|
فیلم، بینه‌ر، خولقێنه‌ر
ن:
مه‌هناز ته‌میزی
راكشانی من به‌ره‌و سینه‌ما له نوێنگه‌ی بینه‌رێكی بزۆز بوو و
هه‌ڵبژاردنی پیشه و به‌شی خوێندن وه‌ك فیلمسازێك له رووی
پێوستێك، له ساڵه‌كانی چوونم بۆ هوله‌ند، كاری خۆمم پاش
ده‌وریه‌كی ئاموزشی كورت وه‌ك ئیدیتۆر ده‌ست پێكرد. پاش ٢ ساڵ به‌م
ئاكامه گه‌یشتم، كه به‌شی ده‌رهێنه‌ری و مونتاژ له زانستی
فیلمه‌وه بگرمه‌به‌ر، هه‌تا ئه‌مرۆ له بواری سینه‌ما بێجگه له
ده‌رهێنه‌ری له بواری جۆراوجۆری وه‌ك هاوكاری یه‌كه‌می
ده‌رهێنه‌ری، ئاماده كردن و نووسه‌ری و راهێنانی ئه‌كته‌ر كارم
كردووه. هۆگریم به فێربوونی ئه‌م گشته، له لایه‌نی سووكایه‌تی
و حاشای هه‌میشه‌یی وه‌ك ژنێكی رۆژهه‌ڵاتی نه‌بوه، به‌ڵكو
پێویستێكی خۆم بووه. پاش ته‌واو كردنی خوێندنی زانستی فیلم،
ده‌وره‌ی تایبه‌تیم سه‌ره‌نجام له به‌شی ده‌رهێنه‌ری و نووسینی
فیلمنامه له زانستگه‌یه‌ك به شێوازی ئامریكایی ته‌واو كرد.
به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و بابه‌تانه كه حه‌زم ده‌كرد كاری له سه‌ر
بكه‌م له‌لایه‌ن ئاماده‌كارانی هوله‌ندی و ئامریكاییه‌وه ره‌خنه‌ی
لێده‌گیرا، به‌ڵام هه‌رگیز توانای من وه‌ك فیملسازێك نه‌ته‌نیا
ره‌خنه‌ی لێنه‌گیرا به‌ڵكو ته‌شویقی تایبه‌تیش ده‌كرام. شێوازێك له
فیلم كه هۆگریم پێی هه‌بوو، شیوازی درامانی كۆمه‌ڵایه‌تی_ سیاسی
و كۆمێدی ره‌خنه‌گرانه بوه. له ره‌خنه و ناره‌زایه‌تی
ئاماده‌كاران سه‌رم سوڕنه‌ماوه، چونكه له ته‌واوی جیهان ئه‌م
شێوازه له كار گه‌لێك دژواره، مه‌گه‌ر له لایه‌ن له قاودان و
به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێك، بیرێك و یان مه‌زهه‌بێكه‌وه.
له‌ماوه‌ی ١٨ ساڵ كاركردن له بواری فیلم، گه‌لێك دیارده‌م بینوه
كه باسی ده‌كه‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به مه‌سه‌له تایبه‌تی و
تكنیكیه‌كانی سینه‌ما بكه‌م.
فیلم به پێی قه‌واره و شێوازی داستانیه‌كه‌ی له لایه‌ك و
سه‌رجه‌م هێماو ئامرازه‌كانی تكنیكی وێنه‌یی و ده‌نگه‌كه‌ی له
لایه‌كی تره‌وه، ده‌توانێ دڵ و بیری ئینسانه‌كان داگیر بكات،
لێره‌دا به بێ هه‌ڵبژاردنی شێوازی فیلم ده‌كرێ به دڵیناییه‌وه
ئیدیعا بكرێ كه كه‌س نیه بینه‌ری فیلم بێ و لانیكه‌م جارێك هۆگری
به دیمه‌نێك، وته‌یه‌ك، به سه‌رهاتێك و یان رۆڵی ئه‌كته‌رێك
نه‌بووبێ و به ناخی دا رۆنه‌چووبێ، كاریگه‌ری فیلم ته‌نیا له
چوارچێوه‌ی هۆگری دا نامێنێته‌وه و زۆرجار كه‌سانێك، وته‌یه‌ك،
كرده‌وه‌یه‌ك و یان به‌شێك له كه‌سایه‌تی فیلم یان رووداوێكیان
له قۆناغێكدا كردوه به ئولگوی ژیانی خۆیان. ئه‌وه چ هۆگریه‌كه
كه‌بینه‌ر خۆی راشكاوانه ته‌نانه‌ت به تێگه‌یشتن له واقعی
نه‌بوونی فه‌زا و یان به سه‌رهاتی فیلم له هه‌رشێوازێك دابێ، خۆی
ده‌خاته ئیختیاری ئه‌م شكڵه له هونه‌ر. سینه‌ما له سه‌ر ده‌می
هاتنه ئاراوه‌ی ١٠٩ ساڵه‌ی خۆی هه‌تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وام رۆڵی
په‌یكی فه‌رهه‌نگی، بازرگای و هونه‌ری، ته‌بلیغی گێراوه. هه‌روڵات
و هه‌رفه‌رهه‌نگێك به زانینی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له گه‌شه و
یان دواكه‌وتوویی فیلم‌دا ده‌ستی هه‌بووه. بێ هۆنیه كه
خاوه‌نانی خوڕافه له ئێران سه‌گێك كه له بیروباوریان دا
گڵاوه، پاكی ده‌كه‌نه‌وه و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له تكنیك، سه‌گێك
به‌حاڵه‌ی گرانه‌وه ده‌كه‌نه په‌نابه‌ری ئیمام زاده‌یه‌ك.
مه‌زهه‌ب كه هه‌میشه به ئامرازی خوڕافه‌و مو‌عجیزه ده‌سه‌ڵاتی
نواندوه، ئه‌مرۆكانه‌ش هه‌ربه‌م مه‌به‌سته به شێوه‌یه‌كی ئاشنا
و خه‌ڵكی خۆی ده‌رده‌خات و به قه‌ولی ئه‌وان بۆ هه‌موان له "سه‌گ
گڵاوتر" هیوای قه‌بووڵ كردن و گه‌ڕانه‌وه به حه‌زره‌ته‌كه‌یان
ده‌ده‌ن.
هه‌ركام له ئێمه به‌رانبه‌ر به پێویسته‌كان و ئاره‌زوه‌كانمان
له قۆناغی جۆراوجۆر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ناواقیعی یه‌ی فیلممان
له به‌رچاو نه‌گرتوه و وه‌كو راستیه‌ك قه‌بووڵی ده‌كه‌ین. له‌م
حاڵه‌ته‌دا داستان، كه‌سایه‌تیه‌كان و رووداوه سه‌ره‌كیه‌كانی
فیلم له گه‌ڵ خه‌یاڵا‌ت و تێگه‌یشتنه‌كانی ئێمه هاوهه‌نگاو ده‌بێ
و فیملێكی دیكه به چاوه رووانیه‌كانمان له بیر و زه‌ین دا شكڵ
ده‌گرێ، هه‌رچی بینه‌ر له ژیانی شه‌خسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی دا
زیاتر بێ به‌شی دیتبێ، باوه‌ڕی به فیلم وه‌ك ته‌واوكه‌رێكی
چاره‌نووس ساز به هێزه‌تر ده‌بێ، لێره‌دا بینه‌ر حه‌زده‌كات
پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه ته‌نیا قسه‌ی دڵی ئه‌و ده‌رببرێ و له‌و
شوێنه كه فیلم یان به سه‌رهاته‌كه له كه‌سایه‌تی و یان
ئاره‌زووی ئه‌و دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌بڕوای ئه‌و فیلمه‌كه
بایه‌خی نامێنێ. دڵشكاوی ئه‌م ئینسانه سه‌ركوت كراوه و ته‌ریك
كراوه‌ی كۆمه‌ڵگا، پێویستی ئه‌و بۆ هێنانه‌گۆڕ و دیتنی فیلمێكی تر
و نه‌ك له دونیای راسته‌قینه‌دا زیاتر ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆگری
و چاوه‌روانیه یه‌ك لایه‌نه له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی كه‌سێك كه
هونه‌ری فیلم ده‌ناسێ و سه‌رنج ده‌دا به تایبه‌تمه‌ندیه
جۆراوجۆره‌كانی كه به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ن، به ته‌واوی
جیاوازه، ره‌خنه‌ی ده‌سته‌ی دووهه‌م به پێی ناسینی كه‌م و كوڕی
یه‌كانی و توانای هونه‌ری سینه‌مایه و بۆ ده‌سته‌ی دووهه‌م ناكامی
و یان هۆگری ئه‌و به‌له‌به‌رچاو گرتنی كه‌م و كوریه‌كان و
چاوه‌روانیه‌كانی خۆیه‌تی.
له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه بێ به‌شی و نه‌هامه‌تیه‌كانی له
هه‌رشێوازێكدا له‌راده‌به‌ده‌ره، فیلم به شێوه‌ی خورافی و
قاره‌مانی خۆی دێته ئاراوه _ مرۆڤ نه‌بینراو و نه‌دیتراو،
هه‌وڵده‌دات له هه‌ر به‌سه‌رهاتێكی، كتێبی شێعر و فیلم‌دا رۆڵی ون
بووی خۆی بدۆزێنه‌وه و له تێڕوانین بۆ كه‌سانی تر غافڵ ده‌بێ.
ده‌بێ فیلم له پاوانی ئه‌و دابێ، لێره دایه كه هونه‌ری خه‌ڵكی
له دایك ده‌بێ و هه‌وڵ ده‌دات له ئاكامی به سه‌رهات و غه‌م و
ناره‌حه‌تیه‌كانی خه‌ڵك درێژه به ژیانی خۆی بدات. زۆربه‌ی
هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی لایه‌نگری هونه‌ر، واژه‌ی فیلم و یان به
سه‌رهاته‌كانی خه‌ڵكی به‌نیزیكایه‌تی له گه‌ڵ كێشانه‌وه‌ی ره‌نج و
مه‌ینه‌تیه‌كانی ده‌بینن. هونه‌ری خه‌ڵكی پاش كێشانه‌وه‌ی چاره
ره‌شیه‌كانیش ده‌توانێ رێگاچاره‌سه‌ری تایبه‌ت بۆ ژیانه‌وه‌ی
هه‌ستی خۆشبه‌ختی و گۆڕانكاری (هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی دروشم نا)
پێشكه‌ش بكات. چونكه به بڕوای من ته‌نیا نیشاندانی ره‌نج و
ئازاره‌كان خۆی هۆكاری سه‌قامگیری و پێداگری ئه‌وانه، واته
به‌هه‌مه‌لایه‌نه كردنی، شێوازێكی سروشتی و نه‌گۆڕ به خۆیه‌وه
ده‌گرێ. بینه‌ر لێره‌دا له‌وه‌ی كه خۆی به ته‌نیا له چاره‌ره‌شی
دا نابێنێ و بێ به‌شیه‌كان كۆمه‌ڵگایه‌ك له خۆ ده‌گرێ، پاش تێپه‌ر
بوون له قۆناغی هه‌ست و سۆز، ئارام و هێور ده‌بێ و به مجۆره به
سه‌ری دا ده‌سه‌پێند‌رێ كه چونكه كه‌سانی تر له‌و چاره‌ره‌شترن
كه‌وابوو ده‌بێ قه‌بووڵی بكات، ئێستا ئه‌وه‌ی كه ئینسان پێویستی
به گۆرانكاری هه‌یه و بینه‌ری بزۆز له هه‌وڵی تێگه‌یشتن و
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هه‌ستی
راسته‌قینه ته‌نیا له گریان دا ده‌بینێ و هه‌ركه‌سێك بۆ
ده‌ربڕینی سه‌داقه‌تی خۆی ته‌نانه‌ت بچووكترین مه‌سه‌له ده‌بێ
فرمێسك بڕێژێ هه‌تا باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، فیلمی باش فیلمێكه گریان
هه‌ڵخرێنی هه‌تا بینه‌ر بتوانێ گوشاری ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆی له
ژێر كاریگه‌ری فیلم به گریان كه‌م بكاته‌وه.
خێوی خوڕافه له وڵاتانێكی وه‌ك ئێران به له‌ده‌ست دابوونی ئه‌م
كه‌ره‌سه‌یه و یه‌ك لایه‌نی كردنی ئه‌م هه‌سته حه‌زینه، وه‌ك
هه‌ستی به‌رزی ئینسانیه كه به سه‌ر ده‌روون و زانستی تاك دا
ده‌سه‌ڵات ده‌كات. ئه‌م خورافه‌یه، بزه‌وشادی له بیر‌و زه‌ینی
گشتی كۆمه‌ڵگا به خراپ و دزێو یان ناپێویست نیشان ده‌دات. خه‌ڵكی
شه‌رمسار له شادی و جوانی، ناچارن كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م
پێویستیه سروشتی و ئێنسانیه‌ی خۆیان واته شادی به دزێوترین شكڵی
ئه‌و، واته به سووكایه‌تی جیسمی، میللی، فه‌رهه‌نگی و ره‌گه‌زی
كه‌سانی تر، بزه‌وشادی به‌ره‌وا بزانن. هه‌ر لێره‌وه‌یه كه
هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكیش به جۆێندان و سووكایه‌تی به كه‌سانی تر،
شادیی سه‌رچاوه گرتوو له ئازادی كه‌سانی تر له كۆمه‌ڵگادا
به‌رهه‌م دێنێ. به‌بڕوای من هونه‌ری جه‌ماوه‌ری هه‌رگیزاوهه‌رگیز،
حاشاله‌خه‌ڵكی ناكات و به له‌به‌رچاونه‌گرتن و سوكایه‌تیكردن به
به‌شێك له خه‌ڵك، شادی و بزه بۆ به‌شێكی تر ناخۆڵقێنێ، هونه‌ری
جه‌ماوه‌ری ره‌خنه له بێ به‌شی و دزێویه‌كان ده‌گرێ و جوانی و
بزه‌وئاسایش نیشان ده‌دات. له هه‌موو شوێنێكی جیهان هونه‌ری
خه‌ڵكی به جۆرێك به بێ ناوه‌رۆكی دێته گۆڕێ، ئه‌وه‌ی كه ئێمه
له بیر‌و زه‌ینی خۆمان دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵك به‌چاره‌ره‌ش
و نه‌زان بناسین، سروشتیه كه وه‌ك هونه‌رمه‌ند هه‌میشه بۆ ئه‌و
به‌شه رواڵه‌تیه له واقعیه‌ت ده‌روانین كه خودی ئه‌م خه‌ڵكه
هه‌ژاره به تایبه‌ت ژنان له هه‌ڵبژاردنی دا رۆڵێكیان نه‌بوه و
ئاره‌زووی رزگاری له‌م هه‌موه سووكایه‌تیه‌یان هه‌یه، به‌بڕوای
من ساكاروێژی و ساده روانین هه‌رگیز له گه‌ڵ بێ ناوه‌رۆكی
هاوسه‌نگ نیه و سه‌رجه‌م ئینسانه‌كان مافی كه‌ڵك وه‌رگرتنیان له
ئیمكاناتی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری هه‌یه. خه‌ڵك لاسایی كه‌ره‌وه‌نین
و من وه‌ك فیلمسازێك هیچكات بروام به سه‌لماندنی دیارده
دزێوه‌كانی نیه كه به سه‌ربێ به‌شان داسه‌پاوه، مه‌گه‌ر بۆ
ره‌خنه‌ڵێگرتن و ره‌دكردنه‌وه‌ی.
ئه‌م كه‌م و كوریانه ته‌نیا له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی
رۆژهه‌ڵاتی دا به‌دی ناكرێ، به‌ڵكوو له هه‌موو شێوه‌كانی زانست و
ده‌سكه‌وته‌كانی ئینسانی له كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ش دا سه‌ر
هه‌ڵده‌دات. ره‌نگه له بیرتان بێ كه به‌شێكی زۆری رووناكبیران
بۆ نیزیك بوونه‌وه له بێ به‌شترین تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا
هه‌وڵیانده‌دا كه به‌رواڵه‌ت به قسه‌ی داواكه‌وتوانه و پۆشینی
لیباسی كۆنه خۆیان به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن. فیلمی
قه‌یسه‌رتان دیتوه، قه‌یسه‌رێك كه ئێستاكه‌ش هه‌ر له بیری
رووناكبیران دا ماوه‌ته‌وه. مه‌به‌ستی من هه‌رگێز تاریف دانی رۆڵی
هونه‌رمه‌ند و سووقی نیه، به‌ڵكو عیشق و ئه‌وینی كاراكته‌ریی
قه‌یسه‌ره، هه‌ر له‌و فیلمه‌دا، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری فیلم
رۆڵێكی كه‌م ره‌نگتری له په‌نا قه‌یسه‌ر ناساندوه، ئه‌ویش خوشكی
قه‌یسه‌ره كه به‌بێ هاوسه‌رگیری، سكی هه‌یه و خاڵی قه‌یسه‌ر
به‌م راوێژه نامرۆڤانه‌یه ده‌یناسێنێ،: "باش بوو كچه‌كه خۆی
كوشت ئه‌گینا قه‌یسه‌ر...".
رۆڵی ژن لێره‌دا ته‌نیا بۆ نیشاندانی پیاوه‌تی و غیره‌تی
قه‌یسه‌ره كه ده‌ست درێژی كراوه‌ته سه‌ر نامووسی، فیلمه‌كان
به‌مجۆره له مێژ‌ووی سینه‌مای ئێمه‌دا هه‌میشه لایه‌نی دزێوی
كه‌سایه‌تیه‌كان و رۆڵی ژنان له ژیان دا ده‌رده‌خه‌ن. له زۆربه‌ی
فیلمه فارسییه‌كاندا،ژنان خراپكارن كه له ئاكام دا چارشێو له
سه‌رده‌كه‌ن و پیر‌وز ده‌ركرێن یان ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌رواڵه‌ت
سوننه‌ت و پێرۆزیی پیاوانه، باش و نه‌جیب زاده‌ن و هه‌میشه
زۆرترین زه‌ربرو زه‌نگی پیاوان و ئاسته‌نگه‌كانی ژیانیان به
سه‌ردا ده‌سه‌پێ. له زۆربه‌ی فیلمه‌كاندا ژنان رۆڵی لاوه‌كیان
پێدراوه و له كه‌نار قاره‌مانی سه‌ره‌كی (پیاو) داستان، هانده‌ری
چێژی جنسین، سومبولی سوكایه‌تی و نه‌زانی، به‌لارێ داچوو،
حه‌سوودی، ماددی و رواڵه‌ت په‌سندیان هه‌یه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
كه له ساڵانی رابردوودا ژنان توانیان رۆڵی سه‌ره‌كی به‌ده‌ست
بێنن له داستان و فیلمه‌كاندا، به‌ڵام ئێستاكه‌ش كاراكته‌ری ژنان
له فیلمه‌كاندا یه‌كه‌لایه‌نه و بێ بناغه‌ن. ئێستاكه‌ش ژن
پاڵنه‌ر و هانده‌ری هه‌ستی جنسی یه، ئه‌م تێروانینه ته‌نیا
تایبه‌ت به به‌سه‌رهاتی فیلم و كاركته‌ره‌كانی ژنی هونه‌رپیشه
نیه و داوێنگیری ئه‌و ژنانه‌ش بوه كه له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی
دیكه‌ی وه‌ك ده‌رهێنه‌ری و ئاماده‌كاری و كاره خزمه‌تگۆزاریه‌كانی
فیلمه‌كانیش ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه جێگای سه‌رنجه كه زۆربه‌ی به‌تایبه‌ت ئێرانیه‌كان
بیرده‌كه‌نه‌وه كه پیشه‌ی من له ساحه‌ی فیلم‌دا ته‌نیا
هونه‌رپیشه‌یی یه و نه‌ك ده‌رهێنه‌ری! ئه‌م تێروانینه تایبه‌ت
به پیاوان نیه، به‌ڵكه ئه‌و ژنانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌چاوی
سووك بۆ ژن ده‌ڕوانن، زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌م بیروراییه واته
به كه‌م گرتنی تواناییه‌كانی ژن به جۆرێك پشتاو پشت سه‌پێندراوه
كه بوونی خۆیان ته‌نیا به به‌ستراوه‌یی، لاوازی، پاڵنه‌ر و چێژی
جنسی و به كه‌ڵك بۆ پیاوان پێناسه ده‌كه‌ن. به‌گشتی مۆدێرنیه‌تی
بازرگانی و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه‌ی فیئۆدالی شان به شانی
یه‌كتر، هه‌تا ئێستاكه‌ش ژنان به تایبه‌تمه‌ندی جسمیه‌وه ده‌ناسن
و نه‌ك له پانتاییه‌كی ئینسانی پێكهاتوو له جیسم و
بیروئه‌ندیشه. له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا فیملسازانی پیاو و ژن
هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌تا به گۆڕینی ئه‌م شێوازه سه‌پێنراوه، هه‌ل و
مه‌رجێكی نوێ له سینه‌مادا بخوڵقێنن. به‌داخه‌وه به‌شێكی به‌رینی
فیلمسازی بێجگه له پێویستی به خه‌ڵاقیه‌ته‌كان و پسپۆریه
هونه‌ری و تكنیكییه‌كان، به سه‌رمایه‌وه به ستراوه‌ته‌وه، ئه‌م
سه‌رمایه‌ش له ژێر ده‌ستی بازرگانانێكدایه كه به كه‌ڵك
وه‌رگرتن له سێكس، توندوتیژی و مه‌وادی موخه‌دیر، بینه‌ران بۆ
ساڵۆنه‌كانی سینه‌ما راده‌كێشن و به‌رده‌وام به وێنه و دیمه‌نی
كڵیشه‌یی و پاڵه‌وانه رواڵه‌تیه‌كان بیروئه‌ندیشه بۆمباران
ده‌كه‌ن. جێگای تێڕامان ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت بینه‌ری
به‌رواڵه‌ت وشیار و رووناكبیر كه بڕوای به به‌رابه‌ری و جوانی
ئینسانه‌كان هه‌یه، ئه‌م روانگه‌یه‌ی خۆیان كه به جیددی ده‌زانێ
پشتی تێده‌كا و به پاكانه‌ی ئه‌وه‌ی كه "ئه‌گه‌ر بۆكات به‌سه‌ر
به‌ردنیش بێ" به هۆگری و تامه‌زرۆیی بۆ بینینی ئه‌و فیلمانه له
رێگای سینه‌ما و ته‌له‌ویزیۆنه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌م
بیر‌ورا ئینسانیانه كه به جیددی و ماندووهێنه‌ر لێك ده‌درێنه‌وه
و هێندێك جار نیشانه‌ی جوانیش نین، ده‌بێ له‌و جوانیانه‌ی كه
تاریف كراون له لایه‌ن ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه كه حاشای لێده‌كه‌ن،
یارمه‌تی وه‌ربگرێ. ئێستاكه‌ش تاریف و پێناسه‌یه‌كی رێژه‌یی و وه‌ك
یه‌كمان له جوانی و جوانی ناسی له به‌رده‌ست دانیه.
به‌شێك له ئێمه‌مانان هه‌رچی جوانی یه نه‌فی ده‌كه‌ینه‌وه و
ئوئسقوف ئاسا نه‌فی شادی و بزه‌و جوانیه‌كان ده‌كه‌ین،
تاقمێكیش به‌لاسایی كردنه‌وه و تێگه‌یشتنی ساكار له مرۆڤ، خۆیان
سه‌ر به كۆمه‌ڵگای مۆدرێرن ده‌زانن. ئایا ناكرێ ئاوێته‌یه‌ك له‌م
دوانه و له روانگه‌ی ئینسانیه‌وه به بێ نه‌فی و سه‌ركوتی
جوانیه‌كان، دیمه‌نی جیهان بكێشینه‌وه؟ ئه‌وه پرسیارێك كه
چه‌ندین نه‌سلی داهاتوو، وه‌ڵامی پێ ده‌ده‌نه‌وه و هه‌مووی ئێمه
بینه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌رپرسی خوڵقاندنی بواره‌كانی
سه‌رهه‌ڵدانی تێگه‌یشتن و جوانین. جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌كه
بینه‌ری وشیاری ئێمه‌ش به بیانووی ره‌خنه، فیلمه‌كانی ئێمه
واته فیلمسازانی به‌ده‌ر له بازرگانی و ته‌جاره‌ت له گه‌ڵ
فیلمه‌كانی هالیوود به‌راورد ده‌كات.
به‌داخه‌وه هه‌موومان چ هونه‌رمه‌ند و چ خه‌ڵكانی تر به ده‌ست
ئالوده بوونێكی فه‌رهه‌نگی یه‌ك جه‌مسه‌ری یه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌م
زاڵمین و هه‌م مه‌زلووم! ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه
هونه‌ریانه به ته‌واوی به جیهانی ململانێ و گواستنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگ و سه‌رمایه به ستراوه‌ته‌وه. هه‌موومان بۆ گۆرینی
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ناعادڵانه‌یه له گه‌ڵ هاوبیرانمان بێ
گوێدانه ئه‌وه‌ی كه له كام شوێنی جواغرافیایی هه‌ڵكه‌وتووین، و
جنسیه‌ت و فه‌رهه‌نگمان چییه، رۆڵی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، هه‌روه‌ك
بازرگانی و سه‌رمایه یه‌كگرتوو و بێ سنووره، فیلم ده‌توانێ
ببێته جه‌ماوه‌ری و له ئاست فه‌رنگی دواكه‌وتوانه راست
بێته‌وه، كومپانیه‌كانی فیلم كه زۆرتر راگه‌یاندنه‌كانیشیان له
ئیختیاردایه، فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه‌یان سه‌پاندوه و
ئه‌مرۆكانه به هێندێك به‌رنامه له ژێر ناوی ره‌خنه‌ی فیلم
كۆنترۆڵی فیلمی باش ویان خراپیان به ده‌سته‌وه گرتوه. بۆ دیتنی
فیلمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌دوور له‌م سیستمه بازرگانی و
دواكه‌وتوانه‌یه كه كه‌متر له سینه‌ما و ته‌له‌ویزیۆنه‌كان
نیشان ده‌درێن، ده‌كرێ سه‌ردانی فستیواڵه جۆراوجۆره‌كانی فیلم
بكرێ و له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگێكی نوێ له فیلم و به‌سه‌رهات ئاشنا
بین.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٧
|