|
ئه‌زمه‌ی ناڕه‌وابوونی
رژیمی ئیسلامی كۆنه
هاشمی ره‌فسه‌نجانی له قسه‌كانی رۆژی جومعه‌ی رابردووی خۆیدا باسی
له‌وه‌كرد كه مه‌شرووعیه‌ت و مه‌قبولیه‌تی رژیم له خه‌ڵكه‌وه‌یه
وسه‌رچاوه‌ی ئه‌زمه و كێشه‌كانی ئێستامان له‌وه‌وه‌یه كه له‌م
بابه‌ته‌وه دودڵی پێكهاتۆه. ئاغای ره‌فسه‌نجانی پێویسته بزانێ
كه ئه‌و رژیمه نه‌ك ئێستا مه‌شرووعیه‌ت و مه‌قبولیه‌تی نییه،
به‌ڵكو ئه‌و كاته‌ی كه جه‌نابیشی سه‌رۆك كۆمار بوو، یان سه‌رۆك
پارلمانی ئیسلامی بوو وه فه‌رمانی كوشت وبڕی نه‌یارانی خۆی ده‌دا،
ئه‌و كاتیش هه‌ر نامه‌شروع و نامه‌قبووڵ و هه‌روه‌ها ناماقوول و
بیزلێكراو بوو. ئه‌وانه به هه‌موو باڵه‌كانیانه‌وه سالهایه
نه‌ك به ده‌نگی خه‌ڵك به‌ڵكوو به زه‌بری سه‌رنێزه به سه‌ر ئه‌و
وڵاته‌دا حوكومره‌وایی ده‌كه‌ن. خه‌لكی ئێران هه‌رگیز ده‌سه‌لاتی
ئه‌و رژیمه‌یان به ره‌وا نه‌زانیوه و حه‌ره‌كه‌تی لێبراوانه‌ی
ئه‌و خه‌لكه‌یه كه رژیمی تووشی ئه‌زمه‌ی مان و نه‌مان كردووه
.ئه‌وه‌ی كه ره‌فسه‌نجانی به‌باشی تیی گه‌یشتووه، ئه‌و
راستیه‌یه كه ئه‌م نیزامه تووشی ئه‌زمه بووه، به‌ڵام
هه‌ولده‌دات سه‌رچاوه‌ی ئه‌زمه‌كه لێل بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له
كاردانه‌وه‌كه‌ی ده‌رباز بكات. ئه‌و خه‌لكه‌ی كه تا دویكه‌ش ئه‌و
رژیمه‌یان به نامه‌شروع ده‌زانی، ئه‌مڕۆ به كرده‌وه لێی
كه‌وتوونه‌ته خۆ و بناغه‌كانی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان بردووه‌ته ژێر
گیر و گاز . ئه‌وه‌یه هۆكاری ئه‌زمه‌ی ئه‌مرۆیان.
باشتر وابوو كه ره‌فسه‌نجانی له باتی شێر و رێوی هێنانه‌وه و
گوریز بۆ سه‌حرای كه‌ربالا و داستانه‌كانی سه‌دری ئیسلام
بیگوتایه: "وه‌یلایه‌تی فه‌قیه و سه‌روك كۆمار و پاسداران و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیمه‌یان له ده‌سه‌لات دوور خستووه‌ته‌وه له
روانگه‌ی ئیمه‌و ئایه‌توللاكانی دیكه‌ی وه‌كوو ئیمه شه‌رعیه‌تیان
نییه و ئه‌و شه‌رعییه‌ته كاتیك دێته‌وه سه‌ر جێگه‌ی خۆی كه
سه‌همی خۆمان له ده‌سه‌لات پێ بده‌نه‌وه."
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|