|
هێرش بۆ سه‌ر موجاهیدین دیارییه‌كە
بۆ كۆماری ئیسلامی
رۆژی سێ شه‌ممه 6ی گه‌لاوێژ، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ته‌یار
به هه‌موو چه‌شنه خودرۆیه‌كی زرێهی و چه‌ك و چۆڵی سارد و گه‌رم
هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف سه‌ر به موجاهیدنی خه‌ڵك
له ئوستانی دیاله‌ی عێراق. 3500 كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه
پێكهاتوو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی رێكخراوی موجاهیدین به
ده‌ستی به تاڵ به‌ره‌وڕووی ئه‌و په‌لاماره بوونه‌وه و
به‌رگرییان له خۆیان كرد. هێزه چه‌كداره‌كان به ده‌ستوری
فه‌رمانده‌كانی خۆیان به ده‌ستڕێژی گولله له گه‌ڵ نارازیانی بێ
دیفاعی ناو كه‌مپه‌كه به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. به گوێره‌ی دوایین
هه‌واڵه‌كان له‌و په‌لاماره‌دا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 385
كه‌س بریندار بوون و 36 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ده‌وڵه‌تی
عێراق له‌ده‌ست پێراگه‌یشتنی برینداره‌كان به ئیمكاناتی پزیشكی
پێشگری كردووه و به‌م هۆیه‌وه رۆژ به‌رۆژ رێژه‌ی كوژراوه‌كان
به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه كه
راسته‌وخۆ به فه‌رمانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق
به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن هێزه چه‌په‌كان و پارێزه‌رانی مافه‌كانی
مرۆڤه‌وه له ئاستێكی به‌ربڵاودا مه‌حكوم كرا.
گومان له‌وه‌دا نییه كه حكومه‌تی عێراق به هاو ده‌ستی كۆماری
ئیسلامی و به نیشاندانی چرا سه‌وزی ئا‌مریكا ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م
هێرشه. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه، كۆمه‌ك كردن بوو به كۆماری
ئیسلامی له‌و هه‌ل و مه‌رجه قه‌یراناوییه‌ی كه هه‌ر ئێستا تێیدا
گرفتار بووه. ئا‌مریكا پێشتریش ئیزنی ئه‌وه‌ی به حكومه‌تی عێراق
دابوو تا له رێكه‌وتی 18ی پوشپه‌ڕ رۆژی خه‌بات و ناره‌زایه‌تی
به‌ربڵاو له دژی رژیم له ئێران، پێنج تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی
كه له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، ئازاد بكات. ده‌وڵه‌تی ئۆباما
به‌م كاره‌ی، به تیریك دوو نیشانه ده‌پێكی. ئه‌وان
له‌لایه‌كه‌وه وا ده‌نوێنن كه ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌ربه‌خۆ عه‌مه‌ل
ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ستێك به سه‌ر سه‌ری كۆماری
ئیسلامی دا ده‌هێنن. ده‌سه‌ڵاتی ئا‌مریكا به‌پێی سیاسه‌تی "گۆپاڵ و
گێزه‌ر"، یان به واتایه‌كی تر سیاسه‌تی "هه‌ڕه‌شه و هاندان" هه‌م
قسه له په‌ره‌پێدانی گوشار بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن و
هه‌میش له گیانی خه‌ڵكی بێ دیفاع مایه داده‌نێت هه‌تا ئامانجه
ئیمپریالیستیه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا مسۆگه‌ر بكات. له‌هه‌ل و
مه‌رجێكی ئه‌وتۆدا به‌رپرسانی پله‌یه‌كی موجاهیدین به هانا بردنه
به‌ر كار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما به مه‌بسه‌تی رزگار كردن و
به هاناوه هاتنی دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف، خه‌ریكی بڵاو
كردنه‌وه‌ی تووی ته‌وه‌هوم وخۆشباوه‌ڕین له ئاست سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستیه، كارێكی كه له رابردووش داگه‌لێك
جار ده‌ستیان بۆ بردووه. هه‌ر ئه‌و ته‌وه‌هوم و خۆش باوه‌ڕیه،
وایكرد كه هێزێكی به‌رچاو له عێراق جێگیر بكه‌ن و بی پارێزن،
به‌و هیوایه‌ی كه رۆژێك له رۆژان ئا‌مریكا له‌دژی كۆماری ئیسلامی
به كاریان بێنێ. به‌شێك له‌و 3500 كه‌سه‌ی كه‌مپی ئه‌شره‌ف بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته له‌وێدا راگیرا بوون. به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندێك
له راپۆرته‌كان، به‌شێكی تر له‌م هێزه، له نه‌یارانی رێبه‌ری
ئه‌و رێكخراوه بوون و له زیندانه‌كاندا ده‌ستبه سه‌ر بوون و
ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئامریكاییه‌كانه‌وه ئازاد كرا بوون.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسایه‌تی ئه‌م كرده‌وه و هێرشه
جینایه‌تكارانه‌یه راسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقه،
به‌ڵام به‌رپرسایه‌تی را‌گرتن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئینسانه
له عێراقه، له ئه‌ستۆی رێبه‌رایه‌تی موجاهیدینه. ئه‌گه‌رچی
نابێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكرێت كه كرده‌وه و سیاسه‌ته
بورژوازیه‌كانی رێكخراوی موجاهیدین له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا
گه‌لێك زه‌ره‌ر و زیانی قورسی به ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه و
خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مه
نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا شان
به شانی باقی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران و پارێزه‌رانی
مافه‌كانی مرۆڤ له جیهان، له‌مافی كه‌سانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی
موجاهیدن له عێراق دیفاع نه‌كه‌ین. به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه
جینایه‌تكارانه‌یه‌ی ئێستا به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌ستۆی
ده‌وڵه‌تی ئۆباما و حكومه‌تی نوری مالیكیه و له پێناو خزمه‌ت به
رژیمی كۆماری ئیسلامی دا به‌رێوه چووه. به‌ڵام خه‌باتی
به‌رده‌وام و لێبڕاوانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و شۆڕشگێڕی ئێران
نیشانی دا كه ئه‌م كرده‌وانه بێ ئاكامن و هیچ كاریگه‌رییه‌ك له
سه‌ر وره‌و ئیراده‌ی پته‌وی ئه‌وان له خه‌بات له دژی رژیمی جه‌هل
و جینایه‌تی ئێران دانانێت. ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی بوێرانه‌ی
جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، ره‌شت،
مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌راك و ئه‌هواز له رۆژی 18ی پوشپه‌ر كه بۆ
رێزگرتن له یادی گیانبه‌خت كردوانی خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئه‌م دواییانه به‌ڕێوه چوو، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌یه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|