|
گیان له پێناوی ژیانێکی مەمرە و
مەژی دا
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به هۆی ده‌ست رێژی هێزه‌كانی رژیم
له ناوچه سنووریه‌كانی ماكۆ، خۆی، سه‌ڵماس، سه‌قز، مه‌هاباد،
سه‌رده‌شت، نه‌وسود، مه‌ریوان، بانه و پیرانشار، لانیكه‌م 10 كه‌س
لە کاسبکاران و کۆڵبەران گیانیان له ده‌ست داوه و 12 كه‌سی
دیكه‌ش بریندار بوون سەرەڕای ئەوه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانیان تاڵان
کراوە و و ژماره‌كیش ده‌ستگیر كراون.
هێزه‌كانی رژیم له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردووش دا
چه‌ندین جار چوونه‌ته ناو خاكی كوردستانی عێراق و زه‌ره‌ر و زیانی
زۆریان به كاسبكاران گه‌یاندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رژیم
به مه‌به‌ستی به‌ستنی سنووره‌كان هێندێك ناوچه‌ی مین رێژكردووه و
ئەمەش خۆی كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی
ناوچه سنووریه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه.
كۆڵبه‌ری كارێكی دژوار و پڕ مەترسیە و به‌م حاڵه‌شه‌وه خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی شار و گونده‌كانی كوردستان به ناچار بۆ دابین كردنی
بژیوی ژیانیان په‌نای بۆ ده‌به‌ن. په‌ره سه‌ندنی بێكاری و هه‌ژاری
له كوردستان هه‌ر رۆژه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له خه‌ڵكی ئه‌م
ناوچانه به‌ره‌و ئه‌م جۆرە كارانه پاڵ پێوه ده‌نێت. ئاڵ و
گۆڕكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر دوو دیوی سنووری
كوردستانی ئێران و عێراق كه رژیم به قاچاخچیگهری ناوی ده‌بات،
له رژیمه‌كانی په‌هله‌وی و كۆماری ئیسلامی دا به‌رده‌وام درێژی
بووه و كه‌سانێكی زۆر هه‌ر له‌م رێگایه‌دا گیانیان له ده‌ست
داوه.له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی رابردوودا رژیمی كۆماری ئیسلامی
به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له كڕین و فرۆشتنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی
هه‌ردوو دیوی سنوور، رێوشوێنی توندی گرتۆته به‌ر، كۆمه‌ڵێك
كاناڵی قوول و به‌رین، تێل دڕوو، دیواری بێتۆنی، پۆستی چاوه‌دێری و
مه‌یدانی مینی به كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و
زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه له‌م رێگاوه بژیوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن،
ببه‌سترێت. به‌مجۆره پیشه‌ی كۆڵبه‌ری و
كاروانچێتی، ئه‌مڕۆ به هه‌ڵسه‌نگاندن له گه‌ل رابردوو، گه‌لێك
دژوار و مه‌ترسیدارتر بۆته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه هێزه‌كانی
ئینتزامی رژیمی ئیسلامی له‌و دیوی سنوره‌كانیش كه‌مین بۆ ئه‌و
كه‌سانه داده‌نێن كه ته‌واوی ئه‌م مه‌ترسیانه‌یان ته‌حه‌مول
كردووه و به تێپه‌ر بوون له هه‌موو ئه‌م به‌ربه‌ستانه خۆیان
ده‌گه‌ێننه خاكی كوردستانی ئێران. ئەوجار دەکەونە کەمینی ئەو
رێگرانە کە هیچ بایه‌خێك به گیانی ئینسانه‌كان ناده‌ن و بە بێ
ئاگادارکردنەوە تەقەیان لێ دەکەن. به‌م جوره هه‌مو روژێك گیان و
ژیانی ژومارەیەک ئینسانی زەحمەتکێش له پێناو دابین كردنی پاروه
نانێكی مەمرە و مەژی دا دەبێتە قوربانی. به‌ڵام بێگومان روژێك دێت
كه ده‌ستی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵانی كرێكار و
زحمه‌تكێش به‌رۆكیان پێ بگرێت و به سزای تاوانه‌كانی خۆێان
بگەێنیت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|