|
قووڵ بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵات له كۆماری ئیسلامی دا
"خامنه‌یی" ریبه‌ری كۆماری ئیسلامی، رۆژی دووشه‌مه 29ی پوشپه‌ر
له وتارێك دا له نێو كومه‌لێك له به‌رپرسانی قه‌زایی رژیم كه
تێیدا "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"، "شاهرودی" و "لاریجانی"ش ئاماده‌ی بوون،
هه‌ڵوێستێكی توندی به‌رانبه‌ر به وته‌كانی جومعه‌ی رابردووی
"ره‌فسه‌نجانی" نیشان دا."هاشمی ره‌فسه‌نجانی"، ڕۆژی جومعه 26ی
پوشپه‌ر دوای 8 حه‌وتوو غه‌یبه‌ت و ده‌رنه‌كه‌وتن له كۆڕ و
كۆبونه‌وه گشتیه‌كان وه‌ك وتاربێژی نوێژی جومعه‌ی تاران حازر بوو
و سوخه‌نرانی كرد. ئه‌و له خوتبه‌كانی خۆیدا وێرای ئاماژه
به‌وه‌ی كه وڵات له قۆناغێكی قه‌یراناوی دایه، باڵه‌كانی ناو
ده‌سه‌ڵاتی بانگهێشت كرد تا یكگرتوو بن و له یه‌كه‌م هه‌نگاو دا
به ئاماژه به‌وه‌ی كه خامنه‌یی ده‌رفه‌تی به شورای نیگه‌هبان
دابوو كه به ئاكامی هه‌لبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك دا بچێه‌ته‌وه
به‌ڵام شورای نیگه‌هبان له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكی وه‌رنگرتووه،
هه‌ولی دا ئاماژه‌ی تۆمه‌ته‌كان له كودتای هه‌لبژاردن دا له
خامنه‌یی و دام و ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه دوور بكاته‌وه.
ره‌فسه‌نجانی به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه ناكۆكیه‌كان له
چوارچێوه‌ی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌یی دان، هه‌وڵی دا كه لایه‌نگرانی
حكومه‌تی ئیسلامی جارێكی تر له ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه و ئه‌وان
له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ته‌واوه‌تی نیزامیان كردۆته ئامانج ئاگادار
بكاته‌وه.
ره‌فسه‌نجانی به ئاماژه به‌وه‌ی كه ده‌بێت رێگای وتوێژ و گفتوگۆ
له په‌له‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دا كراوه بێ، له راستی دا
خامنه‌یی و پاسدارانی ناو ده‌سه‌ڵاتی بۆ چه‌نه لێدان و سات و
سه‌ودا بانگهێشت كرد و به‌لێنی پێ دان به مه‌رجێك ئیمتیازێكی
ئه‌وتۆ به لایه‌نی به‌رانبه‌ر بده‌ن، ئه‌وانیش له
دامركاندنه‌وه‌ی قه‌یران یارمه‌تی باڵی ده‌سه‌ڵات دار ده‌ده‌ن.
"ره‌فسه‌نجانی" له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانی دا خوازیاری ئازادی
ئه‌و كه‌سانه بوو كه به ناوی ناڕه‌زایه‌تی به ئاكامی
هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌سه‌ركراون. به‌ڵام "خامنه‌یی" له وتاركه‌ی
رۆژی دووشه‌ممه‌ی خۆی دا وێڕای ته‌حریك ئامێز وه‌سف كردنی ئه‌م
وتانه، هر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی كه ببێته هۆی به‌رده‌وام بوونی
ناره‌زایه‌تیه‌كان مه‌حكوم كرد و وتی: هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر جێگا و
شوێن و پله و پایه‌یه‌كدا بێت، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت كۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و نائه‌منی ببات، كه‌سێكی زیانبه‌خشه.
ناوبراو هه‌ره‌شه‌ی كرد: نوخبه‌كان ده‌بێت ئاگایان له خۆیان بێت،
چونكه له به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دان،
سه‌رنه‌كه‌وتن له‌م تاقی كردنه‌وه‌یه ته‌نیا ره‌ت بوونه‌وه
نییه، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی داڕمانی ئه‌وان.
"خامنه‌یی" هه‌روه‌ها نه‌یارانی خۆی به تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات
تۆمه‌تبار كرد و وتی: هه‌موان ده‌بێت ئاگایان له قه‌سه و
هه‌ڵویست و ته‌نانه‌ت نه‌وتراوه‌كانی خۆیان بێت، چونكه نه‌وتنی
ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت بوترێت، به‌رێوه نه‌بردنی ئه‌ركه و
وتنی ئه‌و شتانه‌یی كه نابێت بوترێت، به پێچه‌وانه و له دژی
وه‌زیفه‌یه.
ئه‌م لێدوانه تونده‌ی"خامنه‌یی" له درێژه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی تا
ئێستای ئه‌و له به‌رانبه‌ر ته‌وه‌ره جێی ناكۆكیه‌كانی نێوان
باڵه‌كانی حكومه‌تی دایه. ئه‌و وتانه نیشان ده‌ری ئه‌وه‌یه كه
"خامنه‌یی"، ره‌فسه‌نجانی و هاوبیره‌كانی له ئاست و جێگا و
شوێنێكی ئه‌وتۆ دا نابینێت كه پێویست بكات ئیمتیاز گه‌لێكی
به‌رچاویان پێ بدات. رێبه‌ری رژیم ده‌زانێت كه ئه‌م تاقمه له
نه‌یارانی، له لایه‌كه‌وه قسه‌كانیان بره‌وی له ناو جه‌ماوره‌ی
خه‌ڵك دا نییه و خه‌ڵكی ئێران حیسابی ئه‌وان له حیسابی باقی
كاربه‌ده‌ستانی رژیم جیا ناكه‌نه‌وه، له لایكی دیكه‌وه ئه‌وان
له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌لاتی رژیم به تایبه‌ت له ناو هیزه
چه‌كداره‌كان، سپا، به‌سیج، ئه‌رته‌ش و دام و ده‌زگای ئیتلاعاتی و
ئه‌منیه‌تی كه له راستی دا بنه‌مای سه‌ره‌كی نیزامی ئیسلامین،
لا‌یه‌نگرانێكی به‌هێزیان نییه. هه‌ر له‌م رووه‌وه‌یه كه
به‌رده‌وام له سه‌ر هه‌ڵویستی توندی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌وان
پێداگری ده‌كات. ره‌فسه‌نجانی و ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی كه
ته‌نیا ئه‌هرومی گوشارێك كه له به‌رده‌ستیان دا بوو ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری بوو، نه‌یانتوانیوه و نایشتوانن له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م
ناره‌زایه‌تیانه بمێنه‌وه، له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی زۆر زووتر له‌وه‌ی
كه خۆیان بیریان لێ ده‌كرده‌وه ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه له
چوارچێوه‌ی زه‌رفیه‌تی ئه‌وان چووه ده‌رێ. ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن
ره‌فسه‌نجانیه‌وه رووبه به خامنه‌یی و كه‌سانی دیكه وترا، هیچ
كاریگه‌ریه‌كی نه‌بوو جگه له‌وه‌ی كه به ئامۆژگاری كه‌سێكی
دڵسۆزی حكومه‌تی ئیسلامی هاته ئه‌ژمار، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
ئامۆژگاریانه‌ش گوێی بیستنی بۆ په‌یدا نه‌بوو. وادیاره لایه‌نی
ویلایه‌تی فه‌قیه له‌م ده‌وره‌یه دا خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی نییه كه
پێ بنێته مه‌سیری سازش له گه‌ل ئه‌وان. رژیم له لایكه‌وه
گوشارێكی نه‌رم ده‌خاته‌سه‌ر ره‌فسه‌نجانی و هاوبیره‌كانی بۆ
ئه‌وه‌ی ناچاریان بكات بێ ده‌نگ بن و له له‌یه‌كی دیكه‌وه
ته‌واوی هێز و توانایی سه‌ركوت و توندوتیژی و جینایه‌ته‌كانی خۆی
به‌رانبه‌ر به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی به كار دێنیت. هه‌ر
بۆیه ده‌بێت ئه‌م جۆره مانۆر و زه‌بروزه‌نگ و تندوتیژیانه،
ببێت به هێزی وشیاری، رێكخراو بوون و خه‌باتی شێلگیرانه له دژی
رژیم ئیسلامی.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|