|
ده‌نگی
ئێمه‌ش
دزراوه
شانۆگه‌ری
ئه‌م
جاره‌ی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك
كۆمار له
ئێران وه‌كوو
هه‌موو
جاره‌كانی
پێشوو لێواولێوی درۆ و ته‌قه‌لوب
و پاشقول گرتنی لایه‌نه‌كان
له
یه‌كتر
بوو، به‌ڵام
ئەم جارەیان ئاستی هه‌موو
ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی
هەڵبژاردن له
كۆماری ئیسلامی دا چه‌ند
پله
لە سهرەوەتر
بوو و گه‌یاندبویانه
جێگایه‌ك
كه
ته‌نیا
وشەیهك
وه‌كوو
كوده‌تا
ده‌یتوانی
پێناسه‌ی
بكات.
به‌ڵام
ئه‌وه
هەر بە تەنیا ده‌نگه‌كانی
میرحوسێنی موسه‌وی
و رکەبەرکانی دیکەی ئەحمەدی نژاد نه‌بوو
كه
دزرابوو، بەڵکوو به
میلیونه‌ها
ده‌نگی
“ده‌نگ
نهدهرانیش”
نه‌رمه‌قووت
کرابوو! جیاوزی ئه‌و
ده‌نگ
دزینه‌ی
دوایی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی
ههوەڵیان
له‌وه
دابوو كه
له‌و
دزیه
“حه‌ماسی”یه
دا، هه‌ر
له
خامنه‌یی
یه‌وه
بگره
هه‌تا
ئه‌حمه‌دی
نژاد و هه‌تا
موسه‌وی
و هه‌تا
“بی بی سی” و “وی ئۆ ئه‌ی”
و ئه‌وانی
تر له‌و
چه‌شنه،
هه‌موویان
شه‌ریك
بوون. دیاره
ئه‌سڵی
جهردهیهكە،
ئه‌حمه‌دی
نژاد و پاسداران كردبوویان، به‌ڵام
ئه‌وانی
تریش به
بزه‌ی
سه‌ر
لێوه‌وه
لێی به‌هره‌مه‌ند
ببوون و به
گیانیان دا گه‌ڕا
بوو.
هه‌موو
ئه‌و
نابهڕێزانهی
كه
باسمان كردن، گومانێك ناكه‌ن
له
به‌شداری
“حه‌ماسه
خوڵقێنی ٤٠ میلیۆن ده‌نگ
ده‌ر”،
ئه‌و
حهماسهیهی
كه
سه‌رچاوه‌ی
راگه‌یاندنه‌كه‌ی،
ئه‌حمه‌دی
نژاد بوو ده‌كرێ
له‌م
بابه‌ته‌وه
به
ته‌واوی
باوه‌ڕی
پێ بكرێ و قسه
له‌سه‌ر
قسه‌ی
نه‌كه‌ن.
كێشه
ئه‌وه
نییه
كه
ژماره‌ی
به‌شدار
بوه‌كان
چه‌نده
بووه،
كێشه
ئه‌وه‌یه
هه‌ر
ئه‌و
كه‌سه‌ی
كه
كاری موهه‌ندیسی
کردنی ژماردنی ده‌نگه‌كانی
ئه‌حمه‌دی
نژادی كردوه،
هه‌ر
ئه‌و
كه‌سه‌یه
كه
“حه‌ماسه‌ی
٤٠ میلیون ده‌نگی”یشی
بۆ خوڵقاندوین. جێگای خۆیه‌تی
ئه‌گه‌ر
بلێن ئه‌وه
هه‌ر
موسه‌وی
نییه
كه
كۆده‌تای
لێكراوه،
هاوكات “ده‌نگه‌كانی”
ئێمهمانانێكیش
كه
گوتومانه
له‌و
گاڵته‌جاڕه‌دا
به‌شداری
مه‌كه‌ن
و به
میلیۆنان كه‌سیش
به
ده‌نگمانه‌وه
هاتوون هەر وای لێ بەسەر هاتوە. كه
وابێ ده‌نگی
ئێمه‌ش
دزراوه
و میدیای رۆژئاواش هەر وەکوو ئاغای خامنەیی به
بزه‌ی
سمێڵ تێ په‌ڕی
ده‌كات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|