|
په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له كچان
و كوڕانی شۆڕشگێڕ
به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
٢٨ی گه‌لاوێژ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵرۆژی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر
كوردستان، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ به ریزی پڕ له
شانازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوون. به‌م بۆنه‌وه
سه‌عات ٤ی دوانیوه‌رۆی هه‌ر ئه‌و رۆژه مه‌راسیمێك به به‌شداری
كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانیان و دۆستان و
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له مقه‌ڕی ناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو.
مه‌راسیمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی
چینی كرێكار و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانبه‌خت
كردوانی رێبازی ئازادی سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. هاوڕێ جه‌لال
حه‌سه‌نزاده به‌م بۆنه‌وه په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد كه له‌به‌شێك
له په‌یامه‌كه‌دا به‌مجۆره هاتبوو:
هاورێیان و میوانه به‌رێزه‌كان، هاورێیانی تازه پێشمه‌رگه
وێڕای سلاوێكی گه‌رم، به‌خیرهاتنی هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م بۆ
مه‌راسمی ئه‌مرۆمان.
ئه‌مرۆ لێره كۆبوینه‌ته‌وه تا په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵیكی دیكه
له كۆران و كچانی شورشگیر به ریزی پر له شانازی پیشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه ریز لی بگرین.
هاورێیان: كاری ئێوه له فیر بوون و بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی و
چینایه‌تی خۆتان به ته‌واو بوونی ئه‌م ده‌وره‌یه نه‌ك هه‌ر
ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكوو ده‌توانێم بڵێم كه تازه ده‌ستی
پێكردوه و پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه به زانستی رزگاری به‌خشی
زه‌مانه‌ی خۆمان، واته ماركسیزم و ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی زیاتر
شاره‌زا بین. پێویستمان به‌وه هه‌یه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
ده‌رسه‌كانی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌موو هه‌ڵس و
كه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی له ئێران به‌ری
دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بگرین و رێگای دوارۆژی خه‌باتی
رزگاریده‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش رۆشنتر كه‌ینه‌وه و ئه‌مانه
پێویستی به ههڵسوورانێكی ماندوو نه‌ناسانه و به حه‌وسه‌له له
بوراری فێر بوون و فێر كردنیدا هه‌یه . هیوادارم كه موحیتی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی جێگایه‌كی موناسب بێ بۆ ئه‌و تێكۆشانه
به‌رده‌وامه‌مان. به‌ره‌وپێش بردن و رێكخستنی موبارزه‌ی كرێكاران و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پێویستی به ئینسانی به‌رچاو روون و وشیار و
تێكۆشه‌ر هه‌یه. ئێمه نه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌كداری رێگای
تێكۆشانی نیزامی، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا هه‌ڵسووراوێكی
كۆمۆنیستین كه ئه‌بێ نیشانی بده‌ین له هه‌موو بواره‌كانی شۆرشی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به پێوانی هه‌موو ئه‌و
ئه‌زمونانه پشت ئه‌ستوورین. هاوریانی پیشمه‌رگه:
ئه‌مرۆ ٢٨ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر خه‌ڵكی
كوردستانه. ٣٠سال له‌وه پیش رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی له
درێژه‌ی سه‌ركوتی شۆڕشی خه‌ڵكی ئێران به ده‌ست رژیمی
پاشایه‌تیه‌وه له ژێرچاوه‌دێری هێزه ئیمپریالیسته‌كان به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشت، هه‌تا ئه‌ركی رژیمی پێش خۆی له‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا به ئه‌نجام بگه‌ێنێت، و له به‌رانبه‌ریش دا
خه‌ڵكی وشیارو وه‌خه‌به‌ر هاتوو كه هه‌تا ئه‌مڕۆش بۆ گه‌یشتن به
ویست و ئاره‌زوه‌كانیان هاتنه مه‌یدان و به‌شێكی زۆر له كرێكاران
و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و سته‌م لێكراوی ئه‌م ناوچه‌یه له ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا خۆیان ته‌یار كردوو، له به‌رانبه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی
رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، چه‌كی پڕله‌شانازی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت و له به‌رانبه‌ر رژیم و
سهركوتگهرییهكانیدا راوه‌ستان. له‌م رۆژه‌دا به فه‌رمانی
خومه‌ینی هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان هینایه
سه‌ر كوردستان هه‌تا داخوازیی ره‌وای خه‌لكی كوردستان بۆ ئازادی
دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، له گۆمی خوێندا بخنكێنن. وه له
به‌رانبه‌ریش دا ئه‌وه هێزی وشیاری پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له بوو كه
به تێگه‌یشتن له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره بریاری دروست و به‌جێی
ده‌ركرد و بانگه‌وازی دا كه له ئاست ئه‌م هیرشه‌دا خۆراگری بكرێت
كه به پانتایی كۆمه‌ڵگا وه‌لامی وه‌رگرته‌وه.
ئێستا پاش ٣٠ ساڵ نهرژیمی كۆماری ئیسلامی، رژیمه‌كه‌ی ئه‌و
كاتهیهكهفتواكهی ده‌ركرد، نهكۆمهڵگای كوردستان ، كۆمه‌ڵگای
٣٠ ساڵ له‌وه‌پێشه. هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕێكی به‌شێنه‌یی و
له‌هه‌مانكاتدا به‌رچاویان تێدا پێكهاتووه. رژیمی كۆماری ئیسلامی
كه‌ئه‌وكات پشتی به‌خۆش خه‌یاڵیی جه‌ماوه‌رێكی
بهرینهوهبهستبوو، وه‌ده‌یتوانی مه‌به‌ستی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
خۆی بخاتهجێگای ئامانج و ئاره‌زووی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ڕیو،
ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو گه‌لێك تراویلكه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیان
بخاته‌به‌رچاو، ئێستا رژیمێكی ریسوا و نه‌فره‌ت لێكراوه.
له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌گه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان به‌رانبه‌ر به‌هێرشێكی چه‌كدارانه، ده‌ستیان دایهچهك
به‌درێژایی ئه‌م ٣٠ ساڵهبهرچاویان روونتر و پڕئه‌زموونتر
بۆنه‌ته‌وه. كارایی و ده‌ورو نه‌قشی رێكخراوه‌كانی خۆیانیان
تاقیكردۆته‌وه، شوڕای گه‌ڕه‌كه‌كان، یه‌كێتی جوتیاران، بنكه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، شوڕای كرێكاری و سه‌ندیكا
وئیتحادییهكانیان تهجرهبهكردوهو مانگرتنی گشتی، رێپێوانی
به‌كۆمه‌ڵ و خه‌باتی هاوبه‌شی ژنان و پیاوانیان له‌گه‌لێك
مه‌یداندا به‌ڕێوه‌بردوه. ئێستا ئه‌وه‌ی پاش ٣٠ ساڵ لهلهشكری
كێشی بۆ كۆماری ئیسلامی ماوهتهوهتهجرهبهی چه‌ندین شكستی
سه‌رشۆڕانه، ریسوایی به‌لای هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
نه‌فره‌ت و بێزاری له‌رژیم و حكومه‌تێكی ناسهقامگیرهلهسهر
بوركانی رق و قینی خه‌ڵكێكی زۆر لێكراو و وه‌گیان هاتووه.
هاوریان: چه‌كدار بوونی ئیوه له‌و رۆژه‌دا له هه‌موو كه‌س زیاتر
ئه‌ركی حیزبی بوون، پاراستنی سوننه‌ت وریبازهكهی وفیداكاری
له‌پیناوی ئامانجه‌كانی دا ده‌خاته سه‌رشانتان و گرینگی خۆی
هه‌یه. وه‌ك دوا وته روو له ئیوه هاوریانی ئازیزم ده‌لیم : به
كۆتایی هاتنی ئاموزشگا و په‌یوه‌ست بوونتان به ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه كاری سیاسی و زانستیی ئێوه نه‌ك هه‌ر ته‌واو نابێت،
به‌ڵكو تازه ده‌ست پێده‌كات.
ویرای به خێرهاتنی دووباره تان بۆ ناو ریزی هێزی پێشمه‌رگی
كومه‌له هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای سووری سۆسیالیزم
بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
بژی كۆمه‌ڵه
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٦٩
|