|
تووڕه‌یی ژنان، هێزی پڕتوانای شۆڕش
یه‌كێك له ئاكامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری و حاكمیه‌تی
موناسباتی دواكه‌وتوانه به تایبه‌ت له دۆخه
قه‌یراناوییه‌كاندا، داڕمان و لێك ترازانی به‌ربڵاوی خێزنه‌كانه و
ئه‌م دیارده‌یه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری
ئیسلامی‌دا روو له گه‌شه كردن و په‌ره‌سه‌ندنه. چیرۆكه‌كه به‌م
شێوه‌یه، كه دایك و باوك، به تایبه‌ت باوك یا برای گه‌وره
كچه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان به خوازیار واته، "داواكار" ده‌ده‌ن
كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا شێوه‌ی كڕین و فرۆشتن له خۆ
ده‌گرێت.
ژن وه‌ك كالایه‌ك له بازاڕی "ژن و مێردایه‌تیدا" ده‌فرۆشرێت.
ئه‌وه‌ی كه نیه‌تی دایك و باوك چییه و چ ئاوات گه‌لێكیان بۆ
داهاتووی رۆڵه‌كانیان له سه‌ر دایه، گۆڕانێك له‌م واقعیه‌ته‌دا
ناكات و له‌م به‌ینه‌دا كچ هیچ حیسابێكی بۆ ناكرێت و تا راده‌ی
كالایه‌ك كه گه‌وره‌ترین ئه‌ركی سه‌رشانی ئیرزای نیازه
سێكسیه‌كانی پێاو و دایكایه‌تی و هه‌روه‌ها بێگاری و خزمه‌تگوزاری
بێ حه‌قده‌ست و پاداش، له ماڵی پیاوه‌كه‌دا ته‌نه‌زول ده‌كات.
زۆرینه‌ی دایك و باوكه‌كان پێیان وایه كه چاكه‌ی كچه‌كانیان
ده‌وێت و به ناردنیان بۆ "ماڵه مێرد" داهاتوویه‌كی بێ كێشه یان
لانیكه‌م، نانێكی نه‌مره‌و بژی بۆ رۆڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن و
به‌م شێوه كچه‌كه به تووش بوون به بێ ئیخلاقی ده‌پارێزن. زۆر
كه‌سیش به ئاشكرا كچه‌كانیان ده‌فرۆشن تا نان خۆرێكیان له كۆڵ
خۆیان كردبێته‌وه.
له زۆر شوێنیش دا، بۆ نموونه كوردستان، دیارده‌ی ژن به ژن هه‌ر
ماوه‌ته‌وه كه له واقیعدا جۆرێك گۆڕینه‌وه‌ی كالا به كالایه.
له راستیدا ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه هه‌ژارن و ناتوانن ژن بۆ
كۆڕه‌كانیان "بكڕن"، به گۆڕینه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان له گه‌ڵ كچێكی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه‌دا كه وه‌ك خۆیان هه‌ژارن، ژن بۆ كوڕه‌كانیان
ده‌هێنن. داستانه‌كه به‌م شێوه قیزه‌ون و خه‌مناكه‌یه كه
باسمان كرد، جلی بووكێینی له به‌ر كردنی كچه‌كه‌و رازاندنه‌وه‌ی
له رۆژی زه‌ماونه‌كه‌دا و بزه‌ی سه‌ر لێوی دایك و باوك و
خزمه‌كانی كچه‌كه و بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی و شای و هه‌ڵپه‌ڕكێیش
ناتوانێت تاڵی و نامرۆڤایه‌تی بوونی ئه‌م پێوه‌ندییه "ژن و
مێردایه‌تییه" و عومرێك چه‌وسانه‌وه و زۆڵم و زۆرێك كه له
كچه‌كه ده‌كرێت، دابپۆشێت. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه باسمان كرد
له گشت كۆمه‌ڵگا چینایه‌تی و پیاوسالارییه‌كاندا، وه‌ك كۆمه‌ڵگای
ئێمه، بوه‌ته داب و نه‌ریتێكی به‌ربڵاو و زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌ی كه ئه‌م دیارده به دیارده‌یه‌كی "نامرۆڤانه"
بزانن و به هوشیارییه‌وه دژی بوه‌ستن. له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی
ئیسلامی‌دا ئه‌م شێوه مامه‌ڵه كردنه له گه‌ڵ ژن‌دا به هێزی یاسا
و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، پیرۆز ده‌كرێت و په‌ره‌ی پێده‌درێت
و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له راگه‌یاندنه گشتییه‌كان دا شه‌و و رۆژ
ئه‌م داب و نه‌ریتانه له مێشكی خه‌ڵكدا زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی رژیمیش به‌ره‌ی نوێی به‌م بیر و
بووچوونانه ته‌ربیه‌ت ده‌كات، ترس له بێ داهاتوویی و هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت رێگه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی
قوربانییه‌كانی ئه‌م دیارده، واته، ژنانی سته‌م لێكراوی كۆمه‌ڵگا
ده‌گرن. ئه‌گه‌ر چاوێك به ده‌وروبه‌ری خۆمان دا بگێڕین،
رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و مناڵ و هه‌رزه‌كارانه ده‌كه‌وێته به‌رچاو
كه له ته‌مه‌نی ١٢ تا ١٣ ساڵی یان كه‌مێك گه‌وره‌تر، بێ كه‌مترین
داواكاری و هوشیاری، ناردراونه‌ته "ماڵه‌مێرد" تا سته‌مێكی
هه‌میشه‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی نادیار ته‌حه‌موڵ بكه‌ن. ئه‌و
ژنانه‌ی كه ته‌حه‌موڵی چه‌وساندنه‌وه‌یان نامێنێت و رێگه‌ی خه‌بات
دژ به‌م كردارانه هه‌ڵده‌بژێرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن
مێرد و بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه روبه‌ڕووی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی جسمی
و رۆحی و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بوونه‌ته‌وه، له لایه‌ن سه‌رجه‌م
سیسته‌می پیاوسالاری كۆمه‌ڵگایشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت. بۆ
زانینی هه‌ندێك له‌م توند و تیژی و هه‌ڕه‌شانه هه‌ر ئه‌وه‌نده
به‌سه كه، لاپه‌ڕه‌ی "رووداوه‌كان"ی رۆژنامه‌كان بده‌ینه‌وه تا
سه‌دان نموونه‌ی راگه‌یه‌ندراوی جنایه‌ت و بێ ئه‌خلاقی قیزه‌ونی
كۆمه‌ڵگای پیاو سالار له هه‌مبه‌ر ژنانمان بۆ ده‌كه‌وێت. شه‌پۆلی
خۆكوژی ژنانی لاو، به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی نائۆمیدانه‌یه له
هه‌مبه‌ر سته‌می له راده‌به‌ده‌ری كۆمه‌ڵگای پیاو مه‌زن و ته‌نها
فریوكارانی دواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌رست ده‌توانن ئه‌م دیارده
كۆمه‌ڵایه‌تییه تا راده‌ی هه‌ڵس و كه‌وتێكی تایبه‌ت به
"تاكه‌كه‌س" بچووك بكه‌نه‌وه. هه‌وڵی كوشتنی ئه‌و پیاوانه‌ی كه
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك زۆڵم و سته‌م له ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن و
رێگه‌ی جیابوونه‌وهو ته‌ڵاقیشیان لێ به‌ستوون هه‌ر له‌م سته‌مه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌روه‌ها نموونه‌گه‌لێكی فراوان له هه‌ڵاتن
له "ماڵه باوك" و "ماڵه‌مێرد" رووداوگه‌لێكی جیا له زۆڵم و
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنه‌كان نین. ده‌زگای دواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌ره‌ستی
رژیمی ئیسلامیش پاسه‌وانێیه‌تی له‌م سته‌م گه‌ریه ده‌كات كه
نسبه‌ت به ژنان به‌ڕێوه ده‌برێت. هه‌ر ئه‌م رژیمه‌یه كه به
په‌ره‌پێدانی كه‌لتووڕی دواكه‌وتووانه‌ی پیاوسالاری و به بیانووی
ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له ئه‌خلاق و مه‌عنه‌ویاتی ئیلاهی، چه‌قۆی
سته‌م گه‌ره‌كانی ناو ماڵه‌كان تیژتر ده‌كات. كێشه و گرفته‌كانی
تایبه‌ت به بارودۆخی قه‌یراناوی ساڵانی ئه‌خیر، گه‌شه‌و
په‌ره‌یه‌كی بێ وێنه به‌م رووداوه دڵته‌زێنانه داوه. فه‌حشای
ره‌سمی و ناڕه‌سمی، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به هۆكارگه‌لێكی
جۆراوجۆره‌وه هه‌یه كه ده‌توانین ئاماژه به هه‌ژاری، ئاوسان،
گرانی و كه‌می حه‌قده‌سته‌كان، كه گوشارێكی زۆری خستوه‌ته
ئه‌ستۆی خه‌ڵكی ئێران و له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه
گه‌نده‌ڵی و پاوان خوازی به‌رپرسان و ناوه‌نده ئابوورییه
جۆراوجۆره‌كانی رژیم بكه‌ن. پێوه‌ندییه‌كان و خۆشه‌ویستی
بنه‌ماڵه‌یی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتووی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه، له ژێر گوشاری ئه‌م
لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا له قۆناغی لێك ترازان و داڕمان دایه
و ئه شته‌ی كه جێگیری ده‌بێت شێوه‌گه‌لێكی پڕ ئاژاوه‌و
توندڕه‌وانه‌ی هه‌مان پێوه‌ندییه دواكه‌وتوانه و سته‌م گه‌رانه‌ی
پێشووتر، له نێوان ژن و پیاودایه. له وه‌ها بارودۆخێكدا
ئامۆژگارییه ئه‌خلاقییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم به راستی
قیزه‌ونن. ئایا كۆمه‌ڵگا رێگای ده‌رباز بوون له‌م موناسباته
رزیوانه ده‌دۆزێته‌وه؟ ئایا لادانه‌كه، كه وه‌ك نه‌خۆشینی جوزام
زاڵ بووه به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئایا تێكۆشان و
خه‌باتی تاكه‌كه‌سی و رێكخراوه‌یی سته‌م لێكراوان، به تایبه‌ت
كچان و ژنان له هه‌مبه‌ر ئه‌م بارودۆخه و پاسه‌وانه‌كانیدا
داهاتوویه‌كی ده‌بێت؟ بێ شه‌ك پێوه‌سته بنه‌ما و خاڵی هاوبه‌شی
ئه‌م به‌ڵا كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌ستنیشان بكرێن و دواتر بیكه‌ینه
ئامانجی سه‌ره‌كی هێرش و خه‌باتی گشتی. نابێت له بیر بكرێت كه
گشت ئه‌م گرفتانه ئاكامی سیسته‌مێكی چه‌وسێنه‌ره، سیسته‌مێك كه
مرۆڤه‌كان ده‌كاته كۆیله و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی،
به هه‌ر نرخێك ته‌نه‌تانه‌ت به به‌های پێشێل كردنی مافه‌كانی
كه‌سانی تر، ده‌كات به بیرۆكه‌ی زاڵ. سیسته‌مێك كه سته‌م كردنی
به‌شێك له كۆمه‌ڵگا به به‌شێكی تر، نه‌ته‌وه‌یه‌ك به
نه‌ته‌وه‌كانی تر، ره‌گه‌زێك به ره‌گه‌زێكی تر (سته‌می جنسی)،
بكات به حوكمی هه‌تاهه‌تایی، ده‌بێت بن بڕ بكرێت و ئه‌مه‌ش
پێویستی به خه‌باتی گشت تێكۆشه‌رانی رێگای سۆسیالیزم و ئازادی،
به رێبه‌رایه‌تی رادیكاڵ ترین و پێداگرترین هێزی خه‌باتكار واته:
چینی كرێكار و حیزبه‌كه‌ی هه‌یه. كۆمۆنیسته راسته‌قینه‌كانی
ئێران و جیهان خه‌باتی تێگه‌یشتوانه‌ی ژنانی سته‌م لێكراو به
به‌شێكی گرینگ و جیا نه‌كراوه ه شۆڕش و هه‌نگاونان به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان داده‌نێن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه كه
ئه‌م دروشمه‌یان كردوه‌ته رێنمای خۆیان.
وه‌رن با زنجیره‌كان بپسێنین و تووڕه‌یی ژنان وه‌ك هێزێكی به
توانا بۆ شۆڕش ئازاد بكه‌ین.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|