www.payam.nu

 

له لوبنانیش ههڵبژاردن بهڕێوه چوو

 

 

ڕۆژی ٧ی ژوئێن بهرامبهر به ١٧ی جۆزهردان، له وڵاتی لوبنان ههڵبژاردن بهڕێوهچوو. سیستمی ههڵبژاردنهكانی ئهو وڵاته كه میراتی ئیستعماری فهڕانسهیه، به شێوهیهك داڕێژراوه كه شارۆمهندانی سكۆلار لهودا ئیمكانی ئهوهیان نییه كه تهنانهت یهك نوێنهریش بنێرنه پاڕلمان. سهرجهمی ١٢٨ كورسی پاڕلمانی ئهو وڵاته، له نێوان مهسیحییهكان و موسڵمانهكان واته "شیعه و سووننه" و قهوم و گروپهكانی تری دانیشتووی لوبنان دا دابهش كراوه.

 له حاڵێكدا، لهم وڵاته كه چوار ملیۆن دانیشتووی ههیه، هیچ زهمینهیهكی عهینی بۆ بوون و مهوجودییهتی شتێك به ناوی قهوم و عهشیرهت نهماوه و پێوهندیدان به ئایین و مهزههبهكانیش ئهمرێكی به تهواوی سیاسی و به ئامانجی ئاژاوه و دووبهرهكی نانهوه له نێوان دانیشتوانی ئهو وڵاتهیه. كۆماری ئیسلامی به سهرفكردنی بهلێشاوی پووڵ و سهرمایهی خهڵكی ئێران لهپێناو حیزبوڵڵا و باوهشێن كردنی ناكۆكییهكانی نێوان شیعه و سووننه، كۆمهك دهكات به مانهوه و پهرهسهندنی ئهم ناكۆكیانه.

 ههڵبژاردنی ٧ی ژوئێن له نێوان دوو گروپدا بهڕێوهچوو. گروپی ١٤ی مارس، كه بریتییه له سهرمایهداران و فاڵانژه فاشیستیهكان و هێزه هاوشێوه‌‌كانی ئهوان بهڕێبهری رهوتی "ئهلموستهقبهل". گروپی دووههم به گروپی ٨ی مارس دهناسرا و لهلایهن حیزبوڵڵاوه هیدایهت دهكرا.

  گروپی یهكهم كه لهلایهن دهوڵهتی ئیمپریالیستی ئامریكا و دهسهڵاتی كۆنهپهرستی عهرهبستانهوه پشتیوانی لێدهكرا، ٧١ كورسی و گروپی دووههمیش كه له پشتیوانی دهسهڵاتدارانی سهرهڕۆی ئێران و سورییه بههرهمهند بوو، ٥٧ كورسییان بهدهست هێنا.

  كۆماری ئیسلامی كه سهرمایهگوزاریهكی زۆری لهسهر گروپی دووههم كردبوو، هیوادار بوو كه بهسهركهوتنی ئهو، جێگاو شوێنی خۆی لهناوچهكه و له بهرامبهر عهرهبستان و ئامریكا دا باشتر بكات. بهڵام به شكست هێنانی ئهم گروپه، هیوا و ئامانجهكانی كۆماری ئیسلامی ناكام مایهوه و گهڵاڵهی ئامریكای ئیمپریالیستی بۆ زیاتر پهراوێز خستنی دهسهڵاتی كۆنهپهرهستی ئیسلامی، ههنگاوێك بهرهو پێشهوه چوو.       

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٧