www.payam.nu

 

"نێدا"له پێناو ژیاندا دهبێ چهنده بمرم؟

 

سهرهنجام دونیا دواههمین ترپهی دڵی ئازادی له پشت بلووری فرمێسكهوه بینی. نێدا ڵه ناڕهزایهتییهكانی ڕۆژی شهممه(30/3/1388) دا كوژرا ، كهسێك كه مهرگی نهدهناسی و دهتگووت له ماناكهی تێناگات. دونیا رووخساری ئهوی بینی، رووخساری سپی و بێگهردی مرۆڤێك كه بۆ دهستهبهركردنی زهڕهیهك ئازادی هاتبووه شهقام. دونیا بهسهرسامییهوه تهماشای پهیكهرهی لهخوێنگلاوی شلكه پهلكی عهتراوی ئازدی له ئێران كرد.

نێدا هاتبوو تا له گهردوونهی ئهوین و ئازادی دا به پێشوازیی خۆشویستن و هاورێیهتییهوه بچێ و سروودی ئازادی بخوێنێت.

ههمووان قاتڵ دهناسن، قاتڵ ناوی سهید عهلی خامهنهیی_یه و له ژێر عابای پێغهمبهری ئیسلام دا. دهرخهر و دهربری مرۆڤی ئاژهڵسفهته، گورگی مرۆڤه. هاتووه تا شادی و ئازادی سهربرێ و ههتاوی ژین بخنكێنێت. هاتووه تا مێهر و مرۆڤایهتی وردوخاش كات. دڵرهقێك كه پهپوله گوڵشێوهكانی ئهوین له دهروونی سینهی خۆشهویستی دا سهردهبرێت. به قهممه و قهدارهوه هاتووه تا گهردهنی ناسك و جوانی خۆشهویستی، ئهوین، شادی و ئازادی، وه سێوی بلوورینیان، شهق كات.

نێدا كوژرا، بهڵام ههنووكهش من دهمههوێ بزانم لهو ساته به ئازارانهی كه ژیان لهناو سینهیدا له ترپه ئهكهوت، بیری له چی ئهكردهوه، وه چاوهكانی كه رووناكیبهخشی مێهر و ئهوین بوون له چیان ئهروانی؟ له ههوره ڕهشتاڵهكانی تورهیی،بێزاری و بێعهداڵهتی كه بهرو لای ئههاتن ، یا له كۆلكه زێرینهیهك كه له نێوان پێڵوهكانی دا مێهر و ئهوینی لێدهباری؟ دهمههوێ بزانم بیری له چی دهكردهوه؟

نیگاكانی دونیای بێگهردی بوو و وتهشی بانگی ئازادی، بهڵام هاواری دهكرد:" بۆچی؟بۆچی؟ من تهنیا هاواری زهڕهیهك ئازادیم كرد، زهڕهیهك ئازادی."

ههنووكهش دونیا چاوی له دهمی ئهوه، تا رهنگه جارێكی تریش خونچهی لێوانی سووری بكاتهوه و  هاواری ئازادی بكات.

وه من به دیتنی چهندین جارهی دواههمین ههناسهی تۆ، له پشت بلووری فرمێسكهوه هاوار دهكهم:

نێدا! مهگهر تۆ چیت كردبوو كه ئهو دڵرهقه،پهپولهگوڵشێوهكانی ئهوینی له دهروونی سینهی پر مێهرت دا سهربری؟

نێدا! پێم بڵێ ئهوكات بیرت له چی دهكردهوه؟ له داوهرینی گوڵپهره رهنگینهكانی چاوانی خوشكهكانت، یا زریانی شكۆفه له نیگای براكانت دا؟

بیرت له چی دهكردهوه نێدا! له گهردی باڵه ناسكهكانی پهپولهیهك كه هێشتاش بهسهر پهنجهكانتهوه بوو، له چی؟

تۆ كه كهلامت بێجگه له مێهر و ئهوین و ئازادی نهبوو، بڵێ بیرت له چی دهكردهوه، له چی ... ؟ تۆ كه بێجگه له ئازادی وشهیهكی ترت شك نهدهبر. زمانی ئازادی! بڵێ بیرت له چی دهكردهوه؟

تۆ كه مانای كینهت نهدهزانی، تهنیا مێهر و ئهوینت ئهناسی خونچه ههڵپروكاوهكهم، گوڵی من.

من و ئێمه تۆ دهبینین،  ئهرێ تۆش من و ئێمه دبینی؟ مهله بچكۆلانهكه، مهله باڵ و پهر شكاوهكهم، چۆلهكه سهربراوهكهم،من و ئێمه دهبینی؟

منێك كه بۆت بوومهته دڵۆپێك فرمێسك، دڵۆپێك فرمێسك.

نێدا!

پێم بڵێ، له پێناو ژیاندا دهبێ چهنده بمرین؟

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٧