|
ئه‌مه
وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاته
كه
ده‌دوێ
رۆژی ١٢ی جۆزه‌ردان
مه‌حمودی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
و میرحسێنی موسه‌وی،
دوو كاندیدای ده‌یه‌مین
ده‌وره‌ی
گاڵته‌جاڕی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك
كۆماری، به
یه‌كه‌وه
منازره
یان به
واتایه‌كی
تر وتووێژێكی ته‌له‌ویزیۆنی
یان ئه‌نجام
دا.
مه‌حمودی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
هیچكام له‌و
به‌رنامه
و سیاسه‌تانه‌ی
كه
له‌لایه‌ن
موسه‌وییه‌وه
مه‌تره‌ح
كران نه‌دایه
بهررهخنه.
ئه‌و
هیچ پێویستییه‌كی
له‌وه‌دا
نه‌دی
كه
زه‌حمه‌تی
ئه‌م
كاره
به‌خۆی
بدات. به‌جێگای
ئه‌وه
ئه‌و
وه‌ك
مه‌ئموره‌كانی
وه‌زراه‌تی
ئیتلاعات به‌شێكی
كه‌م
له
په‌روه‌نده
یان فایلی دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی
ره‌فسه‌نجانی،
ناتقی نوری و خاتهمیهكانی
ئاشكرا كرد و باسی له
شه‌هاده
یان مه‌دره‌كی
خوێندنی خانمی زه‌هرا
ره‌هنه‌وه‌رد
كرد.
موسه‌وی
له
ساڵی ١٣٦٠ تا ١٣٦٨ سه‌رۆك
وه‌زیری
حكومه‌تی
كۆماری ئیسلامی بوو. له‌و
ده‌ورانه‌دا
به
هه‌زاران
تومه‌تی
ناڕه‌وا
خرایه
پاڵ كۆمۆنیسته‌كان
شۆرشگێران و خه‌باتكارانی
نه‌یاری
كۆماری ئیسلامی. ئه‌وان
به
پێی ئه‌و
تۆمه‌ت
و په‌روه‌نده
سازیه
ناڕه‌وایانه
به
چه‌ندین
مانگ و ساڵ كه‌وتنه
ژێر ئه‌شكه‌نجه
و ته‌ندروستی
جه‌سته‌یی
و ره‌وانی
خۆیان له‌ده‌ست
دا. به
هه‌زاران
ئینسانی شه‌ریف
له
ژێر ئه‌شكه‌نجه‌كان
و به
هۆی ئه‌و
تۆمه‌ته
سازكراوانهوه
ئێعدام كران و چوونه
ریزی كاروانی گیانبه‌خت
كردوانهوه.
ته‌واوی
ئه‌مانه
له
سه‌رده‌می
به‌رپرسایه‌تی
موسه‌وی
دا روویان دا و ئه‌و،
هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
تهئیدكرد
و هه‌ر
ئێستاكه‌ش
ده‌یكات.
ئێستا یه‌كێك
له‌و
تۆمهتباز
و ساخته‌چییانه،
یه‌كێك
له‌و
كه‌سانه‌ی
كه
مۆركی ته‌ئیدی
له
ئه‌شكه‌نجه‌كان
و ئێعدامه
چه‌ند
چركهییهكان،
تۆمه‌تی
بۆ هاوسه‌ری
ئاغای موسه‌وی
ساز كردووه،
ئه‌و
زۆر به‌و
كاره
توڕه
بووه
و هاواری لێ به‌رز
بۆته‌وه
و ئه‌مه‌ی
بهموسیبهتێك
ناو ڵی بردووه.
ئه‌وه‌یكه
له
وتووێژی
ته‌له‌ویزیۆنی
نێوان ئه‌و
دووكاندیدای سه‌رۆك
كۆماریهدا
رابوارد، هۆكارگه‌لێكی
سیاسی و بنه‌مایی
هه‌یه.
ئاشكرایه
كه
هه‌م
موسه‌وی
و هه‌م
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
به‌شێكن
له
مۆره
سه‌ره‌كیه‌كانی
كۆماری پڕ لهجینایهت
و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ری
رژیمی ئیسلامی. ئه‌وه‌یكه
ئه‌وان
كردیان و ده‌یكه‌ن
بۆ دیفاعه
له‌م
حكومه‌ته
و چینی سه‌رمایه‌داری
ئێران. ئه‌م
كه‌سانه
هه‌ر
دووكیان له
چه‌ندین
ده‌وره‌ی
جیاواز له
ماوه‌ی
٣٠ ساڵی ڕابردوودا هێمایه‌ك
بوون له‌م
نیزامه.
ئه‌و
شته‌ی
كه
له
منازرهكهی
نێوان ئه‌واندا
به
نمایش ده‌رهات
له
راستی دا ئاوێنه‌ی
باڵا نوێنی بێ فه‌رهه‌نگی
و وره‌ی
دژی ئینسانی ئه‌م
نیزامه
بوو. به‌ڵام
هه‌ر
كام له‌وان
له
ناو ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی دا نوێنه‌رایه‌تی
مه‌یل
و گه‌رایش
و سه‌بكی
كارێكی جیاواز ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یكه
له
وتووێژه‌كه‌ی
ئه‌واندا
ده‌ركه‌وت
ئه‌وپه‌ڕی
ناكۆكی و ململانێی نێوان نوێنه‌رانی
باڵه
جۆراوجۆره‌كانی
ناو ده‌سه‌ڵات
بوو. به
واتایه‌كی
تر قووڵتر بوونه‌وه‌ی
قه‌یرانی
ئابوری، قه‌یرانی
سیاسی حكومه‌تی
ئیسلامی په‌ر
پێداوه
و هه‌ر
ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش
بۆته
هۆی قووڵ بوونه‌وه‌ی
ناكۆكی نێوان باڵه
جیاجیاكان. به‌ڵام
هه‌ر
وه‌ك
ئاماژه‌ی
پێدرا، ئه‌م
وتووێژ و منازرهیه
هۆكارگهڵێكی
سیاسی تایبه‌ت
تریشی هه‌یه.
به‌درێژایی
سی ساڵی رابردوو موسه‌وی
و ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
شان به
شانی كار به‌ده‌ستانی
دیكه‌ی
رژیم له
سه‌ركوت
كردنی شۆڕش و شكڵگیری كۆماری ئیسلامی دا به‌شدار
بوون. له
پڕۆسه‌ی
شۆڕشی ١٣٥٧ به‌شێك
له
سه‌رمایه‌داران
و ده‌سه‌ڵاتدارانی
سه‌رده‌می
حكومه‌تی
په‌هله‌وی،
له‌ناوچوون
یان هه‌ڵاتن.
به‌شێك
لهسهرمایهداران
و به
تایبه‌ت
خاوه‌نانی
سه‌رمایه‌ی
سوننه‌تی
و بازاڕی، ده‌رفه‌تێكی
گونجاویان بۆ دزی و تاڵان و بڕۆ به‌ده‌ست
هێنا و ملیاردها دۆلاریان به
سه‌روه‌ت
و سه‌رمایه‌كه‌ی
خۆیان زیاد كرد. هاوكات چه‌ند
توێژێكی نوێ به
سه‌رمایه‌دارانی
پێشووتره‌وه
په‌یوه‌ست
بوون. به‌شێكیش
كه
به
هه‌ر
هۆیه‌كه‌وه
به
راده‌ی
پێویست تاڵان و بڕۆیان نه‌كرد،
تازه
كه‌وتوونه‌ته
بیری ئه‌و
كاره.
به‌ڵام
ئه‌گه‌رچی
ته‌واوی
ئه‌وان
له‌سه‌ر
یه‌ك
شت ئه‌ویش
به‌رامبه‌ركێ
له‌گه‌ڵ
گه‌شه
و په‌ره‌سه‌ندنی
ناڕه‌زایه‌تیه
جهماوهریهكانه
هاوده‌نگن،
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش
له
پێوه‌ند
له
گه‌ڵ
چۆنیه‌تی
پاراستنی به‌رده‌وام
مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
رژیم به
یه‌كه‌وه
ناكۆكییان هه‌یه.
كه
منازرهی
نێوان موسه‌وی
و ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
ته‌نیا
یه‌كێكه
له
سهحنهكانی
سه‌رهه‌ڵدان
و ده‌ركه‌وتنی
ئه‌م
كێشمه‌كێش
و ناكۆكیانه.
هه‌ر
بۆیه
له‌قاودرانی
هه‌ندێك
له
فایله‌كانی
دزی، گه‌نده‌ڵی
و ساخته‌چێتی
ده‌بێ
له
سه‌ر
نوێنگه‌ی
ئه‌م
واقعیه‌ته
ده‌رك
بكرێ.
به
هاتنه
سه‌ركاری
كۆماری ئیسلامی، ئاخوند و ئایه‌توڵڵا
خاوه‌ن
نفوزهكانی
"قوم، تاران و مه‌شهه‌د"
بوونه
به‌شێك
له
هێز
و ده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی.
ئه‌مانه
تاقمێك ئینسانی كه‌لله
ویشك و له
هه‌مان
حاڵ‌دا به‌توندی
دژی مرۆڤایه‌تی
و جینایه‌ت
پیشه
بوون و ئێستاكه‌ش
هه‌ن.
ئه‌وان،
به
رێبه‌رایه‌تی
خومه‌ینی
و به
یارمه‌تی
هێزی ئیتلاعاتی و نیزامی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان داسه‌پاند.
به
مردنی خومه‌ینی
هێزه
نیزامی و ئیتلاعاتیهكان
ورده
ورده
ده‌سه‌ڵاتیان
قه‌بزه
كرد. ئه‌م
هێزانه
كه
له
سپا و به‌سیج
دا رێكخراون، ئه‌مڕۆ
یه‌كێكن
له
كۆڵه‌كه
سه‌ره‌كیه‌كانی
ده‌سه‌ڵات
له
ئێران. ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
نوێنه‌ری
ئه‌م
لایه‌نه‌یه.
له
به‌رامبه‌ریش
دا موسه‌وی
به
خه‌یاڵی
خاوی خۆی هه‌وڵ
ده‌دات
كه
سه‌ر
له
نۆی ئاخونده‌كانی
به
ناو خاوه‌ن
نفوزی "قوم، تاران ومه‌شهه‌د"
زۆرتر له
ده‌سه‌ڵاتدا
به‌شدار
بكات. ئه‌وه‌ی
له
منازرهی
نێوان ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
و موسوی دا به
دی كرا، ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌م
كێشمه‌كێشه‌یه.
له
راستیدا شه‌ڕی
نێوان پارێزه‌رانی
مالكییه‌تی
خسوسی و نوێنه‌رانی
سیاسی و نیزامی ئه‌وان
هیچ پێوه‌ندیه‌كی
به
چینی كرێكار و خه‌ڵكی
شه‌رافه‌تمه‌ند
و كۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تكێشی
ئێرانه‌وه
نییه.
كرێكاران و كۆمه‌ڵانی
ئازادیخوازی ئێران، پێویسته
هاوكات له
گه‌ڵ
مه‌حكوم
كردنی ته‌واوه‌تی
دام وده‌زگای
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
كۆماری ئیسلامی، سه‌رمایه‌دارانی
ئێران و گاڵته‌جاڕی
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان،
به‌ر
به
كاریگه‌ریه
خراپه‌كانی
ئه‌م
چه‌شنه
ململانێی و كێشمه‌كێشانه
له‌سه‌ر
فه‌رهه‌نگی
كۆمه‌ڵگا
بگرن.
فه‌رهه‌نگی
تۆمهتبازی
و ساخته
چێتی و په‌روه‌نده‌سازی،
ته‌نیا
شیاوی سه‌رمایه‌دارانی
دواكه‌وتووی
ئێران و ده‌سه‌ڵاته
ئیسلامییه
خزمه‌تكاره‌كه‌ی
ئه‌وانه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|