|
ترسی رژیم له شێوازی نوێی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له كوردستان
زیاتر له 40 رۆژه له ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه
جوراوجوره‌كانی ئێران كه دوای راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌لبژاردنی
سه‌رۆك كۆماری ده‌ستی پێكرد تێپه‌ر ده‌بێت، له‌م ماوه‌یه دا ئێران
شایه‌تی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی پڕشكۆی جه‌ماوه‌رێك بوو كه
زۆر زوو ناره‌زایه‌تی خۆیان له ئاكامی هه‌لبژاردن كرد به
ده‌ربرینی نه‌فره‌ت و بێزاری له رژیمی كۆماری ئیسلامی. زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان كه به پێی بانگهێشتی حیزبه سیاسیه‌كان له
كرده‌وه‌یه‌كی هاوئاهنگ دا شانۆگه‌ری هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆماریان
بایكۆت كرد، له‌و په‌ڕی كارزانی و وشیاری سیاسی دا نه‌كه‌وتنه
داوی كێشمه‌كێشی باله‌كانی رژیم. خه‌ڵكی كوردستان كه ته‌جربه و
ئه‌زمونی 30 سال خۆراگری و خه‌باتی سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ریان
به‌رانبه‌ر به رژیم هه‌یه، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای
ده‌ست پێكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كانه‌وه، ده‌ركی ئه‌و واقعیه‌ته‌یان
كرد كه ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی به ناحه‌ق و ناره‌وا
كه‌وتونه‌ته سه‌ره‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و به خۆپاراستن له
كه‌وتنه داوی كێشمه‌كێشی باله‌كانی رژیم، جارێكی دیكه وشیاری
سیاسی خۆیان نیشان دا. به‌ڵام ئێستا رێبه‌ریی ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری له سه‌راسه‌ری ئێران له كۆنتڕۆڵی ئیسلاح خوازانی
حكومه‌تی ده‌رچووه و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له
سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دا قه‌راری گرتووه و هه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی قووڵی رژیم له په‌ره‌گرتنی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له كوردستان. له وها هه‌ل و مه‌رجێك
دایه كه رژیم گوشاره‌كانی خۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵك له شاره‌كانی
كوردستان په‌ره پێداوه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له شاری مه‌هاباده‌وه گیشتوون،
ژماره‌یه‌ك له دانشیتوانی ئه‌م شاره كه زوربه‌یان كاسبكارانی ناو
بازاڕن، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو دا ده‌ستگیر و
گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی مهاباد ، وێرای ئه‌وه‌ی كه له نێو
گیراوه‌كان دا ژماره‌یك له هه‌ڵسوراوانی سیاسی و فه‌رهه‌نگیش
به‌رچاو كه‌وتوون.
له شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان، پیرانشار و نه‌غه‌ده‌شه‌وه
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م
شارانه زیادی كردووه و رژیم بۆ گوشار خستنه سه‌ر جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك ژماره‌یه‌ك له دوكانداره‌كانی جه‌ریمه كردووه و له
هێندیك شوێنیش ئاو و به‌رقی خه‌ڵك بڕاوه.
رژیم كه ئێستا خۆی له به‌رانبه‌ر به ملیۆن جه‌ماوه‌ری ناڕازی و
وه‌گیان هاتوو دا ده‌بینێت، وه‌ك هه‌میشه له بزوتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه و هه‌ر چه‌شنه ناره‌زایه‌تیه‌كی جه‌ماوه‌ری له
كوردستان ده‌ترسێت و ئه‌م كرده‌وانه‌ش به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له رۆژانی داهاتوو دا پتر په‌ره
ده‌ستێنن. به‌ڵام بێگومان خه‌ڵكی كوردستان كه به بایكۆت كردنی
هه‌لبژاردن و هه‌روه‌ها چۆن به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له گه‌ل
ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه، كارزانی و ته‌جربه‌كانی
رابردووی خۆیان به روونی نیشان دا، رێگای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی
و هاوپشتی له گه‌ل خه‌ڵكی ئێران له پێناو بزوتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه و داخوازی عادڵانه‌ی خۆیان ده‌پێون و هه‌وله‌كانی رژیم
ناتوانێت كاریگه‌ری بكاته سه‌ر وره و ئیراده‌ی ئه‌وان.
تاكتیكی ده‌ست بردن بۆ مانگرتنی گشتی به مه‌به‌ستی نیشان دانی
ئیراده و هاوپشتی له ئاستێكی جه‌ماوه‌ری له كوردستان، رێگایه‌كی
ناسراو و تاقی كراوه‌یه كه ده‌نگ دانه‌وه‌ی سیاسی و
كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی رژیمی تووشی سه‌رلێ شێواوی كردووه و خۆی له
به‌رامبه‌ر ئه‌م تاكتیه‌كه دا خۆی به لاواز و بێ توانا ده‌بینێت.
بیره‌وه‌ری و ئه‌زموونی مانگرتنی سه‌راسه‌ری و یه‌كگرتوانه‌ی 16ی
گه‌ڵاوێژی 1384 هێشتا له بیر‌و زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستان دا
زیندووه. كرده‌وه‌كانی رژیم بۆ پێش‌گرتن له دووپات بوونه‌وه‌ی
ئه‌م ته‌جره‌به‌یه، هه‌ولێكی داماوانه زیاتر نییه و ئه‌گه‌ر
ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تاكتیه‌كه
خه‌باتكارانه‌یه بگرنه به‌ر، بێ گومان له هه‌فته‌كانی داهاتوو
دا به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م جۆره هه‌ول و هه‌ره‌شانه، ده‌ست
ده‌ده‌نه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|