|
لێدوانه‌كانی
ئۆباما روو به
"به‌ناو
جیهانی ئیسلام"
باراك ئۆباما، سه‌رۆك
كۆماری ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان،
سه‌فه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی
ناوینی خۆی رۆژی سێهه‌می
مانگی ژوئێن به‌رامبه‌ر
به
١٣ی جۆزه‌ردان
له
عه‌ره‌بستانی
سعودیه‌وه
ده‌ست
پێكرد، هه‌تا
گرینگی وجێگا و شوێنی ده‌سه‌ڵاتی
دینی و دیكتاتۆری ئه‌م
وڵاته
خاوه‌ن
نه‌وته
له
سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئا‌مریكا دا نیشان بدات، ناوبراو وته‌كانی
خوی روو به
"به‌ناو
جیهانی ئیسلام"، له
"قاهیره"
پێته‌ختی
میسر پێشكه‌ش
كرد هه‌تا
مه‌سه‌له‌ی
گرینگی ده‌وڵه‌تی
پۆلیسی حوسنی موباره‌ك
بۆ ئا‌مریكا به‌رجه‌سته
بكاته‌وه.
ئه‌م
ڵێداوانه
رۆژی چواری ژوئین به‌رامبه‌ر
له‌گه‌ڵ
١٤ی جۆزه‌ردان
له
دانشگای قاهیره
و روو به
كۆمه‌ڵێك
كه‌سی
دیاری كرا‌و پێشكه‌ش
كرا.
ئه‌و
له
قسه‌و
باسه‌كه‌ی
دا وتی كه
شه‌خسی
خۆی "مه‌سیحییه"،
به‌ڵام
باوكه
به
ره‌گه‌ز
كینیاییهكهی
سه‌ر
بهبنهماڵهیهكه
كه
بۆ چه‌ندین
نه‌سل،
په‌یڕه‌وی
ئائینی ئیسلام بوون و ئێستاكه‌ش
هه‌ن.
ئا‌مریكا مه‌به‌ستی
مانه‌وه
له
ئه‌فغانستان
دا نییه،
چل وشه‌ش
وڵاتی هاوپه‌یمان
له‌و
وڵاته
له‌دژی
توندڕه‌وه
شه‌ڕ
خوازه‌كان
شه‌ڕده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رچاوه‌ی
ئه‌وان
له
پاكستان و ئه‌فغانستان
ویشك بكه‌ن.
ئا‌مریكا نه
چاوی ته‌ماعی
بڕیوه‌ته
خاكی عێراق و نه
سه‌رچاوه‌كانی
ئه‌و
وڵاته
و هێزه
نیزامیه‌كان
تا ساڵی ٢٠١٢ له‌م
وڵاته
ده‌چنه
ده‌ره‌وه.
مه‌وجودییه‌تی
ئیسرائیل و پاراستنی ئه‌منییه‌تی
ئه‌و
ده‌بێ
به
ره‌سمییه‌ت
بناسرێت. فه‌له‌ستنییه‌كان
ده‌وڵه‌تی
خۆیان له
په‌نا
ئیسرائیل دا پێك بهێنن وده‌ست
له‌شه‌ڕ
و توندوتیژی هه‌ڵبگرن.
ئیسرائیل گه‌ڵاڵه‌ی
شارۆچكه
سازی له‌سه‌رزه‌وییه
داگیركراوه‌كان
ده‌ست
به
جێ رابگرێت و ئیزن بدات هه‌تا
فه‌له‌ستینیه‌كان
به
دوور
له
دڵه‌راوكێ
و سووكایه‌تی
پێكران ئیمكانی گه‌شه‌ی
سرووشتی په‌یدا
بكه‌ن.
ئا‌مریكا له
رووخانی ده‌وڵه‌تی
"موسه‌دق"دا
ده‌ستی
هه‌بوو،
ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی ئێرانیش كارگێڕانی باڵوێزخانه‌ی
ئامریكایان به
بارمته‌گرت.
پێویسته
ئه‌و
رابردووه
فه‌رامۆش
بكرێ. پێویسته
ئێستا رێبه‌ران
وجه‌ماوه‌ری
ئێران له
گه‌ڵ
ئا‌مریكا به‌رو
پێشه‌وه
هه‌نگاو
هه‌ڵبگرن
و داهاتوو دروست بكه‌ن.
ئه‌مانه
سه‌رخه‌تی
ئه‌و
وتانه
بوون كه
ئۆباما له
دانشگای قاهیره
پێشكه‌شی
كرد. لێره‌دا
پێویسته
ئه‌وه
و بیر بێننه‌وه
كه
ئه‌م
قسه‌و
باسانه
له
هه‌ل
و مه‌رجێكدا
بووه
كه
سه‌رجه‌می
پڕۆژه
و سیاسه‌ته‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی
ناوینی دام وده‌زگای
بووش تووشی شكست هاتووه
و سه‌ركردایه‌تی
ئا‌مریكا به
سه‌ر
جیهان دا له
جه‌رگه‌ی
ئه‌م
قه‌یرانه‌ی
ئێستادا به
مانای واقیعی كۆتایی پێهاتووه.
چه‌ندین
ده‌یه‌یه
كه
ئینسانه‌كان
به
كرده‌وه
خۆیان وه‌ك
شارۆمه‌ندانی
خاوه‌ن
مافی یه‌كسانی
جیهان پێناسه
ده‌كه‌ن.
تۆقی مه‌زهه‌بی
سیاسی، ئیستعمارگه‌ران،
سه‌رمایه‌داران
و ئیمپریالیسته‌كان
كردویانه‌ته
گه‌ردنی
خه‌ڵك.
ئۆباما نوێنه‌ری
ئیمپریالیسمی داڕزیوو له
حاڵی له
ناوچوونی
ئامریكایهو
ئائینی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی
باوكیشی هیچ ده‌ور
و نهخشێكیان
له‌سه‌ر
كرده‌وه‌كانی
ئه‌و
نییه.
به‌و
زمانه
باس كردن له
ئیمتیازه‌كانی
ئیسلام ته‌نیا
بۆ به‌هێز
كردنی ئه‌و
خوێندنه‌وه‌یه
له
ئیسلامه
كه
له
دژی رۆژئاوا نه‌بێت
و ته‌نیا
له‌سه‌ركوت
و دواكه‌وتوو
راگرتنی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكێش
و پێشگیری له
گه‌شه‌ی
كۆمۆنیسم دا ده‌ور
بگێڕێت.
لێژنه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئا‌مریكا بۆ خۆی خوڵقێنه‌ری
ئه‌لقاعیده
و تالیبانه.
یه‌كیك
له‌و
هه‌ل
و مه‌رجانه‌ی
كه
زه‌مینه‌ی
لاواز بوونی ئه‌م
هێزه
كۆنه‌په‌رستانه
خۆش ده‌كات،
وه‌ده‌رنانی
هه‌رچی
خێراتری هێزه‌كانی
ئا‌مریكا و هاوپهیمانهكانه
له
وڵاتی ئه‌فغانستان.
سیاسه‌تی
نوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئا‌مریكا له‌عێراق
ئه‌وه‌یه
كه
سه‌ربازه‌كانی
ئه‌و
وڵاته
بكاته
ده‌سته‌چیله‌ی
ئاگری شه‌ڕ
و گۆشتی ده‌می
تۆپ نه‌ك
سه‌ربازه‌كانی
ئا‌مریكا. بڕیاره
پاش چوونه
ده‌ره‌وه‌ی
هێزه
نیزامیه‌كان،
ده‌وڵه‌ت
و هێزه
به‌ناو
غه‌یره
نیزامیه‌كانی
ئا‌مریكا له
ژێر ناوی راهێنه‌ر،
چاره‌نووسی
ئه‌م
وڵاته
و نه‌وته‌كه‌ی
له
پشت سه‌حنه‌وه
به‌ده‌سته‌وه
بگرن. ئه‌م
سیاسه‌ته‌ش
ده‌بێ
له‌گه‌ڵ
شكست بهرهورڕوو
بكرێته‌وه.
پلانی ده‌زگای
ئیداری بووش ئه‌وه
بوو كه
فه‌له‌ستینیه‌كان
به‌زۆر
ناچار به
قه‌بووڵ
كردنی شه‌رت
و مه‌رجی
ده‌وڵه‌تی
نه‌ژاد
په‌رستی
ئیسرائیل بكات. كوشتار و قه‌تڵی
عامی هه‌ر
رۆژه‌ی
فه‌له‌ستینیه‌كان
له
لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه
له
سه‌رده‌می
بووش دا ته‌نیا
بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته
به
ره‌وا
ده‌زانرا.
لاواز بوونی ئیمپریالیسمی ئا‌مریكا، هێزه‌كانی
دژی شه‌ڕ
و مقاومه‌ت
وخۆراگری خه‌ڵكی
ناوچه‌كه
ئه‌م
سیاسه‌ته
جینایه‌ت
كارانهیهی
تووشی شكست كرد. سیاسه‌تی
دام و ده‌زگای
ئیداری ئۆباما ئه‌وه‌یه
كه
ئیسرائیل به‌و
قه‌ناعه‌ته
بگه‌یه‌نێت
كه
ده‌وڵه‌تێكی
فه‌له‌ستینی
له
په‌نا
ده‌ستی
خۆیدا ته‌حه‌مول
بكات و مافی ژیانی بۆ به
ره‌سمی
بناسێ. له‌م
پڕۆسه‌یه‌دا
حه‌ماس
و باقی هێزه‌كانی
فه‌له‌ستینیش
ده‌بێ
ئیسرائیل به‌ره‌سمییه‌ت
بناسن.
سیاسه‌تی
ئا‌مریكا ئه‌وه‌یه
كه
كۆماری ئیسلامی رازی بكات هه‌تا
قاعیده‌ی
گه‌مه‌ی
جیهانی و هاوسه‌نگی
هێز له
رۆژهه‌ڵاتی
ناویندا به
ره‌سمییه‌ت
بناسێت و ده‌ست
له
پشتیوانی حه‌ماس
و دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل هه‌ڵبگرێت،
كاری پیتاندنی ئۆران‌یۆم به
ته‌واوه‌تی
بخاته
ژێر چاوه‌دێری
نێونه‌ته‌وه‌یی،
خه‌یاڵی
ده‌ست
پێڕاگه‌یشتن
به
چه‌كی
ئه‌تۆمی
له
كه‌لله‌ی
بباته
ده‌رێ
و له
به‌رامبه‌ر
ئه‌مانه‌ش
دا له
بازاڕی جیهانی دا وه‌ربگێردرێت،
له‌گه‌ڵ
ئا‌مریكا پێوه‌ندی
سیاسی به‌رقه‌رار
بكات و ئه‌منیه‌تی
پارێزراو بێت.
ئۆباما له
قسه
و
باسهكانیدا
هیچ ئیمتیازێكی به
حكومه‌تی
ئیسلامی ئیران نه‌دا.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|