|
مێهدی كه‌ڕوبی و
ئه‌شكه‌نجه‌ی جنسی له
گرتوخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی
بڵاوبونه‌وه‌ی نامه‌ی شێخ مێهدی كه‌ڕوبی سه‌باره‌ت به
بوونی ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه
و به‌تایبه‌ت ئازاری جنسی له زیندانه‌كانی ڕژیم، بۆته هۆی
سه‌پاندنی گوشاره‌كان و به‌رینتر بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌دژی
ناوبراو.
دوایین بابه‌تی ئه‌م زه‌خت و گوشارانه، داخرانی ڕۆژنامه‌ی
"ئیعتمادی میللی"،كه خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی كه‌ڕوبیه له ڕۆژی ٢٨ی
گه‌لاوێژ بوو.
سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دژی كه‌ڕوبی و گوشار
خستنه‌سه‌ری به‌مه‌به‌ستی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كاروچالاكی سیاسی
ناوبراو مه‌حكومه. ده‌بێ بوترێ كه له‌قاودانه‌كان و ڕیسواكردنی
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ڕان و ناوه‌ڕۆكی ڕژیمی ترس و ئه‌شكه‌نجه كارێكی
دروست و به‌جێیه. به‌ڵام ئه‌م كاره نابێ ببێته هۆی چاوپۆشی كردن
له پێگه‌ی چینایه‌تی ئه‌م جه‌نابه و به‌رپرسایه‌تیه‌كانی
له‌ماوه‌ی ٣٠ساڵ جینایه‌ت له‌دژی خه‌ڵك و هۆكاره سیاسیه‌كانی ئه‌م
له‌قاودانانه.
له‌قاودانه‌كانی مێهدی كه‌ڕوبی هۆكاری سیاسی هه‌یه، كه له‌دوو
ئاست دا شیاوی لێكدانه‌وه‌ن و له‌م بابه‌ته‌دا زۆر به‌كورتی
ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین.
ئه‌شكه‌نجه و به تایبه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌ی جنسی له زیندانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی دا ته‌مه‌نێكی به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م رژیمه
هه‌یه. به‌بێ بوونی ئه‌شكه‌ن و زیندان ئه‌م رژیمه نه‌شكڵی ده‌گرت
و نه ده‌یتوانی درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
كه گه‌لێك كتێب و به‌رهه‌می جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌و
ئه‌شكه‌نجانه بڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام ئاست و به‌ربڵاوی ئه‌م
ئه‌شكه‌نجانه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه به‌باشی لێی ئاگادارن كه
بۆخۆیان له بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جنایه‌تانه بوون و
یان به هۆی كار و جێگا‌و شوێنی سیاسی خۆیان زانیاری ته‌واویان له
سه‌ر راده و لایه‌نه‌كانی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه هه‌یه.
مه‌هدی كه‌ڕوبی ، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م
رژیمه‌وه
پۆست و پله و پایه‌ی سه‌ره‌كی له‌م رژیمه‌دا له ئه‌ستۆ بووه و
به‌م هۆیه‌وه له گه‌ڵ زۆریه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و بڕیارده‌رانی ئه‌شكه‌نجه له‌م نیزامه دا و
له‌وانه " ئه‌سه‌دوڵڵای لاجوه‌ردی" شكه‌نجه‌گه‌ری ناو زڕاو
پێوه‌ندی و نزیكایه‌تی گه‌رم گوڕی هه‌یه و له هه‌ر رووداوێكی ناو
زیندانه‌كانی رژیم به ته‌واوی ئاگادار بووه.
ئه‌شكه‌نجه له ئاستێكی سه‌دان هه‌زار كه‌سی، له‌وانه ئازاری
جنسی له زیندانه‌كان له ساڵه‌كانی ٦٠ هه‌تا ٦٨و پاشانیش
بۆسه‌رجه‌م كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌كی جمهووری و به‌تایبه‌ت كه‌ڕوبی
كارێكی ئاشكرا‌و شیاوی دیفاع لێ‌كردن بووه. به‌ڵام جه‌نابی شێخ
ئێستا كه به‌ته‌واوی له‌بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات دوور خراوه‌ته‌وه‌و
له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی بورژوایی سه‌وزیش دا بارودۆخێكی لاوازی هه‌یه،
چه‌ند لایه‌نێكی له‌م ئازار‌و ئه‌شكه‌نجانه به‌بیروڕای گشتی
ڕاگه‌یاندووه. ئه‌م كاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌ك
باری لاوازی ئه‌و له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا به‌هێزتر ببێ. ئه‌و
به‌م كاره‌ی، هه‌م هه‌زینه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌سه‌ركرانی خۆی بۆ
كۆماری ئیسلامی قورس كردووه و هه‌م له‌داهاتووی گۆڕانكاریه‌كانی
ئێران جێگا پێیه‌كی بۆ خۆی كردۆته‌وه... ئه‌مه هۆكاری
یه‌كه‌م...
به‌ڵام هۆكاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه: ئازاردانی جه‌سته‌یی و ڕۆحی
به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شێكی جیانه‌كراوه له كرده‌وه‌ی سه‌رجه‌م
حكومه‌ته بورژواییه‌كانی دونیابووه. له زیندانه‌كانی ئه‌و
حكومه‌تانه‌ی كه سه‌قامگیرترن، شكڵ وشێوازێكی تاراده‌یه‌ك
سووكتری ئه‌شكه‌نجه‌كان باوه و لایه‌نه توندویژیه‌كانی كه‌مترن.
به‌ڵام له‌وڵاتانی ناسه‌قامگیری وه‌ك كۆماری ئیسلامی، هه‌رله
بنه‌ڕه‌تدا به‌بێ ئازار و ئه‌زیه‌تی توندوتیژانه،حكومه‌ت ناتوانێ
له‌سه‌ركار بمێنێته‌وه. هه‌ربۆیه كه‌سانی وه‌ك مێهدی كه‌ڕوبی،
به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان له‌پاراستنی جۆری ئه‌شكه‌نجه‌كان دا
هه‌یه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكرێ كه ناوبراو وه‌ك ئاخوندێك،
لایه‌نگری پاراستنی خاوه‌نداریه‌تی و نیزامی سه‌رمایه‌داریه.
له‌هه‌مان كاتدا له ساڵه‌كانی دوای شۆڕش به سه‌په‌رستی بونیادی
شه‌هید، سه‌رپه‌رستی كاروانی حه‌جه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیس و
به‌گشتی به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌جێگاو شوێنی خۆی له‌ناو دام و
ده‌زگای ڕژێم و هه‌ر‌وه‌ها وه‌رگرتنی به‌رتیلی زۆر و زه‌به‌ند،
بۆته سه‌رمایه‌دارێكی عه‌زیم. وه‌رگرتنی ٧٥٠ ملیۆن تمه‌ن به‌رتیل
له شه‌هرام جه‌زایری ته‌نیا یه‌ك خاڵی ئه‌م به‌رتیله ئاشكرا و
سه‌لمێندراوانه‌ی مێهدی كه‌ڕوبیه، كه‌وابوو جێگای پرسیاره كه
بۆچی كه‌ڕوبی، وه‌ك سه‌رمایه‌دارێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌ره‌كی و چینایه‌تی خۆی كردووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژی
خۆی ؟ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌شكه‌نجه و به‌تایبه‌ت ده‌ست
درێژی جنسی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كاریگه‌ریه‌كی ئه‌تۆی نییه
و ته‌نیا جه‌وهه‌ری حكومه‌تی ئیسلامی ڕیسواتر كردوه و ئه‌م
رژیمه‌ی له هه‌ڵدێرگه‌ی نه‌مان نیزیكتر كردۆته‌وه. درێژه‌كێشانی
خه‌بات له‌دژی ڕژیم و نیزامی سه‌رمایه‌داری له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا
و ئاكامه‌كانی به‌شێوه‌ی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕووله په‌ره‌گرتن،
ده‌ری ده‌خات كه ئه‌م ئازار و ئه‌شكه‌نجانه ته‌نیا ده‌بێته هۆی
نفره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری و كاتێك ئه‌م بێزاری و توڕه‌ییه
بڵێسه ده‌ستێنێ، ڕژێم و نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ مه‌ترسی
ڕووبه‌ڕوو ده‌كات. كه‌ڕوبی ئه‌وه ده‌زانێ و به‌نامه‌یه‌كی خۆی
ده‌یهه‌وێ ببێته پاڵه‌وانی خه‌باتی دژبه‌م جۆره ئازار و
ئه‌شكه‌نجانه.
به‌ڵام ئه‌و لێی حاڵی نیه. لایه‌نگرانی ئیسلامی سیاسی وخودی
خومه‌ینی به‌پشت به‌ستن به‌ئایه‌و حه‌دیسه‌كان، بیرمه‌ندانی داماوی
وه‌ك لاجوه‌ردی كرده گه‌وره‌ترین جه‌لاده‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه.
ئه‌گه‌ر شێخ ده‌یهه‌وێ، پێشڕه‌وی خه‌بات له‌دژی ئه‌شكه‌نجه‌ی جنسی
بێ، پێش هه‌رشتێك ده‌بێ مێزه‌رو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی توڕ
هه‌ڵبدات و له ئیدئۆلوژیه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه.
ئازاری جنسی هه‌رچه‌ند كاریگه‌ری سیاسی و
به‌رینی خۆی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام كاریگه‌ریه فه‌ردیه‌كه‌ی خۆی
پاراستووه. ئه‌ركی كرێكارانی وشیار، ڕێبه‌رانی هه‌ڵقوڵاوی
بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و هێزه كۆمۆنیست و شۆڕشگێڕه‌كان ئه‌وه‌یه
كه به یارمه‌تی قوربانیه‌كانی ئه‌م ئه‌شكه‌نجانه و
بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه بچن. پێویسته ئه‌م كه‌سانه دڵنیا
بكرێنه‌وه كه ئازاری جنسی دزێوترین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌یه و
كۆمه‌ڵگا له هه‌رئاستێكی فه‌رهه‌نگی دابێ، هه‌ربه‌م ناوه
پێناسه‌ی ده‌كات. ده‌بێ ئه‌وان دڵنیا بكرێنه‌وه كه وه‌ك سه‌رجه‌م
زیندانیه سیاسییه ئازار دراوه‌كان جێگای ڕێزن و خه‌ڵك به‌ته‌واوی
پشت و په‌نایانه و هاوده‌ردی و دڵسۆزییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. یه‌كێك
له شێوه‌كانی خه‌بات له‌دژی ئه‌مجۆره ئه‌شكه‌نجه و ئازارانه
ئه‌وه‌یه كه له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی دا و به‌شێوه‌ی به‌رین بۆ
به‌ڕێوه‌به‌ران و بڕیارده‌رانی ئه‌شكه‌نجه و سه‌رجه‌م
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌وه‌دا به‌دی ده‌كه‌ن
ڕوون بكرێته‌وه. ده‌بێ پێیان نیشان بدرێ كه ئه‌م ئه‌شكه‌نجانه
نه‌ته‌نیا قوربانیه‌كانی خۆی تێك ناشكێنێ به‌ڵكوو ئیراده‌ی ئه‌وان
و هاوبیر و باوه‌ڕه‌كانیان بۆ درێژه‌دان به‌خه‌بات هه‌تا ڕووخاندنی
كۆماری ئیسلامی پته‌وتر ده‌كات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|