www.payam.nu

 

رۆژی جیهانی دژبه كاری منداڵان و كۆماری ئیسلامی

 

 

رۆژی ١٢ی ژۆئهن بهرابهر له گهڵ ٢٢ی جۆزهردان، رۆژی جیهانی له دژی كاری منداڵان بوو. ئهم رۆژه، ساڵی ٢٠٠٢ لهلایهن رێكخراوی جیهانی كارهوه پێكهات. بڕیاروایه ئهم رۆژه وهبیر دهوڵهتهكانی بهێنێتهوه كه له رێگای یاساوه، پارێزگاریی له دابینكردنی ئیمكاناتی ئامووزشی، بێهداشتی و رفاهی منداڵان بكات بۆ ئهوهی نهكرێنه كرێكار و یا خود سهرباز. كاری منداڵان له تهواوی وڵاته سهرمایهداریهكانی گهشه سهندوو و له حاڵی گهشه له بوونی ههیه و داغێكی نهنگه به سیمای سهرمایهداران و دهوڵهتهكانیانهوه. هێندێك له وڵاته سهرمایهداریهكان نائهمن ترین وڵاتن بۆ منداڵان. لهكۆماری ئیسلامی ئێران دا ، ئیمكاناتێكی زۆر بهرتهسك بۆ پارێزگاریكردن له منداڵان تهرخان كراوه. لهم وڵاتهدا تهنانهت ئامارێكی درووست له ژوماره و رێژهی منداڵانی كار له بهر دهستدا نییه.

بهپێی ئاماری رهسمی ساڵی ٨٥، له ژێر دهسهڵاتی دژی كرێكاریی كۆماری ئیسلامی ئێران دا یهك ملێون و نیو منداڵی ژێر تهمهنی ١٥ ساڵ خهریكی كارن. لهم رووه كه ئهو منداڵانهی له ناو ماڵ و مهزراكاندا كاردهن و یان له سهر شهقامهكان خهریكی دهستفرۆشین، له ئامارهكان دا ناگونجێندرێت، دهتوانین بڵێن كه ئاماری راستهقینهی منداڵانی كار گهلێك زیاتره له ئاماری رهسمی و راگهێندراو، ئهڵبهت دهبێ منداڵانی كار و منداڵانی بێ بهشكراوی ئهفغانیش لهبهر چاو بگیردرێن.  به پێی ئامارێك كه لهلایهن "لهیلا ئهڕشهد" یهكێك له ئهندامانی لێژنهی بهڕێوهبهری "ئهنجومهنی پشتیوانیكردن له مافهكانی منداڵان" هوه بڵاو كراوهتهوه، رێژهی منداڵانی كار له ئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی رۆژبهرۆژ رووله زیاد بوونه‌‌. ئهم "مهدهدكاره" له وتارێك دا كه بهشێكی له رۆژنامهی "سهرمایه" رێكهوتی ٦ی جۆزهردانی ١٣٨٨ دا بڵاو كراوهتهوه، بۆ نموونه دهڵێ:

" ساڵی ٧٥، ١٠ له سهدی جهمعییهتی ١٠ تا ١٨ ساڵی وڵات خهریكی كار بوون، بهڵام ئهم رێژهیه‌‌ ساڵی ٨٥ بۆ ١٣ له سهد بهرز بۆتهوه".

ئاشكرایه كه بنهڕهتی ترین هۆكاری دیاردهی منداڵانی كار، ههژاریی له ڕادهبهدهر و سهپێندراو به سهر بهشێكی زۆر له چینی كرێكار، پێویستی سهرمایه بهكاری منداڵان و خستنه بهركاری ئهوان له لایهن دایك و باوك و سهرپهرهستهكانهوه به تایبهت له ئاواییهكانه. ئهم بارودۆخه له حاڵی حازر دا و بههۆی قووڵتر بوونهوهی قهیرانی ئابووریی ئێران، خرابتریش بووه. منداڵان و به تایبهت منداڵانی كار، لاوازترین توێژن له جیهان و له ئێرانیش دا كه زۆرترین زیانیان پێدهگات. ئهوان له ئێران بهردهوام مهترسی ئهوهیان له سهره كه له لایهن بازهرگانانی سێكس، فرۆشیارانی ئینسان و باندهكانی ماده هۆشبهرهكانهوه به كار بهێنرێن. لهو رووهوه كه ئهم نههامهتییه بهشێكی جیانهكراوهن له‌‌ سیستمی سهرمایهداری، لهو چوارچێوهیهدا تهنیا له رێگای خهباتهوهیه كه دهتوانرێت ئاڵ وگۆڕێك به ئاراستهی باشتر بوونی بارودۆخی منداڵانی كار پێك بهێندرێت. پێشڕهوانی كرێكاریی له ئێران، بهردهوام لهم راستییه ئاگادار بوون و ههن. ئهوان ئهمساڵ له بڕیارنامهی رۆژی جیهانی كرێكاردا بهندێكیان بهم منداڵه بێ تاوانانه تهرخان دابوو. ئهوان لهم بڕیارنامهیهدا نووسیبوویان:

"سیستمی سهرمایهداریی سهرچاوه و هۆكاری كاری منداڵانه و تهواوی منداڵان دهبێت به بێ لهبهرچاو گرتنی جێگا و شوێنی ئابووریی و كۆمهڵایهتی دایك و باوك و سهرپهرهشتهكانیانان، جۆری جنسییهت و نهتهوه  و رهگهز و مهزههب، له ئیمكاناتی ئامووزشی، رفاهی و بێهداشتی یهكسان بههرهمهند بن." چارهسهر كردنی ریشهیی مهسهلهی منداڵانی كار، تهنیا به گۆڕانكاریی رادیكاڵی كۆمهڵایهتی مسۆگهر دهبێت. بهڵام داشكاندن و كهم كردنهوهی ئاستی ئهم نههامهتیه، له رێگای خهباتێكی لێبڕاوانه و بهردهوامهوه ئهمرێكی مومكینه. ههتا كاتێك كه ئهم بهڵاو نههامهتییه به شێوهیهكی ریشهیی چارهسهر دهكرێت، دهبێت به تهواوی ئیمكاناتهوه تێبكۆشین و سهرمایهداران ناچار بكرێن تا له تێدابردن و لهناو بردنی منداڵان دهست ههڵبگرن. دهبێت به تهواوی ئیمكاناتهوه ههوڵ بدرێت تا دهوڵهتهكان یاسا گهلێكی كارامهتر له دژی كاری منداڵان پهسند بكهن و ئهو ویست و داخوازییانهی كه له بڕیارنامهی كرێكارانی ئێران دا گهڵاڵه كراوه، به دی بهێنن.

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٧