|
وتووێژی گۆڤاری "جه‌هانی ئێمروز"
له‌گه‌ڵ هاوڕێ سه‌لاحی مازوجی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی ئێران
جه‌هانی ئێمروز:
له درێژه‌ی لێكدانه‌وه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
له ئاست ئا‌خێزی جه‌ماوه‌ری و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه له
راگه‌یاندنه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا به روونی باسی لێكراوه،
ویستمان بزانین كه لێكدانه‌وه‌ی ئێوه له باروودۆخی ئێستا
به‌تایبه‌ت له دوای قسه‌كانی خامه‌نه‌یی له نوێژی جومعه‌ی دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چییه؟
سه‌لاح مازوجی:
به‌ڕای من هه‌ڵوێسته‌كانی خامه‌نه‌یی به ته‌واوه‌تی پێش بینی
ده‌كرا، له به‌رئه‌وه‌یكه به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌سه‌ورێك كه هه‌یه،
خامه‌نه‌یی له‌سه‌رووی باڵه‌كان نییه، ئه‌وه خامه‌نه‌یی نییه
كه جه‌هه‌ت و رێبازی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی دیاری ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه رێبه‌ری سپای پاسدارانه كه
سیاسه‌ت داده‌ڕێژێت. له قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆهه‌مین
ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماریه‌وه كه زاڵبوون و باڵاده‌ستی باڵی سپای
پاسداران، له پێكهاته‌ی سیاسی ناو ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
ره‌سمییه‌ت پێدرا، خامه‌نه‌یی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌ووه‌ندییه‌كانی باڵی سپای پاسداران گونجاندووه. خامه‌نه‌یی
له قسه‌كانی رۆژی جومعه‌ی خۆیدا، له راستیدا به جه‌ختكردنه‌وه
له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كان و ته‌ئید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری
ئه‌حمه‌دی نژاد و هۆشدار دان به موسه‌وی سه‌باره‌ت به درێژه‌دانی
ئێعترازاتی سه‌ر شه‌قام، عه‌زمی سپای پاسدارانی بۆ پاڵاوتنی
یه‌كجاری لایه‌نگرانی موسه‌وی و باڵی ناسراو به ئیسلاحخوازی له
ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌ر له‌نوێ
راگه‌یانده‌وه و له لایه‌كی دیكه‌وه ئێعلانی شه‌ڕی به ئا‌خێزی
جه‌ماوه‌ری دا.
دوابه‌دوای قسه‌كانی خامه‌نه‌یی موسه‌وی و لایه‌نی ئیسلاحخوازی
حكومه‌تی سێ رێگایان زیاتر له‌به‌ر نییه: ئه‌وانه هه‌ر ئێستا به
هه‌وڵه‌كانی پشتی په‌رده و، به پاڵپشتی كۆمه‌ڵێك مۆره‌ی وه‌ك
ره‌فسه‌نجانی كه سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبره‌گانه و له شۆڕای
مه‌سڵه‌حه‌تی نیزامیش دایه، به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی فۆرمۆلێكی
سازشه‌وه‌ن. ئه‌وانه به‌كه‌متر له باتڵ كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش
رازی ده‌بن. ئه‌وانه به‌دوای رێگا و رێكه‌وتنێكدان كه ئه‌گه‌ر
باتڵ كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی لێنه‌كه‌وێته‌وه، مانه‌وه و
سه‌همی ئه‌وان له ده‌سه‌لاتدارێتی كۆماری ئیسلامی زه‌مانه‌ت بكا.
ئه‌وانه له هه‌مانحاڵدا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شكاف بخه‌نه ناو ریزی
فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانه‌وه و به‌شێكی زیاتر له‌و
رووحانیانه‌ی كه له ده‌ست توندڕه‌وییه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد
وه‌زاڵه هاتون له‌گه‌ڵ خۆیان بخه‌ن، به كارتی ئاخێز و ئیعترازاتی
جه‌ماوه‌ریش كایه ده‌كه‌ن.
رێگای دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر به رێكه‌وتن و ته‌زمینێكی
دڵخواز نگه‌یشتن، رێگای ته‌سلیم و ته‌مكین به نه‌مانی یه‌كجاری
خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا بگرنه به‌ر، كه هه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه به‌مانای خۆكوژی سیاسییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ته‌به‌قه‌ی
موته‌وه‌سیت و به‌ره‌ی هێزه لیبراڵه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنی لایه‌نگری
رژیم كه له‌ده‌وریان كۆبونه‌ته‌وه، تایبه‌تمه‌ندی موسه‌وی و
كه‌سانی ده‌وروپشتی له‌وه‌دا ده‌بینن كه له ده‌سه‌ڵاتدا
بمێننه‌وه.
رێگای سێهه‌م درێژه‌ی سیاسه‌تی په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی ئیعترازی
جه‌ماوه‌رییه. كه‌هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیعترازاته به‌رده‌وام
بێت، رادیكاڵیزه ده‌بێت و هه‌ر ئێستا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له
رادیكاڵیزاسیۆنی ئه‌م ئیعترازاته هه‌یه. ئه‌وه ترسی رادیكاڵیزه
بوونه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه كه ئه‌گه‌ری ته‌سلیم و یان
رێككه‌وتنی موسه‌وی و به‌ره‌ی ئیسلاحخوازانی حكومه‌تی له‌گه‌ڵ
لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌باته سه‌رێ.
له لایه‌ن باڵی سپای پاسدارانه‌وه تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ك له
رێكه‌وتن نه‌بیندراوه. ئه‌م باڵه له درێژه‌ی جه‌نایه‌ته‌كان و
وه‌حشیگه‌رییه‌كانی هه‌تا ئێستای و دانه‌به‌ر گولله‌ی ئێعترازاتی
خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی كارهایه‌كی وه‌ك ده‌ركردنی خه‌به‌رنیگاره
خاریجیه‌كان، به‌ستنی ته‌واوی هێڵه‌كانی راگه‌یاندن،
ده‌ستگیركردنه به‌ربڵاوه‌كان، نیزامیكردنی شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی
شار و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام، خۆی بۆ سه‌ركوتی
خوێناویتر ئاماده ده‌كات.
سپای پاسداران كه هێشتا كارتی راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی و
پێش‌گرتن له كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سی و مه‌نعی هاتوچۆی شه‌وانه‌شی
له‌ده‌ست دایه، ده‌یهه‌وێت به سه‌ر كوتی خوێناوی ئا‌خێزی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ده‌سكه‌وتی ئه‌و كوده‌تایه‌ی كه ئه‌نجامی داوه
مسۆگه‌ر بكات.
قه‌یرانی سیاسی، كرنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا و ئه‌و ئاسه‌واره سیاسی و ره‌وانیانه‌ی كه شانۆی هێزی
ئا‌خێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌سه‌ر گشت كۆمه‌ڵگای به‌جێهێشتووه،
جێگا و شوێنێكی باشتری بۆ پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ره‌خساندووه. جێگا و شوێنی كۆماری ئیسلامی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می به‌ر له ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه. له ئاكامی ئه‌م
گۆڕانكارییانه‌دا، كۆماری ئیسلامی زۆر لاواز ده‌بێت و له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌ریك ده‌كرێت، مه‌وقعییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی
له‌ده‌ست ده‌دا و له بنه‌ڕه‌تدا پاڵ به هێزه نیزامییه‌كانه‌وه
ده‌دات، مه‌وقعییه‌تێك كه ده‌توانێ زۆر گوزه‌را و لاواز و
ناسه‌قامگرتوو بێت. جه‌هانی ئێمروز:به‌ڕای ئێوه ئه‌ركی
هه‌ڵسوڕاوانی سوسیالیستی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئاست
بارودۆخی ئێستا و ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكدا چییه؟
سه‌لاح مازوجی:
له راگه‌یاندنه‌كانی حیزب‌دا كه تا ئێستا بڵاو بونه‌وه، هه‌وڵ
دراوه كه هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵوێستی حیزب له‌و باره‌وه
به‌یان بكرێت. به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و مه‌سه‌له‌ی
كه ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری له خه‌ڵك راپه‌ڕاندووه، لایه‌نگری له
موسه‌وی و خواستی باتڵكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه، به‌ڵكو رق و
قینی په‌نگ خواردوو له رژیمێكه كه سێ ده‌یه خه‌فه‌قانی سیاسی،
زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام و پێشێلكردنی سه‌ره‌تایی ترین
مافه‌كانی ئینسانی، به‌سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاندووه. جه‌ماوه‌ری
ناڕازی له ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و كوده‌تا ئینتخاباتییه
به پێی هاوسه‌نگی هێزی ئێستایان، دیفاع له موسه‌وی و ئیعتراز به
ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان وه‌ك پۆشش و رێگایه‌ك بۆ ده‌ربڕینی
توڕه‌یی خۆیان داناوه.
له‌هه‌مانحاڵدا موسه‌وی و لایه‌نه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی
ئیسلاحخوازانی حكومه‌تی به پێی ناسین و زانینی ئه‌و ئه‌نگیزانه‌ی
كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان له وه‌ها ئاستێكی به‌ریندا هێناوه‌ته
مه‌یدان، به شێوه‌یه‌كی زۆر سازماندراو هه‌وڵیان داوه كه ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته له چوار چێووه‌ی دروشم و ئامانجه به‌ر
ته‌سه‌كه‌كانی خۆیان دا كۆنترۆڵ بكه‌ن.
موسه‌وی بۆ پاشه‌كشه‌كردن به باڵی ئه‌حمه‌دی نژاد و سپای پاسداران،
پێویستی به رژانه سه‌ر شه‌قامی كۆنترۆڵ كراوی خه‌ڵك هه‌یه. باڵی
ئه‌حمه‌دی نژادیش بۆ چه‌سپاندن و مسۆگه‌ر كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئه‌و كوده‌تایه‌ی كه ئه‌نجامی داوه، بۆ سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵك
پڵان داده‌رێژێت.
لێكدانه‌وه‌یه‌كی عه‌ینی ره‌وتی رووداوه‌كان، دروشمه‌كان و
تاكتیكه دیاریكراوه‌كانی تا ئێستا، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كومه‌ڵێك
نیشانه له رادیكاڵیزه‌بوونی دروشمه‌كان ئه‌و راستیه‌مان پێ
ده‌ڵێت كه به هۆی نه‌بوونی رێبه‌ریه‌كی رادیكاڵ و شۆرشگێرانه،
ئه‌مه ره‌وتی موسه‌وی و به‌ره‌ی ئیسلاح خوازانه كه رێبه‌ری و
كۆنترۆڵی ئه‌م حه‌ركه‌ته‌یان به ده‌سته‌وه‌یه و به نه‌فعی
ئامانجه‌كانیان كه‌ڵكی لێوه‌ر‌ده‌گرن. هه‌ر ئه‌وه‌ش خاڵی لاوازی
ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌م دواییانه‌یه.
موسه‌وی
و ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی به پێی ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ری
چینایه‌تی، ئامانج و پێشینه‌یان، سه‌ڵاحیه‌ت و توانای رێبه‌ری
كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان نیه. ئه‌مانه خۆیان به‌شێكن له دژه
شۆڕشی سه‌ربه‌حكومه‌ت، ئه‌مانه ئا‌خێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌كه‌نه
قوربانی ئامانجه‌كانی خۆیان. له هه‌ڵومه‌رجی ئێستا دا ئه‌و شته‌ی
كه هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووسی ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه ده‌كا،
نه‌بوونی رێبه‌ریه‌كی رادیكاڵ و شۆڕشگێرانه‌یه.
موسه‌وی و ئیسلاح خوازان كه رێبه‌رایه‌تیان له ئه‌ستۆیه، خۆشیان
به‌شێك له دژه شۆڕشی ده‌سه‌ڵاتدارانن. نابێت ئه‌وه له بیر
بكه‌ین كه شورشی جه‌ماوه‌ری و سه‌راسه‌ری ساڵی ١٣٥٧ به هۆی
نه‌بوونی ریزی رێكخرا و سه‌ربه‌خۆی چینی كرێكار له مه‌یدانی سیاسی
و هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی رێبه‌رایه‌تیه‌كی شۆڕشگێرانه شكستی
خوارد و تا ئێستا سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتدریه‌تی كۆماری ئیسلامی
به‌دوادا هاتووه.
هه‌ڵسووڕاوانی سوسیالیستی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێویسته
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستیانه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و فه‌زا
سیاسیه گونجاوه، گه‌شه‌ی وه‌ری شۆڕشگێرانه و قوڵتر بوونه‌وه‌ی
قه‌یرانێكی سیاسی كه به هۆی ململانێی سه‌ره‌وه‌ییه‌كان و ئا‌خێزی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه پێكهاتووه، به پێشوازی ئه‌نجامی
ئه‌ره‌كه‌كانیانه‌وه بچن.
كاری وشیاری ده‌رانه له سه‌ر ناوه‌رۆكی كێشمه‌كێشی
باڵه‌ناوخۆیه‌كانی رژیم و لێكدانه‌وه‌ی واقع بینانه‌ی ره‌وتی
رووداوه‌كانی ئێستا، زانینی پێش مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی
خه‌ڵك، له پێویستیه‌كانی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی سوسیالیستیه له
بارودۆخی ئێستادایه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م سیاسته له ئاست بارودۆخی ئێستادا، هه‌وڵی
چاڵاكانه بۆ پێكهێنانی ئاڵترناتیو و جه‌مسه‌ری شۆرشگێرانه و
كردنه‌ه‌ی به‌ره‌ی سێهه‌مه.
له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه ئا‌خێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
پێویستیه‌كانی پێشڕه‌ویی خۆی، واته رێبه‌رییه‌كی شۆڕشگێرانه،
رێكخراو بوونی و ستڕاتێژێكی سیاسی روونیان نییه، باڵی
ده‌سه‌ڵاتداری ناو رژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه
كه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته بكێشێته پای شه‌ڕی كۆتایی. نابێت رێگا
بدرێت كه خه‌ڵك به بێ ئاماده‌ییه‌وه بكێشرێنه پای شه‌ڕی
كۆتاییه‌وه.
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی دروست له ئاست ئه‌م بارودۆخه، ده‌توانێ
یارمه‌تیی بدات به كێشانه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك له ژێر رێبه‌رایه‌تی
مووسه‌وی و به‌ره‌ی ئیسلاحخوازنی حكومه‌تی و زۆرخێراتر بوار بۆ
پێكهاتنی جه‌مسه‌ری سێهه‌م و ئاڵترناتیوی شۆڕشگێرانه بڕه‌خسێنێت.
ده‌بێت زۆر به‌ڕوونیی به خه‌ڵك بگوترێت كه دروشمی "اڵڵه‌اكبر"
سه‌مبۆلی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ره‌شی كۆماری ئیسلامیه، ماوه‌ی سێ
ده‌یه‌یه كه تاقمه‌كانی حیزبۆڵڵا و جوندۆڵڵا به هاواری
"اڵڵه‌اكبر" هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ریزی ئێعترازاتی خه‌ڵك، سی ساڵه
كه به هاواری "اڵله‌اكبر" تیری خه‌لاس له ناوچاوانی خه‌باتگێران
و رۆڵه‌كانی هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه ده‌ده‌ن، ئه‌م دروشمه ده‌بێت له
ئێعترازاتی خه‌ڵك دا نه‌مێنێت.
پێویسته كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تاكتیكه‌كانی مووسه‌وی و
ئیسلاحخوازان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌وڵ بدرێت، نابێت رێگا
بدرێت له دوای سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی،
دیسانه‌وه مزگه‌وته‌كان و ته‌كیه‌كان ببنه‌وه ناوه‌ند‌ی سیاسی،
نابێت رێگا بدرێت رێ و ره‌سمه‌كانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به كلتور و
داب و نه‌ریتی مه‌زهه‌بیه‌وه ببنه ئامرازێك بۆ درێژه‌ی
كۆنترۆڵكردنی ئێعترازاتی خه‌ڵك.
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه، دروشمه‌كان و ئه‌و داخوازییانه‌ی كه
ریشه‌یان له ره‌نج و بێ به‌شییه‌كانی سی ساڵه و كار و ژیانی
رۆژانه‌ی خه‌ڵكدایه، ده‌بێت بكێشرێنه ناو جه‌ماوه‌ر. خواستی
ناساندن و مه‌حاكه‌مه‌ی بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی
كوشتاره‌كان، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیجابی
ئیجباریی، ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی، ئازاد كردنی زیندانیه
سیاسیه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام، یه‌كسانی ژن و پیاو،
ئه‌وانه‌ن ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌پێوه‌ندییه‌كی قووڵیان له گه‌ڵ
ئه‌نگیزه و مه‌به‌سته‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی هه‌یه و بواری
جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه‌یان هه‌یه، مانایه‌كی روون له پێشڕه‌ویی و
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵك وێنا ده‌كه‌ن
و هاتنی هه‌ركام له‌م دروشمانه، یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی
ده‌سه‌ڵادارێتی كۆماری ئیسلامی ده‌خاته له‌رزه. سه‌ركه‌وتن له
په‌ره‌پێدانی ئه‌م دورشم و داخوازییانه ده‌توانێت به پێكهێنانی
ئاڵترناتیوی شۆڕشگێرانه و جه‌مسه‌ری سێهه‌م یارمه‌تی بگه‌یه‌نێت.
هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی سۆسیالیستی ناوبزوتنه‌وه‌ی كرێكاری،
ته‌شه‌ككوله كرێكارییه‌كان و ئه‌و هه‌ڵسووڕاوانه‌ی كه به
پێكهێنانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڕاسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و
به‌ڕێوه بردنی ئه‌م مه‌ڕاسمه و ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی كه ده‌ریان
كرد و ئاسۆیه‌كی روونیان نایه به‌رپێی كۆمه‌ڵگا، ئێستاكه
پێویسته زۆر چاڵاكانه‌تر مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن.
شك له‌وه‌دانیه كه گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی سۆسیالیستی له ئاست
ئه‌م بارودۆخه و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌و
روانگه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی
سۆسیالیستی ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، ده‌توانێت زۆر كارامه بێت.
بۆ وێنه هه‌ڵسه‌نگاندنی بواره‌كانی بانگه‌واز بۆ مانگرتنێكی گشتی
به مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی ئه‌و كوشتاره‌ی كه رژیمی كۆماری
ئیسلامی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا وه‌ڕێی خستووه، بانگه‌وازێك كه
به‌دوایدا ئه‌و وشیارییه به خه‌ڵك بدرێت كه وه‌دوای موسه‌وی و
ئیسلاحخوازان نه‌كه‌ون و رێگه‌ی پێشڕه‌ویی پێشان بدات، ده‌توانێت
یارمه‌تی به پێكهاتنی جه‌مسه‌ری سێهه‌م بكات. ئه‌م چاووه‌ڕوانیه
له هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری واقعییه، له
به‌ر ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا هه‌ڵسووڕاوانی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، رۆڵێكی پێشڕه‌وانه‌یان هه‌بووه و هیچكات
پڕۆژه‌كان و واده و به‌ڵێنه پووچه‌كانی ئیسلاحخوازانی حكومه‌تیی
وه‌سوه‌سه‌ی نه‌كردوون.
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی پێویسته كه خێرا ده‌ست به كاربن و له
هه‌ر ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنان و كارخانه‌یه‌كدا كه بواریان به
گونجاو زانی، شۆڕا كرێكارییه‌كان، یان ته‌شه‌ككوله كرێكارییه‌كانی
تر به‌رپا بكه‌ن.
هێندێك له ئیدئۆلۆگه‌كانی ئیسلاحخوازانی حكومه‌تی شانازی به‌وه
ده‌كه‌ن كه توانیویانه باس و خواسته‌كانی ره‌وتی فێمێنیستی
ئیسلامی و فێمێنیستی لیبڕاڵ بكه‌نه یه‌ك و به‌یارمه‌تی وان چه‌ند
به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی ژنان بخه‌نه پشت موسه‌ویه‌وه.
هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیستی ناو بزووتنه‌وه‌ی ژنان به زانین و
تێگه‌یشتن له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و له هه‌لومه‌رجێكدا كه
ستراتێژی ئیسلاحخوازانی حكومه‌تیی و به‌ره‌ی لیبڕاڵه‌كان سه‌باره‌ت
به ئیسلاحی رژیم و باشتر كردنی جێگا و شوێنی ژنان له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا، بێبنه‌مایی و ناكارامه بوونی خۆیان سه‌لماندووه،
دروشمه‌كانیان زۆر خێرا ره‌نگی پێوه نامێنێت و كه‌م دێنێ.
پێویسته كه هه‌وڵێكی به‌ربڵاو بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ژێر رێبه‌رایه‌تی ئیسلاحخوازانی حكومه‌تیی
بخه‌نه گه‌ڕ. پێویسته كه ریزی خه‌باتی ژنان زۆر خێرا رێكخراو
بكه‌ن و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكه‌ن به قاچێكی پێكهاتنی
ئاڵترناتیوی شۆڕشگێرانه و جه‌مه‌سه‌ری سێهه‌م.
له بزووتنه‌وه‌ی دانێشجوویی دا، هه‌ڵسوڕاوانی سۆسیالیستی و چه‌پ،
پێویسته كه به پێی نیاز و پێویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه، خێرا
رێزه‌كانیان له پڕژ و بڵاویی بێننه ده‌رێ و به‌پشت به‌ستن به
رێكخراو و رێكخستنی خۆیان و ئێستیراتێژییه‌كی روون كه هه‌یانه،
نه‌هێڵن كه "ده‌فته‌ری ته‌حكیم وه‌حده‌ت"ییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی
دانیشجوویی بكه‌نه هێزی پاشكه‌وتی شه‌ڕی باڵه‌كان.
له‌م بارودۆخه دا زۆر حه‌یاتی و زه‌روورییه كه هه‌ڵسوڕاوان و
پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئاستی سه‌راسه‌ریدا
پێوه‌ندیی و مامه‌ڵه‌یه‌كی نزیكیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت.
جه‌هانی ئێمروز: له‌م رۆژانه دا له حاڵێكدا كه ئا‌خێزی
جه‌ماوه‌ریی، تاران و هێندێكی دیكه له شاره‌كانی ئێرانی دا
گرتووه، له كوردوستان خه‌به‌رێك له هه‌ستانی خه‌ڵك له ئاستی
جه‌ماوه‌رییدا نییه. به‌سه‌ره‌نجدان به‌و چاوه‌ڕوانییانیه‌ی كه
له كوردوستان هه‌یه، ئه‌م دیارده‌یه چۆن شی ده‌كه‌نه‌وه؟
سه‌لاح مازوجی: خۆتان ئاگادارن كه خه‌ڵكی كوردوستان له ئاستێكی
به‌رین دا شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمارییان ته‌حریم كرد و
نه‌چوونه پای سندووقه‌كان. نابێ له به‌یانی ئه‌م راستییه به‌و
ده‌ره‌نجامه بگه‌ین كه خه‌ڵكی كوردوستان كارێكیان به ئا‌خێزی
ئه‌م قۆناغه‌وه نییه كه له ژێر رێبه‌ریی موسه‌وی و به‌خواستی
"باتڵكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان" و "موسه‌وی موسه‌وی، ده‌نگی ئێمه
وه‌رگره‌وه" دستی پێ كرد. ده‌مهه‌وێ به جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر
ئه‌م راستیه، تێگه‌یشتنێكی سیاسی و تاكتیكێكی دیاریكراو گه‌ڵاڵه
بكه‌م. خه‌ڵكی كوردوستان سی ساڵه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م رژیمی كۆماری
ئیسلامی دژایه‌تییانه، بزووتنه‌وه‌یه‌كیان بۆ گه‌یشتن به
داخوازییه ره‌واكانیان به‌رپا كردووه و ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌م رژیمه به‌شێوازی جۆربه‌جۆر خه‌باتیان كردووه.
خه‌باتی چه‌كدارانه یه‌كێك له بنه‌ماكانی خه‌باتی ئه‌م خه‌ڵكه
بووه. ئیسلاحخوازنی حكوومه‌تیی ته‌نانه‌ت له ده‌وره‌ی سه‌رۆك
كۆماریی خاته‌میشدا كه له ده‌سه‌ڵات دا ده‌ستڕۆیشتوو بوون،
نه‌یانتوانی شكاف بخه‌نه نێو ریزی خه‌باتی خه‌ڵك له دژی ته‌واوی
رژیمه‌وه، نه‌یانتوانی به پشت به‌ستن به مۆره‌كان و ئه‌و
ئیمكاناته به‌رینه‌ی كه هه‌یانبوو، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی
كوردوستان له ناوه‌رۆكی شۆڕشگێرانه‌ی به‌تاڵ بكه‌ن و بیكه‌نه
پاشكۆی شه‌ڕ و كێشمه‌كێشه‌كانی باڵه ناوخۆییه‌كانی رژیم. خه‌ڵكی
كوردستان له‌ده‌وره‌ی خاته‌میشدا سه‌ربه‌رز هاتنه ده‌رێ.
روون و ئاشكرایه كه خه‌ڵكی كوردستان به‌م پێشینه‌وه كه
هه‌یانه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پشت له ئه‌زمونه‌كانی رابردویان
ناكه‌ن و وه‌لای نانێن. وه‌دوای موسه‌وی ناكه‌ون و نابنه سیایی
له‌شكری شه‌ڕی باڵه‌كانی رژیم. خه‌ڵكی كوردستان ئه‌گه‌ر له‌م
بارودۆخه‌دا بێنه مه‌یدان، لایه‌نگری له موسه‌وی ناكه‌ن و
خواستیشیان باتڵكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت. كه‌واته خه‌ڵكی
كوردستان ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه دیاریكراوه دا به خواست و
داخوازی به‌رته‌سكیشه‌وه رووبكه‌نه تاكتیكی خه‌باتی سه‌ر شه‌قام،
رژیم ده‌ستبه‌جێ و له بارودۆخێكدا كه خه‌ڵك ئاماده‌یی پێویستیان
نییه، شه‌ڕی كۆتایی به سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ. راسته كه
وه‌زعیه‌تی رژیم ته‌واو قه‌یراناویه، به‌ڵام نابێ توانایی
سه‌ركوتگه‌ریه‌كه‌ی ده‌ستی كه‌م بگیرێت. ئه‌گه‌ر هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم هێشتا به‌ته‌واوی و به پێی مه‌یلی
فه‌رمانده‌كانیان به باشی له ته‌قه‌كردن له ریزی خه‌ڵك له
تاران تێنه‌گه‌یشتون و عاده‌تیان نه‌كردووه، به‌ڵام سی ساڵه
ته‌پاندویانه‌ته مێشكیانه‌وه كه له كوردوستان "زیدی ئینقلاب"
له دڵ و روحی خه‌ڵك دایه. به‌سه‌ره‌نجدان به هه‌ستیاری بارودۆخی
كوردوستان، رژیم به درێژه دان به میلیتاریزه‌كردن، توانا‌و
زه‌رفیه‌ته‌كانی سه‌ركوتگه‌ری خۆی بردۆته سه‌رێ. به‌م حاڵه‌شه‌وه
بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردوستان له‌م بارودۆخه‌دا نه‌ته‌نیا
ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانێت، به‌ڵكوو به ده‌خاڵه‌تێكی وشیارانه،
خۆی به پێكهاتنی ئاڵتێرناتیوێكی شۆڕشگێرانه و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی
سێهه‌می خه‌بات له سه‌راسه‌ری ئێران یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ
وێنه له بارودۆخی ئێستادا گرتنه به‌ری مانگرتنی گشتی و
سه‌راسه‌ری، هاوئاهه‌نگ له ته‌واوی شاره‌كانی كوردوستان به
نیشانه‌ی مه‌حكووم كردنی كوشتار و جه‌نایه‌تیه‌كانی رژیمی كۆماری
ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێ دیفاع دا، ده‌توانێت بكه‌وێته
به‌ر باس و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو شاره‌كانی كوردوستان. ره‌نگه ئه‌م تاكتیكه
بتوانێت بووار بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌كانی دواتر بره‌خسێنێت.
له كوردوستان بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به داخوازیه روونه
چینایه‌تیه‌كانه‌وه، به داب و نه‌ریه‌تیه پێشڕه‌وه‌كانی
خه‌باته‌وه و ئه‌و مێژوویه‌ی كه خه‌بات بۆبه‌رێوه بردنی
مه‌ڕاسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و مه‌وقعیه‌تێكی پێشڕه‌وانه كه لێی
به‌هره‌مه‌نده، بزوتنه‌وه‌ی ژنان به ٨ی مارسه‌كانی، به‌و
وشیارییه‌ی كه له مافه‌كانی و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه له خه‌باتی
دژبه كلتووری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی مه‌زهه‌بی و پیاوساڵاری
وه‌ده‌ستی هێناوه، خه‌باتی لاوانی تینوی ئازادی، ئه‌مانه هه‌موو
به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌رین. هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی
سۆسیالیستی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌ته‌نیا خۆیان له ئاست بارودۆخی
ئێستا دا بێ وه‌زیفه نازانن، به‌ڵكوو خۆیان به هاوسه‌نگه‌ر و
هاوخه‌باتی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی سۆسیالیستی بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌راسه‌ری ئێران بۆ شكل پێدان به
ئه‌ڵترناتیوی شۆڕشگێرانه و جه‌مسه‌ری سێهه‌می خه‌بات ده‌زانن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|