|
چۆن ده‌نووسی
ن: عه‌زیز نه‌سین
زۆرجار خوێنه‌رانی به‌ئه‌مه‌كم پرسیویانه.چۆن ده‌نوسم؛
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێتنه‌متوانیوه وه‌ڵامێكی به‌جێیانبده‌مه‌وه.چونكا
هه‌رنازانم چی‌یان له‌من ده‌وێ وئه‌من ده‌بێ په‌رده له‌سه‌ر چ
شتێكی شاره‌وه هه‌ڵده‌مه‌وه....تێناگه‌م ده‌یانه‌وێ سه‌ر له‌چی
ده‌ربێنن وئه‌مه ده‌توانێ چ قازانجێكی بۆ وان تێدابێ؛؛ تازه
ئه‌ویش له‌حاڵێكدا كه‌هیچ ڕه‌مزو ڕازێك له‌كارمدا شك نابه‌م.
ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێ. كه‌ی وچۆن چۆنی ده‌ست به‌نوسین
ده‌كه‌م؟؛تۆ بڵێی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێ قسه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌رم لێ
ببیسن؟؛ نا. له‌خۆڕا شوێن كڵاوی لار مه‌كه‌ون. هیچ شتێكی سه‌یرو
سه‌رسوڕهێنه‌رو ناسروشتی له‌كارمدا نیه. ئه‌من وه‌ك ئه‌و نوسه‌ره
ناسراو وسه‌ربه‌ده‌ره‌وانه نیم كه‌حه‌ز ده‌كه‌ن به‌كه‌شم ونه‌شمی
جۆراوجۆر هه‌ستی به‌دوادا گه‌ڕانی خوێنه‌ره‌كانیان بجوڵێننه‌وه...
یه‌كێك له‌وانه له‌بیره‌وه‌ریه‌كانیدا نووسیویه‌تی:
((كاتی نوسین ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان به‌جوانی گاڵه‌ده‌ده‌م.
كه‌لله‌سه‌ری مردوویه‌ك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌م داده‌نیم بێ ده‌نگییه‌كی
به‌سام ومه‌رگهێنه‌ر باڵ به‌سه‌ر ژووره‌كه‌مدا ده‌كێشێ))نوسه‌رێكی
دیكه خووی پێگرتوه به‌رله‌نوسین گوێ بداته سێ ئاهه‌نگ
له‌كاره‌كانی باخ....بیتهۆوین و ویرامس یاخود ده‌بێ گه‌رمای
هۆده‌كه‌ی شانزده پله‌ی مۆك بێت. هه‌ربه‌م بۆنه‌وه له‌هاویناندا
ناتوانێ باسێكی جیدی بنوسی.
كه‌سێكی دیكه ده‌ناسم كه‌قاپێك ویسكی تۆخ و ده‌ورییه‌ك نۆكه‌شاری
له‌به‌ر ده‌می خۆیدا داده‌نێ. تاهه‌ر كات بگاته جێگایه‌كی ناسك
وهه‌ست بزوێن كه‌مێك ویسكی پێدا بكات و به‌مجۆره گه‌ڕه‌كیه
هزروبیری به‌لای دیكه‌دا نه‌چێ؛له‌هه‌مو خۆشترو سه‌یرتر نوسه‌رێكی
فه‌رانسه‌وییه كه‌ته‌نیا له‌حه‌مامدا شتی بۆ ده‌نوسرێ؛
هه‌واڵێكم هه‌یه كه‌ده‌چێته كاروانسه‌رایه‌كی ده‌وروبه‌ری شار‌و
له‌وێ شێعران ده‌هۆنێته‌وه.
به‌ڵام من ئه‌م كرگارانه‌م به‌دڵ نیه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ر كاتی
ئه‌وه‌شم نیه خۆم به‌شتی واوه خه‌ریك بكه‌م. بۆ نوسین و دارشتنی
به‌رهه‌مه‌كانم پێویستیم به‌وه‌نیه‌كه زۆری له‌خۆم بكه‌م؛ هه‌ست
وبیروفكریشم به‌ته‌نیا له‌ده‌وری تاقه شتێك‌دا ناگه‌ڕێ و زۆریش
وردبین نیم و هێنده‌ی له‌سه‌ر ناچم. هه‌ر له‌م گه‌ڕانی ئاسایی
وهاتوچوی ناو كۆمه‌ڵدا. ئه‌وه‌ی پیم باش بێ ده‌یكه‌مه هه‌وێنی
كاره‌كه‌م...
نازانم ئێوه چۆن هه‌ست به‌وه ناكه‌ن.....له‌بازاڕی
ئه‌ستامبول.له‌شه‌قامه‌كان.قومارخانه‌كان. مه‌یخانه‌و گازینۆی
شه‌وانه سوژه‌و بابه‌تی زۆر باش وسه‌رنج ڕاكێش زۆر‌و زه‌به‌ند وه‌ك
مارومێرو ڕێچكه‌یان به‌ستوه. نوسه‌ر به‌م هه‌مو كه‌ره‌سه
سه‌رنجڕاكێشانه‌وه پێویستی به‌وه نیه دیمه‌نی ده‌ستكرد ساز بكا
وله‌م ڕێگایه‌وه گه‌ڕه‌كی بێ به‌رهه‌می تاقانه‌و نوێ بخوڵقێنێ.
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م بابه‌تانه سه‌رنجی ڕاكێشام. ئه‌گه‌ر
له‌هاویندا بێ ده‌چمه ژێر پردی ئه‌ستانبول وله‌ڕۆخێك. هه‌ر
له‌وجێگایه‌ی كه‌پاپۆڕه‌كان ڕیزیان به‌ستوه. داده‌نیشتم وله‌ناو
ده‌فته‌ره‌كه‌مدا ده‌ینوسمه‌وه. ئه‌گه‌ر جستانیش بێ ده‌چمه
قاوه‌خانه‌یه‌ك، داوای قاوه‌یه‌ك ده‌كه‌م وله‌وێش ده‌یهێنمه سه‌ر
كاغز. پاشانیش شه‌وی هه‌مان ڕۆژ له‌حاڵێكدا كه‌هاوسه‌ره‌كه‌م
خه‌ریكی هاتوچۆ وكاری ناوماڵه‌و مناڵه‌كانیشم له‌ناوه‌ڕاستی
ژووره‌كه‌دا خه‌ریكی كایه‌ن وڕادوێش به‌ده‌نگی به‌رز به‌رنامه
بڵاو ده‌كاته‌وه. چیرۆكه‌كه‌م داده‌ڕێژم.
زۆرجاران كه‌خه‌رقی نوسینه‌وه‌م ده‌ركه‌ی ماڵ لێده‌درێ.له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌سێك نیه بیكاته‌وه. خۆم ده‌چم درگاكه ده‌كه‌مه‌وه.
زۆرجار له‌جه‌رگه‌ی نوسیندا ناچارم وه‌ڵامی شاگرد ورده‌واڵه فرۆش.
قه‌ساب وئاوفرۆش و ڕۆژنامه‌فرۆشیش بده‌مه‌وه. له‌مانه خرابتر
ئه‌و كاتانه‌یه كه‌ژماره‌یه‌ك نه‌ناسیاو دێنه دیتنم؛ هه‌ندێكیان
داخوازی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه...داوای یارمه‌تیم لێ ده‌كه‌ن
و تكایان ئه‌وه‌یه ده‌رده دڵه‌كانیان له‌ڕۆژنامه‌كاندا
بڵاوبكه‌مه‌وه. یان كاریان بۆ په‌یدا بكه‌م. هه‌ندێكی دیكه‌شیان
كه‌نوسه‌ری تازه پیاكه‌وتون چیرۆكه‌كانیان ده‌هێنن تاله شوێنێكدا
بۆیان بڵاو بكه‌مه‌وه؛
زۆرجاریش ژن ومناڵه‌كانم ده‌چنه ده‌رو ئه‌ركی لێنانی چێشت
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی من وله‌كاتی نوسیندا ده‌بێ ناوبه‌ناو سه‌ر
له‌مه‌نجه‌ڵ بده‌م؛
یه‌كێك له‌خوێنه‌ره‌كانم پرسیویه‌تی: كاتی نوسین چۆن داده‌نیشی؟؛
جائه‌مه‌ش بوو به‌پرسیار؛ من ده‌بێ چ وه‌ڵامێك بده‌مه‌وه؟؛
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌تویست چۆن دانیشم، چما خه‌ڵكی دیكه چۆن
داده‌نیشن كه‌دانیشتنی من ده‌بی له‌گه‌ڵ هی ئه‌وان جیاوازی هه‌بێ؟
ڕه‌نگه ئه‌م دۆسته به‌ڕێزه وای بۆ بچێ له‌كاتی نوسیندا به‌پێوه
ده‌وه‌ستم یان قاچم له‌ملم ده‌هاڵێنم؛
هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه خوێنه‌ره‌كانم گاڵته‌یان به‌دانیشتنی من بێت.
به‌ڵام به‌ڕای خۆم زۆرئاساییه... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له
مناڵییه‌وه موبڵ وسه‌نده‌ڵیی وشتی وامان له‌ماڵیدا نه‌بووه‌و
چوارمشقی له‌سه‌ر عه‌رز داده‌نیشتم. ئێستاش ئه‌و خووه كۆنه‌م
به‌رنه‌داوه. ته‌نیا جیاوازییه‌كی كه‌هه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌ئێستا
چوار مشقی له‌سه‌ر موبڵ داده‌نیشم. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش
كه‌كورته‌باڵام وئه‌گه‌ر قاچم به‌رده‌مه‌وه ناگه‌نه عه‌رزی.
هه‌ربۆیه قاچی ڕاستم ژێرخۆم....به‌مجۆره زۆر ئاسوده‌ترم.....
یه‌كێكی تر له‌خوێنه‌ره‌كانم پرسیویه‌تی:((چۆن خۆت ئاماده‌ی نوسین
ده‌كه‌ی؟؛))ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قسه‌یه‌كه...ڕاستتان بوێ،ئه‌من
مرۆیه‌كی زۆرهه‌ڵچووی ده‌مده‌میم. هه‌ربه‌م بۆنه‌وه زۆر
زه‌حمه‌ته به‌م نه‌بونی وبێ به‌شییه له‌ژیانمدا
كه
زۆریشن بیروفكری خۆم بخه‌مه سه‌ر یه‌ك شتی تایبه‌تی، یان
به‌قه‌ولی ئێوه خۆم ئاماده‌ی نوسین بكه‌م. به‌ڵام براله؛ نه‌بونی
وبێ به‌شیتان چۆن دیوه؟ نه‌بوونی ئه‌و شته‌یه كه‌مرۆ بۆ
هه‌ركارێك ڕاده‌كێشێ مه‌گه‌ر نه‌تان بیستوه كه‌ده‌ڵێن:((نه‌بوونی
گه‌وره‌ترین مامۆستای كۆمه‌ڵه...))ئه‌منیش پێویستیم به‌وه
هه‌یه‌كه‌شت بنوسم.له‌لایه‌ك باری دڵی خۆم سوك ده‌كه‌م وله‌لایه‌كی
دیكه‌ش ژیانمی پێ دابین ده‌كه‌م. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌زۆركات به‌له‌ش
وبه‌ڕۆح له‌سه‌ر خۆم نیم. به‌شێكی زۆرله‌نوسراوه‌كانم به‌دڵی خۆم
نین وه‌باش له‌كار نه‌هاتونه‌ته‌ده‌ر. بۆ خۆم زیاترله‌هه‌موو كه‌س
هه‌ست به‌مه ده‌كه‌م.
یه‌كێك پرسیویه‌تی:((به‌شوێن بابه‌تدا ده‌گه‌ڕێم یان بابه‌ته‌كان
بۆ خۆیان دێنه مێشكمه‌وه))؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ،بابه‌ت نه‌شتێكی وایه‌كه ده‌رگا لێبداو
خۆبه‌ژووردا بكا. ئه‌منییش به‌شوێن بابه‌ته‌كاندا ده‌خولێته‌وه.
ئه‌وه كاری كیمیاگه‌ره‌كانی كۆن بوو كه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێر
عه‌وداڵی كێ‌و وده‌روده‌شت بوون.به‌هه‌رحاڵ ده‌ستنوسه‌كانم كه‌هه‌ر
ڕۆژ كۆیان ده‌كه‌مه‌وه باشترین سه‌رچاوه‌ی چیرۆكه‌كانمه وئه‌گه‌ر
تاسه‌د ساڵی تریش په‌یتاپه‌یتا گه‌ره‌كم بێ شت بنوسم دیسان
ده‌سنوسه‌كانم كه‌م ناهێنن.
گه‌وره‌ترین په‌ژاره‌ی من ئه‌وه‌یه كه‌ناتوانم ئه‌و بابه‌تانه‌ی
كه‌خۆم پێم باشن. بنوسمه‌وه. چونكا له‌حاڵی حازردا به‌داخه‌وه
ئه‌من ته‌نیا له‌به‌ر دابینكردنی ژیان وبه‌ده‌ستهێنانی بژی‌و شت
ده‌نه‌سم... زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌دڵم پێیانه‌وه‌یه وپێم
خۆشه بیاننوسمه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌رفه‌ت وڕێگای
بڵاوبونه‌وه‌یان نیه.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌شتان پێ بڵێم كه‌چه‌ند نوسراوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌ر
دڵانه‌و شیاوی خوێندنه‌وه‌ن و باش له‌گڵ هاتونه‌ته‌ده‌ر.
ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ژووره‌كانی زینداندا نوسیومن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|