|
كوده‌تای
هه‌ڵبژاردن
و شه‌پۆلی
ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری
رۆژی دووشه‌ممه
25ی جۆزه‌ردان
زیاتر له
ملیۆن و نیوێك له
شارۆمه‌ندانی
ناڕازی له
مه‌یدانی
شۆڕشی تاران هه‌تا
مه‌یدانی
ئازادی رێپێوانێكیان وه‌رێخست.
ئه‌وان
ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان له
دژی ده‌ستكاری
هه‌ڵبژاردنه‌كان
و دیكتاتۆری ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
ده‌ربڕی.
ئه‌وان
له
هه‌ل
و مه‌رجێكدا
ناڕه‌زایه‌تیان
ده‌ربڕی
كه
سپای پاسداران و هێزه
ئه‌منییه‌تیه‌كان
و
به‌سیج
له
ئاماده‌باشی
ته‌واودا
بوون و رێگه‌یان
پێ‌درابوو كه
خه‌ڵكی
ناڕازی خه‌ڵتانی
خوێن بكه‌ن.
ئه‌وان
له
هه‌ل
و مه‌رجێكدا
هاتبونه
مه‌یدان
كه
وه‌زاره‌تی
نێوخۆ و ئوستانداری تاران وێڕای هه‌ڕه‌شه
له
خه‌ڵك،
به‌ڕێوه
بردنی هه‌ر
جۆره
رێپێوانێكیان به
نایاسایی راگه‌یاند
بوو. هه‌رچه‌ند
خۆپێشانده‌ران
ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان به
شێوه‌ی
هێمنانه
ده‌ست
پێكرد، به‌ڵام
هێزی چه‌كداری
رژیم ته‌نیا
به
مه‌به‌ستی
خوڵقاندنی كه‌ش
و هه‌وای
ترس و وه‌حشه‌ت،
ته‌قه‌یان
له
خۆپێشانده‌ران
كرد. ئوستانداری تاران پێداگری كرد كه
له
كاتی ته‌قه‌كردنه‌كاندا
٧ كه‌س
كوژراون و زیاتر له
٣٠كهس
بریندار بوون. دواتر له
نه‌خۆشخانه‌وه
هه‌واڵ
بڵاو بۆوه
كه
یه‌كێك
له
برینداره‌كان
گیانی له
ده‌ست
داوه
و ژماره‌ی
قوربانیه‌كان
گه‌یشته
٨ كه‌س.
به
پێی هه‌واڵی
په‌یوه‌ندییه
گشتیه‌كانی
ده‌فته‌ری
ته‌حكیمی
وه‌حده‌ت،
هێزه‌كانی
ئه‌نساری
حیزبوڵا و گاردی تایبه‌تی،
شه‌وی
٢٤ی جۆزه‌ردان
هێرشیان كردۆته
سه‌ر
زانستگه‌ی
تاران و له‌م
هێرشه‌دا
٣كوڕ و ٢كچی خوێندكار كوژراون و به
نهێنی به
خاك سپێردراون. هێزه‌كانی
رژیم له
كاتی ئه‌م
هێرشه
دڕندانه‌یه
ژماره‌یه‌كی
زۆر له
خوێنكارانیان بریندار و كه‌ل
و په‌لی
تایبه‌تی
خوێندكاران و له‌وانه
كامپیۆتێرهكانیان
شكاندووه.
خوێنكارانی زانستگاكانی شیراز، ته‌ورێز
و مه‌شهه‌دیش
له
لایه‌ن
چه‌كدارانی
كۆماری ئیسلامیه‌وه
هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
به
پێی هه‌واڵی
ته‌حكیمی
وه‌حده‌ت
له
زانستگه‌ی
شیراز ٢خوێنكار كوژراون. هه‌ر
به‌پێی
ئه‌م
هه‌واڵه
زیاتر له
٣٠٠ خوێنكار گیراون كه
ژماره‌یه‌ك
له‌وان
له
ترسی په‌ره‌گرتنی
خه‌بات،ئازاد
كراون. سه‌ڕه‌رای
سه‌ركوتگه‌ری
دڕندانه‌ی
هێزه‌كانی
رژیم، خۆپێشاندانه
ناڕهزایهتهیكان
هه‌روا
درێژه‌ی
هه‌بوو.
به
پێی هه‌واڵی
هه‌واڵنێری
مێهر رۆژی ٣شه‌ممه
٢٦ی جۆزه‌ردان
سه‌دان
هه‌زار
كه‌س
له
خه‌ڵكی
ناڕازی و نه‌یاری
رژیم به
كۆبوونه‌وه
له‌به‌رده‌م
ناوه‌ندی
ده‌نگ
و ره‌نگی
كۆماری ئیسلامی درێژه‌یان
به
ناڕه‌زایه‌تی
خۆیاندا. ده‌یان
هه‌زار
كه‌س
له
لایه‌نگرانی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژادیش
له
مه‌یدانی
وه‌لی
عه‌سر
كۆبوونه‌وه.
زۆربه‌ی
ئه‌وانه
له
قوڵه
چۆماغهكانی
به‌سیج
و لیباس شه‌خسیه‌كان
پێكهاتبوون و به‌رده‌وام
كاریان كوشتار و ئاژاوه
نانه‌وه
بوو، ئێستاكه
لایه‌نگری
له
"پێش‌گرتن له
ئاژاوه‌گێڕی"
ده‌كه‌ن.
ئه‌وان
له
ژێر ناوی " رێپێوانی یه‌كگرتوانه"
و به
دروشمی سه‌رهه‌ڵنه‌دانی
بشێوی و ئاڵۆزی، به
كرده‌وه
داوایان له
نه‌یارانیان
كرد كه
به
جێگای پشت به‌ستن
به
هێزی خه‌باتگێڕانه‌ی
خۆیان، چاوله
ده‌ستی
به‌رپرسان
بمێننه‌وه
كه
وه‌ڵامی
سكاڵاكانیان وه‌ربگرنه‌وه.
له
دروشمه‌كانی
ئه‌واندا
هه‌ڕه‌شه‌ی
ئیعدامی نه‌یاران
و تێكهه‌ڵچوون
له‌گه‌ڵ
نه‌یاران
گونجێندرا بوو. ئه‌و
خۆپێشاندان و خه‌باته‌ی
ئێستا له
ئارادایه،
ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕینه
دژ به
ئاكامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن
و سه‌ره‌ڕۆیی
ده‌وڵه‌تی
نۆیه‌می
كۆماری ئیسلامی. له
رۆژی ٢٢ جۆزه‌ردان
به
پێی قسه‌ی
وه‌زاره‌تی
نێوخۆ، زیاتر له
٣٩ ملیۆن كه‌س
له
كۆی نزیكه‌ی
٤٧ ملیۆن كه‌س
له
خاوه‌ن
ده‌نگده‌رانی
هه‌ڵبژاردنی
ده‌وره‌ی
ده‌یه‌می
سه‌رۆك
كۆماری به‌شداریان
كردووه.
ئه‌حمه‌دی
نژاد به
راكێشانی زیاتر له
٢٤ ملیۆن ده‌نگ
له
سه‌ندوقه‌كانی
ده‌نگدان،
وه‌ك
سه‌رۆك
كۆمار دیاری كرا. به
ملیۆن كه‌س
له‌م
٣٩ ملیۆنه
له
شاره‌كانی
تاران، ته‌ورێز،
ورمێ، ئیسفه‌هان،
مه‌شهه‌د،
شیراز، خوڕه‌م
ئاباد، به‌نده‌ر
ئه‌نزه‌لی،
كرماشان، كاشان، بابول و زاهیدان ئه‌مرۆكه
هاتونه
مه‌یدان
و له
دژی چه‌واشه‌كردنی
ده‌نگه‌كانیان
و له
دژی ده‌وڵه‌تی
نۆیه‌م
ده‌نگی
ناره‌زایه‌تیان
هه‌ڵبریوه.
ئه‌وانه
كه
به
هۆی خۆشباوه‌ڕی
چوونه
سه‌ر
سه‌ندوقه‌كانی
ده‌نگدان،
ئیستاكه
هه‌وڵ
ده‌ده‌ن
بزانن كه
كێ دهنگهكانیانی
دزیوه،
بۆ چی له
دژی ئه‌وان
پیلانگێری ده‌كرێ
و بۆچی ناچاریان ده‌كه‌ن
فه‌رمان
له
ده‌وڵه‌تێك
وه‌ربگرن
كه
به‌رهه‌می
چه‌واشه‌كاریه.
له
نێو جه‌رگه‌ی
ئه‌م
بارودۆخه‌دا
ناره‌زایه‌تیه‌كی
دیكه
به‌دی
ده‌كرێ.
موسه‌وی،
خاته‌می
و گروپه‌كان
له
هه‌وڵدان
كه
ناره‌زایه‌تیه‌كان
هه‌ر
له
چوارچێوه‌ی
( ناره‌زایه‌تی
دژ به
چه‌واشه‌كاری
دا) قه‌تیس
بكه‌ن،
به‌ڵام
ئه‌مرۆژانه
لێره
و له‌وێ
ویست و داخوازیه‌كان
له
چوارچێوه‌ی
ئه‌م
ناره‌زایه‌تیه
به‌رته‌سكه
تێپه‌ر
ده‌بێ
و ده‌نگی
"مه‌رگ
بۆ دیكتاتور"، "ده‌وڵه‌تی
كودتا نه‌مێنێ"
و تانك و "تۆپ و موسه‌لسه‌ل
كاریگه‌ریه‌كی
نیه"، سه‌رجه‌م
ده‌وڵه‌تی
نۆیه‌م
و هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
دیكه‌ی
تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ
و هاوكات هێزه‌كانی
خوازیاری رووخاندنی رژیمیش به
دروشمی "حكومه‌تی
ئیسلامیمان ناوێ" به‌شداری
له‌م
خه‌باته
دا ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی
ئێران ٣٠ ساڵه
كه
له
ژێر دیكتاتۆری ره‌شی
كۆماری ئیسلامی دا به‌سه‌ر
ده‌بات.
ئه‌وان
له‌و
ماوه‌یه‌دا
له
ئاسته
سیاسیه‌كان
و زه‌وت
كردنی مافی ژیان و هه‌ل
و مه‌رجی
كاردا،
زۆرترین زه‌خت
و گوشاریان له‌سه‌ر
بووه.
ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئه‌م
ماوه‌یه
له
سه‌ر
نوێنگهیهكی
ئه‌وتۆ
سه‌ری
هه‌ڵداوه.
له
ئاكامی ئه‌م
ناره‌زایه‌تیانه
ره‌هه‌ند
و كه‌له‌به‌ره‌كانی
نێوان هێزه‌كانی
رژیم به
جۆرێك په‌ره‌یان
گرتوه
كه
ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌كی
به‌ر
چاو له
كاربه‌ده‌ستانی
پێشوو و هاوكاره
سه‌ره‌كیه
چینایه‌تیه‌كانی
كۆماری ئیسلامی ده‌ست
به‌سه‌ر
كراون. جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی
نارازی به‌ره
به‌ره
ده‌بێ
تێبگه‌ن
كه
مافی هه‌ڵبژاردن
و مافی ده‌نگدان
له
سیستمی ده‌وڵه‌تدا
هیچ بایه‌خێكی
نیه
و هه‌موو
بانگه‌شه
و هه‌راو
هوریاكان بۆ كه‌ڵكی
خراپ وه‌رگرتنه
له
به‌شداری
كردن و چوونی خه‌ڵك
بۆ پێی سه‌ندوقه‌كانی
ده‌نگدان
و ئیستاكه
هه‌لێكی
گونجاوه
بۆ جه‌ماوه‌ری
نارازی هه‌تا
جارێكی دیكه
به
هه‌ڵوێستی
كۆمۆنیسته‌كان
و رێنوینیهكانی
ئه‌وان
سه‌باره‌ت
به
ده‌نگ
نه‌دان
و نه‌چوون
بۆ پێی سندووقه‌كانی
ده‌نگدان
دا، بچنه‌وه.
به
مه‌رجێك
ناڕه‌زایه‌تی
و خۆپیشاندانه
ملیۆنیهكان
درێژه‌یان
هه‌بێ،
توانایی و زه‌رفیه‌تی
به‌رینتر
بوونه‌وه‌یان
هه‌یه.
ئێستاكه
ئه‌ركی
سه‌رشانی
هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاریه
تا
له‌و
هه‌ل
و مه‌رجه‌ی
كه
به
هۆی چڕتربوونه‌وه‌ی
ئه‌م
قه‌یرانه
سیاسیه
خوڵقاوه،
زۆرترین كه‌ڵكی
پێویستی لێ وه‌ربگرن
بۆ پێكهێنانی شوڕاكان و ناوه‌نده
كرێكاریه‌كانی
دیكه‌ی
له‌م
چه‌شنه
و له
ریزی یه‌كگرتوودا
و به
هه‌ڵكردنی
ئاڵای داواكاریه‌كانیان
له
بڕیارنامه‌ی
ئه‌وه‌ڵی
مه‌ی،
له
پێناو به
ده‌سته‌وه‌گرتنی
ئه‌م
ئاخێزانه
هه‌نگاو
هه‌ڵبگرن.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی
خه‌ڵك
ته‌نیا
به
پێكهێنانی ریزی سه‌ربه‌خۆی
كرێكاریی و به
بوونی ئاسۆیه‌كی
سوسیالیستی ده‌توانێ
به‌ئاراسته‌ی
رووخاندنی رژیم و بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
به
دوور له
سته‌م
و چه‌وسانه‌وه
دا هه‌نگاو
هه‌ڵبگرێ.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|