|
با، ده‌ستی مه‌زهه‌ب له ژیانی منداڵان كورت
بكرێنه‌وه.
ئیرنا هه‌واڵنێری كۆماری ئیسلامی رۆژی
٢٦ی
گه‌ڵاوێژ له زمان مودیری گشتی كانوونی په‌روه‌رشی فكری منداڵان
وتازه لاوانه‌وه رایگه‌یاند كه، له حاڵی حازردا پێنج هه‌زار
منداڵ و تازه لاو له چالاكیه دینی و قورئانیه‌كانی ناوه‌ندی
كانوونی ئوستانی كوردستاندا حوزوریان هه‌یه... ئه‌م هه‌واڵه
ده‌بێ زه‌نگێكی مه‌ترسی بێت بۆ هه‌ر ئینسانێكی ئازادیخواز و ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێت ئاموزش و په‌روه‌رش ره‌واڵێكی عیلمی
و پڕشور و شه‌وقی هه‌بێت و له‌و دا منداڵ وه‌ك مرۆڤێكی خه‌لاق،
متمانه به‌خۆ و سه‌ر به خۆ بار بێت. ئه‌م ته‌وه‌ره پێویستی به
شرۆڤه كردنێكی زۆرتره:
مه‌زهه‌ب له سه‌ره‌تاوه به‌رهه‌می بێ توانایی، نه‌زانی و ناو
شیاری و ترسی ئینسانه‌كان بووه له به‌رامبه‌ر رووداوه
سروشتیه‌كاندا. ئه‌مڕۆ مه‌زهه‌ب له‌خزمه‌ت سه‌رمایه‌داران دایه.
یه‌كێك له كاراییه‌كانی مه‌زهه‌ب، له‌ترس و خۆف دا راگرتنی
ئینسانه‌كان و كوشتنی هه‌ستی بڕوا به خۆ بوون له ئه‌واندایه. بۆ
سه‌رمایه، باشترین ئینسان ئه‌وه‌یه‌كه مل به كۆیله‌تی ده‌دات و
به پێی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه بۆی دیاری ده‌كرێت، كار و ئه‌ركه‌كانی
خۆی به‌ره‌وپێش ده‌بات و به‌رده‌وام شوكرانه بژێره. بێ گومان
ئینسانێكی ئه‌وتۆ پێویستی به‌وه هه‌یه كه به‌رده‌وام ئه‌رباب،
ئاخوند، ولایه‌تی فه‌قیهه، پۆلیس یان ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندێكی
میتافیزیكی به‌سه‌ریدا فه‌رمانره‌وایی بكات. مه‌زهه‌ب ئه‌م هه‌ل و
مه‌رجه به‌وه‌سیله‌ی فێركردن و عاده‌ت دادن به ترس له
جه‌هه‌نه‌م، ترس له عه‌زابی شه‌وی ئه‌وه‌ڵی قه‌بر و هاتنی "نكیر و
مونكر و كۆمه‌ڵێك خورافاتی تری له‌م چه‌شنه دابین ده‌كات و
كه‌سایه‌تی منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێَك
ده‌شكێنیت. منداڵێكی ئه‌وتۆ هه‌تا له ژێر كاریگه‌ری ئه‌م چه‌شنه
خوارافاتانه دا بێت، ناتوانێ كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر به‌خۆ بێت،
به‌ڵكوو كه‌سێك ده‌بێت ترسنۆك و بێ ئێراده... ئه‌مه هۆكارێك،...
هۆكاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه، ئه‌وشتانه‌ی كه پێوه‌ندیان به
مه‌سه‌له‌ی "میتافیزیسم و ماوه‌را ئه‌لته‌بیعه، واتا ژوره سروشتی
وه‌ك فریشته، رۆح و جن و شتی تره‌وه... هه‌یه، له‌هه‌مان حاڵ‌دا
كه شتێكی پووچ و بێ بنه‌مان، گه‌لێكیش ئالۆزن. ئه‌وشتانه له‌گه‌ڵ
عه‌قڵ دا ناگونجێن، شیاوی ده‌رك كردن، تاقی كردنه‌وه و پێوانه
كردن نین و زێهنی منداڵ تێك ده‌دات و زیانی گه‌ره‌ی
پێده‌گه‌یه‌نێت. منداڵ له توانای دا نییه داستانی دوور له
عه‌قڵی دروست بوونی دنیا له شه‌ش رۆژدا، دروست بوونی ئینسان له
خاك، هه‌روه‌ها چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكی وه‌ك نبووه‌ت،
ره‌ساله‌ت، معاد و كۆمه‌ڵێك شتی تری دوور له عه‌قڵی له‌م چه‌شنه
ده‌رك بكات. به‌ڵام له ژێر گوشاردا ناچار ده‌بێ ئه‌و شته‌ی كه
فێری ده‌كه‌ن دووپاتیان بكاته‌وه. زێهنی منداڵێكی كه به‌م
خۆرافاتانه گۆش ده‌كرێت، له داهاتوودا ناتوانێ شته زانستی و
واقیعی یه‌كان وه‌ربگرێت و ئیمكانی هه‌ر چه‌شنه خه‌للاقییه‌ت ونوێ
خوازییه‌كی تێدا ده‌مرێت. منداڵێكی ئه‌وتۆ، ناچار ده‌بێت وا نیشان
بدات كه هه‌موو شتێك ده‌رك ده‌كات و ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆی دا
زه‌مینه‌ی ریاكاری تێدا پێك ده‌هێنێ و سه‌ره‌نجام ئه‌و منداڵه
له‌وانه‌یه زۆر جار ته‌نیا بۆ رازی كردنی دایك و باب و
مامۆستاكه‌ی په‌نابباته به‌ر درۆكردن. له یه‌ك كه‌لام دا
ده‌توانین بڵێین كه مه‌زهه‌ب منداڵ له كایه كردن، سه‌ما و
هه‌ڵپه‌ركێ، موسیقا و هه‌موو شادی و خۆشیه‌كی ژیان بێ به‌ش ده‌كات
و ئه‌وان له گه‌ڵ مه‌رگ و شه‌هاده‌ت و له‌خۆدان و تاریكییه‌كان
ئاشنا ده‌كات. ئه‌گه‌ر چاوێك به دنیادا بگێڕین، به سانایی بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌ر شوێنێك سه‌رمایه توانیویه‌تی به
شێوه‌یه‌كی باشتر له مه‌زهه‌ب كه‌ڵك وه‌ر بگرێت، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه
له هه‌ر بارێكه‌وه دوا كه‌وتووترن. به پێچه‌وانه له هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌كی كه خه‌ڵك به هه‌ر راده‌یه‌ك توانیویانه خۆیان له
داوی مه‌زهه‌ب رزگار بكه‌ن، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش پێشكه‌وتن له كار
و ژیانیاندا به‌ر چاو ده‌كه‌وێت. هه‌ڵبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه
سه‌رمایه نه‌یتوانیوه به وه‌سیله‌ی مه‌زهه‌ب ئینسانه‌كان چاو
له ده‌ست، گۆشه‌گیر و ترسۆك بار بێنێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له
ئامرازگه‌لێكی تر كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. به‌ڵام له‌چاو هه‌موو
ئامرازه‌كان مه‌زهه‌ب كاراترین ئامراز بووه بۆ سه‌رمایه‌داری.
له‌م رووه‌وه ئێمه داوا له ته‌واوی دایك و باب و ئینسانه
ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین كه ئیزن نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان بچنه
خویندنگه ئائینیه‌كان و ناوه‌ندگه‌لێكی وه‌ك كانوونی په‌روه‌رش.
مه‌زهه‌ب ده‌بێ له ئاموزش و په‌روه‌رش جیا بكرێته‌وه. منداڵ
ده‌بێ له شوێنێكی ئازاد و به دوور له هه‌ر چه‌شنه ئیدئۆلۆژی و
له‌وانه مه‌زهه‌بێك، ئیمكانی گه‌شه و هه‌ڵدانی سروشتی هه‌بێ.
باشترین و كاریگه‌رترین رێگا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب له
ئامووزش و په‌روه‌رش و رزگار كردنی منداڵان له ده‌ست مه‌زهه‌ب،
له گۆڕنانی كۆماری ئیسلامیه. به‌شێك له‌و خه‌باته‌ی كه هه‌ر
ئێستا له ئارادایه، تا راده‌یه‌كی زۆر سنوور به‌ندی خۆیان
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سه‌وز و موسه‌وی و كه‌ڕوبیه‌كان دیاری كردووه.
ئه‌م خه‌باته رۆژ به رۆژ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دژه رژیمی رۆشنتری
له خۆی نیشان داوه. هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ست بوون به‌و حه‌ره‌كه‌ته
و هه‌رچی زیاتر به هێز كردنی، یه‌كێكه له باشترین رێگاكانی
خه‌بات له پێناو رزگار بوون له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
و زه‌مینه خۆش كردن بۆ رزگار بوون له ده‌ست نیزامی سه‌رمایه‌دری
و دامه‌زراندنی سوسیالیزم.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|