|
له‌م بازاره ئاڵۆزه‌دا هه‌موو له
بیری رزگاركردنی میراتی خومینی دان
ئایهوتوڵڵا مونته‌زری، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری جه‌هل و
جه‌نایه‌تی ئیسلامی و یه‌كێك له تێئۆریسێنهكانی وڵایه‌تی
فه‌قیه، رۆژی 3ی پوشپه‌ڕ نووسی: "من زۆر نیگه‌رانی داهاتووی نیزام
و وڵاتم و بهتهئكیدهوه داوا له له بیردۆزان و بڕیارده‌ران
ده‌كه‌م كه هه‌تا دره‌نگ نه‌بووه و ده‌رفه‌ته‌كان له ده‌ست
نه‌چوون، راسپارده‌و رێگا چاره پێشنیاركراوه‌كانی دڵسۆزانی شۆرش و
رێنوێنی كارانی مێهره‌بان له به‌ر چاو بگرن و هه‌ل و مه‌رجێك
بڕه‌خسێنن تاكوو باوه‌ڕی له ده‌ست چووی خه‌ڵك بگه‌رێته‌وه و مافی
پێشێلكراوی ئه‌وان قه‌ره بوو بكرێته‌وه و هۆكاره‌كانی
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی كۆتایی پێبێت. من
ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ماچ ده‌كه‌م كه بۆ رزگار كردنی كۆماری
ئیسلامی له‌م قه‌یرانه تێده‌كۆشن ، هیوادارام به ئیسڵاحاتێكی
جیددی له ره‌وه‌ندی به‌رێوه‌بردنی هه‌نووكه‌یی وڵات، نیزامی
كۆمارى ئیسلامی كه بۆ ته‌شكیل و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی زه‌حمه‌تێكی
زۆر كێشراوه مه‌حفووز و پایه‌دار بمێنێت. به‌ڵام ته‌واوی ئه‌م
جهنایهتكارانهی كه ئێستا ئاوا په‌ل ده‌كوتن، ده‌زانن كه
نیزامی ئیسلامی له مه‌ترسی دایه و به بۆچوونی خۆیان به‌مجۆره
هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ رزگاركردنی. ته‌نیا شێوازه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك
جیاوازن. هه‌نێكیان له شه‌قامه‌كان دا ده‌م و ده‌دان و كاسه‌ی
سه‌ر تێك ده‌شكێنن و به‌شێكیش له زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌ی
ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌كوژن و سه‌رقاڵی ئیعتراف لێ
وه‌رگرتنى زۆره‌ملین. مه‌به‌ستی ته‌واوی ئه‌م دڵسۆزانه‌ى ئیسلام
ئه‌وه‌یه كه له به سه‌ركوتی بێ ره‌حمانه نه‌یاران و ناڕازیان
بێ دهزگ بكه‌ن و نیزامه‌كه‌یان رزگار بكه‌ن. به‌شێكی دیكه‌ی
وه‌كوو موسهوییهكان و كهڕووبیهكان، هه‌ر ئه‌م ئامانجه به
شێوازێكی دیكه‌ى له چه‌شنى راكێشانی خه‌ڵك بۆ رێوڕهسهمهكانی
ماته‌مینی و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌وه ده‌به‌نه پێشه‌وه. كه‌سانێكی
وه‌كوو ڕه‌فسه‌نجانیش به پێشنیاری به‌رنامه و ڕێگاچاره بۆ
ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانی
مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌و جه‌نابانه‌دا ڕابگرن. به‌شێكی تریش وه‌كوو
سه‌رده‌بیری كه‌یهان و جێگری نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له سپادا،
له پێناو پاراستنى كۆماری ئیسلامی دا قوربانی كردنی ڕه‌فسه‌نجانی
به پێویست ده‌زانن و ئه‌و به به‌ڕێوه‌به‌رى فیتنه و وته‌بێژى
پێكهاته شكێنه‌كان ده‌زانن. كه‌سانێكی دیكه‌ی وه‌كوو ئه‌حمه‌دی
نژادیش به له‌سه‌ركار لابردنی وه‌زیرى ئیتلاعات ده‌یه‌وێت تاوانی
جهنایهتهكان به سه‌ر ئه‌و دا بشكێنێته‌وه و نیزام بێبه‌رى
بكات. خامنه‌یش بۆ رزگار كردنی نیزام بڕیار ده‌دات داسی مه‌رگ به
كار بێنن و كارێكی وه‌ها بكه‌ن كه ناوی زیندان له‌رز بخاته
جه‌سته‌ی هه‌ر كه‌سێكى كه مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له
گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بێت. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا به رواڵه‌ت
زیندانه‌كان داده‌خه‌ن و بۆ به دوادا چوونی هه‌ل و مه‌رجى
قوربانیان داوای دروپێكهێنانى ئه‌م كۆمیته و ئه‌و ده‌سته‌ی
لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن. مونته‌زری مافی خۆیه‌تی كه له‌م بازاڕه
ئاڵۆزه دا نیگه‌رانی له ته‌واوه‌تى نیزامى كۆمارى ئیسلامی بێت.
ئه‌م بازاره ئاڵۆزه كه زۆر كه‌سی وه‌كوو مونته‌زری نیگه‌ران
كردووه، به‌رهه‌می ناكۆكی ناو ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی،
قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و سه‌ره‌نجام ئه‌و گورزه كارییانهیه
كه خه‌ڵكی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕ له په‌یكه‌ری برینداری كۆماری
ئیسلامیان وه‌شاندووه. ئه‌م برینه به‌م جه‌نایه‌ت و نه‌وحه
خوهنیانه تیمار ناكرێت. ئه‌م خه‌ڵكه شۆڕشگێڕه سه‌ر قافڵه‌ى
هێزێكی خوازیاری له گۆڕنانی ئه‌م نیزامه‌یه كه هێشتا به
هه‌موو هێز و توانایی خۆیانه‌وه نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدان. دوژمن
ناتوانێت ئه‌م هێزه شۆڕشگێڕه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه و كوشتن
چاوترسێن بكات، وره‌یان لاواز بكات و شكستیان پێ بێنێ و
لهرێڕهسمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی و نۆێژی جومعهكاندا بێده‌نگیان
بكات، ئه‌وان به هێزی خۆیان پشت ئه‌ستوورن و هیچ هیوایه‌كیان به
ڕه‌فسه‌نجانی، موسه‌وی و مونتهزرییهكان نه‌ماوه هه‌وڵێك
له‌وپه‌ڕی داماویدا به‌رپرسانی ورد ودرشتی كۆماری ئیسلامی رۆژانه
و به پێی پێویست، درۆ و ده‌له‌سه‌ی گه‌وره سه‌ریه‌ك ده‌خه‌ن.
ئه‌وانبه په‌یڕه‌وی له "گوبلێز" وه‌زیری ته‌بلیغاتى هیتلێر،
پێیان وایه كه درۆ هه‌تا گه‌وره‌تر بێت خه‌ڵك زووتر بڕوای پێ
ده‌كه‌ن. له زومره‌ی ئه‌و درۆیانه، درۆی نۆینه‌ری وه‌لایه‌تی
فه‌قیه له سپای كوردوستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شاری سنه
بوو. به پێی هه‌واڵی ئیرنا ئه‌و له رۆژی سێشه‌ممه 6ی پووشپه‌ڕ
دا وتوویه كه خامه‌نه‌یی رێبه‌رێكی بێ وێنه‌یه له دنیادا. ئه‌و
وتی زۆربه‌ی رێبه‌رانی جیهان ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنن، ئه‌مه
درۆی یه‌كه‌م. ناوبراو پێشوازی خه‌ڵكی كوردوستانی له وه‌ها
رێبه‌رێك به رووداوێكی مێژوویی وه‌سف كرد، ئه‌مه‌شیان درۆی
دووهه‌م. هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی كه بۆ درۆی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه،
ده‌بێ بووترێت كه له نیاو ژوماره‌یه‌كی كه‌م له سه‌رۆكه‌كانی
جیهان، ته‌نیا نیمچه سه‌رك كۆماری وڵاتی "بوركینا فاسۆ" جاروبار
كیسه‌ی سواڵكردنهكهی به شاندا ده‌دات، دێته ئێران و تاریفی
خامه‌نه‌یی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رك هه‌یه كه
خامه‌نه‌یی له جیهاندا به كه‌سێكی بێ وێنه نه‌زانێت. ته‌نانه‌ت
ده‌ڵاڵێكی وه‌ك به‌شارئه‌سه‌د، دیكتاتۆری سوورییه‌ش، كه خۆی و
باوكیشی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به زمان بازی كۆماری ئیسلامی یان دۆشی،
هیچكات جێگا وشوێنێكی ئه‌وتۆ بۆ خامه‌نه‌یی قایل نه‌بوون. به‌ڵام
سه‌ره‌نجدان به درۆی دووهه‌م پێویست تره. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
سه‌فه‌ری خامه‌نه‌یی بۆ كوردوستان بازاڕ گه‌رمی هه‌ڵبژاردن و
راكێشانی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد بوو. ئه‌و له نیاو
بازنه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی چه‌ند هه‌زار كه‌سی دا بۆ ماوه‌ی یه‌ك
حه‌وتوو بوو به میوانی نه‌خوازراوی خه‌ڵك و له‌و ماوه‌یه‌دا
سه‌ردانی هه‌ر شوێنێكی كردبا، جگه له‌و چه‌ند هه‌زار كه‌سه‌ی كه
له گه‌ڵ خۆی له تارانه‌وه هێنابووی، زۆربه‌ی پێشوازیكارانیان
له ئۆستانه‌كانی ده‌ورو به‌ره‌وه كۆ كردبۆوه. به‌رهه‌می ئه‌و
هه‌مووه خه‌رج و ته‌بلیغاته درۆیه ئه‌وه بوو كه ته‌نیا 20 له
سه‌د له‌وانه‌ی كه ده‌یانتوانی له كوردوستان ده‌نگ بده‌ن
كێشرانه پای سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌مانه ئه‌و راستییانه‌ن كه نۆینه‌ری وه‌لی فه‌قیه سه‌ره‌ڕای
هه‌ر نهزانییهك، لێی ئاگاداره. ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت
كه خه‌ڵكی كوردوستان كاتێك ئه‌م قسانه له راگه‌یه‌نه‌ره
گشتیه‌كانه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، گاڵته‌یان به ئاخێوه‌ری ئه‌و
قسانه دێت. كه‌واته بۆچی نۆینه‌ری وه‌لی فه‌قیه سه‌ره‌ڕای ئه‌م
راستییانه، ئه‌مجۆره درۆ‌و ده‌له‌سانه ته‌حویلی خه‌ڵك ده‌دات؟
وه‌ڵامی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه، ئه‌م قسانه روو به خه‌ڵكی سنه و
یان خه‌ڵكی كوردوستان نییه. ئه‌م قسانه روویان له‌و جیره‌خۆر و
به كریگیراوانهی رژیمه كه، ئه‌م رۆژانه به به‌رچاویانه‌وه
رۆڵ و جیگا وشۆینی خامه‌نه‌یی چۆته ژێر پرسیار. كوردوستان به هۆی
ترسی رژیم له خه‌باتی خه‌ڵكی قاره‌مان و خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ رژیم به ته‌واوه‌تی
میلیتاریزه كراوه. ئه‌رته‌ش، سپا، به‌سیج، ئیداره‌ی ئیتلاعات و
ئۆرگانه ئینتزامییه‌كان له‌م ناوچه‌یه هه‌میشه له‌حاڵه‌تی جۆرێك
ئاماده‌باشی دا به سه‌ر ده‌به‌ن. پاراستنی یه‌كڕیزی ئه‌م هێنرانه
به تایبه‌ت سپا و به‌سیج گرینگهیهكی تایبه‌تی بۆ حكومه‌ت
هه‌یه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پاراستنی وه‌حده‌ت و یه‌كگرتوویی
ئه‌م هێنرانه، خامه‌نه‌یی وه‌ك وه‌لی فه‌قییه. ئه‌م مرجهعه له
رۆژه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له لایه‌ن هێزه خودی و ناو
حكومهتیهكانهوه كه‌وتۆته ژێر پرسیار و سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
خه‌ڵكی خه‌باتكار و شۆڕشگیریش كه دروشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"یان
بوو به دروشمی "مه‌رگ بۆ خامه‌نه‌یی" له‌رزه‌ی خستۆته جه‌سته‌ى
وه‌لایه‌تی فه‌قیه. شوشه‌ی وه‌لایه‌تی فه‌قیه له ئاكامی خه‌باتی
خه‌ڵك و كێشمه كێشه‌كانی ناو خۆی ده‌سه‌ڵات، به ته‌واوی چڕژاوه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به تایبه‌ت له كوردستانێكی میلیتاریزه كرا‌و و
به دانیشتووانێكی خه‌باتكاره‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی زۆر
مه‌ترسیداره. نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه و باقی به‌رپرسانی كوردستان،
ئه‌م رۆژانه له كوردستان به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به خامه‌نه‌یی
درۆ سه‌ریه‌ك ده‌خه‌ن هه‌تا لاواز بوونى جێگا وشوێنی ئه‌و
بشارنه‌وه. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا فه‌رمانده‌ی سپا‌ش زۆر له‌سه‌ر
گرینگی جێگا وشوێنی خامه‌نه‌یی دوا. پێویسته ئه‌وه وه‌بیر
ته‌واوی كار به‌ده‌ستانی رژیم له كوردستان بێنینه‌وه كه هه‌تا
ئه‌و جێگایه‌ی پێوه‌ندی به خه‌ڵكی كوردوستانه‌وه هه‌یه،
به‌كارهێنانی هه‌ر وشه‌یه‌كی درۆ له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه،
ته‌نیا نه‌فره‌ت و بێزاری ئه‌وان له ته‌واوه‌تی رژیم و ده‌ست و
پێوه‌نده‌كانی په‌ره پێ ده‌دات. ئه‌وان به پاراستنی ئاماده‌یی بۆ
په‌یوه‌ست بوون به خه‌باتی سه‌راسه‌ریی له كاتی پێویست دا و
هه‌روه‌ها ته‌بلیغ و كاری وشیاری ده‌رانه له ناو سه‌رباز و
به‌ده‌نه‌ی به‌سیج، له به‌رامبه‌ر درۆ و دهلهسهكاندا هه‌ڵوێست
ده‌گرن. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به پاراستنی
ئاماده‌یی، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه به ده‌خاله‌تی وشیارانه‌ی
خۆی، كۆمه‌ك بكات به پێكهاتنی ئاڵترناتیڤێكی شۆڕشگێرانه و
كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی سێهه‌می خه‌بات له سه‌رتاسه‌ری ئێران.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|