|
زانكۆی تاران و حه‌وزه‌ی قوم
حه‌وتوی رابردوو خامنه‌یی رێبه‌ری رژیمی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
دا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌سیجی زانكۆی تاران
وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه بێگومان رسته‌كانی ئه‌م وتاره هه‌مووی
به ناوی خۆیه‌وه وه‌كوو (كلمات قصار)
ده‌چێته‌پاڵ وته‌كانی نه‌سته‌قی خومه‌ینی و گه‌لێك له ئیمامانی
ناوداری دیكه‌وه و بۆ ناسینی ناوه‌رۆكی رژیمی ئیسلامی كه‌ڵكی لێ
وه‌رده‌گێرێ.
خامنه‌یی وتی هۆكاری بنه‌ڕه‌تی بۆ دووركه‌تنه‌وه‌ی خوێندكارانی
زانكۆ له رژیمی ئیسلامی ناوه‌ڕۆكی ده‌رسه‌كانیانه. ئه‌و
ده‌رسانه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ له خۆاپه‌ره‌ستی دووریان ده‌خاته‌وه.
ئه‌و به تایبه‌ت ئاماژه‌ی به بواره‌كانی ناسراو به "زانستی
مرۆڤایه‌تی" كرد و وتی پێویسته به زوویی ناوه‌رۆكی
سه‌رچاوه‌كان بگۆڕدرێ و مامۆستای تایبه‌ت بۆ ئه‌م بۆارانه
په‌روه‌رده بكرێت. نه‌زه‌رێكی خامنه‌یی بۆ ناسینی هۆكاری دوور
كه‌وتنه‌وه‌ی خوێندكاران له رژیمی ئیسلامی و له
ئیده‌ئولوژیه‌كه‌ی، هه‌ر له به‌ر ده‌رگای زانكۆی ئه‌ده‌بیاته‌وه
هه‌تا ده‌رگای زانكۆی موهه‌ندیسی، یان زانكۆی پزیشكی و ئه‌وانه‌ی
تر پڕ ده‌كات. چونكه خۆ له زانكۆكانی دیكه ئه‌و ده‌رسانه
ناوترێنه‌وه، كه‌وایه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی خوێندكارانی
ئه‌و زانكۆیانه ئه‌مرۆكه له ژێر سێبه‌ری رژیمی ئیسلامی
په‌روه‌رده بوون ئه‌مرۆكه لێی هه‌ڵگه‌راونه‌ته‌وه چی یه؟
خامنه‌یی بۆ ته‌واوكردنی نه‌زه‌ریه‌كه‌ی خۆی پێویست بووه ئاماژه
به فیزیك و شیمی و ریازی و ژئولۆژی و نجوم و هه‌موو ده‌رسه‌كانی
دیكه‌ش كردبایه، یان ئه‌گه‌ر نه‌ی ویستبا درێژدادڕی بكات پێویست
بوو به گشتی باسی له جیاكردنه‌وه‌ی زانست له زانكۆ و
به‌رپاكردنی جه‌ژنی سوتاندنی كتێب كردبایه، هه‌ر ئه‌م كاره‌ی كه
رژیمی ئیسلامی له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری له ژێر
رێنونی خومه‌ینی دا‌و له ژێر چاوه‌دێری شۆڕای عالی ئینقلابی
فه‌رهه‌نگی دا كه وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و
شۆڕایه ئه‌مرۆكه ته‌زوو به له‌شی، خاته‌می، به‌نی سه‌در و
موسه‌وی و كه‌روبی و ئه‌ندامانی تردا دێنی. خومه‌ینی وه‌كوو
خامنه‌یی له‌م بابه‌ته‌وه خۆی زۆر تووشی ورده‌كاری نه‌كرد و
یه‌كسه‌ر وتی، "زانكۆ" له سه‌ر نمونه‌ی "حه‌وزه" رێك بخه‌نه‌وه
و مامۆستاش بۆ زانكۆ له حه‌وزه‌كانی قوم و نه‌جه‌ف دا په‌روه‌رده
ده‌كه‌ن. ناوی پرۆژه‌كه‌شی نا "په‌یوه‌ندی حه‌وزه‌و زانكۆ".
هه‌روه‌ها میرحوسه‌ین موسه‌وی له سه‌ر بڕیاری ئیمام گه‌ڵاڵه‌ی
نۆێی بۆ وه‌رگرتنی خوێندكار بۆ زانكۆ له ناو به‌سیجی یه‌كان،
بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق، دوای وه‌رگرتنی
تێستی دینداری له هه‌مووان ئاماده كرد و ئه‌لحه‌ق شێگلیرانه‌ش
به‌ڕێوه‌ی برد، ئه‌و پرۆژه‌یه، ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كه ئه‌مرۆ
ده‌ی بینین و له سه‌دا نه‌وه‌دی لاوانی ئه‌و وڵاته، به
خوێندكاری زانكۆ و هی تریش، نه‌ك هه‌ر سه‌ر به هیچ فه‌رزێكی خودا
داناده‌ن، به‌ڵكو ته‌خت و به‌ختی رژیمی ئیسلامیشیان خستۆته
مه‌ترسێوه، ئاخۆ پروژه‌كه‌ی خامنه‌یی به كۆێ ده‌گات؟
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|