|
كورته‌یه‌ك
له
مێژووی بزووتنه‌وه‌ى
ژنان له
ئێران‌دا
ن
:
بایز
ئه
فروزی
ژنانی ئێرانی له
شۆڕشی مه‌شروته‌دا
ده‌ورێكی
به‌رچاویان
هه‌بوو.
به‌ڵام
له‌و
قۆناغه‌دا
ژنان له
گشت بواره‌كاندا
شوێن كه‌وتووی
پیاوان بوون خواسته‌كانیان
هه‌مان
خواست و داواكارییه‌كانی
پیاوانی شۆڕشگێڕ بوو كه
به
گشتی له
دامه‌زراندنی
حكومه‌تێكی
پێڕه‌وی
(یاسا) و پارلمان‌دا خۆی ده‌نواند
و به‌ده‌گمه‌ن
باس له
خواست و داواى ژنانه
ده‌كرا.
به
واتهیكی
تر ژنان له
ده‌ورانی
شۆڕشی مه‌شروته‌دا،
هێشتا نه‌گه‌یشتبوونه
قۆناغی رۆشنبیری ره‌گه‌زی.
بۆ نموونه
یه‌كێك
له
ژنانی شۆڕشگێڕی به
ناوبانگی ئه‌و
ده‌ورانه،
به
ناوی (زه‌ینه‌ب
پاشا) به‌و
په‌ڕی
فه‌خر
و شانازییه‌وه
جلی پیاوانه‌ى
له
بهركردبوو
و (وه‌ك
پیاوێك)، هاوشانی موجاهدینی مه‌شروته
له
ته‌ورێز
شه‌ڕی
ده‌كرد.
هه‌ر
چه‌ند
شۆڕشی مه‌شروته
نه‌یتوانی
ئامانجه‌كانی
بپێكێت و مێوهیكی
تاڵی وه‌ك
ڕژێمی دیكتاتۆری ره‌زاشای
لێكهوتهوه،
به‌ڵام
تا راده‌یه‌ك
ژنانی له
چوار دیواری ماڵه‌كان
ئازاد كرد و رێگه
خۆشكه‌ری
هه‌نگاونانی
ئه‌م
به‌شه
له
كۆمه‌ڵگا
بوو به‌ره‌و
چالاكی سیاسی، فه‌رهه‌نگی
و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له
ساڵی1299ی هه‌تاوی
(1920ی زایینی) دا حیزبی كۆمۆنیستی ئێران یه‌كه‌م
كونگره‌ى
خۆی له
شاری ئه‌نزه‌لی
به‌ڕێوه
برد. ئه‌م
حیزبه
ته‌نها
حیزب و ره‌وتێك
بوو كه
له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
تا راده‌یه‌ك
ئاوڕی له
(ژنان) و تایبه‌ت
مه‌ندییه‌كانی
ئه‌م
به‌شه
له
كۆمه‌ڵگا
ده‌دایه‌وه
و ژنانی به
ئه‌ندامه‌تی
وه‌رده‌گرت.
كۆنگره‌ی
ئه‌نزه‌لی،
جێگه
و
پێگه‌ی
ژنانی له
ناو حیزبی كۆمۆنیست دا به‌هێزتر
و پته‌وتر
كرد و هه‌ر
ئه‌مه‌ش
بوه
هۆی ئه‌وه
كه
رێبه‌رانی
حیزب به
گشتی و ئه‌ندامانی
ژنی حیزب به
تایبه‌تی،
بیر له
دامه‌زراندنی
رێكخراوه‌ی
تایبه‌ت
به
ژنان بكه‌نه‌وه
و له‌م
بواره‌دا
چالاكتر و جیدی تر بن.
له
ساڵی 1300 هه‌تاوی
دا، یه‌ك
ساڵ دوای كۆنگره‌ى
ئهنزهلى،
له
شاری ره‌شت،
به
هیمه‌ت
و كۆششی چه‌ند
كه‌سایه‌تییه‌كی
ژنی ئه‌ندام
و لایه‌نگری
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌وانه
جه‌میله‌ی
سدیقی و شه‌وكه‌تی
روستا، یه‌كه‌م
رێكخراوه‌ی
تایبه‌تی
ژنان له
ئێران‌دا، به
ناوی "پیك سعادت نسوان" ( په‌یكی
به‌خته‌وه‌ری
ژنان) دامه‌زرا.
جه‌میله‌ی
سدیقی و شه‌وكه‌وتی
روستا،10 ساڵ دواتر به
فه‌رمانی
ره‌زاشا
و به
پێی یاسای دژه
كۆمۆنیستی،
ناسراو به(
یاسای ڕه‌ش)
به
تۆمه‌تی
كۆمۆنیست بوون و رێكخستنی ئه‌نجومه‌نی
"پیك سعادت نسوان" ده‌ستبه‌سه‌ركران
و چوار ساڵ له
زیندان دا راگیران!
رێكخراوه‌ی
"پیك سعادت نسوان" له
سه‌رده‌مێكدا
دامه‌زراندنی
خۆی راگه‌یاند
كه
ته‌نانه‌ت
ئه‌ژماركردنی
"ژن" به
"مرۆڤ " له
لایه‌ن
زۆرینه‌ی
پیاوانی ئایینی و بگره
جه‌ماوه‌ریشه‌وه
به
"كوفر" و بێشه‌رمی
له
قه‌ڵه‌م
ده‌درا
!
رێكخراوه‌ی
پیك سعادت نسوان، دوای ورد بوونه‌وه
و ناسینی كێشه
و گرفته
راسته‌قینه‌كانی
ژنانی ئێران به
دوور له
هات و هاوار و به‌رز
كردنه‌وه‌ى
درووشمی بێ بنه‌ما
و توندڕه‌وانه،
ده‌ستی
دایه
دامه‌زراندنی
قوتابخانه‌ی
تایبه‌ت
بۆ كچان، خوێنده‌وار
كردنی ژنان و ئاشنا كردنیان به
سه‌ره‌تایی
ترین مافه
مرۆڤیهكانیان
و تێگه‌یاندنیان
له‌وه‌ی
كه
ئه‌وانیش،
وه‌ك
ره‌گه‌زی
پیاو، مرۆڤن! چۆنكا به
داخه‌وه
له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
ته‌نانه‌ت
خودی ژنانیش باوه‌ریان
به‌وه
نه‌بوو
كه
مرۆڤی ته‌واون.
ئه‌نجومه‌نی"پیك
سعادت نسوان"، گۆڤارێكیشی به
ناوی "پیك سعادت نسوان" نه‌شر
ده‌كرد
كه
ئه‌م
گۆڤاره‌ش
یه‌كه‌م
گۆڤاری تایبه‌تی
ژنان له
ئێراندایه.
هه‌روه‌ها
بۆ یه‌كه‌م
جار له
ساڵی 1300 دا ئه‌م
رێكخراوه
رۆژی (8 مارس) ی وه‌ك
رۆژی جیهانی ژنان له
ئێران‌دا به‌رێوه
برد.
چالاكیه‌كانی
"پیك سعادت نسوان"، وه‌ها
كاریگه‌رییه‌كی
له
سه‌ر
كۆمه‌ڵگای
ئێران و به
تایبه‌ت
ژنانی ئێران هه‌بوو،
كه
له
ماوه‌یه‌كی
كورتدا ژنانی شاره‌كانی
تریش ده‌ستیان
دایه
دامه‌زراندنی
رێكخراوه‌ی
تایبه‌تی
خۆیان و له
تاران و ته‌ورێز
و ئیسفه‌هان
و چه‌ند
شارێكی تر، ئه‌نجومه‌ن
و رێكخراوه‌ی
ژنان دامه‌زرا
و چه‌ندین
گۆڤار و رۆژنامه‌ی
تایبه‌ت
به
ژنان (وه‌ك
ئورگانی ئه‌نجومه‌نه‌كان)
ده‌ستیان
به
وه‌شان
كرد.
به‌م
شێوه
دیارده‌یك
به
ناوی بزووتنه‌وه‌ی
ژنان، له
كۆمه‌ڵگای
ئێران‌دا ده‌ستی
پێكرد و تا ئێستاش هه‌ر
به‌رده‌وامه
و كه‌س
ته‌نانه‌ت
دوژمنان و نه‌یارانی
ئه‌م
بزوتنه‌وه‌ش
ناتوانن نكۆڵی له‌وه
بكه‌ن
كه
بزووتنه‌وه‌ی
ژنانی ئێران، هه‌میشه
و له
هه‌موو
كاتێكدا بزووتنهوهیكی
پێشكه‌وتنخواز
و پێشره‌و
بوه‌و
به
پێچه‌وانه‌ى
خواست و كۆششی فیمینیسته
بورژواكانی ئه‌م
سه‌رده‌مه،
قه‌ت
هاوپه‌یمانی
له
گه‌ڵ
بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تی
و شۆرشگێڕانهكانی
تر، وه‌ك
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاران و خوێندكاران و... دوورنهكهوتوهتهوه
و گیرۆده
و ئالووده‌ی
گه‌مه‌ی
لادهرانهى
(دژایه‌تی
كردنی پیاو) وه‌ك
ره‌گه‌زی
به‌رامبه‌ر
نه‌بوه‌ته‌وه.
له
سه‌رده‌می
رژێمی ره‌زاشادا،
هاوكات له
گه‌ڵ
سه‌ركوتكردنی
بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ
و دیموكراتی خوازی ئێران، بزووتنه‌وه‌ى
ژنانیش كه‌وته
به‌ر
په‌لاماری
رژیم و له
ماوه‌ی
چه‌ند
ساڵێكدا گشت رێكخراوه
سه‌ربه‌خۆكانی
ژنان نایاسایی له
قه‌ڵه‌مدران
و چالاكوانانی ژن قوڵبه‌ست
و ره‌وانه‌ی
زیندانه‌كانی
ره‌زاشا
كران. بۆ نموونه
گروپی ناسراو به
53 نه‌فه‌ر
(دوكتۆر ته‌قی
ئه‌رانی
و هاوڕێكانی) و گروپی (22 نه‌فه‌ر)
كه
له
چالاكوانان و تێكۆشه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی
ژنان پێك هاتبوون.
رژێم به‌مه‌ش
رازی نه‌بوو
و له
ساڵی 1310 ی هه‌تاوی
دا له
قانوونی هه‌ڵبژاردنی
گشتی دا ژنانی له
ریزی مناڵانی پێنه‌گه‌یشتوو
و شێته‌كاندا
دانا‌و مافی هه‌ڵبژاردن
و خۆپاڵاوتنی بۆ مه‌جلیس
پێنه‌دان.
ئه‌مانه
له
حاڵێكدا بوو كه
ره‌زاشا
و دهموودهزگاكهی
فریوكارانه
بانگه‌شه‌ی
رزگاری ژنانیان ده‌كرد
و شانۆگه‌ری
"كه‌شفی
حیجاب"یان به‌ڕێوه
ده‌برد
و (حیجاب)یان به
گه‌وره‌ترین
و بگره
ته‌نها
كۆسپی سه‌ر
رێگه‌ی
پێشكه‌وتنی
ژنانی ئێران داده‌نا!
دوای رووخانی رژێمی ره‌زاشا
له
1320ی هه‌تاوی
بۆ جارێكی تر بزووتنه‌وه‌ی
ژنان سه‌ری
هه‌ڵدایه‌وه‌و
له‌م
ساڵانه‌دا
به
پشت به‌ستن
به
ئه‌زموونی
ساڵانی رابردوو و هه‌روه‌ها
به
پشت گیری و پشت گه‌رمی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و دیمۆكراتیكی گه‌لانی
ئێران، هه‌نگاوگه‌لێكی
به‌رچاوی
هه‌ڵگرت.
له‌م
قۆناغه‌دا،
به
تایبه‌ت
به
هۆی په‌ره‌سه‌ندنی
قوتابخانه‌كانی
كچان و زۆربوونی رێژه‌ی
ژنانی به‌هره‌مه‌ند
له
توانایى خوێندن و نوسین و هه‌روه‌ها
به
هۆی ئه‌و
گۆرانكارییانه‌ی
كه
له
بۆچوونه‌كانی
پیاوانی كۆمه‌ڵگادا
رووی دابوو، بزووتنه‌وه‌ی
ژنان پێشكه‌وتنێكی
به‌رچاوی
به
خۆوه
بینی.
به‌هێزترین
و به‌ناوبانگ
ترین رێكخراوه‌ی
ژنانی ئه‌و
سه‌رده‌مه
(ته‌شكیلاتی
دێمۆكراتیكی ژنان) بوو. ئه‌م
رێكخراوه
گۆڤارێكی به
ناوی (جهان زنان) نه‌شر
ده‌كرد
كه
رۆڵێكی گرینگی له
به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی رۆشنبیری ژنان و پیاواندا بینی.
له
ساڵه‌كانی
24 ـ 1323ی هه‌تاویدا
له
ناوچه‌ی
ئازه‌ربایجان
حكوومه‌تی
كۆماری ئازه‌ربایجان
دامه‌زرا.
بۆ یه‌كه‌مجار
له
مێژووی ئێران‌دا، ئه‌م
كۆماره
مافی ده‌نگدان
و خۆپالاوتنی بۆ ژنان په‌سه‌ند
كرد. دواتر، ئه‌م
مافه
له
لایه‌ن
كۆماری كوردستانیشه‌وه
په‌سه‌ند
كرا. به‌ڵام
نه
ژنانی كوردستان له‌و
ئاسته‌دا
بوون كه
ئه‌م
مافه
به
كار بێنن و نه
ته‌مه‌نی
كورتی كۆماری كوردستان مه‌جالی
ئه‌وه‌ی
پێدان كه
له
هه‌ڵبژاردندا
به‌شداری
بكه‌ن.
له‌م
ساڵانه‌دا
بزووتنه‌وه‌ی
ژنانی ئێران وێڕای هه‌وڵدان
بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی یه‌كسانی
مافی ژنان و پیاوان و چالاكی بێ وچان له
بواری ئاگاكردنه‌وه‌ی
ژنان له
مافه‌كانیان،
به
شێوه‌یكی
به‌رچاو
به‌شداری
بزووتنه‌وه‌ی
خۆماڵی كردنی پیشه‌سازی
نه‌وت
بوو.
دوای كوده‌تای
سه‌ربازی
1332ی هه‌تاوی
و به‌هێز
بوونی ده‌سه‌ڵاتی
رژێمی په‌هله‌وی
بۆ جارێكی تر بزووتنه‌وه‌ی
ژنان كه‌وته
به‌ر
په‌لامار
و هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی
رژیم و سه‌دان
ژنی تێكۆشه‌ر
ده‌ست
به
سه‌ر
كران و رووبه‌ڕووی
زیندان و ئه‌شكه‌نجه
و ئێعدام كرانه‌وه.
هێرشی رژێمی كوده‌تا
ئه‌وه‌نده
به‌ربڵاو
و دڕندانه
بوو كه
هه‌ر
رێكخراو بزووتنهوهیكی
كۆمه‌ڵایه‌تی
،سیاسی، رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی
و ته‌نانه‌ت
هه‌ر
تاكه
كه‌سێكیش
كه
گومانی "چه‌پ"
یان هاوخه‌می
ره‌وتی
چه‌پی
لێبكرایه
بێره‌حمانه
سه‌ركوت
و ره‌وانه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌گاكان
ده‌كران.
رێكخراوه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
ژنان، له‌م
ساڵانه‌دا
وه‌ها
گورزێكی كوشه‌نده‌یان
به‌ركه‌وت
كه
تا سه‌رده‌می
هه‌ڵگیرسانی
شۆڕشی ساڵی 1357ی هه‌تاوی
نه‌یانتوانی
به
ته‌واوه‌تی
پێشت راست بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام
ئاشكرایه
كه
تا دیارده‌ى
بێبه‌شی
و سته‌م
مابێت، داواكاری و به‌رخۆدان
و مقاومهتیش
هه‌ر
ده‌مێنێت
و هیچ رژێمێك نه‌یتوانیوه
به
پشت به‌ستن
به
سه‌ركوت
و به‌ندیخانه
و له
سێداره
دان كۆمه‌ڵگایه‌ك
كه‌ڕ
و كوێر و بێده‌نگ
بكات.
بزووتنه‌وه‌ی
ژنانیش، به
هه‌موو
ئه‌و
گورزانه‌ی
كه
به‌ری
كه‌وتبوو،
سه‌رله‌نوێی
سه‌ری
هه‌ڵدایه‌وه‌و
به
كه‌ڵك
وه‌رگرتن
له
ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن،
به
تایبه‌ت
چاپه‌مه‌نییه‌كان،
ده‌ستی
دایه
چالاكیه‌كی
رووشنبیرانهى
به‌ربڵاو
و له‌م
رێگه‌وه
بیری یه‌كسانی
خوازی و خواستی یه‌كسانی
حقووقی ژن و پیاوی كرده
خواست و داواكارییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌مه‌لایه‌نه.
هه‌ر
ئه‌مه‌ش
رژێمی ناچار كرد كه
له
ساڵه‌كانی
43 ـ 1342ی هه‌تاویدا
مافی ده‌نگدان
و خۆپاڵاوتن بۆ ژنان به
ره‌سمیه‌ت
بناسێت و هه‌ندێك
گۆڕانكاری تریش له
به‌رژه‌وه‌ندى
ژناندا، قه‌بووڵ
بكات. ته‌نانه‌ت
بۆ بێده‌نگ
كردن و فریودانی ژنان ژنێك (فرخ رو پارسا) بكات به
وه‌زیری
په‌روه‌رده.
هه‌ڵبه‌ت
هه‌روه‌ها
كه
پێشبینی ده‌كرا،
ئه‌م
ژنه
وه‌زیره
نه
ته‌نها
نه‌ی
ویست و نه‌یتوانی
هیچ گۆڕانكارییه‌ك
له‌و
وه‌زاره‌ته‌دا
بكات، به‌ڵكوو
به
هۆی لێنههاتووییهوه
بوو به
نموونه‌یه‌كی
سه‌لبی
و بێ بایه‌خ
له
مودیرییه‌تی
ژنان و ئه‌مه‌ش
رێك ئه‌و
شته
بوو كه
رژیم ده‌یویست.
له‌م
ساڵانه‌دا،
له
1332 وه
تا 1357 ی هه‌تاوی
واته
ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆرشی گه‌لانی
ئێران و رووخانی رژیمی شا، ئه‌و
رژیمه،
به
سه‌ر
گشت ئه‌و
بانگه‌شه‌و
درووشم و هات و هاوار و شانۆگه‌رییانه‌ی
كه
سه‌باره‌ت
به
مافی ژنان و پێشكه‌وتنی
ژنان له
ژێر سێبه‌ری
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا
به‌ڕێوه‌ی
ده‌برد.
ژنانی ئێران نه
ته‌نها
له
پێك هێنان و بونیات نانی هه‌ر
چه‌شنه
رێكخراوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ
و راسته‌قینه
بێبه‌ش
كرابوون. به‌ڵكوو
ته‌نانه‌ت
رێگه‌یان
پێنه‌ده‌درا
كه
مه‌راسمی
رۆژی (8 ی مارس) یش به‌ڕێوه
ببه‌ن.
به‌ڵام
به
هییمهت
و كۆششی ژن و پیاوانی خه‌باتگێڕ
و پێشكه‌وتنخواز،
به
تایبه‌ت
شۆڕشگێڕان و لایه‌نگرانی
ڕه‌وتی
چه‌پ،
هه‌موو
ساڵێك (8 مارس) له
كۆر و كۆبوونه‌وه
هونه‌ری،
ئه‌ده‌بی
و خانهوادهییهكاندا
پیرۆز ده‌كرد
و نه‌یهێشت
ئه‌م
رۆژه
پیرۆزه
له
یاد بكرێت. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا
به
تایبه‌ت
چاپه‌مه‌نییه‌كان
رۆڵێكی گرنگیان بینی و به
نووسین و چاپی وتار و هه‌واڵ
له
سه‌ر
8ی مارس ئه‌م
رۆژه‌یان
به
جه‌ماوه‌ر
به
گشتی و به
ژنان به
تایبه‌تی
ناساند و بوێرانه
له
سه‌ریان
نووسی و خواستی یه‌كسانی
مافی ژنان و پیاوانیان كرده
خواستێكی جه‌ماوه‌ری
و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له
ساڵه‌كانی
سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌ی
چه‌كداری
له
ئێران‌دا ( ساڵه‌كانی
47 به‌م
لاوه)
ژنانی ئێران رۆڵێكی به‌رچاویان
بینی و ده‌یان
ژن چوونه
ناو ریزی ئه‌و
رێكخراوه‌و
ره‌وتانه‌ى
كه
باوه‌ریان
به
خه‌باتی
چه‌كداری
هێنابوو.
چه‌ند
كه‌سێك
له‌و
ژنانه،
تا ئێستاش وه‌ك
نموونه‌ی
خۆڕاگری و پاڵه‌وانێتی
ناویان لێده‌برێ،
له‌وانه
ئه‌شه‌ره‌ف
دێهقانی و هایدهى
ئه‌حمه‌دزاده
و.... جێگه‌ى
ئاماژه‌ن.
له
ده‌ورانی
شۆڕشی ساڵی 1357 ئێران‌دا، ژنان به‌و
په‌ڕی
خۆبه‌خشییه‌وه
به‌شدارییان
كرد و جێگه
و پێگه‌ی
قورساییان له‌م
شۆڕشه‌دا
تا راده‌یه‌ك
بوو كه
ته‌نانه‌ت
خومه‌ینی
و مه‌لا
دژه
ژنه‌كانی
تریش ناچار بوون ئیعترافی پێبكه‌ن.
هه‌ر
ئه‌مه‌ش
وایكرد كه
داروده‌سته‌كه‌ی
خومه‌ینی،
هه‌ر
له
یه‌كه‌م
رۆژانی ده‌سه‌ڵاتدارییاندا
به‌و
په‌ڕی
رق و قینه‌وه
هێرش بكه‌نه
سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی
ژنان و گشت تواناكانیان بخه‌نه
گه‌ڕ
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان
بۆ ناو چواردیواری ماڵه‌كان.
خومه‌ینی
به
پشت به‌ستن
به
دواكه‌وتوانه‌ترین
و دژه
ژن ترین ئه‌حكامی
ئیسلامی راسته‌وخۆ
هاته
مه‌یدانه‌وه‌و
(حیجاب) و (خانه‌نشین)
كردنی ژنانی وه‌ك
حوكمێكی بێ ئه‌ملا
وئه‌و
لاى ئیسلامی راسته‌قینه
راگه‌یاند.
وڵامی ژنان بۆ خومه‌ینی،
به‌ڕێوه
بردنی بێ وێنه‌ی
رۆژی 8 ی مارسی 1357 بوو.
له
مه‌راسیمی
8ى مارسی 1357دا له
تاران و چه‌ند
شارێكی تر ده‌یان
هه‌زار
ژن به‌شدار
بوون و خواست و داواكارییه
ره‌واكانی
خۆیان كه
به
تایبه‌ت
له
وه‌ده‌ست
هێنانی مافی یه‌كسان
و ره‌دكردنه‌وه‌ی
(حیجابی ئیجباری) دا خۆی ده‌نواند
خسته
روو. هه‌روه‌ها
له
وڵامی خانه‌نشین
كردنیاندا، له
ماوه‌یكی
كه‌مدا
ده‌یان
و سه‌دان
ریكخراوه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئه‌ده‌بی،
هۆنه‌ری
و ماف پارێزییان پێك هێناو به‌م
شێوه
به‌ره‌نگاری
خومه‌ینی
و داروودهستهكهی
بوونه‌وه.
به‌ڵام
رژێمی تازه
به
ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتووی
ئیسلامی له
هێرشى خۆیدا بۆ سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ى
ژنان به‌رده‌وام
بوو و به
كه‌ڵك
وه‌رگرتن
له
فه‌رهه‌نگی
پیاوسالار و دواكه‌وتوی
جه‌ماوه‌ر
له
لایه‌كه‌وه‌و
له
لایه‌كی
تره‌وه
به
به‌هره‌گرتن
له
كه‌مترخه‌می
هه‌ندێك
له
هێزه
سیاسیه‌كان
پاشه‌كشێى
به
بزووتنه‌وه‌ى
ژنانى كرد و دواى لاواز كردنى ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
هێرشى به‌ربڵاوى
كرده
سه‌ر
گشت هێز و لایه‌نه
پێشكه‌وتنخوازه‌كان
و ده‌یان
هه‌زار
تێكۆشه‌رى
سیاسى، مه‌ده‌نی،
هۆنه‌ری
و كۆمه‌ڵایه‌تى
قوڵبه‌ست
و ره‌وانه‌ى
زیندانهكانى
كردن و هه‌زاران
تێكۆشه‌رى
ئه‌م
بوارانه‌ى
ئێعدام یان مه‌حكووم
به
سزاى چه‌ندین
ساڵ زیندان كرد.
دوای ئه‌مانه
رژێمی كۆماری ئیسلامی په‌لاماری
(قانوونی حمایه‌ت
له
خانواده)
ی دا و گشت ئه‌و
ماده
و بڕگانه‌ی
كه
تا راده‌یه‌ك
له
به‌رژه‌وه‌ندی
ژناندا بوون و ژنانی ئێران به
قیمه‌تی
ده‌یان
ساڵ تێكۆشان و پێشكه‌شكردنی
سه‌دان
قوربانی به
ده‌ستیان
هێنابوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و
له
رووی یاساییه‌وه
وه‌زعییه‌تی
ژنانی برده‌وه
بۆ ساڵه‌كانی
پێش له
سه‌رهه‌ڵدانی
شۆرشی مه‌شروته!
هه‌روه‌ها
به‌رێوه‌بردنی
هه‌ر
چه‌شنه
مه‌راسمێك
له
8ی مارس و رێزگرتن له‌م
رۆژه
به
توندی قه‌ده‌غه
كرا.
به‌ڵام
رژێمی دژه
ژن و دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی هه‌ر
ئه‌وه‌نده
له‌م
بواره‌دا
سه‌ركه‌وتنی
به
ده‌ست
هێنا كه
رژێمی شا به
ده‌ستی
هێنابوو.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
سه‌ر
له
نوێی بزووتنه‌وه‌ی
ژنان له
ساڵه‌كانی
ده‌یه‌ی
70دا به
باشی ده‌ریخست
كه
رژێمی كۆماری ئیسلامی نه
ته‌نها
نه‌یتوانیوه
كۆتایی به
بزووتنه‌وه‌ی
ره‌وای
ژنان بهێنێت و رۆژی(8ی مارس) یان له
بیر بباته‌وه،
به‌ڵكو
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه،
دوور له
چاوی مه‌لاكان
و به
بێ ئه‌وه‌ی
خاوه‌ن
هیچ رێكخراوه‌یه‌كی
دیار و ناسراو بێت به
شێوه‌یكی
سه‌ر
سووڕهێنه‌ر
په‌ره‌ی
سه‌ندوه‌و
توانیویه‌تى
له
ناو كۆمه‌ڵگادا
ریشه‌یه‌كی
به‌هێز
و پته‌و
داكوتێت و ده‌یان
هه‌زار
تێكۆشه‌ری
ژن و پیاوی تازه
نه‌فه‌س
بهێنێته
ناو ریزه‌كانی
خۆیه‌وه.
ساڵی 1387، بۆ جارێكی تر لافیته‌ی
"پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان" به
ئاشكرا به‌رز
كرایه‌وه‌و
مه‌راسمی
8ی مارس، به
شێوه‌یه‌كی
عه‌له‌نی
و به
به‌شداری
سه‌دان
ژن و پیاوی رۆشنبیر و یه‌كسانی
خواز له
تاران به‌رێوه
چوو.
مۆڵه‌تى
به‌رێوه‌بردنی
ئه‌م
مه‌راسمه
له
لایه‌ن
3 ناوه‌ندی
چاپه‌مه‌نییه‌وه
له
ده‌وڵه‌تی
خاته‌می
وه‌رگیرا
بوو.
ساڵێك دوای ئه‌وه
(ناوه‌ندی
فه‌رهه‌نگی
ژنان) وه‌ك
یه‌كه‌مین
رێكخراوه‌ی
سه‌ربه‌خۆی
ژنان له
كۆماری ئیسلامی دا، به
بۆنه‌ی
(8ی مارس)ه‌وه
له
خانه‌ی
هونه‌رمه‌ندان
كۆ بوونه‌وه‌یه‌كی
هونه‌ری
رۆشنبیری سازدا.
له
ساڵی 1381دا ( 8ی مارس) گه‌رایه‌وه
بۆ شوێنی راسته‌قینه‌ی
خۆی ـ سه‌رشه‌قام
و ناوجه‌رگه‌ری
كۆمه‌ڵگا
و مه‌راسمی
ئه‌م
ساڵه
له
پاركی لاله‌ی
تاران به‌رێوه
چوو و جه‌ماوه‌رێكی
زۆر به‌شدارییان
تێدا كرد. به‌شدار
بوانی ئه‌م
مه‌راسمه
درووشمی (یه‌كسانی
مافی ژنان و پیاوان) و (دێمۆكراسی) یان به‌رز
كرده‌وه.
ساڵی 1382، هه‌ر
له‌و
شوێنه،
مه‌راسمی
رۆژی جیهانی ژن، له
سه‌ر
درووشمی (دژایه‌تی
توند و تیژی به‌رانبه‌ر
به
ژنان) به‌ڕێوه
چوو. به‌ڵام
كه‌وته
به‌ر
په‌لاماری
توندی هێزی ئینتزامی و بهسیجییهكان.
ساڵی 1384 مه‌راسمی
8ی مارس له
(پاركی دانشجو) و ساڵی دواتر له
به‌رانبه‌ر
مه‌جلیس
دا كۆبوونه‌وه‌یكی
ژنان ساز كرا‌و هه‌ر
دوو ساڵه‌كه
هێرشیان كرایه
سه‌ر
و ده‌یان
كه‌سیان
لێ قۆڵبه‌ست
و ره‌وانه‌ی
زیندان كران.
هه‌ر
له‌م
ساڵانه‌دا
مه‌راسمی
رۆژی 8ى مارس له
ده‌یان
زانكۆ و شار و شارۆچكه‌ی
ئێران‌دا به‌ڕێوه
بردرا.
له
كۆتایی دا پێویسته
بوترێت كه
بزووتنه‌وه‌ی
یه‌كسانی
خوازانه‌ی
ژنان، له
چوارچێوه‌ی
پێشڕه‌وان
و ڕۆشنبیرانی ئه‌م
بواره‌دا
نه‌ماوه‌و
سه‌رنجی
به‌شێكی
زۆر له
ژنانی كۆمه‌ڵگای
به‌ره‌و
لای خۆی ڕاكێشاوه.
دیاره
داهاتووی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌ش
هه‌ر
به‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه
كه
چه‌نده
بتوانێت بچێته
ناو قووڵایی كۆمهڵگاو
ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
له
ده‌وری
خۆی كۆ باته‌وه.
ته‌نیا
له‌و
سورهتهدایه
كه
ده‌توانێت
هێز و توانای مه‌یل
و بۆچوونه‌كانی
دیكه‌ی
ناو كۆمه‌ڵگاش
له
پێناوی ڕزگاری ژنان له
كوت و به‌ندی
پیاو مه‌زنی
بخاته
گه‌ڕ.
به‌م
پێیه
ده‌توانین
بڵێین له‌م
ساڵانه‌دا
بزووتنهوههى
یه‌كسانى
خوازی ژنان بوه‌ته
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تى
گشت گیر و هه‌مه‌لایه‌نه.
گومان له‌وه‌دا
نییه
كه
ژنانی ئێران و هه‌موو
ژنانی جیهان له
داهاتوویه‌كی
نه
چه‌ندان
دووردا ده‌گه‌نه
گشت مافه‌كانی
خۆیان و دیارده‌ی
چه‌وسانه‌وه‌ى
ره‌گه‌زى
ده‌بێته
به‌شێك
له
مێژووى رابردووى كۆمه‌ڵگاى
مرۆڤایه‌تى.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|