|
ئازاد له كوت و به‌ندی بهرقهع
یان له هه‌ڵاواردنی جنسی
ئه‌گه‌ر چاوێك به سه‌ر بارودۆخی ژنان له مێژووی ئه‌فغانستان دا
به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی ڕابردوودا بكه‌ین نه ته‌نیا ئاڵ و
گۆرێك به قازانجی ژنان پێك نه‌هاتووه به‌ڵكو به ده‌سه‌ڵاتی
هێزه‌كان و بیر و بووچونه‌كانی دواكه‌وتووی چاره‌ڕه‌شی و
هه‌ڵاواردنی جنسی زۆرتر له هه‌ر كاتێكی تر بووه.
زۆتر به‌و مانایه‌ی كه هه‌ڵاواردنی جنسی له كه‌ش و هه‌وای
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، رێگه‌ی بۆ
بنه‌ماڵه‌ها‌یه‌ك كردوه‌ته‌وه كه رۆژگارێكی نه زۆر دوور له
هاوسه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌و دواكه‌وتوییه‌ی ئێستا، ژنه‌كانیان رێز و
حورمه‌تێكیان بووه.
بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رانی ئه‌فغانستان مێژووی بابه‌تی ژن، ماف و
مه‌زایا و ده‌ور و نه‌خشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و بابه‌ته چكۆله بووه
و ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌یبینین هه‌روه‌ها ئه‌م بۆچوونه به سه‌ر
جه‌ماوه‌ردا زاڵه، له‌م بۆچوونه‌دا نه ته‌نیا ژن به ئینسانێكی
ته‌واو ناژمێردرێت، به‌ڵكو پله و پایه‌ی ئه‌و له‌و چوارچێوه‌ی
كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ له به‌ین بردنی پێداویستی جنسی پیاو و
هه‌روه‌ها ئامرازێكیشه بۆ به‌رهه‌م هێنانی منداڵ.
ژنانی ئه‌فغانستان چ له نێو كۆمه‌ڵگادا و چ له نێو
بنه‌ماڵه‌كانیشیان دا هه‌موو كاتێك چه‌وساونه‌ته‌وه به‌ڵام به‌و
ئاڵ و گۆڕانه‌ی كه به سه‌ر ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا هاتووه
ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه قوژبنهایه‌كی روون تر و توندتری به
خۆیه‌وه گرتووه.
هه‌زاران ژن ده‌ست درێژیان كراوه‌ته سه‌ر، به‌رد‌باران كراون،
وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك كڕین و فرۆشتنیان پێی كراوه. ئا‌مریكا و
هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ڵێنیان دابوو كه شه‌ڕی ئه‌فغانستان رزگاری
ژنانی به‌دواوه‌وه ده‌بێ. كاتێك كه هێزی نیزامی ئا‌مریكا هێرشی
كرده سه‌ر وڵاتی ئه‌فغانستان ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته له‌وانه
سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی جورج بوش سه‌ركوتی ژنانی به كه‌ڵك وه‌رگرتن
له تالیبان ده‌ست پێ كرد. به سه‌رنج دان به‌م روانینه چه‌ند
حه‌وتوو دوای هێرشی هێزه‌كانی نیزامی "خانمی بوش" وتی: ژنانی
ئه‌فغانستان ئیتر له‌ماڵه‌كانیاندا ئه‌سیر نابن، به‌ڵام ئێستا
چه‌ند ساڵ له رووخانی ده‌سه‌لاتدارێتی دواكه‌وتوی عه‌شیره‌تی
ئیسلامی تالیبان، ده‌وڵه‌تی بێ ناوه‌ڕۆكی ئه‌فغانستان به ڕێبه‌ری
ده‌ست و په‌یوه‌نده به‌كرێگیراوه‌كان نه ته‌نیا له بابه‌ت چاك
بوونه‌وه‌ی كار و بارودۆخی ژنان به‌ره‌و پێش نه‌چووه، به‌ڵكو به
په‌سند كردنی یاساكانی دواكه‌وتوی پشت ئه‌ستوور به شه‌رعی ئیسلام
زنجیره‌كانی كۆیله‌تی له هه‌ر كات زیاتر له ده‌ست و پێی ژنان
ئاڵاندووه.
به‌ڵام بووچوونی درۆینه‌ی زاڵ به سه‌ر ئازادی ژن كه تابلۆوه‌كه‌ی
له هه‌ر چی دوكان و بازاڕدا هه‌ڵوه‌سراوه و هه‌ر رۆژه له
میدیاكان دا كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرت و پڕ و پاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌كرێت، به‌ڵام له روانگه‌ی خه‌ڵكی ئازادی خواز و كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌وڵێكی بێ هۆیه بۆ سه‌رپۆش دانان له سه‌ر
راستییه‌كان، شه‌ڕ له دژی تێرۆریزم "شه‌ڕی ساردی دوێنێ ئا‌مریكا"
بووه هۆی رووخانی تالیبان ، به‌ڵام دواكه‌وتوویی مه‌زهه‌بی و
خوازیارانی ئه‌م بۆچوونه كه هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌وره‌یی و
چاره‌ڕه‌شی ژنانی ئه‌فغانستانه كه له سایه‌ی
سه‌ری یارمه‌تییه بێ وچانه‌كانی ئه‌رباب "ئا‌مریكا" هه‌روه‌ها هێزی
له ده‌ست دایه و له سه‌ر چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگا، له‌وانه ژنان
زاڵه. ژنان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان له‌وانه "كابۆل"
هێشتا ناچارن "بهرقهع" له به‌ر بكه‌ن و له به‌شداری و
هه‌ڵسووڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شن. هێشتا دێوه‌زمه‌هاییه‌كی وه‌ك
سه‌یاف، شنواری، ره‌بانی، پیری گێلانی، سه‌بغه‌توڵا و... به‌و
بووچوونه دواكه‌وتووانه، به روونی و به ئاشكرا روو به ژنان
ده‌ڵێن كه ئێوه عه‌قڵتان ته‌واو نییه و مافێكی به‌رابه‌ر و
یه‌كسانتان له گه‌ڵ پیاوان دا نییه. زۆربه‌ی كچان دوای سوتانی
كتێبه‌كانیان له لایه‌ن كه‌سه ئیسلامییه‌كان و چاوترسێن كردنی
خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نا‌وێرن بچن بۆ خوێندنگا. له رۆژئاوای
ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی "هه‌رات" فه‌رامینی ئیسلامی ئیماره‌تی
تالیبان به كرده‌وه ده‌ردێنن. كچان له كوچه و كۆڵانه‌كاندا به
زۆره‌ملێ ده‌یانبه‌ن بۆ تاقیگاكان هه‌تا په‌رده‌ی كچێنیان بۆ تاقی
بكه‌نه‌وه. ئیش و هه‌ڵسووڕانی ژنان له رێكخراوه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه ناحكومییه‌كان
قه‌ده‌غه‌یه. هێشتا كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی ژنان له
ته‌له‌فیزیۆنی كۆماری ئیسلامی ئه‌فغانستان كۆتایی نه‌هاتوو. بازاڕی
كڕین و فرۆشتنی ژنان وه‌كوو كه‌ره‌سه‌یه‌ك هه‌ر باوه. سات و
سه‌ودای ده‌ڵاڵی به‌ربڵاوتر له هه‌ر كاتێكی تره، ئه‌و كه‌سه‌ی
كه چه‌كی پێیه به سه‌ربه‌ستێكی ته‌واوه‌و رێز و حورمه‌تی خه‌ڵك
له ژێر پێ ده‌نێت. لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك له ئازادی ژنان له
وڵاتی ئه‌فغانستان باس ده‌كه‌ین كه له سایه‌ی سه‌ری ئینسان دۆستی
په‌ریه‌كان و په‌یام هێنه‌رانی به‌شه‌رییه‌ت به ژنیان داوه،
زیاتر هه‌ست به قووڵایی ئه‌م كاره‌ساته و بارودۆخی راسته‌قینه‌ی
كۆیله‌تی ژنان ده‌كه‌ین كه تا چ راده‌یكه. شه‌كیبا ئه‌و كیژه
لاوه بوو كه ته‌نیا ١٩ ساڵ له به‌هاری ژیانی تێده‌په‌ڕی ئه‌و
له ناڕه‌زایه‌تی به زه‌واجی زۆره‌ملێ ئاگر تێبه‌ردرا. شه‌كیبا
به رشتنی ٥ لیتر نه‌وت به جه‌سته‌ی خۆیدا كۆتایی به ژیانی هێنا
و به‌و كاره‌ی سه‌لماندی كه مردن زۆر باشتره له ژیانی. شه‌كیبا
یه‌كێك له سه‌دان ژنی لاوی ئه‌فغانییه كه له ناڕه‌زایه‌تی
به‌وه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێ نه‌كرێ خۆی ده‌سوتێنێ.، بنه‌ماڵه‌كه‌ی
شه‌كیبا ئه‌ویان له بڕی ١٠ هه‌زار دۆلار فرۆشتبوو به پیاوێكی ٢٨
ساڵ ته‌مه‌ن، شه‌كیبا له وتووێژێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئاوا دوا:
بنه‌ماڵه‌كه‌م منیان فررۆشتبوو ئیتر من نه‌مده‌زانی چی بكه‌م،
شه‌كیبا كه ٩٢ له سه‌دی جه‌سته‌ی تووشی سوتاوی ببوو، سێ حه‌وتوو
دوای ئه‌م وتووێژه گیانی له ده‌ست دا. شه‌كیبا له‌م
بابه‌به‌ته‌دا به ته‌نیا نییه له‌و شاره‌ی كه ئه‌و له دایك
بووه واته شاری "هه‌رات" له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی پێشوودا ١٠٠
ژن خۆیان سووتاندووه (هه‌ڵبه‌ت له ئاماره ره‌سمیه‌كاندا ئه‌م
ژماره‌یه ٥٢ كه‌س راگه‌یه‌ندراوه).
چه‌ند ساڵ پێش ئه‌مرۆ به‌ر له رووخانی رژیمی تالیبان له زۆربه‌ی
كۆی راگه‌ینه‌ره‌كانی جیهانی، وێنه‌هایه‌ك له ژنان و كچانی
ئه‌فغانی بڵاو كرایه‌وه كه له‌واندا ژنان "بهرقهع"ه‌كانیان
به‌و مانایه‌ی كه له كوت و به‌ندی هه‌ڵاواردنی جنسی رزگاریان
بووه تووڕ دا وه هه‌روه‌ها ئه‌و كچوڵانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار
لێو به بزه ده‌چوونه سه‌ر وانه‌كانی ده‌رس وتنه‌وه، به‌ڵام
ئه‌مانه هه‌مووی رواڵه‌تی شته‌كان بوون. له راپۆرته‌كانی
رێكخراوی"
kindwomen
"
له بابه‌ت هه‌ل و مه‌رجی ژنان هاتووه، ژنان هێشتا ناتوانن به
ته‌نیا له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه مافی راده‌ربڕینیشیان
نییه. ته‌نیا سێ له سه‌دی كچان و سی و نۆ له سه‌دی كوڕان له
مافی فێركردنی سه‌ره‌تایی به‌هره‌مه‌ندن. كچان به زۆره‌ملێ به
شوو ده‌درێن یان باشتر وایه بڵێین ده‌فرۆشرێن. ئه‌فغانستان ناسی
سویدی: "پیتر هۆگسترۆم" له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ بارودۆخی ٩٠ تا ٩٥
له سه‌دی ژنان دوای رووخانی تالیبان گۆڕانی به سه‌ردا
نه‌هاتووه. بیر و بۆچوونی قووڵی دواكه‌وتوانه هێشتا له زۆربه‌ی
دێهاته‌كاندا باوه، هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه كه ژیانی
بنه‌ماڵه، په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو، بارهێنانی كچان و كوڕان
بابه‌تێكی عه‌شیره‌ییه. ئه‌وانه‌ی كه باسمان كرد نمونه‌هایه‌ك
بوو له هه‌ڵاواردنی جنسی كه له دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌چن تا
كاتێك كه یاسا شه‌رعییه‌كانی ئیسلامی به سه‌ر بیر و زه‌ینی
خه‌ڵكدا زاڵ بێته‌وه ئه‌م بۆچوونانه له سه‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی
كاروباری كۆمه‌ڵگا بێت ئاشكرایه كه هیچ ئاڵ و گۆڕێك له بارودۆخی
ژنان پێك نایه‌ت. وڵاتی ئه‌فغانستان بۆ تێپه‌ڕ بوون له‌و
جه‌هه‌نه‌مه‌ی ئێستا، پێویستی به یاسایه‌كی سكۆلاره.
كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی كه له‌ودا كه‌سه‌كان جیاواز له
جنسیه‌تیان وه‌كوو شارومه‌ندێك رێزیان لێ بگیردرێت. ئه‌گه‌ر چاوێك
له په‌سه‌ند كراوه‌كانی ئه‌م یاسایه بكه‌ین ئه‌وه‌ی كه
په‌یوه‌ندی به ژنان و مافه‌كانیانه‌وه هه‌یه ده‌یبینین كه ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یه به سه‌رنج دان به رۆحی زاڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
(شه‌رعی ئیسلام) هیچ مافێك بۆ ژنان له به‌رچاو نه‌گیراوه. ئه‌م
یاسایه رێگه‌ی بۆ بووچوونه‌كان و لێكدانه‌وه ئایینییه‌كان له
ڕوانگه‌ی ئیسلامییه‌وه كردوه‌ته‌وه. ئه‌م یاسایه له هیچ
دیڕێكدا باسی له قه‌ده‌غه بوونی زه‌وجی زۆره‌ملێ، فرۆشتنی كچان
نه‌كردووه. نه ته‌نیا دژایه‌تیكیشی له گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وانه
نییه به‌ڵكوو له ژنان و كچانێك كه مل كه‌چی ئه‌م كرده‌وانه
نابن پشتیوانیش ناكات. وه هه‌روه‌ها دژایه‌تیكیشی له گه‌ڵ ئه‌وه
نییه كه ئه‌م ژن و كچانه به تاوانبار بناسرێن و بدرێنه به‌ر
ئازار و ئه‌زیه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌وه. له هیچ شوێنێكی ئه‌م
یاسایه‌دا نه‌هاتووه كه مافی ئیش كردن له شه‌رایه‌تی یه‌كساندا،
حه‌قده‌ستی یه‌كسان له به‌رانبه‌ر كاری یه‌كساندا، به‌شداری
كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كساندا بۆ ژنان له به‌رچاو بگیردرێت، ئه‌م
یاسایه توند و تیژی له نێو بنه‌ماڵه‌دا له دژی ژنان و
ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر ژنان و منداڵانی كچ به تاوان نازانێ.
ده‌ست درێژی جنسی بۆ سه‌ر ژنان نه ته‌نیا به تاوان نازانێ
به‌ڵكوو له روانگه‌ی پیاوساری زاڵه‌وه قامكی سه‌رزه‌نشت بۆ لای
ئه‌و ژنانه‌ی كه قوربانی ئه‌م دیارده‌یه بوون راده‌كێشێ و به
هۆكاری فه‌سادیان ده‌زانێ و به‌ره‌و سیاچاڵ و زیندانیان به‌رێ
ده‌كات به‌و جۆره‌ی كه له‌م یاسایه‌دا گونجاوه له بابه‌ت
قه‌تڵه ناموسییه‌كانه‌وه كه هه‌موو رۆژێك له ژنان و كچانێ لاو
قوربانی ده‌گرێت، هیچ یاسایه‌ك له به‌رچاو نه‌گیراوه به‌ڵكوو به
پشت به‌ستن به بیرۆبوچوونی كۆن و دواكه‌وتوو، بواری پێك هێنانی
جینایه‌ت له دژی ژنان به بیانووی پارێزگاری له نامووس و
شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه خۆش ده‌كات و به جۆرێك یاسایی و پاساوی
ده‌كات. هه‌ڵاواردنی جنسی كه به شێوه‌گه‌لێكی جۆراوجۆر چ له نێو
بنه‌ماڵه‌دا و چ له ئاستی كۆمه‌ڵگادا له دژی ژنان ده‌كرێت
ئیدانه ناكات ته‌نانه‌ت ره‌سمیه‌تیشی پێ ده‌دات. به پێی په‌سه‌ند
كراوه‌كانی ئه‌م یاسایه ژنان ناتوانن كه‌ساه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ
بن. وه‌كوو مڵكی پیاو ده‌ژمێردرێت، له پیاو وه‌كوو سه‌رپه‌ره‌شتی
ژنان نێو ده‌به‌ن. له ئاكام دا ئه‌وه‌ی كه ژن مافی شارومه‌ندی
نییه و نایشتوانێ وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێ، چونكه ئه‌م
بابه‌ته له سه‌ڵاحیه‌تی جنسی ئه‌و به‌ده‌ره ئه‌و كه یاسایه‌كی
مه‌ده‌نی و ئازادی ژن ده‌سته‌به‌ر بێت زۆرتر وه‌ك گاڵته‌یه‌ك
وایه. هێشتا له به‌شێكی به‌ربڵاوی ئه‌م وڵاته شه‌ڵاق لێ دان و
به‌رده‌باران كردن هه‌ر باوه. هه‌ر چه‌ند كه له به‌ر كردنی
"بهرقهع" زۆره‌ملێ نییه به‌ڵام ژنان نا‌وێرن له سه‌ریان
لابه‌رن. ئه‌وه‌ی كه ژنان دوای رووخانی رژیمی ئیسلامی تالیبان
ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا ئیش بكه‌ن شتێكی باشه به‌ڵام نابێ
ئه‌وه‌ش له بیر كه‌ین كه ئه‌م ئیشانه‌ی كه ژنان ده‌یكه‌ن وه‌كوو
ئیشێكی بێ ئه‌رزه‌ش ده‌ژمێردرێن، وڵاتی ئه‌فغانستان وڵاتێكه كه
له سه‌ر یاسایه‌كی دژی ژن بنیات نراوه. له به‌شێكی به‌ربڵاو له
وڵات‌دا شه‌ڕی گه‌وره‌كان و ده‌سه‌ڵاتدران زاڵه كه یاساكانی
شه‌رعی ئیسلام هه‌ر وه‌كوو رژیمی تالیبان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر ژنان حیجاب نه‌پۆشن سه‌رپێچی بكه‌ن ده‌كه‌ونه به‌ر
توندوتیژییه‌وه. زۆربه‌ی ژنان هێشتا چارشێوه‌كانیان هه‌ر
به‌سه‌ره‌وه‌یه. یاسایه‌ك نییه كه به‌شداری ژنان له كار و باری
سیاسی كۆمه‌ڵگادا ته‌زمین بكات. ساڵی رابردوو‌و نزیكه‌ی هه‌زار ژن
له باره‌یه‌وه په‌سه‌ند كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له كرده‌وه‌دا
نیشان ده‌درێت له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ركیه‌وه پشتیوانی‌یان لێ
ده‌كرێ، كۆیله‌تی جنسییه. زۆربه‌ی ژنان به تایبه‌ت كچان له
ته‌مه‌نی زۆر له خواره‌وه به شوو ده‌درێن یان باشتر وایه
بلێین له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ده‌فرۆشرێن. قاچاقی ژنان
و منداڵان روو له زیاد بوونه، كچان له ئه‌فغانستان ده‌ڕفێنن و
له رێگای پاكستانه‌وه به مه‌به‌ستی له‌ش فرۆشی ده‌برێن بۆ
وڵاتانی ئوروپایی. ته‌نیا ١٥ له سه‌دی ژنانی سه‌رووی ١٥ ساڵ
ده‌توانن بنووسن و بخوێننه‌وه، زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كان له‌وه‌ی
منداڵی كچیان هه‌یه خۆیان به سه‌رشۆڕ ده‌زانن به تایبه‌ت ئه‌و
بنه‌ماڵانای كه منداڵی كوڕیان نییه. وه‌زاره‌تی دادی كۆماری
ئه‌فغانستان به پشت به‌ستن به یاساكانی شه‌رعی ئیسلامی هێشتا
كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ ژنان به ره‌وا نازانێ، ژنان نا‌وێرن
هاوسه‌ره‌كانیان خۆیان هه‌ڵی بژێرن، ته‌نانه‌ت ئیزنی ئه‌وه‌شیان
نییه داوای جیابوونه‌وه له پیاوه‌كانیان بكه‌ن و په‌یمانی
زه‌واجه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. یان بتوانن ره‌خنه له
هاوسه‌ره‌كانیان بگرن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه
هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن به تاوانی بێ ئابڕوویی زیندانیان ده‌كه‌ن، له
ساڵدا ١٦هه‌زار ژن به هۆی منداڵ بوون و كاتی سكپڕی گیانیان له
ده‌ست ده‌ده‌ن كه ئه‌م ئاماره دووهه‌مین ره‌قه‌می مردن له ئاستی
جیهاندایه. رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م باره‌یه‌وه
ده‌لێ: هه‌ل و مه‌رجی ژنانی ئه‌فغانستان دوای رووخانی تالیبان زۆر
خراپ تره، له‌م وڵاته‌دا ژنان هێشتا ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ست درێژی
جنسییه‌وه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|