|
دیمه‌نی پڕكاره‌ساتی به‌كارهێنانی
مه‌وادی موخه‌در له ئێران
سایتی ئینترنێتی تابناك ڕۆژی ٧ی پوشپه‌ڕ ڕاپۆرتێكی له كۆبونه‌وه‌ی
خه‌بات له‌دژی مه‌وادی موخه‌دیر له قه‌زوین بڵاوكرده‌وه
كه‌هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرینگه. یه‌كێك له مامۆستاكانی
زانكۆی قه‌زوین له‌به‌شێك له‌قسه‌كانی دا گیرۆده‌بوانی مه‌وادی
موخه‌دیری به ٣ ده‌سته‌دابه‌شكردوو وتی:
(ده‌سته‌ی یه‌كه‌م كه ناسراون و به‌پێی ئاماری "ناجا" ملوێنێك و
٨٦ هه‌زار پیاو و١١٣ هه‌زار ژنی موعتاد له‌ساڵی١٣٨٦شناسایی كراون
به‌ڵام كه‌سانێك كه ده‌سته‌ی دووهه‌م پێك دێنن گه‌لێك زۆرن و
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ بڵێن كه‌٧ تا ٨ ملیۆن كه‌س له وڵاتی
ئێمه‌دا له مه‌واد كه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌ڵام نه‌ناسراون)ئه‌و
له‌درێژه‌دا ئه‌م زانیاریانه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات:(له‌سه‌دا ٩٠ی
شوفێره‌كانی كامیۆن، مه‌واد مه‌سره‌ف ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و
بتوانن خه‌ویان لێنه‌كه‌وێ وشۆفێری بكه‌ن)له‌به‌شێكی دیكه‌ی
قسه‌كانی دا ده‌ڵێ:(له‌سه‌دا ٨٥ی ئه‌وكه‌سانه‌ی گیرۆده‌به مه‌وادی
موخه‌دیرن، ته‌مه‌نیان كه‌متر له ٤٠ ساڵه و سه‌ره‌تای
گیرۆده‌بوون له ته‌مه‌نی ١٥ تا ٣٠ساڵیدایه، كه‌وابوو زۆرتر
لاوانن كه‌زیان ده‌بینن و به‌گشتی لاوان، نه‌خوێنده‌واره‌كان،
بێكاران و ئه‌وانه‌ی كه‌كێشه‌ی ده‌رونیان هه‌یه‌كه‌هیچكات سه‌ردانی
ڵزیشك ناكه‌ن، زیان ده‌بینن)ئه‌و هه‌روه‌ها درێژه‌به‌قسه‌كانی
ده‌دات و ده‌ڵێت: مه‌وادی موخه‌دیر هه‌رزان و به‌خێرایی ده‌ست
ده‌كه‌وێ)ده‌كرێ له‌لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه‌ئه‌م زانیاریه‌لێك
بدرێته‌وه. له‌م نوسراوه‌كورته‌دا ئێمه
ئه‌م زانیاریانه
له
نێو به‌ستێنی بارودۆخی سیاسی ئێستادا قه‌رار ده‌ده‌ین و قسه‌یه‌كی
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.ئه‌م ڕاپۆرته ڕۆژێك پێش له ته‌ئیدكردنی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن شورای نیگابان، له
تابناكه‌وه، واته‌سایتی موحسینی ڕه‌زایی بڵاوبۆته‌وه. به پێی
لێكدانه‌وه، ده‌كرێ بڵێین كه سه‌رده‌بیری تابناك له هه‌ل
ومه‌رجی ئێستادا ئامانجی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، چیه.
ئه‌و هه‌وڵده‌دات بڵێت كه كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ژێر ڕێبه‌رایه‌تی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا ٨ ملیۆن كه‌س مه‌وادی موخه‌دیر مه‌سره‌ف
ده‌كه‌ن و به‌درێژه‌كێشانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و، ئه‌م ڕێژه‌یه
به‌رزتریش ده‌بێته‌وه.
ئه‌م لێكدانه‌وه گریمانه‌ییه به‌شێك له‌واقیعه‌تی له‌خۆگرتوه،
به‌ڵام سه‌رجه‌م ڕاستیه‌كان نیه. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه
كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداری و ئیداره‌ی سه‌رجه‌م نیزامی
كۆماری ئیسلامی و سیستمی سه‌رمایه‌داری تووشی ئه‌م ڕۆژگاره ره‌شه
بووه. بۆیه‌هه‌ركام له پاڵێوراوه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه‌گرتبا، بارودۆخی خه‌ڵك ناله‌بارتر له‌وه ده‌بوو كه
هه‌یه. چونكه سه‌رجه‌م كاندیداكان بیر له چۆنیه‌تی زیندوو
ڕاگرتنی نیزامی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌نه‌وه و
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نیزامه، هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئیعیتاد
وه‌ك هه‌ژاری، بێكاری و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كاری و نه‌بوونی
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌روا درێژه‌یان ده‌بێ.
له‌ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردن دا یه‌كێك له ڕكه‌به‌رانی سه‌ره‌كی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، موسه‌وی بوو. موسه‌وی ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاند
كه‌ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌رده‌می ئیسلامی ڕه‌سه‌نی جێگای
ڵه‌سه‌ندی خومه‌ینی بگه‌ڕێنێته‌وه كه به‌هاوكاری ئه‌و شۆڕشێك
خه‌ڵتانی خوێن كرا‌و ئاڵای ڕه‌شی سه‌ره‌ڕۆیی ئیسلامی له كۆمه‌ڵگادا
هه‌ڵكرا. موسه‌وی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ربه‌هۆی
ئه‌م بۆچونه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سه‌رمایه‌داریه‌وه
به‌تایبه‌ت كه‌رتی تایبه‌تی و هێندێك له ئاخونده‌كانه‌وه
پشتیوانی لێكرا كه‌خۆیان له كوشت و بڕی ده‌یان هه‌زاركه‌س و
ئه‌شكه‌نجه‌و كه‌م ئه‌ندام كردنی سه‌دان هه‌زاركه‌س به‌شێوه‌ی
ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان تێدابووه. ده‌بێ لاوان و خه‌ڵكی
ئێران هه‌تا ئێستا به‌ئه‌زمون تێگه‌یشتبن كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی
سه‌رجه‌م به‌ڵاو ڕۆژ ڕه‌شیه‌كان حكومه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌كه
كۆماری ئیسلامی به‌هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه هه‌تا ئێستا
پارێزگاریان لێكردووه.
ده‌بێ به‌ڕیزی خه‌باتێكه‌وه په‌یوه‌ست بین كه نه‌ته‌نیا كۆماری
ئیسلامی به‌سه‌رجه‌م باڵه‌كانیه‌وه
ده‌باته
ژێر
پرسیار به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌دات نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری ژێر‌و
ژوور بكات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|