|
ته‌نیا ٣٠ له سه‌دی ژنان له
ئێران له ئابووری كۆمه‌ڵگادا ده‌ور و نه‌خشیان هه‌یه
"پروین علیمرادی"
به‌پێی راپۆرتی ته‌وسه‌عه‌ی ئینسانی "رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان"، ته‌نیا ٣٠ له سه‌دی ژنان له ئێران له ئابووری
كۆمه‌ڵگادا ده‌ور ئه‌بینن، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه نیوه‌ی
دانیشتوانی ئێران ژنانن. زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه له به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی ئابووری وه‌كوو: كه‌شاوه‌رزی، پیشه‌سازی و
خزمه‌تگوزاریدا خه‌ریكی كارن و باقی ژنانی بێكار یان خه‌ریكی ماڵ
دارین و یان هیچ ده‌ور و نه‌خشێكیان له ئابووری كۆمه‌ڵگادا نییه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئێران له نێوان ١٦٥ وڵاتی جیهاندا له
بواری ده‌ور و نه‌خشی ژنان له ئابووری كۆمه‌ڵگا، له پله‌ی ١٥٥
دایه. جێگای باسه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له ئێران كه
خوێندنیان ته‌واو كردووه بێكارن و به كرده‌وه هیچ ده‌ورێكیان
له ئابووری كۆمه‌ڵگادا نییه. ئاشكرایه ئه‌م وه‌زعیه‌ته زه‌ره‌ر
و زیانێكی زۆر به ئابووری ئێران ده‌گه‌ینێت و دوور بوونی ئه‌م
رێژه‌یه له به‌رهه‌م هێنان ئه‌وه‌نده‌ی تر ئابووری وڵات لاواز
ده‌كات. ئه‌م دیارده‌یه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه كه له‌وانه
ده‌توانین ئاماژه به زاڵ بوونی فه‌رهه‌نگی پیاو مه‌زنی و به‌رز
بوونی رێژه‌ی بێكاری گشتی و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارێتی رژێمێكی
مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا بكه‌ین. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه تا ئێستاش
به تایبه‌ت له ناو هه‌ندێك له دانیشتوانی شار و شارۆچكه
دوركه‌وتوه‌كانی ئێران‌دا، كار كردنی ژنان به شتێكی نه‌شیاو
داده‌نرێت و كاری ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به ئه‌ركێكی پیاوانه
ده‌زانن. له لایه‌كی تره‌وه له وڵاتێكدا كه رێژه‌ی بێكاری گشتی
ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه كه كارناسانی ئابووری به قه‌یرانی
بێكاری ناوی لێده‌به‌ن، به‌رنامه‌رێژانی ئابووری رژیمی حاكم، بۆ
ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی بكرێت، هه‌وڵی
خانه‌نشین كردنی ژنان ده‌دات. به هه‌ر حاڵ كه‌س ناتوانێت نكۆڵی
له‌وه بكات كه بیرۆكه‌ی دواكه‌وتوانه‌ی مه‌زهه‌بی و پیاومه‌زنی
ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر ئێران كه له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات
داریه‌تی رژیمی ئیسلامی به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ كراوه و به
كرده‌وه ده‌رهاتووه، له هۆكاره‌كانی كۆسپ له به‌رده‌م ده‌ور
بینینی ژنان له ئابووری و ته‌نانه‌ت بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدایه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٨
|