|
سه‌ره‌رۆیانی سپا راستیه‌كان
چه‌واشه‌ده‌كه‌ن
حكومه‌ت نیزامی دوایین ئامرازی رژیمێكی بورژواییه بۆ حكومه‌ت
كردن. كۆماری ئیسلامی هه‌ر چه‌نده به‌ره‌سمی حكومه‌ت نیزامی
ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام به‌كرده‌وه له تاران و چه‌ند شارێكی
دیكه‌ی ئێران به‌رێوه‌ی ده‌بات. ئه‌م جۆره ئامرازانه كاتێك به
كار ده‌هێندرێن كه پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی رژیم به توندی
هاتبێته له رزین و ئامرازه ئاساییه‌كانی ئیداره كردنی
كۆمه‌ڵگا، تارده‌یه‌كی زۆر یان به ته‌واوه‌تی، كارامه‌یی خۆیان
له ده‌ست دابێت. ئه‌وان له هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر هێزی نیزامی، به هیوای ئه‌وه‌یكه بتوانن سه‌ر له
نوێ ئامرازه له كار كه‌وتووه‌كانی حكومه‌ت كردنێكی ئاسایی
ده‌مه‌زه‌رد بكه‌نه‌وه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر ئێستا له بارودۆخێكی
ئه‌وتۆدا گیری كردووه. سپا و به‌سیج كه له 4 ساڵ له‌وه
پێشه‌وه و به سه‌پاندنی ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری خۆیان
وه‌ك یه‌كێك له بریارده‌ره سه‌ره‌كیه‌كان له كۆمارى ئیسلامی دا
راگه‌یاند، ئێستا بوونه‌ته هێزی بریارده‌ر له ناو ده‌سه‌ڵاتی
رژیمدا . سپا له‌م دواییانه‌دا چه‌ند به‌یانیه‌یه‌كی ده‌ركردووه
كه به‌یانگه‌ری جێگا‌و شوێنی ئه‌م هێزه جه‌نایه‌تكار و دژی
خه‌ڵكیه‌یه له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆمار ئیسلامی‌دا. له‌م
به‌یانییه‌دا هاتووه كه: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی به
مه‌حكوم كردنی حه‌ره‌كه‌ته سه‌روو یاساییه‌كان و دژبه رێبازی
حه‌زره‌تی ئیمام و مه‌قامی موعه‌زه‌می رێبه‌ری، به تێگه‌یشتنێكی
قووڵ له ره‌وتی رووداوه تاڵ و ناخۆشه‌كانی ئه‌م دواییانه،
بكه‌رانی سه‌ره‌كی و ده‌ست و پێوه‌نده فریو خواردووه‌كانی ئه‌م
رووداوانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێویسته سه‌رنج بده‌نه
مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و رێگایه‌كی ژیرانه بگرنه به‌ر
و كۆتایی به كرده‌وه‌ی خرابكارانه و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی خۆیان بێنن
و ئه‌منیه‌ت، ئارامی و ریفاه بگه‌رێننه‌وه بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا.
ئه‌گینا ئاماده‌ی به رخوردی توند وئینقلابی رۆله‌كانی میلله‌تی
ئێران له ناو ریزه‌كانی سپای پاسداران، به‌سیج و هێزه‌كانی دیكه‌ی
ئه‌منیه‌تی و ئینتزامی دا بن تا له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه
یاساییه‌كانی خۆیاندا تۆماری فیتنه و ئاژاوه‌چێتی تێكه‌وه پێچن.
ئیرنا، هه‌واڵنێری كۆماری ئیسلامیش، رێكه‌وتی 10ی پوشپه‌ر به شێك
له وته‌كانی سه‌ر له‌شكر "حه‌سه‌نی فیروز ئابادی"، سه‌رۆكی ستادی
گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له دانیشتنی ستراتژیكی هێزه
چه‌كداره‌كانی بڵاو كرده‌وه و نووسی: ئه‌و به‌رپرسه نیزامیه،
ناره‌زایه‌تیه‌كانی هه‌ڵقوڵاو له جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگای به كاری
وڵاتانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ئووپای ناو لێبرد و له لایه‌ن
ده‌وله‌ت و حكومه‌ته‌وه بڕیاری دا كه ئێران له وتووێژه
هه‌سته‌ییه‌كان له گه‌ڵ ئوروپا به‌شداری ناكات. به‌ڵام سپای
پاسداران ئه‌گه‌ر له كێشمه‌كێشه ناوخۆییه‌كانی رژیم دا ده‌توانێ
یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نیهایی بێ، له به‌رامبه‌ر خه‌بات و تاكتیكه‌كانی
خه‌باتێكی رادیكاڵ و پێشره‌وی كومه‌ڵایه‌تیدا به چۆك دادی و
تواناییه‌كی ئه‌وتۆی نامێنێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|