www.payam.nu

 

شنه

 

شنهی نهسیمی بنار، گیاو دار و گوڵ رائهژێنێ،بۆنی رێبوارانی ئاسۆ روون لهگهڵ بۆنی گوڵاڵه و نێرگز و یاسهمین ئاوێته دهبێ، شنهی شهماڵی بههاری، دهشت و دۆڵی پڕگوڵ دێنێته سهما، جریوهی باڵنده و نهغمهی بولبول و قهناری ئاوازی خۆشهویستی بۆ چهوساوهكان ئهچڕێ و سهرچڵی گوڵ و پهلكی داری شادی گشتین، بهناز ئهلهرێنهوه و خۆر به عیشوهوه له ئاسۆی سهركهشی شاخان ههڵدێت و گزینگی مهرزینگی ئهو لهگهڵ شهونمی داویین ساتهكانی بههار له سهر لێوی شكۆفهیهكی تازه پشكوتوو ماچی خۆشهویستی دهكهن به دیاری.

ههوڵدان له پێناو خوڵقاندن و داهێنانی سهمفۆنیای دهنگی بهسۆزی بیرهوهرییهكانی موعێنی، دهنگی نهوای سهوداسهرانی ئهوین و هۆگرانی گوڵاڵه سووره، وتهیهك و پهیڤێك،وهره با دهردی دڵی جهسته سوورهكان گوێ لێ بگرین، وهره ههتا له شهوێكی پڕ ئهستێرهی شێعرێكدا، له ئاسمانی شێعری چهوساوهكان، ئاڵای سووری دهركهوتنی رێبوارێك، لهگهڵ ئهوین و خوێن باڵ بگرین.

له نێو دهریای هێوری پڕ شهپۆلی كهف چڕێنی رێگای سهختا، موژدهی دوارۆژی پێیه مهله بكهین،

خۆش ویستنی كار، له چاوهڕوانی دامانهوه، به درێژاییی ٣١نامه و ناسنامه، له ههڵچوون و داچوونی گڕكانێك و له تاڤگهیهكی رهنگ نیلی شهپۆل و زهریا، خهنجهر و خوێن،رێگا و ئاسۆ، له دایك بوون و كۆرپه، مهرگ و بێدهنگی،له زمانی وێنه نیزیك دهبنهوه و جهوههر و پێناسهی رێبازم دهردهخهن و ئهوینانهتری دهكات.

من و تۆ له ناو یهكدا ههڵچووین، له ههر بڵێسهیهك بهتینتر كه هیچكات نسكۆ و شكان به خۆمانهوه نابینین. چونكه به عهشق و ئهوین تهیارین و گۆشكراوین.

مێژووی رێڕهومان خۆشهویستیه و جوانی، خۆشهویستی ئینسانی ژێردهسته و جوانی ئاسۆی دهم كهلی ژیانی هاوچارهنووسی.

بهگوڕتر، به تاو و تین تر دێنه مهیدان ....... خۆ دهردهخهن بۆ كۆڵنهدان...... ههتا ناخی خاك بۆ جارێكی تر تۆوی نهفرهت و بێزاری لێ نهڕوێ.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٦٧