|
ئه‌زمه‌ی جیهانی و خه‌بات و
ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌ندێك له كارناسان، قسه له هێور
بوونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی ئابووری جیهانی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ن، به‌ڵام
به‌م حاڵه‌شه‌وه رێژه‌ی بێكاری رۆژ به رۆژ له‌حاڵی به‌رز
بوونه‌وه دایه... لێره‌دا ئاماژه ده‌كه‌ین به چه‌ند نموونه
له كاردانه‌وه‌ی كرێكارانی چه‌ند ناوه‌ندێكی كار له فه‌ڕانسه
له‌ئاست پلانگێڕییه‌كانی خاوه‌نكاران به‌مه‌به‌ستی بێكار كردنی
كرێكاران:
وڵاتی فه‌ڕانسه نزیكه‌ی ٢٨ ملیۆن هێزی كاری هه‌یه، كه به
گوێره‌ی دوایین ئامارێكی كه له مانگی ژوئنی ٢٠٠٩ دا بڵاو
كراوه‌ته‌وه، له‌م رێژه‌یه، پتر له دوو ملیۆن و پێنج سه‌د و
په‌نجا هه‌زار كه‌سیان بێكارن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ته‌واوی
پێشبینیه‌كان به‌یانگه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌م ئاماره له داهاتوو دا
پتر په‌ره ده‌ستێنێ. فدڕاسیۆن و یه‌كێتیه كرێكاریه‌كان تائێستا
چه‌ندین مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندانی چند ملیۆن كه‌سییان له
ئاستێكی سه‌راسه‌ری له‌و وڵاته به‌ڕێوه بردووه و تێیدا خوازیاری
هه‌وڵی به‌كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك كۆمار ساركوزی بوون بۆ
پێكهێنانی هه‌لی كار. خودی كرێكارانیش له ناوه‌نده
جۆراوجۆره‌كانی كار، له دژی بێكار كردنه‌كان و به مه‌به‌ستی
پێكهێنانی ده‌رفه‌تی كار، به شێوازی جۆراوجۆر ده‌ستیان داوه‌ته
ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی
ناوه‌نده‌كانی كار. به‌ڵام هیچكام له‌م هه‌وڵانه تا ئێستا
ده‌وڵه‌تیان ناچار به سه‌رمایه گوزاری له‌و بوارانه‌ی كه جێگای
مه‌به‌ستی كرێكاران و یه‌كێتیه‌كانه نه‌كردووه. كه‌م ته‌رخه‌می و
وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به ویست و داخوازی كرێكاران،
وایكردووه كه به‌شێك له‌و كرێكارانه‌ی كه مه‌ترسی بێكاربوون
هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات، په‌نا ببه‌نه‌به‌ر كرده‌وه‌گه‌لێكی تو‌ند و
نائاسایی.
به پێی راپۆرتی "وێب سایتی نێونه‌ته‌وه‌یی سوسیالیسمی جیهانی"،
كرێكارانی چه‌ند ناوه‌ندێكی كار له فه‌ڕانسه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان لێكرابوو به‌بێ هیچ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌یه‌ك بێكار
ده‌كرێن، مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نییان له ئه‌نبار و ناو ده‌زگا و
ئامێره‌كانی كارخانه و ناوه‌نده‌كانی كاری خۆیان داناوه و
هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر وڵامی داخوازییه‌كانیان
نه‌درێته‌وه، ده‌یان ته‌قێننه‌وه.
كرێكارانی له‌سه‌ركار، له نیوه‌ی مانگی ژولای دا له یه‌كێك له
كارخانه له‌كار كه‌وتووه‌كانی به‌رهه‌م هێنه‌ری كه‌ل و په‌لی
ئوتوموبیل له شاری سه‌نعه‌تی " نئۆ فابری"، مه‌وادی
ته‌قه‌مه‌نییان له‌ناو ده‌زگاو ئامێره‌كان دا دانابوو. ئه‌وان
داوایان له خاوه‌نانی ئه‌و ناوه‌نده، واتا "رنۆ و پێژۆ" كردووه
كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌تا رۆژی ٣١ی ژوڵای، یان بڕی ٣٠ هه‌زار یۆرۆ وه‌ك
قه‌ره‌بوو بده‌ن به هه‌ریه‌ك له‌و دوو هه‌زار و چوار سه‌د
كرێكاره بێكار كراوانه، یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ شایه‌تی
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نبار و كارخانه‌كانیان بن. ئه‌م دوو ناوه‌نده
به‌رهه‌م هێنه‌ری ئوتوموبیله، مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ بڕی شه‌ش
ملیارد یۆرۆیان له پووڵی ماڵیات ده‌رانی فه‌ڕانسه وه‌ك یارمه‌تی
وه‌ر گرت به‌و مه‌رجه‌ی كه هێچ كه‌س بێكار نه‌كه‌ن.
رۆژی ١٤ی ژولای كرێكارانی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه‌كانی " شاتر فۆر"
له نزیك پاریس، هه‌ڕه‌شه‌یان له خاوه‌نكاره‌كه‌یان كرد كه
ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه‌نده دابخات، ده‌ی ته‌قێننه‌وه. ئه‌وان بۆ ئه‌م
كاره مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نییان له زۆر شوێنی ئه‌و ناوه‌نده
دانابوو. كه دواتر و پاش پاشه‌كشه‌ی خاونكار، رۆژی ١٥ی ژولای
مه‌واده ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان كۆكرده‌وه و له كارخانه‌كه
بردیانه ده‌ره‌وه.
كرێكارانی ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی كه‌ل و په‌لی ئوتوموبیل له "
فاوله" له نزیك " بۆردۆ"، كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو به‌بێ
قه‌ره‌بوو كرانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن، دوای ٥٧ رۆژ
مانگرتن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه كارخانه‌كه
ده‌ته‌قێننه‌وه. خاوه‌نكاری ئه‌و ناوه‌نده رێكه‌وتی ١٥ی ژولای
حازر بوو تا به هه‌ركام له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو بڕی ١٦
هه‌زار یۆرۆ بدات، به‌ڵام كرێكاران به‌و پێشنیاره رازی نه‌بوون و
له سه‌ر داواكاری خۆیان كه بریتی بوو له بڕی ٣٠ هه‌زار یۆرۆ بۆ
هه‌ر كرێكارێك، پێداگرییان كرد و سه‌ره‌نجام خاوه‌نكار رۆژی ١٩ی
ژولای له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی لێبڕاوانه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه
پشت ئه‌ستوور بوون به پشتیوانی به‌ربڵاوی هاو چینه‌كانی خۆیان و
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ناوچه‌كه، به‌چۆك داهات.
ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه نیشان ده‌د‌ات كه كرێكارانی فه‌ڕانسه
ئیزنی ئه‌وه به خاوه‌نكاران ناده‌ن كه له بارودۆخی ئه‌زمه
لێدراوی نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ وه‌رگرتنی كۆمه‌كهایه‌كی ماڵی
چه‌ندین ملیارد یۆرۆیی كه‌ڵك وه‌ر بگرن و هاوكات كرێكاران به‌بێ
هیچ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌یه‌ك، بێكار و وه‌یلانی سه‌ر شه‌قامه‌كان
بكه‌ن. كرێكاران گه‌لێك جار له وتوێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه پڕ
تیراژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌وان
پێیانوایه ده‌بێت له رێگایه‌كی ئاسایی و هێمنانه‌وه به ویست و
داخازییه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه ناڕه‌زایه‌تی و
مانگرتنه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانه‌وه
گرینگیه‌كی ئه‌وتۆی پێ نادرێت و له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی
ناوه‌نده‌كانی كاریش دا ته‌واوه‌تی دام و ده‌زگای قه‌زایی و
هێزه‌كانی ئینتیزامی به یارمه‌تی خاوه‌نكارانه‌وه دێن، له هه‌ل
و مه‌رجێكی ئه‌وتۆ دا، كرێكاران هیچ رێگا چاره‌یه‌كیان نییه جگه
له‌وه‌ی كه په‌نا ببه‌نه‌به‌ر شكڵ و شێوازێكی توندتر له خه‌بات و
ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌وان ده‌وڵه‌تی محافزه‌كاری ساركۆزی به
خزمه‌تكاری خاوه‌نكاران له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌ته
هه‌تا ئێستا سه‌دان ملیارد یۆرۆی وه‌ك یارمه‌تی داوه به
خاوه‌نكار و بانكداره‌كان و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه رۆژ به رۆژ زیاتر
ده‌كه‌وێته به‌ر نفره‌ت و بێزاری خه‌ڵك. به‌جۆرێك كه به گوێره‌ی
دوایین راپرسیه‌كان، ٥٩ له‌سه‌دی دانیشتوانی فه‌ڕانسه له
كرده‌وه و شێوه‌كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕازین.
كرێكارانی فه‌ڕانسه هه‌تا ئێستا جگه‌له خۆپیشاندان و
مانگرتنه‌كان، گه‌لێك جار مودیر و خاوه‌نكاره‌كانیان له شوێنی
كاره‌كانیان دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ناچاریان كردوون كه وڵامی
ماف و داخوازییه ره‌واكانی كرێكاران بده‌نه‌وه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|