەکانی
دیکەی ئێران بەرز کرابۆوە جێگایەکی نەبوو.
ئەو راستیە بەو واتایە نیە کە خەڵکی کوردستان لە خەباتی سەراسەری
لە دژی کۆماری ئیسلامی دابڕابێ، بەلکوو بە پێچەوانەوە نیشانەی
پەیوەندێکی قووڵە لە نێوان جەماوەرێک کە ئەمرۆکە و دوای تێپەربوونی
دوو حەوتوو هەموو دروشم و هەڵسوکەوتیان نیشان دەدات کە نایانهەوێ
لە ژێر ئاڵای سەوزی موسەویدا و بە بانگی "اللە اکبر" درێژە بە
خەباتیان بدەن. ئەم هەلوێستەی کە خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە بالی
موسەوی و خاتەمی و رەفسەنجانی دەریان بریوە لەو تێگەیشتنەدا کە
ئەمرۆکە لە ئاستی سەراسەری دا بەرانبەر بە ئەو بالە خەریکە شکل
دەگرێ، یەک دەگرنەوە و نیشانەی هیوابەخشە بۆ پێکهاتنی بەرەیەکی
سێهەم بە دوور لە ستراتێژ و بەرژەوەندی بالەکانی ناکۆکی ناو خۆی
رژیم، بەرەیەک کە بێگومان بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان
کۆلەکەیەکی بە هێزی دەبێ .
خه‌ڵكی كوردستان ٣٠ ساڵه لە لایەن هەموو بالەکانی رژیمی
ئیسلامیەوە، هەر کامەیان لە هەر قوناغێک کە لە سەر کاربوبن سەرکوت
کراوە، بێ ماف کراوە و چەوساوەتەوە و ٣ده‌یه‌یه كه بەرانبەر بە
دەسەلاتی ئەو رژیمە و به شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌بات ده‌کات، ئەو باڵە
لە دەورەی سەرۆک کۆماری خاتەمیش دا، نه‌یتوانی ره‌هه‌ندێك له
ریزه‌كانی خه‌باتی خه‌ڵكی کوردستان پێك بێنێ، نه‌یتوانی به
پاڵپشتی ده‌ست و پێوه‌ند و ئیمكاناتێكی به‌رین كه هەیبوو
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان بێ ناوه‌رۆك بکات و بیكاتە
پاشكۆی ململانێی باڵه‌كانی نێو رژیمی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی
كوردستان به سه‌ربه‌رزیه‌وه سه‌رده‌می خاته‌میان تێپه‌ڕ كرد.
ئاشكرایه كه خه‌ڵكی كوردستان به‌م پێشینه‌وه كه هه‌یەتی له
هه‌ل و مه‌رجی ئێستاشدا پشت له ئه‌زموونه‌كانی خۆی ناكات،
ناكه‌وێته شوێن مووسه‌وی و رەفسەنجانی، نابێتە كه‌وا سووری به‌ر
له‌شكری شه‌ڕی نێوان باڵه‌كانی رژیم . خه‌ڵكی كوردستان ئه‌گه‌ر
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا بێنه مه‌یدان بێگومان له ژێر رێبه‌رایه‌تی
مووسه‌وی دا نابێ و دروشمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نادەات،
چونکە باش دەزانێ کە هەلبژاردنی ئازاد چەندە لە گەڵ ناوەرۆکی
دەسەلاتی رژیمی کۆماری ئیسلاتمی نامۆیە.
خەبات لە دژی خامنەیی و ئەحمەدی نژاد لە ژێر رێبەری موسەوی و
رەفسەنجانی دا ناتوانێ رێباز و ستراتێژی جەماوەرێک بێت کە ٣٠ ساڵە
دژ بە دەسەلاتی ئەو رژیمە راوەستاوە و موقاوەمەت دەکات. ئەوان
حیساب لێک دەرکرنی نیهایی خۆیان لە گەڵ رژیمی کۆماری ئیسلامی لە
گەڵ ناکۆکیەکانی ناوخۆی حکومەتی ئیسلامی تێکەڵ ناکەن. ئەگەر ئەو
ناکۆکیانە رژیمی لاواز کردووە ئەوان نابنە هۆکاری بووژانەوە و سەر
هەلدانەوەی سەرکوتگەرێک لە جیاتی سەرکوتگەرێکی دیکە، بەڵکوو لەو
هەلومەرجە کەڵک وەردەگرن بۆ ئامادەترکردن و رێكخراوتر کردنی خۆیان
و بۆ مەحکەمتر کردنی پەیوەندی خۆیان لە گەل خەباتێکی پێشڕەوی سیاسی
و چینایەتی لە ئێران. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له‌م
هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان نامێنێته‌وه، به‌ڵكو به
تێگه‌یشتنه‌وه یارمه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵترناتیوی شۆڕشگێڕانه
و خوڵقاندنی به‌ره‌ی سێهه‌می خه‌بات له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌دات.
له كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به داخوازی روونی
چینایه‌تییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ژنان به ناسینی مافه‌كانیان و
ئه‌زموونێك كه له خه‌بات دژبه فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
مه‌زهه‌بی و پیاو مه‌زنی وه‌ده‌ستیان هێناوه، لاوانی تینووی
ئازادی، هه‌مووی ئه‌وانه به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌رین.
هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی سوسیالیستی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
نه‌ته‌نیا له ئاست ئه‌م بارودۆخه كه‌مته‌ر خه‌م نین و نابن،
به‌ڵكو خۆیان به هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌باتی هه‌ڵسووڕاوان و
پێشڕه‌وانی سوسیالیستی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له
سه‌راسه‌ری ئێران به مه‌به‌ستی شكڵ پێدانی ئاڵتڕناتیوی پێشرەو لە
به‌ره‌یەکی دیکە دەزانن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|