www.payam.nu

 

چاوگێڕانێك به‌سه‌ر گۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی ئێران

 

دوابه‌دوای قسه‌كانی خامنه‌یی له نوێژی جومعه‌ی تاران له رۆژی ٢٩ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی- ئه‌منیه‌تی، شاری تارانیان وه‌ك پادگانێك لێكردووه. ئه‌وان له شاره‌كانی ته‌ورێز، شیراز، ئیسفه‌هان، ره‌شت و كرمانیش ته‌واوی شه‌قامه‌كانی شوێنی خۆپێشاندانیان گه‌مارۆی نیزامی داوه. ئه‌م كاره بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی خۆپێشانده‌ران مه‌یدانی ململانێی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌جێ بهێڵن و شه‌وانه له‌سه‌ر بانه‌كان دروشم بده‌ن. ئه‌و سیاسه‌توانه ناڕازیانه‌ی كه به ناوی ریفۆرمخواز ناسراون، ده‌ستیان كرد به نامه نووسین و په‌یام ده‌ركردن. ئه‌وان له نووسراوه و په‌یامه‌كانی خۆیاندا پێشنیار ده‌كه‌ن خه‌ڵك هێور ببنه‌وه و له رێگای عهزادارییهوه ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.

هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی له تاران ته‌قه‌یان له نارازیان كرد. به پێی قسه‌ی رادیۆی ده‌وڵه‌تی ئێران، له رۆژێكدا ١٠ كه‌س كوژراون. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌وه ژماره‌ی گیانبه‌خت كردوانیان ١٩ كه‌س راگه‌یاندووه. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ده‌لێن له كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا سه‌رجه‌م ١٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.

لاوی گیانبه‌ختكردوو نه‌دا ئاقا سوڵتان، كه به گوێره‌ی وته‌ی نیزیكانی ئه‌و، پشتیوانی له هیچ پاڵێوراوێك نه‌كردووه و رۆژی شه‌ممه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژراوه، بۆته نوێنگه‌ی رووناكبیری سیاسی و جه‌سووری نارازیان و خه‌باتگێڕانی گیانبه‌ختكردوو. ئهمڕۆكانه به خێرایی له رێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی لایه‌نگری له مووسه‌وی كه‌م بۆته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه سپای پاسداران به ده‌ركردنی راگه‌یاندنی هه‌ڕه‌شه ئامێز، به‌رپرسان و هه‌ڵسووراوانی سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانی به سزای توند مه‌حكوم كردووه. خامنه‌ییش رۆژی ٣ی پوشپه‌ڕ له چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیس له سه‌ر هه‌ڵوێستی توند و تیژ له دژی ناڕازیان پێداگری كرده‌وه.

هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید، هه‌ڵسووڕاوانی پێكهێنه‌ری " كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوه كرێكاریه‌كان" و كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئێران خودڕه‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن به‌رانبه‌ر به خه‌باتی خه‌ڵك له دژی كۆماری ئیسلامی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانی هه‌ڵبژاردن دژكرده‌وه‌یان نیشاندا. رێبه‌رانی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحید له راگه‌یاندنه‌كه‌یاندا كه له كۆتایی مانگی جۆزه‌ردان بڵاو بۆوه، نووسیویانه:

" له رۆژانی رابردوودا ئێمه شاهیدی هه‌وڵ و به‌شداریی به ملیۆن ژن و پیاو، پیر و لاو، كه‌مایه‌تیه میللی و مه‌زهه‌بیه‌كان له ئێران بووین كه داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان به ره‌سمی بناسێ، واته به ره‌سمی ناسینی مافی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، سه‌ربه‌خۆ و به بێ ده‌ستكاری. له نێو جه‌رگه‌ی بارودۆخێكی ئه‌وتۆ دا ئێمه شاهیدی هه‌ڕه‌شه، گرتن، كوشتن و سه‌ركوتی خوێناوی بووین كه نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه زیاتر په‌ره بستێنێ و خوێنی ئه‌و ئینسانه بێ تاوانانه بڕژێ كه ئاكامه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی زۆرتری خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه، نه‌ك پاشه‌كشه پێكردن.

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید خۆیان له‌به‌ره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و فیداكارانه دا ده‌بینن كه له پێناو دامه‌زراندنی ناوه‌ندی مه‌ده‌نی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ خه‌بات ده‌كه‌ن و هه‌ر جۆره سه‌ركوت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌ن."

كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا دوو راگه‌یاندنی ده‌ركرد. له راگه‌یاندنی یه‌كه‌م دا وێڕای ئاماژه به پڕۆسه‌ی شانۆی هه‌ڵبژاردن هاتووه:

" ده‌نگده‌ران تێگه‌یشتن كه ده‌نگه‌كانیان زه‌وت ده‌كرێ. ئێستاكه بۆ ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌م ریا و ته‌زویره، له ریزی سه‌دان هه‌زار كه‌سی دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، هه‌رچه‌ند ده‌بوایه خه‌ڵك به ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن دیفاعیان له مافه‌كانیان كردبا، به‌ڵام ئێستا كه ده‌نگ دراوه و له لایه‌ن نیزامه‌وه زه‌وت كراوه، ئێمه وێڕای مه‌حكوم كردنی هێرش بۆ سه‌ر ناڕازیان، ئه‌وه وه‌بیر دێنینه‌وه كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌بێ له ژێر رێبه‌رایه‌تی مووسهویهكان، خاته‌می و كهڕوبیهكان و سه‌رجه‌م ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی نیزامی سه‌رمایه بێته ده‌رێ. ده‌بێ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ببێته به‌شێك له مافخوازی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری."

كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئێران خۆدره‌و چه‌ند راگه‌یاندنێكیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ركردوه. له یه‌كێك له راگه‌یاندنه‌كه‌یاندا هاتووه:

"كرێكارانی ئێران خۆدره‌و سه‌ركوت و كوشتاری خه‌ڵك مه‌حكوم ده‌كات.

هاوكارانی به‌ڕێز و دۆستانی كرێكار!

زه‌حمه‌تكێشان خه‌ڵتانی خوێن كراون. به رۆژی رووناك ئازادیخوازان و لاوانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله. ئه‌وه‌یه وڵامی ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ر به لاوانی ئازادیخواز. دۆینێ دانشگا، ئه‌مڕۆ مه‌یدانی ئازادی و سبه‌ی....هیتر.

ئێمه كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئێران خۆدڕه‌و سه‌ركوتی خوێناوی زه‌حمه‌تكێشان و كوشتاری دڕندانه‌ی ئازادیخوازان مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌ین و خوازیاری دادگایی كردنی خوڵقێنه‌رانی ئه‌م رووداوه‌ین.

بژی ئازادی"

له‌گه‌ڵ خۆپاراستنهكانی مووسه‌وی، خاته‌می و كهڕوبیهكان و پاشه‌كشه‌ی لایه‌نگرانیان، ره‌وتی خه‌بات هه‌رچی زیاتر رادیكاڵ ده‌بێته‌وه. به‌گژداچوونه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی نه‌یارانی رژیم له دژی هێزی زۆر و زه‌به‌ندی چه‌كداری رژیم نیشانه‌ی توانا و زه‌رفییه‌تی به‌رچاوی ئه‌م دژایه‌تیه‌یه. له‌مه‌یداندا نه‌بوونی چینی كرێكار به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و یه‌كگرتوو و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاڵتڕناتیوی شۆڕشگێڕ خاڵی لاوازی ئاخێزهكانی جه‌ماوه‌ری له‌م دواییانه‌دا بووه.

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٧