|
26ی
ژوئه‌ن
ئاكسیۆنی هاوپشتی جیهانی ودادخوازی بۆ كرێكارانی ئێران
رۆژی ٢٦ ژوئه‌ن،
به‌رابه‌ر
به
٥ پوشپه‌ڕ،
رۆژی ئاكسیۆنی هاوپشتنی جیهانی و دادخوازی بۆ كرێكارانی ئێرانه.
ئه‌م
ئاكسیۆنه
چه‌ند
مانگ له‌مه‌وبه‌ر
له‌لایه‌ن
٤ ته‌شه‌كولی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
بانگه‌شه‌ی
بۆ كرا كه
بریتین له:
فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی
یه‌كیه‌تیه
كرێكارییه‌كان
(ئای تی ی‌و سی)، ئاموزشی نێونه‌ته‌وه‌یی
(ئی تی)، یه‌كیه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی
خۆراك (ئای ی‌و ئێف) و فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكارانی گواستنه‌وه
(ئای تی ئێف). ئه‌م
ته‌شه‌كوله
نێونه‌ته‌وه‌ییه
كرێكارییانه
زیاتر له
١٧٠ ملیۆن كرێكار نوێنه‌رایه‌تی
ده‌كه‌ن.
ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كانی
بریتانیا، فه‌رانسه،
بلژیك، سوئیس، ئۆتریش، سۆئێد، هۆله‌ند،
نۆروێژ، ئوسترالیا، كانه‌دا،
به‌نگلادش،
هۆنگ كۆنك، هێندوستان، ژاپۆن، ئه‌ندونێزی،
مالێزی، نیوزیله‌ند،
توركیه،
مه‌راكش
و نیجێرییه
له
نێوان ده‌یان
فیدراسیۆن، ئیتحادییه
و كۆنفێدراسیۆنه
كرێكارییه‌كانی
سه‌راسه‌ری
جیهان له‌م
رۆژانه‌دا
له
به‌رده‌م
باڵوێزهخانهكان،
كۆنسولگه‌ری
و ناوه‌نده‌كانی
كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه
به‌ڕێوه
ده‌به‌ن.
ئه‌وان
له‌م
كۆبوونه‌وانه‌دا
پشتیوانی له
خه‌باتی
كرێكارانی ئێران بۆ دابین كردنی مافی خۆیان ده‌كه‌ن
و كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت
به
سه‌ركوتی
ئه‌م
خه‌باتانه
مه‌حكووم
ده‌كه‌ن.
ئه‌وان
خوازیاری عه‌داڵه‌ت
و دابین كردنی مافه‌كانی
كرێكاران له‌وانه
مافی ته‌شه‌كول
و مافی مانگرتن بۆ كرێكارانی ئێران و ئازادی ته‌واوی
ئه‌و
زیندانیانه‌ن
كه
به
هۆی خه‌بات
بۆ وه‌دیهێنانی
ئه‌م
خواستانه
كه‌وتوونه‌ته
زیندانه‌وه.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یش
پشتیوانی له‌م
كه‌مپه‌ینه
ده‌كات.
كرێكارانی پێشڕه‌وی
ئێران و ههڵسوڕواوانی
مافه‌كانی
كرێكاری له
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌یان
ساڵه
بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی هاوپشتی ته‌شه‌كوله
مه‌حه‌لی
و نێونه‌ته‌وه‌ییه
كرێكارییه‌كان
بۆ خه‌بات
و داخوزییهكانی
كرێكارانی ئێران هه‌وڵ
ده‌ده‌ن.
له‌م
ساڵانه‌ی
دواییدا و له‌سه‌ر
نوێنگه‌ی
په‌ره‌سه‌ندنی
خه‌باتی
كرێكاری ئه‌م
هه‌وڵانه‌ش
په‌ره‌یان
سه‌ندووه.
هه‌وڵی
هه‌ڵسوڕوانی
كرێكاری بۆ به‌ڕێوه
بردنی
رۆژی جیهانی كرێكار له
سه‌قز
له
ساڵی ١٣٨٣ دا كه
بوو به
به‌ره‌نگارییه‌كی
ناوخۆیی و جیهانی له‌گه‌ل
رژیمی ئیسلامی سه‌رمایه
و هه‌روه‌ها
خه‌باتی
كرێكارانی شیركه‌تی
واحید كه
بووبه
زیندوو بوونه‌وه‌ی
ئیتیحادییهكهیان،
هاوپشتییه‌كی
كرێكاریی به‌ربڵاوی
له
ئاستی جیهاندا له‌گه‌ڵ
كرێكارانی ئێرانی لێكهوتهوه.
ئه‌م
كه‌مپه‌ینه‌ی
ئێستاش یه‌كێكه
له
به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌م
هه‌وڵه
به‌رده‌وامه.
كه‌مپه‌ینی
رۆژی هاوپشتی جیهانی ٢٦ی ژوئه‌ن
له
راستیدا دووهه‌مین
كهمپهینێكه
كه
ته‌شه‌كوله
نێونه‌ته‌وه‌ییه
كرێكارییه‌كان
بۆ دیفاع له
كرێكارانی ئێران و له
دژی كۆماری ئیسلامی رێكیان خستووه.
یه‌كه‌مین
كه‌مپه‌ینی
ئاكسیۆنی جیهانی "دیفاع له
كرێكارانی ئێران" له
٢٥ فێورییه‌ی
ساڵی ٢٠٠٦ به‌ڕێوه
چوو. ئه‌م
كه‌مپه‌ینه‌ی
ئێستاش له
هه‌لومه‌رجێكدا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ
كه
بزوتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری
له
دژی كرده‌وه‌ی
جهنایهتكارانهی
كۆماری ئیسلامی له
ئارادایه.
هه‌ڵس
و كه‌وتی
وه‌حشیانه‌ی
هێزه
نیزامی و ئینتزامیه‌كان
له
دژی خۆپێشانده‌ران
و خه‌ڵتانی
خوین كردنی ده‌یان
كه‌س
له
ناڕازییان، سه‌رنجی
راگهینهرهكانی
جیهانی بۆ لای ئێران راكێشاوه.
ماوه‌یه‌كه
هه‌واڵه‌كانی
ئێران بۆ سه‌ردێڕی
هه‌واڵی
هه‌واڵنێرییه‌كان
هه‌ر
بۆیه‌ش
له‌هه‌لومه‌رجی
ئێستادا نه‌ته‌نیا
هه‌ڵسوڕاوانی
كرێكاری و ئیتیحادییه‌كان،
به‌ڵكوو
سه‌رجه‌م
كرێكاران له
هه‌ڵس
و كه‌وتی
وه‌حشیانه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی
رژیم ئاگادارن و لێیی ناڕازین و پێی تووڕه‌ن،
به
دڵنیاییه‌وه
له‌م
رۆژه‌دا
و له
كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا،
سه‌باره‌ت
به
شه‌ڵاڵی
خۆین كردنی ناڕازییان و خه‌باتكاران
له
لایه‌ن
مه‌ئمورانی
رژیمه‌وه،
ناڕه‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕرێت.
كرێكاران و ههڵسوڕواانی
كرێكاریی له
ئاستێكی به‌ربڵاودا
له
دژی ئه‌م
جه‌نایه‌تانه
ناڕه‌زایه‌تیان
ده‌ربڕیوه.
به‌ڵام
ئه‌م
راستیه
نابێ فه‌رامۆش
بكرێ كه
ئه‌م
كه‌مپه‌ینه
چندین مانگ له‌وه‌پێش
و سه‌باره‌ت
به
داخوزیه
دیاری كراوه كرێكارییه‌كان
رێكخراوه.
هه‌ر
بۆیه
پێویسته
له‌سه‌ر
داخوازیه
كرێكارییه‌كان
زۆرتر جه‌خت
بكرێته‌وه.
زه‌روره‌تی
ئه‌م
كاره
له‌وه‌وه
سه‌رچاوه
ده‌گرێ
كه
ویست و داخوازیه كرێكارییه‌كان
بنه‌ڕه‌تیتر
له‌و
خواستانه‌ی
ئێستای خۆپێشانده‌رانن.
ته‌بلیغی
ئه‌م
داخوازییانه
بووار بۆ به
هێزبوونی بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاری خۆش ده‌كات.
خوودی رادیكالێزه
بوونه‌وه‌ی
ویست و داخوازییه‌كانی
خۆپێشانده‌ران
و كۆبوونه‌وه
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی
ئێستاش هه‌ر
له
گره‌وی
به‌هێز
بوونی بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاراندایه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|