|
سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران
ن: باربۆد تاهیری
سینه‌مای ژێرزه‌مینی له وڵاتانی جیاوازی جیهان ، پێناسه‌ی
تایبه‌تی و جیاوازی هه‌یه . بۆ نموونه هه‌ر ئێستاكه له ئا‌مریكا
بڕیار وایه فستیڤاڵێك له سینه‌مای ژێر زه‌مینی به‌رێوه‌بچێ كه
له ڕاستیدا به مانای سینه‌مای جیا له پێوانه ئیستیدیۆییهكانه
، به نموونه‌یه‌ك له سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌كرێ، له
گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئه‌م مانایه له وڵاتگه‌لێكی دیكتاتۆری كه
له‌ژێر سوڵته‌ی حكومه‌تی ئیدۆلۆژیكدایه ، مانایه‌كی تری هه‌یه .
ماناكه‌ی سینه‌مای ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵبڕین ، سینه‌مای
لهقاودهره و سینه‌مای جیا له پێوانه‌یی و سانسۆڕی حكومه‌تیه.
ئێمه‌ش سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران له‌م ریزبه‌ندیه‌دا داده‌نێین .
له ساڵی ٢٠٠٤ به‌ملاوه، به دامه‌زراندنی سینه‌مای ژێرزه‌مینی
له لایه‌ن موسلم مه‌نسوری ، هه‌وڵی گروپێك له ده‌رهێنه‌ران و
هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له تاراوگه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه بووه
كه به یارمه‌تی و پشتگرتنی ده‌رهێنه‌ران و خوێندكارانی سینه‌مایی
له ئێران ، هه‌لومه‌رجێ بره‌خسێنین فیلمگه‌لێك به شێوه‌ی شاراوه
بۆ ئه‌وان دروست بكه‌ین ، دواتر به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
فیلمانه چ به شێوه‌ی خام و چ به شێوه‌ی مونتاژكراو، له
نیشاندانی ئه‌وان له كۆبونه‌وه جیاوازهنێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان،
زانكۆكان، ناوه‌نده فهرههنگیهكان، هه‌وڵ بده‌ین وێنایه‌كی
ڕاسته‌قینه له‌و شته‌ی كه له كۆمه‌ڵگای سانسۆرلێدراو و پۆلیسی
ئێمه ڕوده‌دا نیشان بده‌ین.
دوای ئه‌وه‌یكه موسلم مه‌نسوری فیلمگه‌لێكی به شێوه‌ی شاراوه
له ئێران دروست كرد، دروست كردنی ئه‌م شێوه فیلمانه كه‌م و زۆر
درێژه‌ی پێدراو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه به دواداچونی بۆ
كرا‌و تائێستا چه‌ند فیلمێك له‌م شێوه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو
كراوه‌ته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران له گه‌ڵ دوو
كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌ره‌وڕووه ، یه‌كیان كێشه‌ی ئه‌منیه‌تیه كه
دروست كردنی ئه‌م شێوه فیلمانه له ئێران، بۆ ده‌رهێنه‌ر كێشه
گه‌لێكی به دواوه‌یه.
له ساڵی ٢٠٠٥ مۆنا مولاخانی له تاران له‌كاتی فیلمبهرداریدا
ده‌ستگیر ده‌كرێ و تائێستا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌و له‌به‌ر
ده‌ستدا نییه.
كێشه‌یه‌كیتر كه سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران له گه‌ڵیدا
ڕووبه‌ڕووه، كێشه‌ی ماڵیه كه هیچكه‌س بۆ فیلمی ژێرزه‌مینی
سه‌رمایه‌گوزاری ناكات، به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌واوی ئه‌م
كێشه و گرفتانه، زۆربه‌ی خوێندكارانی هونه‌ر، ڕوویان كردۆته
دروستكردنی فیلمی شاراوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بۆ دروستكردنی
فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له گه‌ڵ كێشه گه‌لێكی زۆردا به‌ره‌وڕوون
به‌ڵام هه‌روا به بزوتنه‌وی هونه‌ر و سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران
به‌رده‌وامی ده‌به‌خشن .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ڕژێم بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ ده‌ستی
دواه‌ته هاوشێوه‌سازی بۆ سینه‌ما و هونه‌ری ژێرزه‌مینی و هه‌وڵ
ده‌دا هه‌ندێك له به‌كرێگیراوانی خۆی وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ژێرزه‌مینی
له قه‌ڵه‌م بدات تا ڕوخساری سینه‌مای ژێرزه‌مینی ناشرین بكا و
به‌ر به گه‌شه‌ی بگرێ.
ئێمه بۆ پشتگیری له سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بێ پشتیوانه نه‌مێنێ و به كێشه‌ی ماڵی و
ئه‌منیه‌تیه‌كانی له هه‌ناسه و توانا نه‌كه‌وێ.هه‌وڵی ئێمه بۆ
ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ته‌نیشت
ده‌رهێنه‌رانی ژێرزه‌مینی ئێران ڕابوه‌ستین تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك
بێ دروستكردنی فیلمه شاراوه‌كان به‌رده‌وام بێت و داواكاری خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش و زوڵم لێكراوی ئێمه بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئینسانی
و ئازاد، له‌لایه‌ن دووربینی فیلمبهرداریهوه وێنا بكرێ.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|