|
پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری
ئیسلامیی
له گه‌ڵ ده‌ستپێكی خۆپیشاندان وناره‌زایه‌كان له 25ی جۆزه‌ردان،
ده‌وڵه‌تی ئۆباما زۆر زوو كۆماری ئیسلامی دڵنیا كرده‌وه كه
وتووێژی راسته‌وخۆ له گه‌ڵ رژیم هه‌روا له ئارادایه. كار به
ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م سیاسه‌ته‌یان به ستراتێژێك وه‌سف
كرد. وێده‌چێت كه ئه‌وان نیگه‌رانی ئه‌وه بوون كه كۆنه‌په‌رستی
ئیسلامی له ناو جه‌رگه‌ی ناره‌زایه‌تی ملیۆنی دا زه‌برێكی ئه‌وتۆی
لێ بكه‌وێت كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی به داخوازی گۆڕانكاریی
بنچنیه‌یی سیاسی و ئابووریی پێ بنێته مه‌یدان و بوار بۆ به هێز
تر بوونی چه‌په‌كان بڕه‌خسێنێت. واشنگتۆن پۆست رێكه‌وتی 30ی
جۆزه‌ردان نووسی كه ئۆباما هیچ كات مه‌به‌ستی شێواندن و
ناسه‌قامگیر كردنی نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووه و نییه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیسلامیش له لێدوانه ره‌سمیه‌كانیاندا
ره‌خنه‌ی توندیان له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا نه‌گرتووه.
خامه‌نه‌یی له نۆیژی جومعه‌ی 29ی جۆزه‌رداندا زیاتر ده‌وله‌تی
بریتانیای دایه به‌ر هێرشی توند. ئه‌و و دوابه‌دوای ئه‌ویش،
ئه‌حمه‌دی نژاد ره‌خنه‌ی هێمنانه‌یان له جۆری لێدوانی سه‌ركۆمار و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ییه‌كه‌ی گرت. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی
ناڕه‌زایه‌تی و كۆنترۆلكردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له‌لایه‌ن
مووسه‌وییه‌كان و خاته‌میه‌كانه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ورده
ورده ده‌مامكی دیفاع له مافه‌كانی مرۆڤ و پشتیوانی له خه‌ڵكی
ئیرانیان له رووخسار دا و ره‌خنه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك توندتریان له
سه‌ركوتی خۆ پیشانده‌ران گرت. بۆ ئه‌وان ئاشكرابوو كه
ناكۆكییه‌كان به هۆی حزوری به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ره‌وه قووڵ
بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌واوی رژیم و له‌وانه باڵی "خامه‌نه‌یی -
پاسداران) لاواز ده‌كات. ئۆباما له گوفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ویزیۆنی دا
وتی: سه‌ركوته‌كان له ئێران كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵوێستی
ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته و سیاسه‌تی وتووێژی
راسته‌وخۆ. به‌رپرسانی كۆشكی سپی دوابه‌دوای ئه‌م قسانه له 23ی
ژۆئه‌ن رێكه‌وتی 3ی پووشپه‌ر دا وتیان كه حاڵی حازر به
سه‌ره‌نجدان به نائارامیه‌كانی ئێستا له ئێران، ئاسۆی
وتووێژه‌كان له داهاتوه‌یه‌كی نزیك له نێوان دو وڵات تا
ڕاده‌یه‌كی زۆر نارۆشنه." ده‌ركه‌وت كه كه‌مپێنێك بۆ لاواز كردنی
هه‌ڵویسته‌كانی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا له ئارادایه.
به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێك له‌م كه‌مپێنه نرایه ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌ی
هێزه ئه‌مریكایه‌كان له عێراق. ئه‌و له 8ی پووشپه‌ڕدا كۆماری
ئیسلامی ئێرانی به درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كان له عێراق،
بارهێنانی نه‌یارانی هاتنی ئه‌مریكا له‌و وڵاته و دابینكردنی
یارمه‌تی ماڵی بۆ ئه‌وان تۆمه‌تبار كرد. هیلاری كلینتۆن وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه 9ی پوشپه‌ر ره‌سمه‌ن
رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له گه‌ڵ "قه‌یرانی
مه‌شروعیه‌تی سیاسی به‌ره‌ورووه. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه
به‌هۆی رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ناچاره له پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له گه‌ڵ ئێران به
پارێزه‌وه عه‌مه‌ل بكات". به سه‌ره‌نجدان به‌م هه‌ڵوێستانه، بی
بی سی فارسی له 30ی ژۆئه‌ن رێكه‌وتی 9ی پووشپه‌ردا رایگه‌یاند كه
ئه‌مریكا پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی له گه‌ڵ ده‌وله‌تی ئێران
وه‌لاناوه و ته‌نیا له وتووێژى گرووپی 1+5 بۆ چاره‌سه‌ر كردنی
قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران پشتیوانی كردووه. ئۆباما له گوفتوگۆ له
گه‌ڵ نیۆیۆرك تایمز له رۆژی شه‌ممه 4ی جولای باسی له پێویستی
وتووێژ له گه‌ڵ ئێران كرد، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه كه
مه‌به‌ستی ئه‌و وتووێژی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئێران یان وتووێژ
له رێگای گروپی 1+5 ه‌وه. جۆبایدین جێگری ناوبراو له وت وێژیك
دا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی جولای بڵاو كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌كی
گشتی دیفاعی له وتووێژ له گه‌ڵ ئێران كرد، به‌ڵام ئه‌و له
هه‌مان حال دا وتی: ئه‌گه‌ر ئێسرائیل بۆ دیفاع له مه‌وجودییه‌تی
خۆی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كیه‌كانی ئێران به پێوه‌یست
بزانێت، ئه‌مریكا به‌ری پێ ناگرێت. ئۆباما قسه‌كانی جێگره‌كه‌ی
به‌م وته‌یه پێنه‌كرد كه ئه‌مریكا چرای سه‌وزی نه‌داوه بۆ هێرش
بۆ سه‌ر ئێران. شك له‌وه دانییه كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێستا
كێشمه‌كێشه ناوخۆییه‌كانی رژیمی زۆر په‌ره پێ دا و پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی و توانایی سیاسی ئه‌وه‌ی تاراده‌یه‌كی زۆر لاواز
كردووه. ئه‌م لاوازییه‌ی ئێستا ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه و
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رچی زیاتری قه‌یرانی سیاسی و ئابووری ئێستای
كۆماری ئیسلامی. له به‌رامبه‌ردا، لێژنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و چینی
سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكاش له گه‌ڵ قه‌یرانی قووڵی ئابووریی به‌ره‌و
ڕووه. ئه‌م قه‌یرانه واته بارودۆخی ناسه‌قامگرتوو له عێراق و
قه‌یرانی تر بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان له ئه‌فغانستان، ده‌ستی
سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بۆ به‌هره وه‌رگرتن له
لاوازیی رژیم هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر بۆیه
ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م هه‌ڵس و كه‌و تانه دژوار و ئاڵۆز
ده‌بێت. ده‌وله‌تی ئۆباما ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی به چه‌شنێكی
سه‌ركه‌وتووانه به كار گرتووه تا وڵاته عه‌ره‌به‌كانی
ناوچه‌كه له ده‌وری دژایه‌تیكردن له‌گڵ پیتاندنی ئۆران‌یۆم له
ئێران كۆ بكاته‌وه و یه‌كیانبخات. ئه‌و هێندێك هه‌ولێشی بۆ دور
خستنه‌وه‌ی روسیه و چین له ئێران ئه‌نجام داوه. ناوبراو رۆژی
دوو شه‌ممه له مۆسكۆ كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی له گه‌ڵ سه‌ر كۆماری
روسیه‌دا ئیمزا كرد كه ده‌ریده‌خات هێندێك له گرفته‌كانی نێوان
دوو وڵات به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوون ده‌روات. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
ده‌توانێت ببێته هۆی كه‌متر بوونه‌وه‌ی یاری روسیه به كارتی
ئێران. ته‌واوی ئه‌م كرده‌وانه به زیانی كۆماری ئیسلامیه كه
زۆر به سه‌ختی له گێژاوی قه‌یرانی ئابووریی، سیاسی و قه‌یرانی
مه‌شڕووعییه‌ت و ره‌وا بوون دا گرفتار بووه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|