www.payam.nu

 

مهحمودی سالحی  سیاسهتی سهركوتی رژیمی ئێران

له دژی خۆپیشاندهران مهحكوم دهكات

 

 

 "مهحمودی ساڵحی" له رێبهرانی ناسراوی بزووتنهوهی كرێكاری ئێران له بانگهوازێك دا، پشتیوانی خۆی له بهرێوه چوونی ئاكسیۆنی جیهانی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ئێران راگهیاندووه.

لهو پهیامه دا هاتووه: ئهو كهمپهینه له ههلومهرجێك دا بانگهوازی كردووه كه قهیرانی قووڵی نیزامی سهرمایهداری، زیاتر له رابردوو كرێكارانی جیهانی پێكهوه نزیك كردۆتهوه.

كرێكارانی ئێران به هۆی خهباتی بهردهوام و پێداگری له سهر مافهكانیان، لهم چهندساڵهی دوایی دا پێگهیهكی تایبهتیان لهم یهكگرتنه جیهانیه دا  به دهست هێناوه.

له بهشێكی دیكه له پهیامه دا سهبارهت به رووداوهكانی ئهم دواییانهی ئێران  هاتووه كه، كێشمهكێشی نێوان كاربهدهستانی ههنووكهی ئێران، له سهر چۆنیهتی مانهوه و پاراستنی حكومهتی سهرمایهدارانه، گومانێك لهوه دانیه كه داخوازیهكانی جهماوهر، زۆرتر كێشمهكێشی ئهوانه و تهنانهت زۆر جار به  ئاشكرا لهمبارهوه دروشم دراوه،  بهڵام هێشتا ئهو دروشم و داواكاریانه‌‌ نهبۆته داخوازی سهرهكی خۆپێشاندهران و جهماوهری نارازی.

 له درێژهی پهیامهكهی مهحمودی ساڵحی دا هاتووه كه: ئێمه وێرای مهحكوم كردنی "كوشتار، دهستبهسهر كردن،  پهلاماری وهحشیانهی و پیلانی سهرشۆڕانهی رژیم، ههوڵ دهدهین به هێنانه ئارای داواكاریه سهرهتایهكانی جهماوهر، لهوانه "ئازادی سیاسی، دابین كردنی رهفاهی كۆمهڵایهتی، بیمه و بێهداشتی كرێكاران و خهڵكی زهحمتكێش، خهباتی ئێستا له ژێر ڕێبهرایهتی ئهوكهسانه دهربێنین كه خۆیان  له ئامرازهكانی دژه كرێكارین.

 له كۆتای ئهم بهیانیه دا هاتووه كه، كرێكارانی ئێران داواكاریهكانیان له رۆژی جیهان كرێكار به شێوهیهكی یهكگرتووانه له بڕیارنامهیهك دا راگهیاند. وهرگێران و پهخش كردنهوهی بهربڵاوی له رۆژی ئاكسیۆن واتا رۆژی ٥ی پوشپهر، دهتوانێت هاوچینهكانمان له وڵاته جیاجیاكان  له گهڵ داواكاریهكانمان ئاشنا بكات، ههروا كه پێشتر ئاماژهی پێكرا، له ناو داواكاریه مهترهح كراوهكان، مافی تهشهكول و مانگرتن و ئازادی زیندانیان و ههڵسووڕاوانی كرێكاری پێگهیهكی تایبهتیان ههیه.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٧