|
مووسه‌وی
و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی
خه‌ڵكی
كورد
میرحوسه‌ینی
مووسه‌وی
لەو کاتەدا کە هەولی دەدا ببێ به سەرۆک کۆمار سەفەرێکی با شاری
مەهاباد کرد. لەو سەفەرەیدا لێدوانێکی جێگای سرنجی دا. مووسه‌وی
وتی: كورده‌كانی
ئێران ڕه‌سه‌نن،
به‌ڵام
قه‌ومێكن
له
قه‌ومه‌كانی
ئێران،كورده‌كانیش
وه‌ك
قه‌ومه‌كانی
تر خاوه‌نی
داب و نه‌ریت
و فه‌رهه‌نگی
تایبه‌ت
به
خۆیانن و ئه‌مه‌ش
هه‌لێكه
و ده‌بێ
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر
كردن كه‌ڵكی
لێ وه‌ربگیردرێت.
هه‌روه‌ها
ناوبراو وتی بێ كوردستان ئێران بوونی نییه.
ئەمانە نمونەیەکی زیندوی شوینیستێكی ئێرانین. مووسه‌وی
سه‌رۆك
وه‌زیرانی
سه‌رده‌مانێك
بووه
كه له‌ودا
دانیشتوانی ئێران وه‌ك
تاكه
ئۆمه‌تی
ئیسلام ئه‌ژمار
ده‌كران
و هه‌ر
كه‌س
یا لایه‌نێك
خوازیاری مافی نه‌ته‌وایه‌تی
خۆی ببوایه،
ده‌كه‌وته
به‌ر
دڕندانه‌ترین
هێرش و په‌لامار.
ئه‌و
په‌لامار
و هێرشانه هاوكات بوو له
گه‌ڵ
سه‌پاندنی
گشت شێوه‌كانی
سه‌ركوت
و ڕیاكاری، درۆ و ده‌له‌سه،
چه‌واشه‌كاری،
زیندان و ئه‌شكه‌نجه
و ئێعدام و بومباران و باقی په‌لاماره
نیزامیه‌كان.
نه‌ته‌وه‌ی
كورد له
هه‌مان
سه‌رده‌می
خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تی
دا خوازیاری وه‌ده‌ست
هێنانی مافه‌كانی
خۆی بوو.
ئێستا هه‌مان
مووسه‌وی
به
هه‌مان
مه‌نتیقی
شوینیستییهوه
به‌ڵام
به
گوتارێكی ناسیۆنالیستیه‌وه
هاتوه‌ته
كوردستان.
مووسه‌وی
له
باروودۆخێكدا كه
ته‌واوی
یاسا و ڕێساكانی ئێران، شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵات
و فه‌رهه‌نگی
داسه‌پێنراوی
پشت به‌ستوو
به "فێقهی شێعه" و ناسیۆنالیسمی شوینیستی ئێرانی، كورده‌كان
له
زومره‌ی
ئه‌و
ئێرانیانه
داده‌نێ
كه بێ ئه‌وان
ئێران بوونی نییه.
مانای عه‌مه‌لی
ئه‌م
شێوه
بیركردنه‌وه
ئه‌وه‌یه
كه
گشت خه‌ڵكی
كوردستان وه‌ك
خودی مووسه‌وی
ده‌بێت
په‌یڕه‌وی
حكومه‌تی
جه‌هل
و جینایه‌تی
ویلایه‌تی
موتله‌قه‌ی
فه‌قی
بن. جه‌هه‌ر
و ناوه‌رۆكی
ئه‌و
قسانه
ئه‌وه‌یه
كه هیچ كوردێك حه‌قی
ده‌ربڕینی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی
خۆی و مافی جیابوونه‌وه
له
ئێرانی نییه.
خه‌ڵكی
كوردستان له
سه‌رانسه‌ری
ده‌وره‌ی
په‌هله‌وی
و له
سی ساڵی ڕابردووش‌دا، ئاكام و كاره‌ساته‌كانی
ئه‌م
جۆره
سیاسه‌تانه‌یان
ته‌حه‌موڵ
كردوه.
ئه‌م
سیاسه‌ته
له
سه‌رده‌می
سه‌رۆك
وه‌زیری
مووسه‌وی
دا چڕ و پڕتر له
هه‌ر
ده‌وره‌یه‌ك
به‌ڕێوه
ده‌برا.
سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م
سیاسه‌تانه،
به‌رژه‌وه‌ندییه
سه‌ره‌كییه‌كانی
بورژوازی ئێرانه
و ساختاری كۆماری ئیسلامی له
سه‌ر
ئه‌ساسی
به‌ڕێوه
بردنی ئه‌م
سیاسه‌ته
داڕێژراوه.
هه‌ركه‌س
پۆستی سه‌رۆك
كۆماری وه‌ربگرێت،
ناچاره
ئه‌م
سیاسه‌ته
به‌ڕێوه
ببات. خه‌ڵكی
كوردستان به
ده‌ركی
ئه‌م
واقعیه‌ته
بوو كه بۆ ئازادی و به
ده‌ست
هێنانی مافی چاره‌نووسی
خۆیان هاتنه
مه‌یدان
و هه‌ر
كه
هێرشیان كرایه
سه‌ر،
ده‌ستیان
دایه
خه‌باتی
چه‌كداری
و به
شێوه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری
به‌رگرییان
له
خۆیان كرد و شه‌ڕێكی
شۆڕشگێڕانه‌یان
له
دژی ڕژیم به‌رپا
كرد.
خه‌ڵكی
كوردستان به‌م
شێوه‌یه
بوونه
پێشقه‌راوڵی
خه‌باتی
چینایه‌تی
و ئازادیخوازای. خه‌ڵكی
كوردستان له
به‌رانبه‌ر
تۆپ و بومباران و ئه‌نواعی
فهریو
كارییه‌كانی
حكومه‌ته‌كانی
په‌هله‌وی
و ئیسلامی، بۆ ساتێكیش له
هه‌وڵ
و خه‌بات
بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی خواسته
ڕه‌واكانی
خۆیان تووشی دوودڵی و ڕاڕایی نه‌هاتوه‌و
فریوكار و جینایهتكارێكی
وه‌ك
مووسه‌وی
هیچ كاریگه‌رییه‌كی
له‌م
بواره‌دا
نابێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|