|
رۆژی جیهانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ
كرێكارانی ئێران
رۆژی جومعه ٢٦ی ژۆئه‌ن به‌رابه‌ر له گه‌ڵ پێنجی پووشپه‌ڕ،
رۆژی جیهانی هاوپشتی له گه‌ڵ كرێكارانی ئێران و داخوازیی
عه‌داڵه‌ت بۆ ئه‌وان بوو. چوار فێدڕاسێون و كۆنفێدڕاسێونی
نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاریی له ١٩ی مانگی مه‌ی رێكه‌وتی ٢٩ی گوڵان،
٢٦ی ژۆئه‌نیان وه‌ك "رۆژی ئاكسێونی هاوپشتی جیهانی و دادخوازیی بۆ
كرێكارانی ئێران" راگه‌یاند. ئه‌م رۆژه له دوای ده‌ركرانی
بڕیارنامه‌ی كرێكارانی ئێران له رۆژی جیهانی كرێكار، به‌ڕێوه
چوونی مه‌راسمه‌كانی ئه‌و رۆژه له تاران، سنه، سه‌قز و چه‌ند
شارێكی دیكه و ده‌ستگیركردنه‌كانی دوای ئه‌و، راگه‌ێیندرا.
ته‌شه‌كوله نێونه‌ته‌وه‌ییه كرێكارییه‌كان درووشم و ئامانجه‌كانی
كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كان و
به‌تایبه‌ت باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان دیاری كرد و بۆ
ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كانی زیاتر له سه‌د وڵاتیان نارد. ئه‌و
درووشمه دیاریكراوانه‌ی كه روویان له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی
بوو، بریتی بوون له:
*ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان ئازاد
بكه‌ن.
*مافی كرێكاران بۆ پێكهینانی ته‌شه‌كوله سه‌ربه‌خۆكان به‌ره‌سمی
بناسن.
*كۆنوانسیۆنه‌كانی مافی ته‌شه‌كول و مافی به‌ستنی گرێبه‌ستی به
كۆمه‌ڵی رێكخراوی جیهانی كار به شێوه‌ی یاسایی به ڕه‌سمی بناسن.
*ئه‌و
كرێكارانه‌ی كه به هۆی چالاكی كرێكارییه‌وه ده‌ركراون
بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان. ئاكسۆنه جیهانیه‌كانی رۆژی
٢٦ی ژۆئه‌ن، هاوكات بوو به نوێنگه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه، هاوده‌ردیكردن له گه‌ڵ
قوربانییان و هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری
ئیسلامی. به پێی هه‌واڵه‌كانی سایت ی "عه‌داڵه‌ت بۆ كرێكارانی
ئێران" هه‌زاران كه‌س له ٢٣ وڵاتی جۆراوجۆر، له‌وانه:
ئینگلستان، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، كانادا، ژاپۆن، هۆنگ كۆنگ،
هێندوستان، ئۆستڕالێا، نیجێریه و تونێس، به نوێنه‌رایه‌تیی
له‌لایه‌ن به ملێون كرێكاری ئه‌ندامی ته‌شه‌كوله
نێونه‌ته‌وه‌ییه كرێكارییه‌كان، له هێندێك له وڵاتانی وه‌ك
ئه‌یاله‌ته یه‌كگرتووه‌كان، داوایان له وه‌زاره‌ته‌كانی
ده‌ره‌وه‌یان كرد تا دیفاع له مافه‌كانی كرێكارانی ئێران
په‌یگیریی بكه‌ن. له هێندێك له وڵاتانی وه‌ك فیلیپین، نوێنه‌رانی
ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان شه‌خسه‌ن چوونه باڵوێزخانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی له پێته‌ختی وڵاته‌كه‌یان و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
دایه به‌رپرسانی باڵوێزخانه‌كان و خوازیاری به‌ڕه‌سمی ناسینی
مافه كرێكارییه‌كان، ئازادی كرێكارانی زیندانی و راگرتنی
سه‌ركوتی كرێكارانی هه‌قخواز بوون. ئاكسێونی هاوپشتی جیهانی
ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران، دووهه‌مین ئاكسیۆنی له‌مجۆره
بوو كه له‌لایه‌ن فێدڕاسێونی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارییه‌وه
رێكخرا. یه‌كه‌م ئاكسێون له ١٥ی فێورییه‌ی ساڵی ٢٠٠٦ به‌ڕێوه
چوو. به پێی راپۆرته‌كان ژوماره‌ی به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مساڵ له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری
ئیسلامی له له‌نده‌ن، سێ به‌رابه‌ری ژوماره‌ی به‌شدار بووانی
ئاكسێونی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو. بۆ هه‌بوونی ئیده‌یه‌كی روون
له سه‌ر ژوماره‌ی به‌شداربووان، ده‌بێت دوو خاڵ له‌به‌رچاو
بگیردرێت. به‌پێی ره‌واڵ یه‌كێتییه‌كان له رێگای هه‌ناردنی
نوێنه‌ره‌وه له ئاكسیۆنه‌كان دا به شداری ده‌كه‌ن. ٢)-
ئاكسێونه‌كان له رۆژی جومعه دا به‌ڕێوه‌بران كه رۆژێكی كارییه.
ئه‌م دوو فاكته‌ره ته‌بعه‌ن ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌یكه رێژه‌ی
به‌شداربووان له ئاكسۆنه‌كان كه‌م بنوێنن. به‌م حاڵه‌شه‌وه
ژوماره‌ی به‌شداربووان له ئاكسێونی ئه‌مساڵ جێگای سه‌ره‌نج بوو.
به‌شداری به‌ڕبڵاوتری كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز له
ئاكسۆنه‌كانی ئه‌مساڵ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوو. یه‌كه‌م
ئه‌وه‌یكه ئاكسێونه‌كه دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنی خه‌ڵك
به‌ڕێوه‌چوو. دووهه‌م ئه‌وه‌یكه كرێكارانی ئێران له ١١ی گوڵان،
رۆژی جیهانی كرێكار، به‌شێك له خوساته سه‌ره‌كیه‌كانی خۆیانیان
به كۆمه‌ڵگه راگه‌یاند و مه‌راسمه سه‌ربه‌خۆكانی خۆیان
سه‌ره‌ڕای دڕنده‌یی و وه‌حشیگه‌ری هێزه‌كانی رژیم، به‌ڕێوه برد.
له هێرشی وه‌حشییانه‌ی هێزه‌كانی رژیم، ژوماره‌یه‌كی زۆر له
به‌شداربووان به‌تایبه‌ت منداڵان درانه‌به‌ر لێدان و زیاتر له ١٥٠
كه‌سیش له تاران و سنه ده‌ستگیر كران.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|